ئهپریل 3, 2008
![]()
پرسیارى حەوتەم : بە زەحمەت هەناسە دەدەم ئەگەر بترسم.
ڕەگەز بەڵێ نەخێر تارادەیەک بێ وەلام
نێر 19 31 18 -
27.94% 45.58% 26.47% -
مێ 22 15 31 -
32.35% 22.05% 45.58 -
ئەگەر بەرزترین رر بۆ ( نێر ) وەربگرین بەوەڵامى( نەخێر) بە رێژەى (45.58%) ە بەڵام بۆ ڕەگەزى ( مێ) وەڵامى( تارادەیەک) بە رێژەى(45.58%) ە کەئەمەش وادەردەخات کە رەگەزى نێر دووچارنەبوو، بەڵام ڕەگەزى مێ دووچاربونیان زۆر نزیکە، بەڵام ئەگەر پلەى دووەم لەوەڵامەکاندا وەڵامى(بە ڵێ) بۆ ڕەگەزى نێر(27.94%) بۆ ڕەگەزى مێ(32.35%) کەئەمەش رێژەیەکى بەرزە و دووچار بوون بەدڵەڕاوکێ دەردەخات.چونکە ترس لەئەنجامدانى کارێک کە لەوانەیە تاقیکردنەوە بێت یان کەسێک بێت کە ئەوگەنجە دەخاتە حاڵەتى ترس و هەناسە تەنگ بون کە ئەویش یەکێکە لە نیشانەکانى دووچاربوون بەدڵەڕاوکێ .
شیکردنەوەى هەمان پرسیار بۆ هەردووڕەگەز.
ڕەگەز بەڵێ نەخێر تارادەیەک بێ وەلام
نێر و مێ 30.14% 33.82% 36.029% -
ئەگەر سەیری وەڵامى ئەم پرسیارانە بکەین بەرزترین رێژە بۆ هردوو ڕەگەز بەوەڵامى( تارادەیەکە) بە رێژەى(36.029%) کە رێژەیەکى بەرزە و ئەگەرى دووچار بوون زۆر نزیکە و ئەگەر بەردەوام بن ئەوا دووچارى دڵەڕاوکێ دەبن بەتەواوى دەکرێت هەمان شیکردنەوەى پێشووى بۆ بکرێت.
پرسیارى هەشتەم : لەوشتانە دەترسم کە خەڵکى بیرى لێ دەکەنەوە.
ڕەگەز بەڵێ نەخێر تارادەیەک بێ وەلام
نێر 16 32 20 -
23.52% 47.05 29.41% -
مێ 18 30 20 -
26.47% 44.11% 29.41% -
دەرئەنجامى وەڵامەکانى هەر دووڕگەز بەرزترین رێژە بەنەخێر وەڵامیان داوەتەوە لەلایەن ڕەگەزى نێر و بە رێژەی (47.05%) وە بە رێژەى(44.1%) بۆ ڕەگەزى مێ ، هەروەهابە پلەى دووەم کە (تارادەیەک) وەڵامیان داوەتەوە.بە رێژەى( 29.41%)بۆ ڕەگەزى نێر و مێ ئەمەش ئەودەگەیەنێ کە دووچاربوون بە حاڵەتى دڵەراوکێ نزیکەو ئەگەر بەبەردەوامى بمێنێتەوە لەو بارەدا ئەوا دووچاربوون دەبن هۆکارەکەى دەگەڕێتەوە بۆ کۆمەڵگە چونکە زۆربەى کات کۆمەڵ و کۆمەڵگە بەتایبەتى لەناوکوردەوارى ئێمەدا وا لە مرۆڤ دەکات ترسێکى زۆر دروست بکەن لەناخى مرۆڤەکاندا بەرامبەر بەو شتانەى کە خەڵکى بیرى لێ دەکاتەوە واتە گەنجان ترسیان هەیە لە بیرکرنەوە ى خەڵکى بەرامبەر یان لە هەرکاێکدا کەئەنجامی بدەن وەیان چەندین شتى تر کەمەش وا لەگەنج دەکات متمانەى تەواوى بەخۆى نەبێت و بەردەوام حساب بۆ قسەو وارنینن خەڵکى بکات بۆی ئەوان چۆنیان بوێت ئاوا رەفتارە بکات و کەسایەتى لاواز بێت ئەمەش یەکێکە کەلە نیشانەکانى دووچاربوون بە دڵەراوکێ.
شیکردنەوەى هەمان پرسیار بۆ هەردووڕەگەز.
