تشرینی یهكهم 7, 2008
دکتۆر : دارا عهبدوڵا حهمه سهعید
پسپۆری ههناو و دڵ و کاندیدی بۆرد لهنهخۆشییه دهروونی و دهمارییهکاندا
ِراستە کە وتراوە خە و سوڵتانە بە ڵام ئە م سوڵتانى یە هە ر وا بە بَى هوودە دروست نە بووە بە ڵکو پە روە ردگاردایناوە وەک یاسایەک بۆ ژیانی مرۆڤ ِ پاش ئەوەى بە ڕۆژ ماندوو شە کە ت دە بێت لە ڕێگەى نووستنە وە کۆ ئە ندامى دە مار هەست بە پشوودان و هە موو ئە ندامە کانى ترى لە ش هە ست بە ئاسوودەیى دەکەنو ماندووێتیان دهڕهوێتهوه .
خە و زڕان بە وە پَیناسە دە کرَیت کە مرۆڤ نە توانى لە کاتى خۆى دا بنوێت کاتێک هە موو هۆکارەکانى نووستن دابین کرابێت.وە مرۆڤ هە رگیز نرخى خە وى بۆ دە رنا کەویت تا شە وێک یان ماۆە یە ک بە بێ خە وى بە سەر نە بات ،خە و زِراندن چە ند جۆرێکى هە یە لە وانە یە بە هۆى کە مێک دڵە ڕاوکێ وە ێبت یا ن لە شێوەى خە وی کە م کەمى بچڕ بچڕدا بێت یان لە شێوەى خە و بینینى نا خۆش دا بێت وە یان لە شێوەى خەو نە هاتن و چا و نە چوونە خە ودابَیت کاتَیک مرۆڤە کە بۆ ما وە یەکى زۆر لە نا و جیگە دا ئە مینیتە وە یان خە وێکى کە مى ِرووکەشى ڵى دە کە وێت کە مرۆڤە کە ئاسوودە ناکات و ماندوێتى نا ِرە ویتە وە. ئە گە ر مرۆڤ هە موو هۆکارەکانى نووستنى بۆ لواو هە ر خە وى لێ نە کە وت ئە وسا دە بَیت هۆ کاریک هە بێت بۆ ئە م خە و لی نە کە وتنە .هۆ کار زۆرە بۆ خە و زراندن جا ئە و هۆ کا رە لە سە رەتاى شە ودا بیت یان لە کۆتایى شە و دابیت .
خە و زراندن لە ڕە گە زى مێ دا زۆر ترە وە لە پیردا زۆ رترە .
هۆ کارە کانى خە وزِراندن (خە وڵى نە کە وتن ):
1- ماندووبون و هیلاکى زۆر- کە م جووڵەیى .
2- برسَیتى .
3- دە نگە دە نگ و هاژە ها ژ .
4-بیر کردنە وە لە سە ر جێگاى نووستن وخە م خواردنى زۆر.
5-وروژاندنى کۆئەندامى دە ماربە هۆى ماندووبوونى زۆر یان زۆر خوا ردنە وەى مادە ووریاکە رە وە کان وە ک چا و قاوە و هتد…….
6-ئازار بە هۆى نە خۆشى جۆراو جۆرە وە.
7-شوینى سارد (جیگە ى سارد).
8- گە رماى زۆ ر.
9-چە ند جۆریکى دە رمان کە ووریاکە رە وە ى مێشکن دە بنە هۆى خە و زِران.
خە و زڕان ئە گە ر بۆ ماوە یەکى کورت بیت لە وا نە یە کا یگەرێکى ئە و تۆ ى نە بیت بە لام ئە گە ر دریژە ى کیشا کاریگە رى نێگە تیڤانە ى دە بَیت لە سە ر جە ستە و بیرو هۆشى نە خۆشە کە .
ڕ یگاکانى خۆ پاراستن لە خە وزڕاندن :
1-مە چۆرە سە ر جێگاى نووستن بە برسێتى باشتر وایە کە ژە مە خۆراکێکى سووکت خۆارد بێت هە روەها زۆر خواردنیش هە ر هۆکارە بۆ خە و زراندن .
2-پێش چوونت بە رەو جێگاى نووستنت قسە و باسە کانت ،خوێندنە وە وئیش و کارە کانت تە واو بکە ئینجا بچۆرە سە ر جێگاى نووستن.
3-نە خواردنە وە یان کە م خواردنە وەى چاوقاوەو لە شە ودا ،نە خواردنە وەى مەى .
4-ڕێکخستنى کاتە کانى چوونە ناو جێگا (نووستن ) نە ک شە وێک زوو شە وێکیش درەنگ .
5- هە وڵدان بە خا وکردنە وە ى ماسوولکە کانت نیو کاژێر پێش چوونە ناو جیگەى نووستن لە ڕێگەى گوێگرتن لە مۆسیقایە کى ئارام .
6-وە رزشکردنێکى سووک چە ند کاتژمێرێک بە ر چوونت بۆ جێگەى نووستن .
7-پاک ڕاگرتنى جێگاى نووستن چ لە ڕێگەى جۆرى پێخە ف و بە کا رنە هێنانى پێخە فى زۆرو قورس ،بوونى هە وا گۆرکێ ى گونجاوو هە روەها ڕووناکى گونجاوى ژوورى نووستن بوونى ڕووناکیە کى کز لە ژوورى نووستندا.
لەهاوپۆلی: خـــــــــــهو
« پێشنیارێک بۆ وهزارهتی تهندروستی و ئهوانهی لهبواری دهروونناسیدا کار دهکهن | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | ڕهگو ڕیشه سایکۆلۆژییهکانی کۆمهڵکوژی ( جینۆساید ) / بهشی دووهم »
Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964
