شوبات 5, 2008
![]()
دڵهڕاوکێ لای قوتابیانی پهیمانگای مهڵبهندیی مامۆستایانی سلێمانی ( توێژینهوهی زانستی ) / بهشی دووهم
- ڕێژەى بڵاوبوونەوەى لەکەسانى تەمەن گەورەکان ( 10% )) www.arabicrecovery.com (
جۆرەکانى دڵە ڕاوکێ و ڕێژەکەى لە کۆمەڵگەدا
بێگومان دڵەراوکێ تەنها یەکجۆر نییە پسپۆرانى بوارى سایکۆلۆژیا بەمجۆرە پۆڵینى دڵەراوکێان کردووە .
1- حاڵەتى ترس
ئەم بارە بەرێژەى (2-4%) حاڵەتێکە لەترس بەتوندى توشى دەبێ بەبێ هۆ لەگەلڕ نیشانەکانى جەستەىدا (هەموو نیشانەکانى جەستەى بۆ حاڵەتى دەرونى هەست کردنى بەنزیک بوونەوەى مردنى، یاخود شێت بوونى).
2- حاڵەتى فوبیا (3-5%):-
ڕ) لەناو کۆمەڵگادا: دڵەڕاوکێ لەکاتى قسەکردن ،یاخود خواردن یاخود نووسین.
ب) لە شوێنە کراوەکان: دڵەڕاوکێ و ترسى دەبێ کە ئەم کەسە بەتەنها دەبێ لەشوێنێک ناتوانێ داواى یارمەتى بکات لە تەیارەدا، لە پاسدا، لە شارێکدا کە کەس نەناسێ وە زۆربەى کات دەترسێ بیر لە حاڵەتى ترسناک دەکاتەوە دەڵێت کە من واملێهات چى بکهم؟
ج) لە ئاژەڵەکان، نموونە (سەگ)
د) لە سروشتى، نموونە (دەریا)
ه) لە خوێنء بریندارى
و) لە هەندآ هەڵوێستدا وەکو (شوێنە بەرزەکان، داخراوەکان)
3- ڕاڕاو خوگرتن
ئەم بارەش بەرێژەى (2-3%)کە بیرکردنەوەیەک هەیە لە مێشکىدا کە زاڵە بەسەر نەخۆشەکەدا کە ناتوانێت زالڕ بێت بەسەر ئەو بیرکردنەوەیە بەرلەوەى کە هەولڕ دەدات بۆ زالڕ بوونى یان جۆرە هەڵسءکەوتێکى هەیە بووە بە خو وا لەو نەخۆشە دەکات هەستآ بەوکارەى کە خوى پێوە گرتووە بآئەوەى بتوانێ زاڵ بێ بەسەرىدا.
4- دڵەڕاوکآى ترس:-
ترس لە هەموو شتێک لە ژیاندا / ئایندە- پارە- منداڵ- تێکەڵاوبوون.(www.suhuf.net.sa(
جۆرەکانى دڵە ڕاوکێ
دڵەراوکێ بەپێ هۆکارى دوچاربوون و باردۆخى تاکەکە دەکرێت بەچەند جۆرێکى جیاوازەوە لێرەدا توێژەران تیشک دەخەنە سەرئەم جۆرانەى خوارەوە وەک :
ڕ- هیلاک بوون یان بێ تاقەتى بآهێزى یان بێزارى ئەمە نەخۆشیەکى دڵەروکێ ى توندوتیژە لەهەموو جۆرەکانى ترى نەخۆشى، بە دەرکەوتنى نیشانەکانى لە مرۆڤدا وە لەپڕ تووشى دەبآ بآئەوەى ئاگادارى بآ هەست ئەکات کە نەخۆشەکە لەوکاتەدا دەمرآ.
ئەم ساتێک تاک دوچارى دەبێت خۆى بەدوور دەگرێت لەهەندآ شوێندا کە تووشى ئەم نەخۆشیە دەبێتەوە بۆ نموونە: لەسەر شەقامەکان هەست بەم نەخۆشیە بکات ترسێک دروست دەبآ کە دووبارە نەچێتە سەر شەقامەکانء وا هەست دەکات مردن دواى دەکەوێت.
