نوێترین ١٠ بابەت

هاوپۆلەکان

ئەرشیف

گەڕان لەماڵپەڕ

چوونه‌ژووره‌وه‌




دواهەمین ١٠ بۆچوون

دراوسێکان

دڵه‌ڕاوکێ لای قوتابیانی په‌یمانگای مه‌ڵبه‌ندیی مامۆستایانی سلێمانی ( توێژینه‌وه‌ی زانستی ) / به‌شی چواره‌م

فێبرایه‌ر 21, 2008

brain-9.jpgدڵه‌ڕاوکێ لای قوتابیانی په‌یمانگای مه‌ڵبه‌ندیی مامۆستایانی سلێمانی ( توێژینه‌وه‌ی زانستی ) / به‌شی چواره‌م

خستنەڕووى دەرەنجامى فۆرمى توێژینەوەکەو شیکردنەوەى پرسیارەکان
پرسیار یەکەم : گرانە بەلامەوە بەلاى بابەتێکدا بچم .

ڕەگەز بەڵێ نەخێر تارادەیەک بێ وەلام
نێر 16 17 35 -
23.52% 25% 51.47% -
مێ 13 30 25 -
19.11% 44.11% 36% -

بە پێی رێژەى وەڵامەکان دەتوانرێ بوترێ کەبەرزترین رێژە لەلایەن ڕەگەزى نێرکە بەتارادەیەک وەڵامیان داوەتەوە دەگاتە( 51،47%) گرانە بە لایانەوە بەدواچوون بۆ بابەتێک بکەن .ئەمەش یەکێکە لە نیشانەکانى دووچاربوون بەدڵەراَوکێ ،کەواتە ڕەگەزى نێر دووچاربوون و بەرامبەر بەم رێژەیە لەلایەن ڕەگەزى مێ وە دەگاتە(36%) کە ئەمەش بەهەمان شێوە ڕیژەیەکى بەرزە

شیکردنەوەى هەمان پرسیار بۆ هەردووڕەگەز.

ڕەگەز بەڵێ نەخێر تارادەیەک بێ وەلام
نێرو مێ 21.32% 34.55% 44.11% -

وەک تێبینى دەکرێت بەرزترین رێژە لەلایەن هەردوو ڕەگەز کەبەتارادەیەک وەڵامیان داوەتەوە رێژەکەی دەگاتە (44،11%) کەواتە بە رێژەیەکى مامناوەند تووشبوون بە دڵەڕاوکێ ، بێگومان کۆمەڵى هۆکار هەیە کەوا لە فێرخوازى پەیمانگەى کردووە دووچاربن بەدڵەڕاوکێ لەوانەیە بەهۆى شەرم و شڵەژانەوە ببێت کە نەتوانن بەدواى بابەتێکدا بچن یان هەندێ جار بەهۆى چۆنێتى پەروەردەکردنى خێزانەوە بەجۆرێک رانەهێنرابێت لەسەر چۆنێتى گەران بەدواى هەر بابەتێک یاخود لایەنێکەوە بێت جا چ بەند بێت بەخودى خۆى ،یاخود دەوروبەرەکەى .

پرسیارى دووەم : زۆر تورە دەبم کاتى َکارێک دەکەم و یەکێ تێبینم بکات .

ڕەگەز بەڵێ نەخێر تارادەیەک بێ وەلام
نێر 21 33 14 -
30.88% 48.52% 20.58% -
مێ 20 31 17 -
29.411% 45.58% 25% -

وەک لە خشتەکەدا دیارە کەبەرزترین رێژە لەلاى ڕەگەزى نێرە بەوەڵامى نەخێر کە رێژەکەى(48.52%)ە وەبەرامبەر بەم رێژەیەش بۆ ڕەگەزى مێ دەکاتە(45.58%)کە وەڵامى نەخێرە، کەئەمەش رێژەیەکى بەرزە و بە پێیی وەڵامەکان بێ دوجار نەبوون، بەڵام ئەگەر سەیرێکى وەلامەکان پرسیارى ( شەش) بکەین کە دەڵێن( زوو تورە دەبم کاتێ کارەکان بەو شێوەیەنەروات کەمن دەمەوێت) لەوڵامدا هەردوو ڕەگەز بەبەڵێ بەرزترین رێژەیان بەدەستهێناوە ، کەواتە دووچاربوون بەنەخۆشی دڵڕاوکێ .

شیکردنەوەى هەمان پرسیار بۆ هەردووڕەگەز.

ڕەگەز بەڵێ نەخێر تارادەیەک بێ وەلام
نێر ومێ 30.14% 47.05% 22.79% -

وەک دیارە لەم خشتەیەدا بەرزترین رێژە لەلایەن هەردوو ڕەگەزەوە بەوەڵامى ( نەخێرە) بە رێژەى(47.05%)ە کەئەمەش رێژەیەکى بەرزە و بە پێی وەلامى پرسیارە بێ دووچار نەبون، بەڵام ئەگەر سەیرى (پ6) بکەنی لەلایەن هەر دوو ڕەگەز بەبەڵێ بەرزترین رێژەیان هەیە کە ئەمەش ئەگەرى دووچاربوون زۆرە و دووچاری دڵەڕاوکێ بوون هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەى کە فێرخواز حەز و ئارەزووى زۆریان هەیە کە بەو شێوەیەى خۆیان بۆیان ئەەنجام نادرێن کە حەزى پێ دەکەن ناچار تورەبوون لە ئەستۆ ئەگرن.

پرسیارى سێیەم : ئەبێ لەهەموو شتێکدا من باشتر بم .

ڕەگەز بەڵێ نەخێر تارادەیەک بێ وەلام
نێر 17 38 23 -
10.29% 55.88% 33.82% -
مێ 6 32 30 -
8.82% 47.05% 44.11% -

سەبارەت بە شیکردنەوەى ئەم برسیارە بۆ هەردوو ڕەگەز دەکرێت بووترێت کەبەرزترین رێژە لەلایەن هەردوو ڕەگەز ( بەنەخێر) وەڵامیان داوەتەوە و(تارادەیەک) بەپلەى دووەم دێت بۆ هەردوو ڕەگەز بە رێژەى(33،82%) بۆ نێر بە رێژەى ( 44،18%)بۆ مێ کەواتە بەتەواوەتى دووچارنەبوون بەڵکو ئەگەرێکى زۆر هەیە بۆ دووچار بونیان بەدڵەوراوکێ ئەگەر هاوکاریان نەکرێت ئەوا زۆر بەئاسانی دووچار دەبن بەدڵە ڕاوکێ .

شیکردنەوەى هەمان پرسیار بۆ هەردووڕەگەز.

ڕەگەز بەڵێ نەخێر تارادەیەک بێ وەلام
نێر و مێ 9.55% 51.47% 38.97% -

راستە بەرزترین رێژە بەنەخێر بۆ هەردوو ڕەگەز کە دەکاتە(51،47%) کەبەرزترین رێژەیە کەلەوانەیە خوێنەر بڵێت خاڵێکى دڵخۆش کەرەیە کە فێرخوازانى پەیمانگە دووچار نەبوون بە دڵەڕاوکێ بەڵام ئەگەر لە رێژەى وەڵامەکانى هەر دوو ڕەگەز ووردبینەوە کە بە ( تارادەیەک) وەڵامیان داوەتەوە دەگاتە( 38.97%) گە رێژە یەکى زۆر بەرزە ئاماژە بەوەدەدات کە فێرخوازانى پەیمانگە دووچاربوون بە دڵەڕاوکێ ، هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەى کە فێرخوازان هەمیشە لە بیری ئەوەدان کە باشترین پۆشاک بپۆشن وە باشترین ئۆتۆمبیلیان هەبێ وە باشترین خۆشەویستیان هەبێت وە باشترین خواردنیان هەبێت وە ئەوش وایان لێ دەکات بەباشترین شێوە خۆیان بسەپێنن لە کۆمەڵگەدا و وادەکەن کە لەهەول کاتێکى باشتربن.

پرسیارى چوارەم: بە خێرایی شەرم دام دەگرێت .

ڕەگەز بەڵێ نەخێر تارادەیەک بێ وەلام
نێر 13 30 25 -
19.77% 44.11% 36.76% -
مێ 25 13 30 -
36.76% 19.77% 44.11% -

لەم وەڵامى ئەم پرسیارەدا بەرزترین رێژە لە لایەن ( ڕەگەزى مێ )یەکەبە(بەڵێ)( 36.76%) و ( تارادەیەک) رێژەى(44.11) وەڵامیان داوەتەوە بەرامبەر بەم ڕێژەیەش لەلایەن ڕەگەزى( نێر) بە رێژەى (36.76%) ، کەتارادەیەک وەڵامیان داوەتەوە ،بێگومان جیاوازیەک بەدى دەکرێت لەنێوان رێژەکانى هەردووڕەگەز کەئەویش دەکرَیت بوترێ لە کۆمەڵگەى کوردیدا زیاتر ئافرەت لەسەر شەرمکردن پەروەردەدەکرێت. بە پێچەوانەى ڕەگەزى نێر کەهەمیشە سەربەستیەکى تەواو دەدرێت پێیان ، لەلایەن دایک و باوکەوە، وەلەلایەن خەڵکانى دەوروبەریشەوە،کەواتە کچان زیاتر دووچاربوون بە دڵەڕاوکێ بەپێش ئەم دەرەنجامانەى کەکراوە بۆ ئەم پرسیارە.

شیکردنەوەى هەمان پرسیار بۆ هەردووڕەگەز.

ڕەگەز بەڵێ نەخێر تارادەیەک بێ وەلام
نێر و مێ 27.94% 31.61% 40.44% -

وەک تێبینى دەکرێت بەرزترین رێژە بۆ هەردوو ڕەگەز بەوەڵامى ( تارادەیەک)ە کە رێژەەکەى(40.44%)ە کە ئەمەش رێژەیەکى بەرزە و دەتوانین بڵێین کەفێرخوازان ئەگەرى دووچاربونیان بەدڵەراوکێ نزیکە و دووچار دەبن، ڕەنگە هۆکارى زۆر بێ کەواى لە فێرخوازان کردووە شەرم بیانگرێ یەکێ لەوانەش کۆمەڵگەیە کە هەمیشە بوچوونى هەیە بۆ خورەوشت و قسەکردنى گەنجان بەتایبەتى ئافرەتان، وە هۆکارى تریش پەروەرەدەکردنى خێزان لەلایەن دایک و باکەوە.

پرسیارى پێنجەم :لەگەڵى شت دەترسم کە جگە لەخۆم کەسانى دیکە نایزانن.

ڕەگەز بەڵێ نەخێر تارادەیەک بێ وەلام
نێر 26 26 16 -
38.23% 38.23% 23،52% -
مێ 17 31 20 -
25% 45.58% 29.48% -

بۆ وەڵامى ئەم پرسیارە بەرزترین رێژە بەپلەى یەکەم لەلاى فێرخوانى ڕەگەزى( مێ یە) کە بە رێژەى(45،58) بەنەخێر وەڵامیان داوەتەوە.وە بۆ ڕەگەزى نێر بە رێژەى (38.23%) وەڵامیان داوتەوە. ئەویش جێگەى دڵخۆش کرەکە فَیرخوازان دووچار نەبوون بە حاڵەتى دڵەراوکێ .

شیکردنەوەى هەمان پرسیار بۆ هەردووڕەگەز

ڕەگەز بەڵێ نەخێر تارادەیەک بێ وەلام
نێر و مێ 31.61% 41.91% 26.47% -

بەرزترین رێژەبۆهەردوو ڕەگەز لەوەڵامى ئەم پرسیارەدانەخێرەکە رێژەکەى(41،91)ە دەتوانین بلێین کە هیچ حاڵەتێکى توش بوون دەرنەکەوتووە لەلایەن هەردوو ڕەگەزەوە فێرخوازان تووشی دڵەراوکێ نەهاتوون .
پرسیارى شەشەم : زۆر تورەدەبم کاتێ کارەکان بەو شێوەیە نەڕوات کەمن دەمەوێت .

ڕەگەز بەڵێ نەخێر تارادەیەک بێ وەلام
نێر 31 9 28 -
45.58% 13،23 41.17% -
مێ 30 15 23 -
44.11% 22.05% 33.82% -

بە پێی وەڵامى ئەم پرسیارە بەرزترین رێژە ( بەلێ یە) بۆ ڕەگەزى ( نێر) بە رێژەى (45.85%) وە رێژەى (44.11%)بۆ ڕەگەزى مى َیە کەئەمەش رێژەیەکى زۆر بەرزە و دەتوانین بێڵین (100%) فێر خوازان توشى دڵەڕاوکێ هاتوون و پلەى دووەم لەوەڵامەکاندا( تارادەیەک)ە بەرزترین رێژەیە لە لاى هەردوورشەگەز دەتوانین بلێین کە دوچاربونەکە زۆرە و ئەگەرى زۆرترى لێ دەکرێت ئەگەر هاوکاریان نەکرێت. هۆکارەکەى رەنگە بەهۆى ئەوە بێت کە لەوانەیە توندو تیژی یەک هەبێ لەلای هەر دوو ڕەگەز بەتایبەتى لەلاى ڕەگەزى نێر کە بۆ ئەنجامدانى کارێک بەباش ئەو کارەیان بۆ سەر ئەگرێ وە ئەو توندو تیژیان زیاتر دەبێ و ئیریی زیاتر دەبن .

شیکردنەوەى هەمان پرسیار بۆ هەردووڕەگەز.

ڕەگەز بەڵێ نەخێر تارادەیەک بێ وەلام
نێر و مێ 44،85% 17.64% 37.5 -

وەک تێبینى دەکرێت لەم خشتەیەدا بەرزترین رێژە بۆ هەر دوو ڕەگەز بە وەڵامى ( بەڵی)یە بە رێژەى ( 44،85%) کەئەمەش ئەومان بۆ دەر دەخات کە فێر خوازانى ڕەگەزى نێر و مێ توشی دڵە ڕاوکێ هاتوون و هەر دووڕەگەز رێژەیەکى زۆریان داگیرکردووە لە دوودڵى بەرامبەربەو کارانەى کەى دەیانەوێت بەو شێوەیە بڕوات کە خۆیان دەیانەوەێت.

ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسی

لەهاوپۆلی: توێژینه‌وه‌ و لێکۆڵینه‌وه‌کان

بۆچوونەکان


« خوێندنه‌وه‌یه‌کی سایکۆلۆژیانه‌ بۆ تیرۆر / به‌شی دووه‌م و کۆتایی | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | له‌ گریاندا »

Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964
designe-by-germeser
Valid CSS! Valid XHTML 1.0 Transitional