فێبرایه‌ر 7, 2008
![]()
ده‌روونناسی کۆمه‌ڵایه‌تی ( Social Psychology ) و ئه‌رک و کاریگه‌ری زمان له‌سه‌ر ژیان و که‌سێتی مرۆڤ
نووسینی : ده‌روونناسی کۆمه‌ڵایه‌تی
ئاسۆ بیاره‌یی
سوێد
2008-01-25
مافی ئه‌م نووسینه به‌پێی یاسای زانکۆکانی جیهان پارێزراوه
کورته
Abstrac
ئه‌م باسه زانستیه له دیمانه‌ی ده‌روونناسی کۆمه‌ڵایته‌وه ده‌ڕوانێته گرنگی زمان بۆ دروستکردنی که‌سایه‌تی تاک و کۆمه‌ڵگه. که‌سایه‌تێک که هوشیاری و گیانی سه‌ربه‌خۆیی ده‌به‌خشێته مرۆڤ و وه‌کو گیانله‌به‌رێکی ئه‌کتیکڤ و بزووت. زمان بریتیه له ده‌نگگه‌لێکی بزوێن و ده‌نگدار و به‌یه‌کێک له ڕژێمه گرنگه‌کانی مرۆڤ ده‌ژمیردرێت که به هۆیه‌وه له ئاژه‌ڵ جیای ده‌کاته‌وه و هوشیاری پێ ده‌به‌خشێت. زمان یه‌کێکه له جه‌مسه‌ره بنچینه‌کان و سیسته‌مێکی گرنگی ژیانی مرۆڤه که به‌هۆیه‌وه زانیاری دستگیرده‌کات، نۆرم و پێکهاته، سیبمۆل و هێما، به هاوکایه له‌گه‌ڵ مرۆڤه‌کانی تردا، پێکه‌وه ده‌نێت. به‌هۆی زمانه‌وه نه‌وه‌کان ده‌توانن له‌مێژووی یه‌کتر ئاشنا ببن. له‌سه‌رئاستی میکرۆ(تاک) زمان له نێو هه‌ستی مرۆڤدا ڕه‌گی خۆی داکوتیوه. زمان ئه‌نبارێکه که ڕوداوه‌کانی ژیانی مرۆڤی تیا ئاخنراوه. له‌سه‌رئاستی ماکرۆ(کۆمه‌ڵگه) تاکه‌کان له‌یه‌ک یه‌که‌ی شێوه‌گه‌لدا کۆده‌کاته‌وه و شێوازی گروپ یان کۆمه‌ڵگه کاریگه‌ری ڕه‌نگ ده‌داته‌وه.
فۆرمالیزه‌ی پرسیار
ئایا بوونی بایه‌خی زمان له‌چیدایه، به تایبه‌تی له په‌رورده‌ی سه‌ره‌کی و دوایینی پرۆسه‌ی کۆمه‌لایه‌تی بوونی مرۆڤدا؟ کاریگه‌ی و پێویستی زمان چیه بۆ هوشیاری مرۆڤ و هاوکایه‌کردنی له گه‌ڵ مرۆڤه‌کانی تردا؟ فره‌ئه‌رکی زمان چیه له دروستکردنی بار یان دۆخی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌رجه‌سته؟
پیناسه‌ی پێویست
پێناسه‌ی سیمبۆلیک ئه‌نتراکشونیزم(Interaction symbolic):
مه‌به‌ست له چه‌مکی ئه‌نته‌رئه‌کشون، ئه‌و هاوکایه‌یه، هاوده‌ستی و پرۆسه‌یه‌یه که گرووپه‌کان و تاکه‌کان له‌ڕیگه‌ی ڕه‌فتاریانه‌وه کاریگه‌ریان له سه‌ریه‌کتر هه‌یه(وێکپیدیا، 2007-11-23). لێره‌دا ڕۆڵی ووزه‌ی ناوه‌کی مرۆڤه‌کان کاریگه‌ریی خۆی هه‌یه له سه‌ر ئه‌وه هاوکایه‌یه Interaction که دروست ده‌بێت، له‌وه‌ی که چۆن مرۆڤه‌کان ئه‌و باردۆخه هه‌ڵده‌سه‌نگێنن که له ئه‌نجامی ئه‌و هاوکه‌یه‌یه دێته ئاراوه. هه‌ره‌وه‌ها چۆن و چ جۆره (کۆنتێکسێک) گرێبه‌ندێکی گیانی له دایک ده‌بێت ؟ بۆ نموونه دوو دڵدار که ئاشقی یه‌کترن، یان دوو نه‌یار چۆن بارودۆخی نێوانیان سه‌یر ده‌که‌ن.
سیمبۆلیک ئه‌نتراکشونیزم ڕوانگه‌یه‌که و خاڵێکی ده‌ست پێکردنه بۆ ئه‌نالیزه‌کردنی بارێکی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌رجه‌سته که هه‌بێت یان ریالیست بێت. ئه‌م فێرگه‌یه کۆمه‌ڵه‌یک بیردۆزی(تیۆری) له خۆ گرتووه بۆ ئه‌نالیزه‌کردنی کۆمه‌ڵگه، ئه‌و مرۆڤانه‌ی پێکیان هێناوه و به کام پرۆسه‌دا مرۆڤ تێ ده‌په‌ڕن بۆ ئه‌وه‌ی ببنه زینده‌وه‌رێکی کۆمه‌لایه‌تی، ڕه‌فتار چۆن ده‌که‌ن و بارودۆخێک چون تێده‌گه‌ن. هه‌مان قوتابخانه به شێوه‌یه‌کی زانستیانه پێناسه‌ی بارودۆخیش ده‌کات که له ده‌ره‌وه و بوونی مرۆڤه‌کاندا به‌رجه‌سته ده‌بێت. Herbert Blumer سه‌ره‌تای بۆ ئه‌م قۆتابخانه‌یه داناوه و دانای تر په‌ره‌یان پێ داوه.( 2004، Trost&Levin لاپه‌ڕه 9-10).
وه‌ڵامگه‌لی پرسیاره‌کان
هێماکان((symbol چۆن دروست ده‌بن و کاریگه‌ریان چیه؟
ووشه رۆلی سیمبۆلی هه‌یه که به‌درێژایی ژیان ، مرۆڤ ڕادێت له سه‌ر به‌کارهێنانی. ووشه له ده‌نگێکی رووته‌وه ده‌گۆڕدریت بۆ ده‌نگێکی پڕ واتا، هه‌موو ده‌نگێکی تایبه‌تی ده‌بێته هێمایه‌کی تایبه‌تی وپێناسه‌ی هێمایه‌ک، که به ده‌ربڕینی ئه‌و ده‌نگه هێمایه‌کی تایبه‌ت ده‌ناسریته‌وه. ده‌ربڕینی ئه‌و ده‌نگه ده‌بێت هه‌مان هێما بگرێته‌وه و لای مرۆڤه‌کانی تر بناسریته‌وه، بۆ نموونه ده‌نگی ووشه‌ی خێزان، هیمای خێزان لای هه‌موو که‌سێک ده‌ناسرێته‌وه و وتای خۆی به‌رجه‌سته ده‌کات، Berg په‌رتووکی( ئه‌و مرۆڤه‌ی وازی ده‌کات، 1992. لا.123).
نه‌خشی زمان له دروستکردنی خشته‌ی تایبه‌تی مروڤدا
مه‌به‌ست چیه له خشته‌ی تاک Person schema (سۆسیال کۆگنیشن لا. 69)
هه‌موو مرۆڤێک خاوه‌ن خشته‌یه‌کی تایبه‌تیه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت خۆی له‌مرۆڤکانی دی جیابکاته‌وه، ئه‌و خشته‌یه کۆمه‌ڵێک خشته‌ی دی گرتووه‌ته خۆی: خشته کارئه‌کته‌ه‌ری، خشته‌ی تایبه‌تی و خشته‌ی کاتی ڕودانی ڕوودا. ئه‌م خشته‌یه بۆ مرۆڤ وه‌کو فیلته‌رێک به کاردێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت له‌کاتی پێویستدا به‌کاری به‌رێت. بۆ نموونه به هۆی خشته‌ی تایبه‌تیه‌وه، تاک ده‌توانێت خۆی له که‌سه‌کانی تر جیابکاته‌وه‌و سنورێک له نێوان که‌سایه‌تی خۆی و ئه‌وانه‌ی به‌رامبه‌ری دابنێت، ئاسانتر، هه‌موو مرۆڤێک ده‌زانێت ناوی چیه و له‌گه‌ڵ کام گروپدا تێکه‌ڵی بکات. خشته‌ی ڕۆڵ زانین، بۆنموونه مامۆستایه‌ک ده‌زانێت ڕۆڵی مامۆستایی هه‌یه و به‌و چاوه‌ش سه‌رنجی مامۆستاکانی تر ده‌دات. خشته‌ی ڕوداو، ئه‌و ستراتیژه‌ی تیایه که‌مرۆڤ هه‌یه‌تی کاتێک ڕۆبه‌ڕوی دۆخێکی نوێ ده‌بێته‌وه. بۆ نموونه ده‌بێت مرۆڤ چۆن ڕه‌فتاربکات له‌کاتی هاوسه‌رگرتندا یان کاتێک له‌گه‌ڵ منداڵێک‌دا هه‌لس و که‌وت ده‌کات.
زمان کاریگه‌رێکی مه‌زنی هه‌یه له دروستکردنی ئه‌و خشته‌یدا بۆ تاک، به تایبه‌تی له سه‌رده‌می منداڵی‌دا، له په‌روه‌رده‌ی یه‌که‌می کۆمه‌ڵایه‌تیدا(په‌روه‌رده‌ی ماڵ). نموونه: ئه‌گه‌ر باوک و دایک هوشیارانه ڕه‌فتار له گه‌ڵ منداڵه‌کانیان بکه‌ن و له ڕێگه‌ی دیالۆگێکی زمانی ڕه‌وان و بابه‌تیانه دۆخه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانیان فیربکه‌ن، نۆرم و پێوه‌ره‌کانیان پێ بڵێن، منداڵه‌کانیان خشته‌یه‌کی پته‌و و ڕێکخراو بۆ ژیانی خۆیان دروست ده‌که‌ن. نموونه‌یه‌کی تر: ئه‌و منداڵانه‌ی که له کۆنتێکسی ڕوتی بنه‌ماڵه‌یی یان ئاینی په‌روه‌رده ده‌بن، بێجگه ئه‌و سه‌رۆک بنه‌ماڵه و ئاینه، که‌سانی تر یان بیره باوه‌ڕی تر په‌سه‌ند ناکه‌ن، ئه‌وه‌ش گه‌وره‌ترین زیانی گیانیان پێ ده‌گه‌ێنێت و گه‌شه‌بوونیان لێ زه‌وت ده‌کات. چونکه ئه‌و خشته‌یه وه‌کو فیلته‌رێک به‌کاردێت بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ بتوانێت خۆی وه‌کو تاکێکی سه‌ربه خۆ، له ناو کایه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌دا خۆی بدۆزێته‌وه.
زمان له‌دیمانه‌ی سیمبۆلیکی هاوکاریگه‌ریه‌وه Symbolik interaction، که یه‌کێکه له قوتابخانه‌کانی ده‌روونناسی کۆمه‌ڵایه‌تی، که باری ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی و گۆڕانکاریه‌کانی له ڕه‌فتار و ئاکاری مرۆڤه‌وه تێ ده‌گات، پێی وایه زمان گرنگێکی گه‌وره‌ی هه‌یه بۆ مرۆڤ که هوشیارێکی ته‌واوی هه‌بێت له‌سه‌ر خودی خۆیی و ئه‌و ژینگه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی تێایدا ده‌ژیت. به‌پێی G، Mead زمان هۆکاری ئاسانکاری و گه‌شه‌کردنی که‌سایه‌تی مرۆڤه. له ڕێگه‌ی دایه‌لۆگی نێوان جه‌مسه‌ری(I ) و ( Me) له‌گه‌ڵ هاوکایه له گه‌ڵ که‌سی دووه‌مدا، هوشیاری مرۆڤ دروست ده‌بێت. نموونه: کاتێک مرۆڤێک له‌گه‌ڵ یه‌کێکی دی‌دا ده‌په‌یڤێت و گوێبستی ووشه‌کانی خۆی ده‌بێته‌وه، پردێک یان که‌ناڵێک، به‌هۆی زمانه‌وه له نێوان ئه‌و دوو که‌سه‌دا ده‌به‌سرێت، که‌خودی خۆیان له ناو یه‌کتردا ده‌بیننه‌وه. ئه‌م پێوه‌ندیه واده‌کات که مرۆڤ به شێوه‌یه‌کی ئۆبیه‌کتیڤانه، بۆچونه‌کانی خۆی له‌گه‌ڵ که‌سانی گوێگریدا ببینێته‌وه. ئه‌و پرۆسه‌یه ڕۆژانه چه‌ند باره ده‌بێته‌وه، ڵێره‌دا دیسان زمان وه‌کو ئامێرێک و جه‌مسه‌رێکی گرنگی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی مرڤ ڕۆڵ ده‌بینێت. خۆدیتنه‌وه له نێو ناخی که‌سانی تردا به‌هۆی کاریگه‌ری زمانه‌وه، یه‌کێکه له ئه‌رکه‌کانی زمان که مرۆڤ له ئاژه‌ڵ جیا ده‌کاته‌وه. که‌واته زۆر گرنگه بۆ ناسین خود، مرۆڤ بتوانێت به چاوی خه‌ڵکه‌وه سه‌یری خۆی بکات و سه‌رنج بنوێنێت. لێره‌دا په‌روه‌رده‌ی یه‌که‌می کۆمه‌ڵایه‌تی که له خێزانه‌وه ده‌ست پێ ده‌کات، به بنه‌مایه‌کی بناغه‌یی دروستبوونی ئه‌و زمانه دێته ئه‌ژماردن، که ده‌بێت باوک و دایک بۆ دروستبوونی که‌سایه‌تی هوشیاری منداڵه‌کانیان بایه‌خی پێ بده‌ن. زمانێکی شکاو، که‌سایه‌تێکی شکاو دروست ده‌کات، که ده‌بێته ئه‌نجامی گۆشه‌گیری و نامۆبوون له پرۆسه‌کانی نێو کۆمه‌ڵگه. بۆ نموونه که‌سان و ئه‌ندامی ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی که بۆیان نیه به‌زمانی خۆیان بخوێنن، له وانه که‌سایه‌تی شکاو و شپرزه‌ی تاکی کوردی، که کونجێکی تاریک‌دا گیری خواردوه، دووچاری دژوارتین ژیان هاتووه و له پرۆسه‌ی پژانی گه‌شه‌بووندا دواکه‌وتووه.
Wittgenstin که دانایه‌کی بیرمه‌نده له بواری لێکۆڵینه‌وه‌ی دیسکۆسی Discurs Analys، ده‌ڵێت: ووشه و واتاکان بوونیان له ده‌ره‌وه‌ی خانه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی مرۆڤه‌کاندا نیه، به‌هۆی زمانه‌وه‌یه که‌مرۆڤه‌کان ده‌توانن هه‌ستیان، قینیان، و بیروباوه‌ڕی خۆیان ده‌ربڕن. مرۆڤ زمان بۆ پێناسه‌ی خۆی و کۆنتێکسه‌که‌ی به‌کارده‌بات. زمان ده‌بێته هۆی ئه‌نجامی که ئه‌رکه‌جۆراو جۆره‌کان به‌جێ بگه‌ێنرێن،( Socail Cognition لا، 52). زمان هه‌موو کار و ئه‌کته‌ربازیه‌کانی پێ ده‌کرێت. به هۆی زمانه‌وه پۆستی مرۆڤه‌کان ده‌زانرێت، بۆ نموونه، زمانی کرێکارێک یان بازرگانێک هاوکات جیایه له گه‌ڵ ئاستی زمانی مامۆستایه‌کی زانکۆ، هه‌ر یه‌که‌یان به‌جۆرێک ده‌په‌یڤێت. که‌واته زمان دنیایه‌کی به‌رجه‌سته بۆ مرۆڤ دروست ده‌کات.
Reality یان به‌رجه‌سته‌بوون له ڕاستیدا چۆن دروست ده‌بێت؟
به‌رجه‌سته‌بوون یان ڕیالیتی به‌هۆی زمانه‌وه دروست ده‌بێت، کاتێک دوو مرۆڤ باسی شتێک ده‌که‌ن و له‌سه‌ر بابه‌تێک ڕێک ده‌که‌ون، به‌هۆی سیمبۆله‌کانه‌وه، ژیانی خۆیان به‌رجه‌سته ده‌که‌ن. بۆ نموونه کاتێک باسی خانوو یان کارێک ده‌کرێت. کونتێکستێکی هاوبه‌شی کۆمه‌ڵایه‌تی دێته کایه‌وه.
به‌پیی فێرگه‌ی سیمبۆلیک ئه‌نتراکشونیزم(Interaction symbolic مرۆڤ له ناو زماندا ده‌ژیت، زمان پێش مرۆڤه و به‌هۆی زمانه‌وه‌یه که مرۆڤ ده‌بێته گیان له‌برێکی کۆمه‌لایه‌تی. ئه‌وه‌ی که زمانی ده‌ربڕینی لاوازه، زیاتر ڕه‌فتاری جه‌نگه‌رانی تیایه، بۆ نموونه له به‌ر ئه‌وه‌ی پیاوان زمانی ده‌ربڕینیان له هی ژنان لاوازتره زۆر جار پیاوان ئاکاری توند ده‌نوێنن، به پێچه‌وانه‌ی ژنان که ده‌توانن به زمانێکی سانا و دیالۆگ باسی خۆیان بکه‌ن. بۆچونی مرۆڤ له‌سه‌ر جیهان به یارمه‌تی زمان پێکه‌وه ده‌نرێت. به هۆی زمانه‌وه‌یه ئۆبیه‌کته‌کان ناوده‌نرێن و له مێشکی مرۆڤدا جێگه‌ی تایبه‌تیان ده‌بێت. زمان باشترین شێوه‌یه که مرۆڤی پێ هۆشمه‌ند ده‌بێته‌وه.
ئه‌نجامگیری و گفتوگۆ
که‌واته زمانێکی پاراو بناغه و سه‌رچاوه‌ی که‌سیایه‌تێکی پته‌وه و ئامرازێکی گرنیگی بوونی که‌سایه‌تی مرۆڤه. به‌هۆی زمانه‌وه مرۆڤ هوشیاره‌و ژیانی له ئاژه‌ڵ جودایه. پێچه‌وانه‌که‌ی، زمانێکی شکاو ته‌نها که‌سایه‌تێکی شکاوی لێ ناکه‌وێته‌وه، به‌ڵکو نۆرم و پێوه‌ره کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی ئه‌و خێزان گروپ، نه‌ته‌وه‌یه‌ش دووچاری ئیفلیجی ده‌کات. شایه‌نی باسه که بووترێت، ئه‌و منداڵانه‌ی که باوک و دایکیان سه‌ربه خێزانی خوێنده‌وار و زمانێکی پاراویان هه‌یه، زارۆکه‌کانیشان زۆرجار هه‌مان ڕێچکه ده‌گرن و دۆزه بابه‌تیه کۆمه‌ڵایه‌تیکان بۆیان ساناتر ده‌بێت. Berg له په‌رتووکی( ئه‌و مرۆڤه‌ی وازی ده‌کات، 1992. لا. 36)، ده‌ڵێت: ئه‌وه به هۆی زمانه‌وه‌یه که مرۆڤ ڕۆڵه‌کانی ژیان ده‌گرێته خۆ و فێر ده‌بێت، هێماو سیمبۆله‌کانی ژیانی ده‌ناسێته‌وه، ئه‌وه به‌هۆی زمانه‌وه‌یه که منداڵ فیری ووشی من و تۆ، تاته و دایک ده‌بێت. زمانی جه‌مسه‌رێکی گرنگی زیره‌کی مرۆڤه که یاردی ده‌دات مرۆڤ هۆشمه‌ندانه ژیانی ڕێک بخات. لێره‌دا پێویسته ئاماژه به‌وه بدرێت، هاوکات که نه‌ته‌وه‌یه‌کی سه‌رده‌ست زمانی نه‌ته‌وه‌یه‌کی تر قه‌ده‌غه ده‌کات، که‌سایه‌تی و بوونی ئه‌و نه‌ته‌وه ژێرده‌سته ده‌شکێنێت، به هه‌موو شێوه‌یک زمانه‌که‌ی خۆی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنێت، ئه‌وه گه‌وره‌ترین زیانی ده‌روونی و فیزیکی به گه‌شه‌کردنی تاکه‌کانی ئه‌و نه‌ته‌وه ژیر ده‌سته ده‌گه‌ێنێت.
سه‌رچاوه‌کان
Augostino، M. Walker، I.& Donaghue، N. (2006). Social Cognition، An intergrated introduction. London: Sage Publications
Berg، L.E. (1992). Den lekande Människan، en socialpsykologisk analys av lekandets dynamik
ئه‌و مرۆڤه‌ی وازی ده‌کاتLund: studentlitteratur
Johansson، T. (1999). Socialpsykolog. Moderna teorier och perspektiv. Lund: studentlitteratur
سۆشیال سایکۆلۆژی. لوند: وێژه‌ی خوێندکار. بکه‌ر، هه‌نگاوه بێ سنووره‌کان و گۆڕانکاریه‌کان
Nilsson، B. (1996): Socialpsykologi. Studentlitteratur، Lund
Trost، J & Levin I. (2004): Atf Förstå vardagen، med ett interaktionistisk perspektiv. Lund; studentlitteratur
سه‌رچاوه‌ی نینته‌رنێتی
وێکپیدیا، 2007-11-23). http://sv.wikipedia.org/wiki/Interaktivitet
لەهاوپۆلی: توێژینه‌وه و لێکۆڵینه‌وه‌کان
« دڵه‌ڕاوکێ لای قوتابیانی په‌یمانگای مه‌ڵبه‌ندیی مامۆستایانی سلێمانی ( توێژینه‌وه‌ی زانستی ) / به‌شی دووه‌م | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | به‌کارهێنانی ئه‌لکهول و مادده هۆشبه‌ره‌کانی تر / به‌شی یه‌که‌م »
Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964