ب- ترسێکى زۆر:
هەمومرۆڤێک هەست بەترس دەکات هەندێکجار، بەڵام ترسى زۆر نەخۆشەکە هەست بە نائارامى دەکات ،بەڵام ناتوانێ خۆڕاگربێ بەسەر ترسەکەدا هەندێ کات ئەم ترسە پەیوەندى هەیە بە شتە تایبەتەکانى یان هەڵسوکەوتى تایبەتى یان هەندێ حاڵەت ئەم ترسە زۆرە وا لە مرۆڤ دەکات دووردەکەوێتەوە لە هەندآ هەڵۆیستءشوێنان کە کاریگەرێکى خراپى دەبآ لەسەر ژیانى کارکردنیان بۆ نموونە: ترس لە قسەکردندا بەرامبەر ئەو کەسانەى کە نایان ناسآ ئەمەش کاریگەرى خراپى دەبآ لەسەر ژیانى کۆمەڵایەتىء ئەبێتە هۆکارى دورە پەرێزى.
جۆرە سەرەکیەکانى ترس :-
کاتێک مرۆڤ هەست بەترس دەکات بێگومان تەنها یەک جۆر نییە بەڵکو دەتوانرێت دابەشبکرێن بەسەرچەند جۆرێکەوە کە زۆرجار ئەو ترسانە دەبێتە هۆى دووچاربوون بەدڵەراوکێ
1- ترسێکى زۆر لە شتێکى تایبەت:
هەستێکە بە ترسێکى زۆر لە زالڕبوونى قورسە بەسەر هەندێ حاڵەت ، یان ترس لە هەندێ شت وەکو (بینینى خوێن- هەندێ حەشەرات- دەرزى) کە ئەمانە زیانیان نیە لەکاتى ئاسایىدا ئەم کەسانە هەست دەکەن کە ترسەکانیان ئەساسیان نیەو زیاترە لە پێویست ،بەڵام ناتوانن زالڕ بن بەسەر ئەو هەستەى تیایاندایە.
2- ترسى کۆمەڵایەتى:
ئەو ترسەیە کە نەخۆشەکان هەستى پآدەکەن لەهەندآ حاڵەتى کۆمەڵایەتى تایبەت وەکو: لە قسەکردن لەبەردەم کۆمەڵە کەسانێکدا یان وانە ووتن لەبەردەم کۆمەڵە خەڵکدا ئەو نەخۆشە هەستء دڵەڕاوکێیەکى زۆر دەکاتء دڵیان بە پەلە لێدەداتء ئارەقێکى زۆر- دەست لەرزین- هەست کردن بە میزکردن ترسێکى زۆر لەم حاڵەتەدا.
3- شوێنە گشتیەکان:
تووش بوونى ئەم نەخۆشییە لە شوێنە گشتیهکان خۆدزینەوە قورس دەبێ لەم شوێنانەدا. ئەم ترسە زۆرە وا لە نەخۆشەکە دەکات خۆى دوورەپەرێز بگرێ لەم شوێنانەدا ئەمەش کاریگەرییەکى زۆرى هەیە لەسەر هەڵس وکەوتى ڕۆژانە.
