سایکۆلۆژیای خه‌و / منداڵ و خه‌و
سایکۆلۆژیای خه‌و
منداڵ و خه‌و
توێژه‌ری ده‌روونی
سامان سیوه‌یلی
زۆرێک له‌دایک و باوکان سکاڵا ده‌که‌ن له‌ده‌ست خه‌وی منداڵه‌کانیان، یان هه‌ر نه‌بێت له‌کاتی تووشبوونی منداڵه‌کانیان به جۆرێک له‌جۆره‌کانی تێکچوونه‌کانی خه‌و، یه‌کێک ده‌ڵێت (منداڵه‌که‌م له‌کاتی خۆیدا ناخه‌وێت)، ئه‌وی دی ده‌ڵێت (منداڵه‌که‌م ناوێرێت به‌ته‌نها له‌ژووری خۆیدا بخه‌وێت)، (له‌کاتی نووستندا به‌قیژه و گریانه‌وه به‌ئاگا دێته‌وه)، (میز ده‌کات به‌خۆیدا له‌کاتی نووستندا) و … تد. تێکڕا ئه‌م حاڵه‌تانه ده‌بنه مایه‌ی ژانکۆی گه‌وره بۆ خێزانه‌کان و ده‌بنه هۆی تێکچوونی خه‌وی گه‌وره‌کانیش، بۆیه له هه‌ندێ باردا دایک و باوکان به‌شێوازی هه‌ڵه به‌ڕووی منداڵه‌کانیاندا ده‌وه‌ستنه‌وه که ئه‌مه‌ش گرفته‌که لای منداڵ زیاد ده‌کات.
منداڵانی تازه له‌دایکبوو نزیکه‌ی (16-18) کاژێر ده‌خه‌ون که دابه‌ش ده‌بێت به‌سه‌ر (4-5) ماوه‌دا، له‌پاش تێپه‌ڕبوونی دوو مانگ به‌سه‌ر ته‌مه‌نی منداڵدا خه‌وی منداڵ زیاتر ده‌که‌وێته شه‌وه‌وه، ئه‌مه‌ش هه‌لێکی باشتر بۆ خه‌و و پشووی خێزان ده‌ڕه‌خسێنێت. هه‌رچه‌نده ورده خه‌وی منداڵ زیاتر به‌لای شه‌ودا خۆی ده‌کێشێت، به‌ڵام منداڵ نوستنی ڕۆژی هه‌رده‌مێنێت، کاتێک ته‌مه‌نی منداڵ ده‌گاته (3-6) مانگ، پێویستی به سێ جار نوستن و سه‌رخه‌و شکاندن ده‌بێت، وه له‌ته‌مه‌نی (6-12) مانگی‌دا دوو جار ده‌خه‌وێت له‌ڕۆژدا و له‌ته‌مه‌نی یه‌ک ساڵیدا ته‌نها یه‌ک جار، به‌جۆریک کۆی کاژێره‌کانی خه‌وی له‌م ته‌مه‌نه‌دا له‌نێوان (12-14) کاژێر ده‌بێت. به‌ڵام بێداربوونه‌وه له‌خه‌وی شه‌ودا له شه‌ش مانگی دووه‌می ساڵی یه‌که‌می ته‌مه‌نیدا زیاتر ده‌بێت، ئه‌م گرفته هه‌تا ته‌مه‌نی دوو ساڵی منداڵ به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی کاتدا منداڵ له‌م گرفته ڕزگاری ده‌بێت و هیچ کاریگه‌رییه‌کی نابێت له‌سه‌ر گه‌شه و ته‌ندروستی منداڵ.
لێره‌دا چه‌ند ڕێنماییه‌ک بۆ دایک و باوکان ده‌خه‌ینه ڕوو تاکو یاریده‌یان بدات له پرۆسه‌ی گونجاندنی منداڵه‌کانیان له‌گه‌ڵ خه‌ودا له ساڵی یه‌که‌می ته‌مه‌نیاندا:
1- منداڵه‌که‌ت وا بار بهێنه که شه‌و بۆ خه‌وه و ڕۆژیش بۆ بێداری، هه‌ر له‌م ڕێیه‌وه کاتی یاریکردنی ته‌نها له‌ڕۆژدا بێت.
2- هاوکاریی منداڵه‌که‌ت بۆ فێربوون له‌سه‌ر هاوبه‌ندی کردن له‌نێوان خه‌و و جێگه‌ی نووستندا، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م ئامانجه‌ش بێته دی ده‌بێت منداڵ له‌کاتی خه‌ویدا ببرێته سه‌ر جێگه‌ی نووستنه‌که‌ی و ڕێگه‌ی نه‌درێت له‌ژووری دانیشتن یان له‌باوه‌ش و کۆشی دایک و باوک‌دا بخه‌وێت.
3- ده‌بێت ڕووناکی له‌ژووری نووستندا ڕووناکییه‌کی کز بێت.
4- ئه‌گه‌ر منداڵه‌که‌ت بێ‌دار بووه‌وه له‌شه‌ودا یه‌کسه‌ر سه‌رنجی مه‌ده، ئه‌گه‌ر گریا ئه‌وا به‌میهیره‌بانییه‌وه هه‌وڵبده هێمنی بکه‌ره‌وه و دڵنیایی پێببه‌خشه، یان دایبییه‌که‌ی بۆ بگۆڕه ئه‌گه‌ر پێویستی کرد، له‌م حاڵه‌تانه‌دا ڕووناکی ژووره‌که هه‌ڵ مه‌که، ئه‌و وتووێژه‌ی له‌گه‌ڵ منداڵه‌که ده‌یکه‌یت با به‌ده‌نگێکی نزم و له‌سه‌رخۆ بێت، ئارامی خۆت له‌ده‌ست مه‌ده. ئه‌گه‌ر منداڵ هه‌ستی کرد بێداربوونه‌وه‌ی ده‌بێته مایه‌ی گرنگی پێدانێکی زۆر له‌لایه‌ن گه‌وره‌کانه‌وه ئه‌وا له‌سه‌ر ئه‌م باره ڕادێت و ئیدی په‌نا بۆ ئه‌م ڕه‌فتاره ده‌بات به‌مه‌ستی سه‌رنج ڕاکێشانی خێزان.
5- زۆر شیر پێدان به‌منداڵ له‌شه‌ودا کار ده‌کاته سه‌ر خه‌وی منداڵ و ده‌بێته مایه‌ی بێداربوونه‌وه‌ی فره‌بار بووه‌وه (3-8) جار له‌شه‌وێکدا منداڵ بێ‌دار ده‌کاته‌وه. له‌ته‌مه‌نی شه‌ش مانگی‌دا منداڵه ته‌ندروسته‌کان ده‌توانن سه‌رچاوه‌ی خۆراکی پێویست له ڕۆژدا وه‌ربگرن بۆ خۆیان، بۆیه له‌کاتی زۆر بێداربوونه‌وه‌ی منداڵ له‌کاتی خه‌ودا به‌مه‌ستی وه‌رگرتنی خۆراک، دروست وایه ڕاوێژ به‌پزیشکی منداڵان بکرێت، بۆ گه‌یشتن به‌پلانێکی چاره‌سه‌ریی به‌مه‌به‌ستی که‌مکردنه‌وه‌ی له‌سه‌رخۆی بێداربوونه‌وه‌ی منداڵ.
له‌قۆناغی ده‌ستکردن به ڕۆشتن هه‌تا پێش چوونه قوتابخانه:
له‌ته‌مه‌نی دوو ساڵیدا منداڵ به‌تێکڕا (12-13) کاژێر ده‌خه‌وێت، کاژێرێک یان دوو کاژێر له‌ڕۆژدا و (11) کاژێر له‌شه‌ودا، له‌م ته‌مه‌نه‌وه کاتی نووستنی منداڵ ڕێکخستنێکی زیاتر به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت. به‌ڵام چه‌ند گرفتێکیش له‌م ته‌مه‌نه‌دا سه‌رهه‌ڵئه‌دات که ئه‌وانیش: ڕه‌تکردنه‌وه‌ی منداڵ بۆ نووستنی به‌ته‌نها، گریان له واده‌ی خه‌وتندا، بێداربوونه‌وه به‌گریانه‌وه له‌شه‌ودا.
بۆ گرتنه‌به‌ری شێوازی دروست بۆ گرفتانه پێویسته ئه‌م ڕێوشوێنانه بگیرێنه به‌ر:
1- کاتی نووستن بۆ منداڵ دیاری بکه و به‌رده‌وام جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌م واده‌یه بکه‌ره‌وه.
2- دوو بکه‌وه‌ره‌وه له وروژاندنی منداڵ به که‌لوپه‌لی یارییه‌کانی له‌پێش کاتی خه‌وتنیدا.
3- هه‌وڵبده منداڵه‌که‌ت ژووری نووستنه‌که‌ی خۆش بوێت، به‌هۆی دانانی پێخه‌فی سه‌رنج ڕاکێش و پاکوخاوێن ڕاگرتنی شوێنی نووستنه‌که‌ی و ڕێگه‌ی پێبدرێت ئه‌و که‌ره‌سه یارییه‌ی لای په‌سه‌ند و خۆشه‌ویسته له‌ژووری نووستنه‌که‌یدا بێت.
4- منداڵه‌که‌ت ڕابێنه له‌سه‌ر سیستمێکی دیاریکراو پێش خه‌و، وه‌ک خوێندنه‌وه‌ی چیرۆک.
5- به‌رهه‌ڵستی ئاره‌زووی منداڵ بکه بۆ درێژه‌دان به‌خوێندنه‌وه‌ی چیرۆک یان هه‌ر شتێکی تر که منداڵه‌که بیه‌وێت به‌هۆیه‌وه کاتی مانه‌وه‌ی دایک و باوکی له‌گه‌ڵیدا درێژتر بێته‌وه.
6- جێگیر به له‌بڕیاره‌کانت و له‌سه‌ر هه‌مان پره‌نسیپ بڕۆ هه‌موو شه‌وێک.
7- ئه‌گه‌ر منداڵه‌که‌ت به‌ته‌نها ده‌خه‌وێت له‌ژوورێکی تایبه‌تیدا وا ڕایبێنه که تۆ له‌گه‌ڵیدا نامێنیته‌وه له‌ژووره‌که‌یدا هه‌تا خه‌وی لێده‌که‌وێت، به‌ڵام دڵنیای بکه که تۆ نزیکی لێوه‌ی هه‌ر کاتێک پێویست بکات.
8- له‌م ته‌مه‌ندا منداڵ ئه‌گه‌ری بێداربوونه‌وه‌ی هه‌یه (وه‌ک گه‌وره‌کان)، بۆیه ده‌بێت ورده ورده منداڵ فێر بکرێت چۆن ده‌ست بکاته‌وه به خه‌و. ئه‌گه‌ر منداڵ به‌گریانه‌وه بێ‌دار بووه‌وه وه تۆش زانیت ئه‌م بێداربوونه‌وه‌یه نه‌ریته نه‌ک تووشبوونی به‌حاڵه‌تێکی دیاریکراو، ئه‌وا پێنج خوله‌کێک چاوه‌ڕێ بکه پێش چوونه ژووری منداڵه‌که، کاتێکیش ده‌چیته لای بۆ کاتێکی کورت لای بمێنه‌ره‌وه و هه‌وڵی هه‌ڵگرتن و له‌باوه‌ش گرتنی مه‌ده، هه‌تا ده‌کرێت گفتوگۆی ساده و کورتی له‌گه‌ڵ بکه، پاشان به‌جێی بهێڵه هه‌تا ئه‌گه‌ر منداڵه‌که به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر گریان، ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌رده‌وام بوو ئه‌وا ده خوله‌کێک چاوه‌ڕێ بکه ئه‌وجا سه‌ری لێبده‌ره‌وه و به‌هه‌مان شێوه کاتێکی زۆر که‌م له‌لای بمێنه‌ره‌وه و دڵنیایی پێببه‌خشه.
ته‌مه‌نی (6-12) ساڵان – ته‌مه‌نی قوتابخانه:
به‌شێوه‌یه‌کی گشتی کاتێک منداڵ ده‌گاته شه‌ش ساڵان ئیدی پێویستی به خه‌وی ڕۆژ نامێنێت و کۆی کاژێره‌کانی خه‌و له‌م ته‌مه‌نه‌وه بۆ خوار (11) کاژێر داده‌به‌زێت. کاتێک ده‌گاته ته‌مه‌نی (10) ساڵی ژماره‌ی کاژێره‌کانی خه‌وی بۆ نزیکه‌ی (10) کاژێر داده‌به‌زێت.
له‌م ماوه‌یه‌دا زۆربه‌ی ئه‌و گرفتانه‌ی خه‌و نامێنێت که قۆناغی سه‌ره‌تای منداڵی‌دا بوونیان هه‌بووه و زۆرینه‌ی منداڵان له‌م قۆناغه‌دا له‌شه‌ودا به‌باشی ده‌خه‌ون و له‌ڕۆژیشدا بێدارن هه‌روه‌کو گه‌وره‌کان، هه‌ندێ منداڵ له‌م قۆناغه‌دا شه‌وانه زوو ده‌خه‌ون و به‌یانیانیش زوو بێ‌دار ده‌بنه‌وه، هه‌ندێکیشیان شه‌وانه دره‌نگ ده‌خه‌ون و به‌یانیانیش دره‌نگ بێ‌دار ده‌بنه‌وه. گرفتی سه‌ره‌کی له‌خه‌وی منداڵدا له‌م ته‌مه‌نه‌دا بریتییه له واده‌ی نووستنی منداڵدایه زیاتر له‌وه‌ی له خودی خه‌وه‌که‌یدا بێت. باوترین گرفتیش له‌م بواره‌دا بریتییه له ڕه‌تکردنه‌وه‌ی خه‌و له‌لایه‌ن منداڵه‌وه. منداڵ هه‌وڵ ده‌دات واده‌ی نووستنه‌که‌ی دوا بخات، ئه‌مه‌ش یان به‌هۆی یاری کردنه‌وه‌یه یان ته‌ماشا کردنی ته‌له‌فزیۆن و به‌کارهێنانی یارییه ئه‌له‌کترۆنییه‌کانی وه‌ک پله‌ی سته‌یشن، یاخود بۆ به‌جێهێنانی ئه‌رکه‌کانی قوتابخانه.
که‌م خه‌وی له‌م ته‌مه‌نه‌دا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی نه‌رێنی ده‌بێت له‌سه‌ر منداڵ له ڕۆژدا، ئه‌و منداڵانه‌ی تێر خه‌و نابن تووڕه ده‌بن و ڕه‌فتاری سه‌یر نمایش ده‌که‌ن، وه له‌وانه‌یه له‌پۆلدا خه‌ویان لێبکه‌وێت و ته‌رکیزی که‌م ببێته‌وه.
لێره‌دا هه‌ندێ ڕێنمایی ده‌خه‌ینه ڕوو بۆ دایک و باوکان تاکو بتوانن خه‌وێکی دروست و باش بۆ منداڵه‌کانیان مسۆگه‌ر بکه‌ن:
1- واده‌یه‌کی زوو دابنێ بۆ خه‌وی منداڵه‌که‌ت، هه‌رچه‌نده واده‌ی خه‌و له‌منداڵێکه‌وه بۆ منداڵێکی تر جیاوازی ده‌بێت، به‌ڵام پێویسته له‌سه‌ر دایک و باوکان ئه‌و واده‌یه دابنێن بۆ خه‌وتنی منداڵه‌کانیان که تێر خه‌وی بۆ منداڵه‌کانیان مسۆگه‌ر بکه‌ن.
2- ده‌بێت ژووری نووستنی منداڵ سه‌رنج ڕاکێش و ئارام بێت.
3- نابێت له ژووری نووستنی منداڵدا ته‌له‌فزیۆن و کۆمپیوته‌ر و پله‌ی سته‌یشن و ئامێری یاری کردنی تری تێدا بێت، ده‌بێت ڕێگه بدرێت به‌منداڵ که‌ره‌سه‌یه‌کی یاری ساکار و په‌سه‌ند لای منداڵ له‌گه‌ڵ خۆیدا دابنێت له‌ژووری نووستندا.
4- منداڵه‌که‌ت له‌سه‌ر هه‌ندێ نه‌ریتی به‌سوود ڕابهێنه، وه‌ک: چوونه سه‌ر پێشاو و ددان شتن، پێش چوونه ناو جێگه‌ی نووستن.
5- ڕێگه مه‌ده منداڵه‌که‌ت ته‌ماشای فیلمی ترسناک بکات له‌شه‌ودا، یاخود ته‌ماشای ئه‌و فیلمانه‌ی له‌گه‌ڵ ته‌مه‌نیدا ناگونجێن.
6- پێش هاتنی واده‌ی خه‌وی به ماوه‌یه‌ک ئاگاداری بکه که واده‌ی خه‌وی نزیکه، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست له‌و چالاکییه هه‌ڵبگرێت که سه‌رقاڵه پێوه‌ی و ئاماده‌گی وه‌ربگرێت بۆ چوونه ناو جێگه.
7- هه‌وڵ مه‌ده کێشه و گرفته‌کانی خێزان له‌به‌رچاوی منداڵدا تاووتوێ بکرێت چونکه کێشه و ئاژاوه‌ی خێزان به‌مه‌ترسی داده‌نرێت بۆ سه‌ر ئاساییشی ده‌روونی منداڵ.
ئه‌یلول 6, 2010

ده‌سته‌کانت خۆش مامۆستا سامان گیان بۆ ئه‌م بابه‌ته جوان و به سوده
به‌راستی زۆر زانیاری به‌سودی تیایه بۆ دایک و باوکان تا بتوانن کاتی خه‌وی مناڵه‌کانیان جێگیر بکه‌ن و رێک بخه‌ن هیوادارم هاورێ یان بتوانن سود مه‌ند بن له‌م رونکردنه‌وانه‌ی به‌رێزتان
سه‌رکه‌وتن و به‌رده‌وامی بۆ ماڵپه‌ری ده‌رون ناسی
dast xosh mamostae barez barasty babateke jwan w grnga
slawtan le byt beryzm dast xwshyt le dakam qsakant zor jwann zorshm py xwshbo ka am babatan nosewa dast xwshytan le dakam,,,,,mn prsearekm haya mn mndalm boa dawry mango 5 rozha ,mndalakam zor degret nazanm jy bkam brdoma bo lay dktor alet nazanm bo har wa agret ,mawaek zgy zhanakrd esta nazanm he jya?ager btwanyt yarmetym an xawshy zor zor kama ,sopas bo wlam danawatan
dast xosh bo babatakatan. tkaya walamy prsyarakam bdanawa ba runy; mnalakam tamany saleka ta estaxawy shawanay xrapa shawan har sahat jarek yaxwd niw sahat jarek halastetawa shiry xom axwat ta shirakay nadame naxawetawa zor hawly lagal adam be shir bxawetawa naxawe amash zory hilak krdum mawayaka la ruy darunyawa xera halachm u tura abm shawana xom nagrm agata away basarya hawar akam u zlam le dawa. chy bkam basha?
سڵاو به‌ڕێز (sana): ئه‌گه‌رچی ئه‌و ته‌مه‌نه‌ی منداڵه‌که‌تی تێدایه زۆرجار منداڵ دووچاری کێشه‌کانی تایبه‌ت به خه‌و ده‌بێت، یان به‌هۆی ئازار و نه‌خۆشییه‌وه، یان به‌هۆی ترسه‌وه، یان به‌هۆی برسێتییه‌وه، یان به‌هه‌ر هۆکارێکی تره‌وه بێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌پێی وته‌کانی به‌ڕێزت پێده‌چێت به‌ڕێزتان بڕی شیری پێویستتان نه‌دابێت به منداڵه‌که‌تان، چونکه وه‌ک خۆت ئاماژه‌ت پێکردووه منداڵه‌که‌ت له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستێت و شیری خۆت ده‌خوات و ده‌خه‌وێته‌وه، ئه‌مه ئه‌گه‌رێکه، ئه‌گه‌رێکی تر هه‌ستنه‌کردنی منداڵه‌که‌ته به ئاساییش و دڵنیایی به‌جۆرێک منداڵه‌که‌ت بیه‌وێت له‌ڕێی زوو زوو به‌ئاگابوونه‌وه که‌تیایدا په‌یوه‌ندییه‌کی جه‌سته‌یی به‌تۆوه ده‌کات وه‌ک دایک له‌ڕێی پرۆسه‌ی شیرخواردنه‌وه‌وه هه‌ست به‌ئارامی ده‌روونی بکات، ئه‌مه‌ش ڕه‌نگه هۆکاری خۆی هه‌بێت که لای به‌ڕێزتان ئاشکرا نه‌بێت. له‌هه‌موو حاڵێکدا باشتروایه سه‌ردانی پسپۆرێکی تایبه‌ت به منداڵانی پێبکه‌یت. ده‌بێت به‌ڕێزتان بزانن په‌یامی دایکێتی واته په‌یامی شه‌ونخونی و ئێشکگرتن.. سۆز و خۆشه‌ویستی، قوربانیدان، ده‌بێت پشووتان درێژبێت پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و گۆشکردنی کۆمه‌ڵایه‌تی و به‌خێوکردنی منداڵ پرۆسه‌یه‌کی به‌ئه‌رک و زه‌حمه‌ته، نه‌فه‌سی درێژی ده‌وێت. هیچ پێویست ناکات به‌و هه‌ڵچوون و نائارامییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ منداڵه‌که‌تدا بکه‌یت چونکه ئه‌مه نه‌ک هه‌ر بۆ خۆت زیانی هه‌یه له‌ڕووی ده‌روونییه‌وه به‌ڵکو ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خراپیشی ده‌بێت بۆ سه‌ر باری ده‌روونی منداڵه‌که‌ت وه ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی ده‌بێت ئه‌م حاڵه‌ته‌ی ئێستای زیاتر بکات.
ده‌روونناس
سامان سیوه‌یلی
zor zor supas bo walamakatan hawl adam aramtr bm lagalya supasy mandubunt akam barezm