نیسان 6, 2008
ئهم توێژینهوهیه لهلایهن قوتابیانی پهیمانگهی مهڵبهندیی مامۆستایان ئهنجامدراوه بهسهرپهرشتی ههردوو مامۆستای سایکۆلۆژیا ( تهلار کهمال مهدحهت ، سروه محهمهد خورشید ) .
بهشی شهشهم و کۆتایی
خشتەى کۆى گشتى وەڵامەکان بەپێ هۆکارەکان و نیشانەکانى دووچاربوون بەدڵەراوکێ لەبەرزترین رێژەوە کەلەلایەن فێرخوازانى پەیمانگەى مەڵبەندى مامۆستایان بەدەستهاتوە
ژ پرسیار بەڵێ نەخێر تارادەیەک
1- زۆر تورەدەبم کاتێ کارەکان بەو شێوەیە نەڕوات کەمن دەمەوێت . 44،85% 17،64% 37،5
2- لەکەلێ شت دەترسم کەجگە لەخۆم کەسانى دیکە نایزانن 31،61 41،91 26،47
3- زۆر تورەدەبم کاتێ کارێک دەکەم و یەکێ تێبینم بکات 30،14 47،05 22،79
4- بەزەحمەت هەناسە دەدەم ئەگەر بترسم 30،14% 33،82% 36،29%
5- هەرگیز درۆناکەم 29،41% 22،79% 47،79%
6- بەخێرایى شەرم دامدەگرێت 27،94% 31،61% 40،44%
7- لەو شتانە دەترسم کەخەڵکى بیرى لێدەکەنەوە 25% 45،58% 29،41%
8- من دەمارگیرم 25% 38،23% 36،76%
9- زۆربەى کات هەستدەکەم ئازارى گەدەم هەیە 22،05% 52،20% 25،73%
10- گرانەبەلامەوە بەلاى بابەتێکدا بچم 21،32% 34،55 44،11
11- هەرگیز درۆناکەم 10،295 56،61% 33،08%
12- ئەبێ لەهەموو شتێکدا باشتربم 9،55% 51،47% 38،97%
پێشنیاز
توێژەران چەند پێشنیازێک دەخەنەروو بۆ توێژەرانى دواى خۆیان وەک:
- ئەنجامدانى هەمان توێژینەوە بەشێوەیەکى بەرفراونتر کەفێرخوازانى سەرجەم پەیمانگەکانى کوردستان لەخۆبگرێت بۆزانیینى رێژەو هۆکارەکانى دوچاربوون بەدڵەراوکێ لەپێناو چارەسەرکردنیان .
- توێژینەویەکى هاوشێوە ئەنجامبدرێت بەڵام لەسەر هەرزەکاران بکرێت لەپێناو زانینى هۆکارەکان و رێژەى دووچاربوونى هەرزەکارانى کورد بەدڵەراوکێ .
- ئەنجامدانى هەمان توێژینەوە بەشێوەیەکى بەرفراوانتر کەسەرجەم گەنجانى کوردستان لەخۆبگرێت لەپێناو زانینى هۆکارەکان و ڕیچژەى دووچاربوون لەنێوان هەردوو ڕەگەز بە دڵەراوکێ .
راسپاردەکان
1- بەرزکردنەوەى ئاستى هۆسیارى خێزان دەربارەى پەروەردە کردنى تاکێکى تەندروستى دەروونى.
2- پێویستە وەزارەتى پەروەردە توێژەرى دەرونى لەناو سەرجەم ناوەند و قۆناغەکانى خوێندندا دابنێت لەپێناو یارمەتیدانى ئەو کەسانەى کە نزیک بوون لەدووچاربوون بەدڵەروکێ یاخود دوچاربوون .
3- بڵاوکردنەوەى رۆشنبیرى دەروونى دەربارەى ئەو هۆکارانەى دەبێتە هۆى ددوچاربوون بەدڵەڕاوکێ کەئەمەش ئەرکى وەزارەتى تەندروستیە لەرێگەى بڵاوکردنەوەى نامیلکە و گۆڤار و کەناڵەگانى راگەیاندن .
4- بەرزکردنەوەى ئاستى هۆشیارى هەرزەکان دەربارەى چۆنێتى خۆپاراستن لەدڵەراوکێ و چۆنێتى چارەسەرکردنى ئەو کێشانەى رووبەروى ژیانیان دەبێتەوە لەقۆناغەجیاوازەکانى تەمەنیاندا .
5- پێویستە حکومەتى هەرێمى کوردستان بوارى کارکردن بۆ گەنجان بڕەخسێنێت لەپێناو دورکەوتنەوە لەبەتاڵى و سەرقاڵبوونیان بەکارکردن .
6- راهێنانى تاک لەسەر چۆنێتى دەربرینى بیروراى بەبێ ئەوەى هەست بەشەرم و ترس بکات.
کۆتایى توێژینەوەکە
1- لە کۆتاى ئەم توێژینەوەیەدا هۆکارەکانى دڵەڕاوکآء نیشانەکانء چارەسەرەکانى دڵەڕاوکێمان بۆ خستەروو .
- هەروەها وەک لە توێژینەوەکەدا دەرکەوتوە کە ڕەگەزى (مآ) زیاتر توشى دڵەڕاوکآ دەبآ وەک لە ڕەگەزى نێر.
- دڵەڕاوکآ نەخۆشیەکە کە زۆربەى کەس توشى دەبێت بەبآ هۆکارێکى دەرەکى هەتا ئەگەر هۆکارەکەش نەبآ دڵەڕاوکآکە هەر دەمێنێت.
- پێویستە چارەسەرى حاڵەتى ترسان بکەین چونکە ترساندن لە شتآ کە ڕووبدات لە بەینى ناوەوەى خۆمان دا یەکێکە لە هۆکارەکانى دڵەڕاوکآ.
- هەرکاتێک توشى دڵەڕاوکآ بووین پێویستە کە شوێنەکە بەجآ بێڵین ئەگەر دانیشتبین هەڵسین وەئەگەر بە پێشوە بووین لەوکاتەوەى کە تووشى دڵەڕاوکآ بووین دابنیشین.
- پێویستە تاک باوەڕى بە خۆى هەبآ .
- هەولڕ بۆ ژیان بدەینء بیر لە داهاتوو نەکەینەوە وە بیریش لە ڕابردوو نەکەینەوە تەنها لە ئێستادا بژین.
لەکۆتاییدا توێژەران ئارەزومەند بوون لە ئەنجامدان و هەڵبژاردنى بابەتى توێژینەوەکە و توێژینەوەى لەسەر بکەن چونکە نەخۆشیەکە هیچ کەسآ نیە گەر بۆ جارێکیش تووشى نەبووبێت لە ژیانىدا .هەروەها توێژەران داواى لێبووردن دەکەن لە هەر کەمء کوڕىیەک چونکە بابەتى کەم هەبوو لەسەر ئەم بابەتە و هەروەها یەکەمجارە گە توێژینەوەیەکى لەمجۆرە ئەنجامبدەن .
سەرچاوەکان
ڕ) مدحت،تەلارکمال،سایکۆلۆژیاى منداڵ،پرۆگرامى خوێندنى پەیمانگەى مەڵبەندى مامۆستایان ،چاپى یەکەم،2005 ،چاپخانەى ابداع بغداد .
ب) قەرەچەتانى،د.کریم شریف،سایکۆلۆژیاى گشتى،
ت) حیتو.د.عارف،پرۆگرامى راهێنانى چارەسازى دەرونى،رێکخراوى دیاکۆنیاى وسویدى،2002
پ) کیال،دحام على،دراسات فى علم النفس ،جامعە بغداد،1977 .
سەرچاوەى بەکارهاتو لە ئینتەرنێت
ڕ- www.feedo.net/medicalEcyclopedia/psychologicalHealth/Anxiety.htm(
ب- www.arabicrecovery.com
ت- www.suhuf.net.sa(
ماڵپهڕی دهروونناسی
لەهاوپۆلی: توێژینهوه و لێکۆڵینهوهکان
« له ژیان ڕامهکه | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | نامهیهکی کراوه بۆ … دهربارهی پیس بوونی ژینگه و هۆکار و چارهسهرهکهی / بهشی یهکهم »
Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964