ج- ڕاڕایی:
بیرکردنەوەیەکى نائاساییە کە لە مێشکى نەخۆشەکەدا بە بەردەوامى بیرى لێدەکاتەوە ئەبێتە هۆى بێزاربوونى ئەو نەخۆشەش کە درکى پێدەکات کە ئەم ڕاڕاییە کارێکى نائاساییە واى لێدەکات کە کارەکانى بە بەردەوامى دووبارە دەکاتەوە بۆ دڵنیابوونى خۆى ،بەڵام ئەم ڕاڕایىیە لەناخىدا دەمێنێتەوە کە ئەو نەخۆشە دەخاتە بازنەیەکى بەتاڵەوە لە ڕاڕایى بیرکردنەوەکان نموونە (پاکى- پیس بوونى دەست) دەبێتە هۆى بێزاربونێکى زۆر وە ڕاڕایەکى دەرونى توندوتیژ کە وا لەو نەخۆشە دەکات چەندجارێک دەستى بشوات بەشێوەیەکى بەردەوام ،بەڵام لەهەمان کاتدا هەست دەکات کە دەستى پاک نەبوەتەوە، بیرکردنەوەى پیس بوونى دەستى زالڕ دەبآ بەسەر مێشکىدا واى لێدەکات کە دوبارەو سآبارەو …) بیشواتەوە.
یان پرسیار لەخۆى دەکات دەرگاکەم داخستووەو بەجوانى ،یان پەنجەرەکان داخراون ،یان ژمارەکانم بەشێوازێکى ڕاستى نووسیوه ، هەمووکاتێ بیرى لێدەکاتەوەء کاتێکى زۆر دەخایەنآ خۆشى هەست دەکات کە ئەمە کارێکى باش نیە ،بەڵام ناتوانآ خۆى ڕاگرێ لە بیرکردنەوەکانى وە هەڵسوکەوتەکانى کارەکان ئەمەش دەبێتە هۆى دواکەوتنى لە کارەکانىء بەشداربوونى لە ژیانى کۆمەڵایەتى وکارکردنىدا.
د- ترس لە ڕووداوە ناخۆشەکانى ڕابردوودا:-
ئەمەش جۆرێکە لە ڕاڕاى دەرونى لەو کەسانەدا کە پێشتر لە ژیانیاندا ڕووداوى ناخۆش ڕوویداوە کە هەست بە نائارامى دەکەن وەکو بومەلەرزەو سوتاوى ناومالڕ …)وە لەم حاڵەتەدا نەخۆشەکە هەست بە:
1- هەستى نەماوە ناشتوانآ ژیان لەگەلڕ ڕووداوەکانى چواردەورىدا بکات.
2- بە بەردەوامى بیر لە ڕووداوەکانء هەست ئەکات دووبارەبێتەوە لە ژیانیدا.
3- هەست بە دڵەڕاوکآء نائارامى بەردەوام دەکات هەست دەکات ڕووداوى ناخۆش ڕوودەدەن.
ئەو کەسانەى توشى ئەم نەخۆشیە دەبن هەست بە خەمۆکیەکى دەرونى توندوتیژ دەکەن وە ئەم نەخۆشانە پێویستیان بە چارەسەرى دەرونى هەیە دواى ڕووداوەکان کە توشى دەبن تا بەتەواوى چارەسەر دەکرێت.
ه- دڵەڕاوکآیهکى دەرونى گشتى:
ئەمەش جۆرێکە لە دڵەڕاوکآى بەردەوامى نائاسایى کە نەخۆشەکە هەستى پآدەکات بەشێوەیەکى بێزارى کە واى لێدەکات نەتوانێت هەستێت بە کارەکانى ڕۆژانەو بەشداریبوون لە ژیانى کۆمەڵایەتیدا ئەم نەخۆشە لە حاڵەتى دڵەڕاوکێ- توڕەبوون- گرنگىدان بە کارە تەندروستیەکانء خێزانیەکان- بیروبۆچوونى خراپى دەبآ هەمووکات توندوتیژە زیاد لەپێویست ئەم حاڵەتى دڵەڕاوکێە بە هەموو جۆرەکانى چارەسەر دەکرێت بە دەرمان دژى ئەم نەخۆشییە ،یان چارەسەرکردنى بە هەڵس وکەوتى یاخود بە دانیشتن لەگەڵ نەخۆشەکەدا چارەسەرى دەرونى دەکات کە یارمەتى نەخۆشەکە دەدات کە بگەڕێتەوە سەردۆخى جارانى.
www.feedo.net/medicalEcyclopedia/psychologicalHealth/Anxiety.htm(
هