ئازار 28, 2008
![]()
سایکۆلۆژیای خه‌و
به‌شی دووه‌م
خه‌و چیه ؟
توێژه‌ری ده‌روونی : سامان سیوه‌یلی
ئه‌گه‌رچی ئێمه نزیکه‌ی سێ یه‌کی ژیانمان به‌خه‌و به‌سه‌رده‌به‌ین ، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا زۆربه‌مان زانیاریه‌کی ئه‌وتۆمان نیه سه‌باره‌ت به‌خه‌و . بڕوایه‌کی باو هه‌یه له‌ناو خه‌ڵکیدا که‌خه‌و بریتیه له‌خامۆشییه‌ک له‌فه‌رمانه ژیری و جه‌سته‌ییه‌کانی له‌شی مرۆڤ ، به‌ڵام زانست پێچه‌وانه‌ی ئه‌م بڕوایه‌ی سه‌لماندووه به‌وه‌ی خه‌و بارێکی تایبه‌تیه تیایدا کۆمه‌ڵێک چالاکی ئاڵۆز ڕووده‌دات له‌سه‌ر ئاستی ده‌ماخ به‌تایبه‌تی و جه‌سته به‌شێوه‌یه‌کی گشتی ، هه‌روه‌ها به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بڕوا باوانه‌وه هه‌ندێک فه‌رمانی جه‌سته له‌کاتی خه‌ودا چالاک‌تر ده‌بن . ئه‌و چالاکیانه‌ی له‌کاتی خه‌ودا ڕووده‌ده‌ن به‌درێژایی کاتی نووستن چوونیه‌ک نین به‌ڵکو به‌پێی قۆناغه یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کانی خه‌و گۆڕانیان به‌سه‌ردا دێت ، بۆنموونه له‌و قۆناغه‌ی خه‌و که‌خه‌ونی تیاده‌بینرێت چالاکیه ده‌ماری و جه‌سته‌ییه‌کان جیاوازن یان گۆڕانیان به‌سه‌ردا دێت له‌چاو ئه‌و چالاکیانه‌ی که له‌و ماوه‌یه‌دا ڕووده‌ده‌ن که‌خه‌ونی تیا نابینرێت . هه‌روه‌ها هه‌ندێک نه‌خۆشی هه‌یه له‌کاتی خه‌ودا ڕووده‌ده‌ن و له‌کاتی بێداریدا ئاوا ده‌بن . خه‌و بێهۆشی یان له‌هۆش خۆچوون نیه وه‌ک ئه‌وه‌ی له‌بورانه‌وه‌دا ڕووده‌دات ، به‌ڵکو هه‌روه‌کو چۆن ده‌ماخی مرۆڤ له‌کاتی بێداریدا چالاکی کاره‌بایی دیاریکراوی خۆی هه‌یه ، له‌کاتی خه‌ویشدا ئه‌م چالاکیه به‌رده‌وام ده‌بێت به‌ڵام گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت . ئه‌گه‌رچی خه‌و به‌شێکی گرنگی ژیانی تێکڕای زینده‌وه‌رانه و جگه له‌مرۆڤیش گیانله‌به‌رانی تریش تێکڕا ده‌خه‌ون یاخود به‌جۆره چالاکیه‌کدا تێپه‌ڕ ده‌بن که‌هاوشێوه‌ی خه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا دیارده‌ی خه‌و وه‌ک پێویست لێکۆڵینه‌وه‌ی تێر و ته‌سه‌لی له‌سه‌ر نه‌کراوه بۆ ئاشکراکردن و ڕوونکردنه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌نه په‌نهان و شاراوه‌کانی .
