نیسان 8, 2009
خه‌و زراندن،هۆكارو رێنمایی
د. رێدار محه‌مه‌د ئه‌مین
پسپۆر(بۆرد) ی نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كان
له‌م سه‌رده‌مه‌دا خه‌وزڕان بۆته دیارده‌یه‌كی بڵاو، هیچ كه‌سێك نیه له ئێمه رۆژێك له روَژان تووشی ئه‌م گرفته نه‌بووبیت، ئه‌گه‌ر چی هۆكاره‌كانی خه‌وزڕان زۆرن، له‌وانه‌ش جهستهییو ده‌روونی، به‌ڵام زۆربه‌ی ئه‌و هۆكارانه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ نه‌بوونی پڕۆگرامێكی رێك‌و پێكی خه‌وتن، ئاشكرایه له مێشكی هه‌موو مرۆڤێكدا پڕۆگرامێك هه‌یه پێی ده‌ڵێن كاتژمێری بایلۆژی، ئه‌گه‌ر بێت‌و مرۆڤ ئه‌م كاتژمێره به‌كار بهێنێت، ئه‌وا فێری ده‌كات كه رۆژانه له ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا بخهوێتو له ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا به ئاگا بێت، بێئه‌وه‌ی هیچ گرفتێكی تووش بێت‌و هه‌ست بكات كه‌م یان زۆر خه‌وتووه، له رووی زانستهوهش ده‌ركه‌وتووه كه‌وا مرۆڤێكی پێگه‌یشتوو رۆژانه پێویستی به 6-10 كاتژمێر خه‌وتن هه‌یه، زیاد یان كه‌متر له‌م ماویه زیانی دهروونیو جه‌سته‌یی هه‌یه‌و باشتریش وایه ئه‌م خه‌وتنه دووجار له ماوه‌ی 24 كاتژمێردا رووبدات. به تایبه‌تی بۆ ئه‌وانه‌ی كاری مێشك‌و ته‌ركیزكردن زۆر به كار ده‌هێنن.
لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ریانخستووه ئه‌وانه‌ی كه‌م ده‌خه‌ون، به‌رگری له‌شیان كه‌م ده‌بێته‌وه‌و زیاتر تووشی نه‌خۆشی ده‌بن، له هه‌مان كاتیش‌دا یاده‌وه‌ری (زاكره)و ته‌ركیزیان كه‌م ده‌بێته‌وه، رێژه‌ی ته‌مه‌نیشیان كه‌متره له‌وانه‌ی كه به باشی ده‌خه‌ون، له هه‌مان كاتدا زۆر خه‌وتنیش مرۆڤ بێهێز دهكاتو توانای جهستهییو ده‌روونی كه‌متر ده‌كاته‌وه.
ئه‌گه‌ر تۆ یه‌كێكی له‌وانه‌ی تووشی خه‌وزڕان بوویت‌و هیچ هۆكارێكی ده‌روونی یان جه‌سته‌یی نادۆزیته‌وه، ته‌نها هه‌ست ده‌كه‌یت كه‌وا ژیانت تۆزێك ئاڵۆز بووه، ئه‌وا ده‌توانیت له رێگای په‌یڕه‌و كردنی پڕۆگرامێكی گونجاو له‌م گرفته رزگارت بێت پڕۆگرامه‌كه‌ش به‌م شێوه‌ی خواره‌وه‌یه.
1/ هه‌میشه هه‌وڵ بده رۆژانه بۆ ماویه‌كی دیاریكراو بخه‌ویت، هه‌موو رۆژێك هه‌مان ماوه بێت بۆ نموونه، 6 یان 8 كاتژمێر له 12ی شه‌و تا 6ی به‌یانی یان 11ی شه‌و تا 7ی به‌یانی، ئه‌گه‌ر رۆژێكیش له‌به‌ر بوونی هه‌ر گرفتێك نه‌تتوانی ئه‌م ماوه‌یه بخه‌ویت، باشتر وایه رۆژی دواتر یان كۆتایی هه‌فته، یاخود هه‌ر كاتێكی گونجاو قه‌ره‌بووی ئه‌و كاته بكه‌یته‌وه.
2/ كۆی كاتژمێره‌كانی نووستن له رۆژێكدا به‌سه‌ر دوو كاتدا دابه‌ش بكه، شه‌وو دوای نیوه‌ڕۆ.