ڕەگەز بەڵێ نەخێر تارادەیەک بێ وەلام
نێر و مێ 25% 45.58% 29.41 -
بەپێ ئەم نەخشەیە بۆ وەڵامى ئەو پرسیارەى سەرەوە بۆ هەردوو ڕەگەز بەرزترین رێژە بەنەخێرە کە رێژەکەى (45.84%) بەڵام ئەگەر پلەى دووەم وەربگرین کە وەڵامى تارادەیەک بە رێژە (29.41%) کەئەمەش خۆی لەخۆی دا رێژەیەکى بەرزە کە ئەگەرى ئەوەى هەیەکە فێر خوازان زۆر نزیک بن لەدووچاربوون لە حاڵەتى دڵەراوکێ .
پرسیارى نۆیەم : هەرگیز بۆ تورە نەبووم .
ڕەگەز بەڵێ نەخێر تارادەیەک بێ وەلام
نێر 4 42 22 -
5،88% 61.76% 32.35% -
مێ 10 35 23 -
13.70% 51.47% 33.82% -
بەپێ دەرئەنجامى وەڵامى ئەم پرسیارە بەرزترین رێژە لەلایەن هەر دوو ڕەگەز بە ( نەخێر) وەڵامیان داوتەوە پلەى یەکەمى بەدەستهێناوە بە رێژەى (61.76%) بۆ نێر وە بە رێژەى(51.47%)( بۆمێ ماناى ئەوە دەگەیەنێ گە دووچاربوون بە دڵەراوکێ هەیە لەمێوان هەر دوو ڕەگەز دا ،چونکە بەنەخێر وەڵامیان داوەتەوە، کەواتە مەحاڵە کە هیچ کەسێک بتوانێت توڕە نەبێت ئیتر ئایا هۆکارەکەى دەروونى بێت یان هەڵچوونى مادی یاخود شکستهێنان لە ئەنجام دانى کارەکاندا ئەمەش مانای وایە فێرخوازان تووش بوون بە دڵەراوکێ .
شیکردنەوەى هەمان پرسیار بۆ هەردووڕەگەز.
ڕەگەز بەڵێ نەخێر تارادەیەک بێ وەلام
نێر و مێ 10.29% 56.61% 33.08% -
بەرزترین رێژە بۆ ئەم پرسیارە بەهەر دووڕەگەزى نێر و مێ بەوەڵامى ( نەخێر) وەڵام دراوەتەو وە بە رێژەى( 56.61%) کەئەمەش ماناى وایە دووچاربوون بە دڵەراوکێ بەرزە لەنێوان فێرخوازاندا هەروەکو لەسەرەوە ئاماژەى پێدراوە.
پرسیارى دەیەم : زۆربەى کات هەست دەکەم گەدەم ئازارى هەیە
ڕەگەز بەڵێ نەخێر تارادەیەک بێ وەلام
نێر 9 44 15 -
13.23% 64.70% 22.05% -
مێ 21 27 20 -
30.88% 39.24% 29.41% -
بە پێى دەرئەنجامى وەڵامى ئەم پرسیارە پلەى یەکەم بۆ هەردوو ڕەگەز کەبە( نەخێر) وەڵامیان بەدەستهێناوە بە رێژەى( 64.70%) بۆ نێر وە رێژەى( 39.24%) بۆ مێ .
شیکردنەوەى هەمان پرسیار بۆ هەردووڕەگەز
ڕەگەز بەڵێ نەخێر تارادەیەک بێ وەلام
نێر و مێ 22.05% 52.20% 25.73% -
بە پێی ئەم نەخشەیە هەر دوو ڕەگەزى نێر و مێ وەڵامى( نەخێرە) بە رێژەى( 52.20%) داوەتەوە کەبەرزترین رێژەیە، بەڵام ئەگەر پلەى دووەمى وەڵامەکان وەربگرین کە وەڵامى ( تارادەیەک) پلەى دووەم وەردەگرێ بە رێژە ى( 25.73%) کە رێژەیەکى مام ناوەندی وە دەتوانین بڵین کە دووچار بون نزیکە و دەوتوانرێت هۆکارى دووچاربوونیش بە ئازارى گەدە هۆکارەکەى دەگەڕێتەوە بۆ تووش بوون بە دڵەراوکێ و بیرکردنەوەى زۆر لە رروداوەشتە ناخۆشەکانى ژیان کەئەمەش یەکێکە لە نیشانەکانى دووچاربوون بە دڵەراوکێ .
پرسیارى یانزهەم: هەرگیز درۆناکەم :
ڕەگەز بەڵێ نەخێر تارادەیەک بێ وەلام
نێر 15 18 35 -
22.05% 26.47% 51.47% -
مێ 25 13 30 -
36.76% 19.11% 44.11% -
بەپێ خشتەکە بەرزترین رێژە بۆڕەگەزى( نێرە) بەوەڵامى ( تارادەیەک) کە رێژەکەى دەگاتە( 51.47%) لەبەرامبەر بەم رێژەیە بۆ ڕەگەزى مێ (44.11%) هەر بە وەڵامى( تارادەیەک) کەئەمەش رێژەیەکى زۆر بەرزەو دەتوانین بڵێین ئەگەرى دووچاربوون زۆر نزیکە بە دڵەراوکێ لەناو فێر خوازاندا، هۆکارەکەشی لەوانەیە بەهۆى شەرمنى ئەو کەسەوە بێت کە راستى دڵى خۆى ناڵى، چونکە هۆکارى درۆکردن هەندێ جار بە بەرژەوندى کەسێتەکەوە یان خۆپاراستنە لە ئازارێک یان بۆ چارەسەرکردنى کێشەیەکە کەئەمەش لە جێی خۆىدا نیەو وەیان دەوروبەر زۆرجار پاڵ بەتاکەکەسەوە دەنێ بەناچارى درۆ بکات ئیتر بەهەربەهانەیەک بێت کەئەمەش یەکێکە لە نیشانەکانى دووچار بوون بە دڵەراوکێ .
شیکردنەوەى هەمان پرسیار بۆ هەردووڕەگەز
ڕەگەز بەڵێ نەخێر تارادەیەک بێ وەلام
نێر و مێ 29.41% 22.79% 47.79% -
بەرزترین رێژە بۆ ئەم پرسیارە بەهەر دووڕەگەزى نێر و مێ بەوەڵامى ( تارادەیەک) وەڵام دراوەتەو وە بە رێژەى(47.79%) کە رێژەیەکى زۆر بەرزە یەکێکە لە نیشانەکانى دووچاربوون بە دڵەراوکێ لەناو گەنجانى پەیمانگەدا وە دەتوانرێ هەمان شیکردنەوەى سەرەوەى بۆبکرێ ..
پرسیارى دوانزیەم : من دەمارگیرم ( عێبیم) .
ڕەگەز بەڵێ نەخێر تارادەیەک بێ وەلام
نێر 16 27 25 -
23.52% 39.24% 36.76% -
مێ 18 25 25 -
26.47% 36.76% 36.76% -
لەدەرەئەنجامى وەڵامدانەوەى ئەم پرسیارەدا بەرزترین رێژە وەر دەگرین کە بە رێژەى(39.24%) بۆ ڕەگەزى نێر بە( نەخێر)وە بەرامبەر بەم رێژەیەش ڕەگەزى مێ بەوەڵامى( نەخێر)وە بە رێژەى ( 36.76%) وەڵامیان داوەتەوە بەڵام ئەگەر پلەى دووەم وەر بگرین سەیر دەکەین هەر دوو رێژەى ڕەگەزى نێر و مێ یە( تارادەیەک) وەڵامیان داوەتەوە بە رێژەى(36.76%) وە ئەمەش ئەگەرى دووچاربوون بە دڵەراوکێ زۆر نزیک دەخاتەوە لەناو فێرخوازاندا، مانای وایە رێژەیەک لە گەنجانى پەیمانگە دەمارگیرن ئیتر ئایا هۆکارەکەى بۆماوەى بێت یان ژینگەى کە کارى گەرى کۆمەڵگە و مامەڵەکردنى رۆژانە لەگەڵ دەوروبەردا و فشاری بارى ئابوورى و کۆمەڵایەتى و رۆشنبیری .. هتد. وا لەگەنج دەکات کە دەمارگیر بێت کەئەمەش نیشانەى توش بوونە بە دڵەراوکێ .
شیکردنەوەى هەمان پرسیار بۆ هەردووڕەگەز.
ڕەگەز بەڵێ نەخێر تارادەیەک بێ وەلام
نێر و مێ 25% 38.23% 36.76% -
بە پێی ئەم نەخشەیە هەر دوو ڕەگەزى نێر و مێ دیارە کە بە وەلامى ( نەخێر) بە رێژەى(38.23%) وەڵامیان داوەتەوە بەڵام ئەگەر سەیرى وەڵامى ( تارادەیە) بکەین دەبینین رێژەکە جیاوازیەکى بەرز نیە لەگەڵ نەخیر داکە رێژەیەکى بەرزە و دەکاتە(36.76%) کەئەمەش یەکێکە لە نیشانەکانى دووچار بوون بە دڵەراوکێ لەناو فێر خوازانى پەیمانگە دا دەتوانرێ هەمان شیکردنەوە سەرەوەى بۆ بکرێ .
لەهاوپۆلی: توێژینهوه و لێکۆڵینهوهکان
« چارهسهرکردن بهتهزووی کارهبا Electroconvulsive Therapy / بهشی دووهم و کۆتایی | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | پرسیار و وهڵام »
Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964