کاژێری نووستن له‌ڕۆژێکدا ناوی گیانله‌به‌ر
20 شه‌مشه‌مه کوێره
18 ژیژک
14 پشیله
13.5 شێر
13 مشک
12 گۆرێلا
12- 10 مێش
10 شه‌مبانزی
8 به‌راز
4 مانگا
4 - 3 فیل
0.5 زه‌ڕافه
خشته‌ی ژماره ( 1 )
له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا بایه‌خدان به‌خه‌و و بۆچوونه‌کان سه‌باره‌ت به‌م دیارده‌یه مێژوویه‌کی قوڵی له‌ناو خێڵه سه‌ره‌تاییه‌کان و شارستانێتیه جیاوازه‌کانی مرۆڤایه‌تیدا هه‌یه . بۆ نموونه مرۆڤ له‌چاخه کۆنه‌کاندا هه‌تا چه‌ندین سه‌ده‌ش بڕوای وابووه که خه‌و بارێکی ته‌واو جیاوازه له‌بێداری و وه‌ک گه‌شتیارێک له‌تاریکیه‌وه دێت بۆ لای مرۆڤ ، یاخود بڕوایان وابووه مرۆڤ له‌خۆوه ده‌که‌وێته باری خه‌وه‌وه . خێڵه سه‌ره‌تاییه‌کانیش پێیان وابووه خه‌و واتای کۆچکردن یان به‌جێهێشتنی ڕۆح له‌جه‌سته ده‌گه‌یه‌نێت که‌له‌سه‌ره‌تای بێداربوونه‌وه‌دا ئه‌م ڕۆحه له‌گه‌ڕاندایه بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه ناو جه‌سته هه‌ربۆیه به‌په‌رۆشه‌وه خۆیان له‌به‌ئاگاهێنانه‌وه‌ی که‌سی نووستوو پاراستوه له‌ترسی ئه‌وه‌ی که‌سه‌که کت‌وپڕ به‌ئاگا نه‌یه‌ته‌وه پێش گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕۆحه‌که‌ی . له‌ئه‌فسانه‌ی گریکه‌کانیشدا ڕوودانی خه‌و به‌کاری خواوه‌نده‌کانیان زانراوه ، له‌م ئه‌فسانانه‌دا هاتووه که ( ثانتوس ) و ( هیبنوس ) هه‌ر‌دووکیان برا بوون و کوڕی شه‌و بوون و نیشته‌جێی جیهانی خواره‌وه بوون ، هیبنوس به‌کاری خه‌واندنی خه‌ڵکی هه‌ڵده‌ستێت ئه‌مه‌ش یان به‌هۆی به‌رکه‌وتنی گۆچانه جادووکاره‌که‌ی یان به‌گێڕانی باڵه تاریکه‌کانی به‌سه‌رسه‌ری خه‌ڵکیدا ، هۆمیرۆسی شاعیر ده‌ڵێت هیبنوس ده‌سه‌ڵاتی له‌خواوه‌نده‌کانی تر زیاتر بووه چونکه به‌ده‌م داواکاری خواوه‌ند هیرا ( Hera ) ه‌وه چووه و شێوه‌ی ( باڵنده‌ی شه‌وان ) ی وه‌رگرتووه . ( مۆرفیس ) ی خواوه‌ندیش کوڕی هیبنوس بووه و به‌خواوه‌ندی خه‌ون ناسراوه لای گریکه‌کان . به‌گشتی له‌شارستانیه‌ته زۆر کۆنه‌کان و ئه‌وانه‌ی پاش ئه‌مانیش باوه‌ڕی باو ئه‌وه بووه که خه‌ویش وه‌ک خه‌ون بینین کرده‌ی خواوه‌نده‌کانه و ئه‌وان ده‌یبه‌خشن به‌مرۆڤ یان بێبه‌شی ده‌که‌ن لێی . پاشتر و له‌چه‌ندین سه‌ده دوای ئه‌مه چه‌ندین تیۆر سه‌ریان هه‌ڵدا بۆ ڕاڤه‌کردنی ڕوودانی خه‌و ئه‌م تیۆرانه وابه‌سته‌یی خه‌و به‌خواوه‌نده‌کانه‌وه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه و له‌جیاتی ئه‌مه ڕوودانی خه‌ویان وابه‌سته‌ی ئه‌و پرۆسانه کرد که له‌جه‌سته‌دا ڕووده‌ده‌ن وه‌ک پرۆسه‌ی هه‌رس کردن و سووڕی خوێن و … هتد . به‌ڵام له‌چاخی نوێ‌دا ڕاڤه‌کردنی ڕوودانی خه‌و ئاڕاسته‌ی ناوه‌نده کۆئه‌ندامی ده‌ماری وه‌رگرت به‌تایبه‌تی ده‌ماخ ، هه‌رچه‌نده هه‌تا ئێستاش هه‌ندێک فاکته‌ری لاوه‌کی تر به‌فاکته‌ری کارا داده‌نرێن له‌ڕوودانی خه‌ودا ، ئه‌م فاکته‌رانه‌ش له‌چالاکیه‌کانی جه‌سته‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه وه‌ک سووڕی خوێن و پێکهاته‌ی کیمیایی و هۆرمۆنه‌کان ، وێڕای کاری فاکته‌ره‌کانی ژینگه و ئاره‌زووی نووستن.
ئه‌و تیۆرانه‌ی ئاڕاسته‌ی ڕوودانی خه‌ویان به‌ره‌و ده‌ماخ بردووه ، بۆچوون و ڕاڤه‌ی جیاواز جیاوازیان هێناوه‌ته ئاراوه سه‌باره‌ت به‌ناسینی ئه‌و به‌شه له‌ده‌ماخ که‌تایبه‌تمه‌نده به‌پرۆسه‌ی خه‌و یان به‌شداره له‌ڕوودانیدا . والێره‌دا به‌کورتی بۆچوونی هه‌ندێک له‌و تیۆرانه ده‌خه‌ینه ڕوو :
1- خه‌و له‌تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی ده‌ماره خانه‌یه : خاوه‌ن و لایه‌نگرانی ئه‌م تیۆره پێیان وایه که‌هه‌موو ده‌ماره خانه‌کان تایبه‌تمه‌ندی چالاکی و سستێتی خۆیان هه‌یه ، ئه‌م دوو تایبه‌تمه‌ندییه ئاڵوگۆڕ ده‌که‌ن به‌دوای یه‌کدا . تایبه‌تمه‌ندیه چالاکیه‌که بێداری ده‌خوڵقێنێت و سستیه‌که‌ش خه‌و ده‌خوڵقێنێت . وه‌لێ پشکنینه کاره‌باییه‌کانی تاقیگه‌کان سه‌لماندوویانه که‌چالاکی خانه‌کانی مێشک له‌کاتی خه‌ویشدا ده‌مێنێته‌وه ، وه‌ک ئه‌و باره‌ی ده‌ماخ له‌کاتی خه‌ون بینینی که‌سی نووستوودا که‌تیایدا چالاکی ئه‌م خانانه له‌م کاته‌دا زۆر نزیکه له‌چالاکی ئه‌م خانانه له‌کاتی بێداریدا . پاشان ئه‌م تیۆره هه‌موارکرا به‌وه‌ی که کۆمه‌ڵه خانه‌یه‌ک له‌ده‌ماخدا به‌رپرسه له‌ڕوودانی خه‌و نه‌ک هه‌موو خانه‌کانی ده‌ماخ .
2- ناوه‌ندێک بۆ ڕێکخستنی خه‌و : ئه‌و تیۆرانه‌ی باس له‌بوونی ناوه‌ندێک ده‌که‌ن له‌ده‌ماخدا له‌چه‌ندین ڕووه‌وه وادانانیان بۆ کردووه . له‌وانه : تیۆرێک هه‌یه ده‌ڵێت یه‌ک ناوه‌ند هه‌یه له‌ده‌ماخدا که‌کاری ڕێکخستنی هه‌ردوو باری بێداری و خه‌و ده‌کات و ئه‌م ناوه‌نده باڵاده‌سته له‌سه‌ر ئه‌م دوو باره . تیۆرێکی تر ده‌ڵێت یه‌ک ناوه‌ند هه‌یه بۆ بێداری و هه‌رکاتێک چالاکی گه‌یشته نزمترین ئاستی ئه‌وا خه‌و ڕووده‌دات . تیۆرێکی تر ده‌ڵێت دوو ناوه‌ندی جیاواز هه‌یه له‌ده‌ماخدا ناوه‌ندێکیان تایبه‌ت به چالاکی بێداریه و ئه‌وی تر تایبه‌ت به‌چالاکی خه‌وه ، هه‌رناوه‌نده‌چالاکی پێچه‌وانه‌ی ئه‌وی دی ئه‌نجام ئه‌دات ، هه‌ر کامێکیان چالاک‌تر بوو له‌کاتێکی دیاریکراودا ئه‌وا ئه‌و باره زاڵ ده‌بێت . دوا تیۆر له‌م بواره‌دا ده‌ڵێت که ته‌نها یه‌ک ناوه‌ند هه‌یه ئه‌ویش تایبه‌ت به‌باری خه‌وه به‌ته‌نها چونکه بێداری بارێکی سروشتیه و ناوه‌ندی تایبه‌تی نیه .
3- تیۆری پاشه‌ڕۆکان : ئه‌م تیۆره له‌و تیۆرانه‌یه که له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌مدا بڵاوبوه‌وه ، ئه‌م تیۆره ده‌ڵێت خه‌و به‌هۆی پاشه‌ڕۆی ئیستقلابی ماده کیمیاییه‌کانی کاتی بێداریه‌وه ڕووده‌دات ، له‌کاتێکدا ئه‌م پاشه‌ڕۆیانه وورده وورده کۆده‌بنه‌وه هه‌تا ده‌گه‌نه ئاستێک جه‌سته سڕ ده‌که‌ن به‌تایبه‌تی ده‌ماخ . خه‌و به‌رده‌وام ده‌بێت هه‌تا ئه‌و کاته‌ی ئه‌م پاشه‌ڕۆ که‌ڵه‌که‌بووه سڕکه‌ره ته‌واو ده‌بێت . ئه‌گه‌رچی ئه‌م تیۆره و هاوشێوه‌کانی هه‌تا ماوه‌یه‌ک له‌نێوه‌ندی زانایان و پسپۆراندا به‌هه‌ند وه‌رده‌گیران به‌ڵام پاشان به‌هۆی ئه‌وه‌ی نه‌توانرا ئه‌و پاشه‌ڕۆیانه بناسرێت و جیابکرێنه‌وه که‌ئه‌م تیۆرانه باسیان لێوه ده‌کرد ئیدی ئه‌م تیۆره به‌های خۆی له‌ده‌ستدا . به‌ڵام ئێستا به‌هۆی ئه‌وه‌ی که‌باس له‌بوونی گۆڕانی کیمیایی ده‌کرێت له‌کاته‌کانی بێداری و خه‌ودا و ئاماژه بۆ بوونی بنه‌مای کیمیایی هه‌ردوو بار ده‌کرێت که‌واته جۆرێک له‌په‌یوه‌ندی نوێ بۆته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌م تیۆره‌دا .
4- تیۆری چالاکێتی خه‌و : ئه‌م تیۆره دژی ئه‌و تیۆره‌یه که خه‌و به‌بارێکی نه‌رێنی ده‌بینێت و ده‌ڵێت خه‌و ته‌نها بریتیه له وه‌ستان یان نائاماده‌یی چالاکی بێداری ، به‌پێچه‌وانه‌وه تیۆری چالاکێتی خه‌و پێی وایه که خه‌و بارێکه وه‌ک بێداری و چالاکی تیادا ڕووده‌دات ، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت خه‌و بارێکی نه‌رێنی ناچالاک نیه . زۆرێک له‌توێژینه‌وه تاقیگه‌ییه‌کان که له‌سه‌ر خه‌و ئه‌نجام دروان جه‌خت له‌بۆچوونه‌کانی ئه‌م تیۆره ده‌که‌نه‌وه و ده‌یسه‌لمێننه‌وه که‌خانه‌کانی مێشک له‌کاتی خه‌ودا چالاکی ئه‌نجام ئه‌ده‌ن و چالاکی هه‌ندێکیان زیاتر ده‌بێت له‌چاو ئه‌وه‌ی له‌کاتی بێداریدا ڕووده‌دات .
5- تیۆری په‌یوه‌ندی : ئه‌م تیۆره‌ش ده‌ڵێت که به‌ئاگایی له‌بێداریدا له‌ئه‌نجامی ناردنی هه‌سته‌کانه‌وه په‌یدا ده‌بێت که له‌ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی جه‌سته‌وه له‌ڕێی کۆمه‌ڵه چێوه ده‌مارێک و دڕکه په‌تکه‌وه ده‌نێردرێن بۆ ده‌ماخ . به‌پێی ئه‌م تیۆره کۆمه‌ڵه خانه‌یه‌ک له ساقی ده‌ماخدا هه‌ڵده‌ستن به‌کۆنترۆڵی ئه‌م ناردنه‌ی هه‌سته‌کان بۆ ده‌ماخ ، ئه‌میش یان ڕێگایان پێده‌دات که‌بپه‌ڕنه‌وه به‌ره‌و ناوه‌نده جیاوازه‌کانی ده‌ماخ که‌ئه‌مه‌ش ده‌ماخ چالاک ده‌کات و بێداری ده‌خوڵقێت ، یاخود ڕێگیریان لێده‌کات به‌مه‌ش ده‌ماخ هێور ده‌کاته‌وه و خه‌و ده‌خوڵقێت . خاڵی که‌مایه‌سی ئه‌م تیۆره‌ش له‌وه‌دایه که وه‌ستانی ناردنی هه‌سته‌کان بۆ ده‌ماخ نابێته هۆی ڕوودانی خه‌و . هه‌ربۆیه ئاڕاسته‌ی بایه‌خدانه‌کان به‌ره‌و ئه‌و کۆتۆڕ هه‌نگاویاننا که له به‌شی خواره‌وه‌ی ده‌ماخدا هه‌یه به‌و پێیه‌ی خودی ئه‌م کۆتۆڕه ئه‌م ڕۆڵه ده‌بینێ ( نه‌ک به‌هۆی هه‌سته هاتووه‌کان له‌ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی جه‌سته ) و وروژێنه‌ره‌کان ده‌نێرێت بۆ ده‌ماخ و وا له‌ده‌ماخ ده‌کات بێ‌دار بێت . ئه‌وه‌ی ئه‌م بۆچوونه پشتڕاست ده‌کاته‌وه ئه‌و ئه‌زموونه‌یه که‌تێکدانی یان زیان به‌رکه‌وتن به‌و ته‌جه‌موعی شه‌به‌کیه ئه‌بێته هۆی ڕوودانی خه‌و .
6- تیۆری ده‌ماریی کیمیایی : ئه‌م تیۆره له‌هه‌موو تیۆره‌کانی تر زیاتر په‌سه‌نده له‌ناوه‌نده زانستیه هاوچه‌رخه‌کاندا . ئه‌م تیۆره وایده‌بینێت که چه‌ند ناوچه‌یه‌کی ده‌ماخ له‌ناویاندا ناو‌کی ثالاموس و هایپۆثالاموس و ناوچه‌ی تر له پۆنس ( Pons ) و به‌شی خواره‌وه‌ی ده‌ماخ ، تایبه‌تمه‌ندن به‌ڕوودانی خه‌و . ئه‌گه‌رچی هه‌ندێک له‌توێژه‌ره‌وان وایده‌بینن که‌ئه‌م ناوه‌ندانه خۆبه‌خۆ خه‌و ڕێکده‌خه‌ن به‌شێوه‌یه‌کی خولی وه‌ک به‌شێک له‌سروشتی بایۆلۆژی خۆیان ، به‌ڵام زۆرینه‌ی توێژه‌ره‌وان له‌و باوه‌ڕه‌دان که‌ئه‌م ناوه‌ندانه ده‌که‌ونه ژێر کاریگه‌ری ماده کیمیایی و هۆرمۆنیه‌کانه‌وه ، هه‌ندێک له‌م مادانه چالاکی ده‌به‌خشن و بێداری ده‌خوڵقێنن و هه‌ندێکی دیکه‌یان پێچه‌وانه کار ده‌که‌ن و خه‌و ده‌خوڵقێنن .
7- خه‌و ڕه‌سه‌نه : ئه‌م تیۆره ده‌ڵێت باری سروشتی ده‌ماخ له‌بنه‌ڕه‌تدا باری خه‌وه ، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ئه‌و چالاکیه هه‌ستیارانانه‌ی به‌ده‌ماخ ده‌گه‌ن گرنگن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ماخ به‌ئاگا بێته‌وه و بێداری ڕووبدات ، بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌ستانه‌ی به‌ده‌ماخ ده‌گه‌ن به‌هێز نه‌بن ئه‌وا تاک خه‌وی لێده‌که‌وێت یان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دۆخی خه‌و یان به‌خه‌وتوویی ده‌مێنێته‌وه .
8- کاتژمێری بایۆلۆژی : ئه‌م تیۆره درێژه‌پێدانێکی تیۆری چالاکێتی خه‌وه . ئه‌م تیۆره ده‌ڵێت ده‌زگایه‌ک له‌ده‌ماخدا هه‌یه که‌کاتی خه‌و دیاری ده‌کات و به‌کاتژمێری بایۆلۆژی ناسراوه . ئه‌م بۆچوونه‌ش به‌پشتبه‌ستن به‌و توێژینه‌وه ئه‌زموونگاییانه هاته ئاراوه که له‌سه‌ر مشک ئه‌نجامدرا . له‌م ئه‌زموونانه‌دا
شایانی ئاماژه بۆکردنه ڕاڤه‌کاری ئه‌زمونگه‌ییانه ده‌رباره‌ی خه‌و نزیکه‌ی سه‌د ساڵێک له‌مه‌وبه‌ره‌وه ده‌ستیپێکرد ، پاش ئه‌مه له‌ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا لێکۆڵینه‌وه‌کان سه‌باره‌ت به‌خه‌و پێینایه قۆناغێکی چالاکتره‌وه .
له‌کۆتایی ساڵی ( 1920 ) دا پزیشکی ده‌روونی ئه‌ڵمانی ( بێرگه‌ر Berger ) شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌تایی ئه‌و پێوه‌ره‌ی دروستکرد که‌ئه‌مڕۆ پێی ده‌وترێت پێوه‌ری کاره‌بایی مێشک ( Electron encephalogram ) ، پاشان هه‌ردوو زانای به‌ریتانی ( ئه‌دریان و ماثیوز ) له‌ساڵی ( 1934 ) دا سوودیان له‌و پێوه‌ره بینی له‌چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌کی زانستیی کلینیکیانه‌دا ، پاشان له‌ساڵی ( 1937 ) دا زانا ( لومیز Loomis ) و یاریده‌ده‌ره‌کانی ئاماژه‌یاندا به‌سیفاته گۆڕاوه‌کانی شه‌پۆله‌کانی مێشک به‌پێی خایاندنی کاتی خه‌و ، له‌ساڵی (1956-1957) زانا ( کلایتمان Kleittman ) و یاریده‌ده‌ره‌کانی سه‌لماندیان که‌ده‌توانرێت ناسنامه‌ی خه‌ون ده‌ستنیشان بکرێت له‌ڕێگه‌ی ڕوودانی هه‌ندێک گۆڕان له‌پێوه‌ره کاره‌باییه‌که‌ی مێشک و به‌پێی ئه‌و جووڵه خێراییانه‌ی چاو که‌هاوه‌ڵی ئه‌و باره ده‌که‌ن .
سه‌رئه‌نجامی ئه‌م هه‌وڵ و ته‌قه‌لا و توێژینه‌وه زانستییانانه‌یه ده‌رکه‌وتووه که که‌سی خه‌وتوو له‌کاتی خه‌وتندا به‌پێنج قۆناغدا تێده‌په‌ڕێت ، به‌ڵام به‌رله‌وه‌ی مرۆڤ پێبنێته یه‌که‌م قۆناغی خه‌وه‌وه ، سه‌ره‌تا به ماوه‌یه‌کی په‌ڕینه‌وه ده‌ستپێده‌کات له‌بێداریه‌وه بۆ خه‌و ، که‌به‌ماوه‌ی خه‌واڵوویی یان خه‌وبردنه‌وه ( Hypnogogic State ) ناسراوه . ئه‌م قۆناغه ده‌که‌وێته ناوه‌ندی بێداری و خه‌وه‌وه ، سه‌ره‌تاکه‌ی به‌بێداری و کۆتاییه‌که‌ی به‌خه‌و ده‌گات . درێژی ئه‌م ماوه‌ی خه‌وبردنه‌وه‌یه له‌نوستنێکه‌وه بۆ نوستنێکی تر ده‌گۆڕێت ، ڕه‌نگه کورت خایه‌ن بێت یان هه‌رنه‌بێت لای ئه‌و که‌سانه‌ی که‌به‌خێرایی خه‌ویان لێده‌که‌وێت ، یاخود درێژ خایه‌ن بێت لای ئه‌و که‌سانه‌ی به‌سستی خه‌ویان لێده‌که‌وێت . وه‌ک باوه ئه‌م