3/ له شه‌ودا ئه‌و خواردنانه مه‌خۆ كه ده‌بنه هۆی دره‌نگ خه‌وتن یان خه‌وزڕاندن، له‌وانه‌ش خواردنی چه‌ور، گۆشتی سوور، به‌هارات‌و بیپسی، قاوه، له جیاتی ئه‌وانه ژه‌مێكی سوك بخۆ كه زۆربه‌ی پێكهاته‌كه‌ی له سه‌وزه‌و میوه پێك دێت.
4/ به‌ر له نووستن په‌رداخێك شیر یارمه‌تی خه‌وی هێمن ده‌دات.
5/ ئه‌گه‌ر رۆژانه وه‌رزش ئه‌نجام ده‌ده‌یت، پێویسته ئه‌م كاته نه‌كه‌وێته كۆتایی شه‌و، چونكه ده‌بێته هۆی خه‌وزڕاندن، وه‌رزشكردنی رۆژانه یارمه‌تی خه‌وی هێمن ده‌دات.
6/ دووركه‌وتنه‌وه له سه‌یركردنی تهلهفزیۆنو خواردن‌و خواردنه‌وه له دره‌نگانی شه‌و.
7/ وه‌رگرتنی دوش (گه‌رماو) یه‌ك كاتژمێر به‌ر له خه‌وتن یارمه‌تی خاوبوونه‌وه‌ی جه‌سته‌و پشووی مێشك ده‌دات.
8/ ئه‌و ژووره‌ی لێی ده‌خه‌وی، چه‌ند هێمن بێت باشتره گڵۆپه‌كان خامۆش بكرێن‌و ده‌نگی هیچ ژاوه‌ژاوێك نه‌بێت، یان مۆسیقایه‌كی هێمن.
9/ سه‌رینه‌كه به شێوه‌یه‌ك بێت كه خۆت حه‌زی لێ دهكهیتو له رووی پزیشكیه‌وه سهرینهو جێگه‌ی نه‌رم بۆ خه‌وی هێمن باشن.
10/ ژووری خه‌وتن ته‌نها بۆ نووستن به‌كار بهێنه‌و ئه‌گه‌ر خێزاندار بیت، بۆ نووستن‌و جوتبوون. خواردن‌و خواردنه‌وه‌و سه‌یركردنی ته‌له‌فزیۆن زیاتر تووشی خه‌وزڕاندنت ده‌كات.
11/ ته‌نها ئه‌و كاتانه بڕۆ سه‌ر جێگا، كه هه‌ست ده‌كه‌یت خه‌وت دێت، ئه‌گه‌ریش پاش ئه‌م هه‌موو هه‌نگاوانه‌ش، هه‌ر توانای خه‌وتنت نه‌بوو، ئه‌وا یه‌كسه‌ر له جێگا وه‌ره ده‌ره‌وه‌و كتێبێك بخوێنه‌وه، یان سه‌یری ته‌له‌فزیۆن بكه‌و ئه‌و كاته بگه‌ڕێوه سه‌ر جێگا كه خه‌وت . redar_moh@yahoo.co
لەهاوپۆلی: خـــــــــــهو 5 بۆچوون »
« حه‌زی منداڵ به‌رامبه‌ر به‌سێکس | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | مه‌ترسییه‌کانی پشت کۆمپیوته‌ر »
Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964

zor supas bo ronkrdnaway aw babata grnga
من هه‌ست ده‌که‌م به‌شێک زۆر له‌خه‌ڵکی ئه‌م زه‌مانه کێشه‌ی خه‌ویان هه‌یه بۆیه داواکارم لێتان گرنگی زیاتر بده‌ن به‌م لایه‌نه. ده‌ستتان خۆش بیت
بابه‌ته‌كه‌ت جێگای سودی خوێنه‌رانه
http://www.shaqlawapost.com
دةستةكانت خؤش زؤر بةسودة وة خواردنةوةى جا وات ليدةكات كة درةنك خةوت لئ بكةوئ وة هةلبدةن لةكاتى نوستن كوئ لة قورئان بكرن
ده سته كانت خوش بيت بو ئه م بابه ته به سوده من شه خسي خوم كيشه ى كه م خه ويم هه يه قه ت خه وم نايه كه خه ويشم ليبكه ويت له خه و هه لناستم هه تاكو كه سيك به خه به رم نه كاته وه