یونی 13, 2008
خه‌ون بینین لای مرۆڤی نابینا و گرنگی خه‌ون
وه‌رگێڕانی : به‌ناز عه‌لی حه‌سه‌ن
هه‌میشه مرۆڤ له‌نێو قوڵاییه‌کانی ده‌روونیدا به‌ده‌ست ململانێیه‌کی تونده‌وه گیرۆده‌یه ، ئاره‌زووی زۆر شت ده‌کات ، به‌ڵام ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی ناچاری ده‌کات حه‌ز و ئاره‌زووه‌کانی خۆی بشارێته‌وه و خه‌فه‌یان بکات ، به‌مه‌ش مرۆڤ ده‌که‌وێته نێوان دوو به‌رداشه‌وه .
ڕێسا کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان جۆره ڕه‌فتارێکی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنن ، له‌ولاشه‌وه غه‌ریزه و ئاره‌زووه‌کانی پاڵی پێوه‌ده‌نێن بۆ ڕه‌فتارێکی ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ڕه‌فتاره‌ی ئادابه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان ده‌یخوازن . به‌م پێیه مرۆڤ که‌وتۆته نێوان ململانێی ئازاری ده‌روونیه‌وه .
مرۆڤ که‌ده‌چێته سه‌ر جێگای نووستن وه‌ک منداڵێکی ساده‌ی بێ گوناه ده‌رده‌که‌وێت ، به‌ڵام له‌ڕاستیدا له‌نێو ناخیدا کۆمه‌ڵێک ئاره‌زووی خه‌فه‌کراو و حه‌ز و خولیای نه‌خواستراو هه‌ن که‌حه‌ز ناکات ئاشکرایان بکات ، ئیدی ده‌نوێت ، له‌کاتی نووستندا به‌شێوه‌یه‌ک له‌شێوه‌کان ده‌ست ده‌کات به‌به‌دیهێنانی حه‌ز و ئاره‌زووه‌کانی .
له‌ئێستادا زاناکان له‌خه‌و ده‌کۆڵنه‌وه تاکو په‌ی به‌و گرێ و ئاره‌زووه خه‌فه‌کراوانه به‌رن که له‌نێو قوڵایی ناخی مرۆڤدا خۆیان حه‌شار داوه ، فرۆید ده‌ڵێت : خه‌ونه‌کان زمانی سروشتی ده‌روونن ، ئێمه له‌و زمانه تێناگه‌ین چونکه ڕاهاتووین له‌سه‌ر زمانی بیرکردنه‌وه‌ی لۆژیکی له‌ژیانی وشیار و ئاگاییماندا ، له‌ڕاستیدا خه‌ونه‌کان نموونه‌یه‌کی ڕه‌سه‌نی پرۆسه‌ی بیرکردنه‌وه‌ی سه‌ره‌تایین ، شیکردنه‌وه‌شی پێویستی به‌زیره‌کی و پسپۆری هه‌یه .
کاتێک ئێمه ده‌که‌وینه خه‌وه‌وه ، هه‌نگاو به‌هه‌نگاو بازنه‌ی خه‌ون بینین قوڵ ده‌بێته‌وه ، هه‌تا ده‌گاته کاتی خه‌ون بینین هه‌روه‌ها جوڵانه‌وه‌ی خێرای چاوه‌کان ( Rapid Eye Movement ) گرنگه له‌به‌رئه‌وه‌ی کاتی بازنه‌ی خه‌ون بینینه له‌مرۆڤدا .
لێکۆڵه‌ره‌وان گرنگیان به‌جوڵه‌ی خێرای چاو داوه چونکه گرنگی له‌کاروباری ئاسایی ڕۆژانه‌دا هه‌یه و تاقیکردنه‌وه‌یشیان له‌سه‌ر چه‌ند که‌سێک ئه‌نجامداوه که‌بێبه‌شیان کردوون له‌جوڵه جێرای چاو له‌کاتی خه‌ون بینین‌دا بۆ ماوه‌ی یه‌ک هه‌فته ، ده‌رئه‌نجام ده‌رکه‌وتووه که ئه‌و که‌سه زوو هه‌ڵده‌چێت و شتی له‌بیر ده‌چێته‌وه ، ئه‌م تاقیکردنه‌وه‌یه به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه که خێرایی جوڵه‌ی چاوه‌کان له‌خه‌ون بینین‌دا گرنگه ، وێڕای گرنگیه‌که‌ی بۆ ته‌ندروستی مێشک و لایه‌نه سۆزدایه‌کان ، منداڵیش زۆربه‌ی کاته‌کانی به جوڵه خێرای چاو ده‌باته سه‌ر که‌ئه‌مه‌ش بۆ گه‌شه‌ی منداڵ یارمه‌تیده‌ره . خه‌و ته‌نها بۆ جه‌سته گرنگ نیه ، به‌ڵکو زۆربه‌ی لایه‌نه گرنگه‌کانی مێشک ده‌رده‌خات ، هه‌روه‌ها هه‌ندێک لایه‌نی شاراوه‌ی ده‌روونیش له‌نه‌ستدا ده‌رده‌خات .
لێکۆڵینه‌وه‌کان ئاشکرایان کردووه که مێشکی مرۆڤ وه‌ک هه‌ر شتێکی دیکه‌ی ناو ئه‌م گه‌ردوونه شه‌پۆلی تایبه‌تی کارۆموگناتیسی هه‌یه ، به‌و پێیه ده‌گونجێت وه‌ڵامدانه‌وه‌ی شه‌پۆلی هه‌بێت بۆ شته‌کان . هنری برجسون ده‌ڵێت : هه‌ر کاریگه‌ریه‌ک له‌کاتی خه‌ودا بکه‌وێته سه‌ر هه‌سته‌کان ده‌بێته هۆی خه‌ون بینین له‌جۆری ئه‌و کاریگه‌ریه‌وه ، بۆ نموونه : ئه‌گه‌ر قاچه‌کانت له‌جێگای سه‌قامگیردا نه‌بوو له‌کاتی نووستندا ئه‌وا خه‌ونێک ده‌بینیت که واده‌زانیت ده‌فڕیت ، یاخود ئه‌گه‌ر له‌نزیک چاوت مۆمێک یان ڕوناکییه‌ک هه‌بوو له‌کاتی خه‌ون بینین‌دا ئه‌وا خه‌ون به ئاگر که‌وتنه‌وه‌وه ده‌بینیت .
لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر 75 گه‌نجی نابینا ئه‌نجامدراوه سه‌باره‌ت به خه‌ونه‌کانی ئه‌و که‌سانه‌ی هه‌ر له‌منداڵییه‌وه نابینان ( واته زگماکن ، یان پێش ته‌مه‌نی 5 ساڵی کوێر بوون ) ، ئه‌م جۆره که‌سانه وێنه‌یان نیه بۆ خه‌ونه‌کان به‌ڵام له‌هه‌مان کاتدا هه‌ستی به‌رکه‌وتن ، بیستن ، تام کردنیان زۆر به‌هێزه . به‌ڵام ئه‌و که‌سانه‌ی که‌له‌ته‌مه‌نی 5 بۆ 7 ساڵیدا نابینا بوون ئه‌مانه وێنه له‌خه‌ونه‌کانیاندا ده‌بینن ، به‌ڵام ئه‌و که‌سانه‌ی به‌هه‌رهۆیه‌ک بێت له‌دوای ته‌مه‌نی 7 ساڵیه‌وه توانای بینینیان له‌ده‌ستداوه ده‌توانن به‌ته‌واوی وێنه و شته‌کانی ده‌وروبه‌ریان له‌خه‌ونه‌کانیاندا ببینن ، هه‌روه‌ها ئه‌و که‌سانه‌ی پێش ته‌مه‌نی 5 نابینابوون زۆربه‌یان هه‌ستی شه‌شه‌میان به‌هێزه .
که‌سی نابینا به‌هۆی بێبه‌ختی و سه‌رنه‌که‌وتن له‌خه‌ونه‌کانیدا ( به‌هۆی نه‌بینینی وێنه شته‌کانی دوروبه‌ری له‌واقیعدا ) زۆر ئازار ده‌چێژێت .
له‌هه‌ندێ وڵاتی دنیادا نابیناکان سه‌گ ده‌که‌نه هاوڕێی هه‌میشه‌ییان که‌به‌رده‌وام له‌گه‌ڵیان ده‌بن و له‌هاتوچۆدا و ڕۆیشتندا یاریده‌ی ڕێنیشاندانیان ده‌که‌ن .
ئه‌و که‌سانه‌ی هه‌ر له‌ته‌مه‌نی منداڵیه‌وه زگماکن خه‌و ده‌بینن به‌ڵام خه‌ون بینینه‌که‌یان بێ وێنه‌یه ، هه‌رچی ئه‌وانه‌یه که له‌دوای ته‌مه‌نی 5 ساڵیه‌وه نابینابوون خه‌ون ده‌بینن و وێنه‌ی خه‌ونه‌کانیان ده‌زانن ، به‌ڵام به‌گشتی که‌سانی نابینا به‌هۆی نابیناییانه‌وه په‌یوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی و تێکه‌ڵاو بوون له‌گه‌ڵ که‌سانی تردا له‌خه‌ونه‌کانیاندا زۆر زۆر که‌مه ، ئه‌و خه‌ونانه‌ی که‌ده‌یشیبینن ته‌نها بریتیه له هه‌ستی خۆیان و هه‌ر هه‌ستی خۆیشیانه ئه‌و شتانه دروست ده‌کات .
سه‌رچاوه : www.dream and analysis.com
گۆڤاری زانستی سه‌رده‌م ژماره 34
لەهاوپۆلی: خـــــــــــه‌و
« پیرۆزبایی ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسی بۆ به‌ڕێز کاک ئاسۆ بیاره‌یی | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | ئه‌رک و فۆرمی توێژه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی - ده‌روونی له‌قوتابخانه سه‌ره‌تاییه‌کاندا »
Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964