ماوه‌یه‌ی خه‌وبردنه‌وه‌یه مرۆڤ به‌خه‌یاڵ و ئه‌ندێشه و بیرکردنه‌وه و تاوتوێکردن و هێنان و بردنی کێشه یان نه‌خشه و پلانه‌کانیه‌وه سه‌رقاڵ ده‌بێت که‌تێکڕا له‌شێوه‌ی وێنه‌کانی خه‌وبینیندایه ، هه‌ربۆیه ناوده‌برێن به‌خه‌ونه‌کانی خه‌واڵوویی ( Hypnogogic Dreams ) . گرنگترین دیاره‌ده جه‌سته‌ییه‌کانی ئه‌م ماوه‌یه بریتیه له‌خاوبوونه‌وه‌یه‌کی زۆری ماسولکه‌کانی جه‌سته و جووڵه‌کانی . پاشان مرۆڤ پێده‌نێته خه‌وی ته‌واوه که له‌پێنج قۆناغ پێکدێت ، قۆناغی یه‌که‌م و دووه‌م که به‌قۆناغی خه‌وی سووک ناوده‌برێت ، پاشان قۆناغی سێیه‌م و چواره‌م ده‌ستپێده‌کات که‌به‌قۆناغی خه‌وی قوڵ ناسراوه ، هه‌ردوو قۆناغی سێیه‌م و چواره‌م زۆر گرنگن بۆ ئه‌وه‌ی له‌ش ئه‌و چالاکییه‌ی بۆ بگه‌ڕێته‌وه که‌له‌ئه‌نجامی ماندووێتی و شه‌که‌تی کاتی بێداریه‌وه خه‌رجی کردووه ئه‌گه‌ر که‌سی نوستوو به‌قۆناغی سێیه‌م و چواره‌مدا تێنه‌په‌ڕێت له‌کاتی خه‌وتندا واته له‌خه‌وی قوڵ بێبه‌ش بووه و ته‌نها خه‌وی سووک خه‌وتووه ، ئه‌مه‌ش وایلێده‌کات هه‌ست بکات که‌خه‌وێکی نائارام خه‌وتووه و بۆ ڕۆژی دواییش هه‌ست به‌شه‌که‌تی و ماندووبوون ده‌کات . دوای تێپه‌ڕبوونی ( 90 ) خوله‌ک له‌ده‌ستپێکردنی خه‌و قۆناغی پێنجه‌م ده‌ستپێده‌کات که‌به‌قۆناغی خه‌ون بینین ناسراوه یان پێیده‌ڵێن قۆناغی جووڵ خێرای هه‌ردوو چاو ، له‌م قۆناغه‌شدا که‌سی خه‌وتوو ئه‌و وێنه بینراوانه ده‌بینێت که به‌خه‌ون ناسراوه و هه‌ردوو چاوی ده‌ست ده‌که‌ن به‌جوڵه‌ی خێرا . تێپه‌ڕ بوون به‌م قۆناغه‌شدا زۆر گرنگه بۆ حه‌وانه‌وه‌ی مێشک واته بۆ گواته بۆ گێڕانه‌وه‌ی چالاکی بۆ مێشک . ئه‌م قۆناغه‌ش ( 10 – 15 ) خوله‌ک ده‌خایه‌نێت . به‌تێپه‌ڕبوونی که‌سی خه‌وتوو به‌هه‌ر پێنج قۆناغه‌که‌ی خه‌ودا سووڕێکی ته‌واوی خه‌و پێکدێت . له‌باری ئاسایی‌دا کاتێک مرۆڤ بۆ ماوه‌ی ( 6 – 8 ) کاژێر بخه‌وێت ئه‌وا به ( 4 – 6 ) سووڕی ته‌واوی خه‌ودا تێده‌په‌ڕێت .
تێبینی :
له‌به‌شه‌کانی داهاتوودا له‌سه‌ر چه‌ند ته‌وه‌رێکی گرنگ ده‌وه‌ستین وه‌ک :
( قۆناغه‌کانی خه‌و ، چه‌ند پێویستیمان به‌خه‌وه ، تێکچوون و کێشه‌کانی خه‌و ، قۆناغه‌کانی ته‌مه‌ن و خه‌و ، … هتد ) .
ماڵپه‌ڕی دروونناسی
لەهاوپۆلی: خـــــــــــه‌و
« خۆکوشتن ( Suicide ) / به‌شی یه‌که‌م | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | خۆکوشتن ( Suicide ) / به‌شی دووه‌م و کۆتایی »
Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964
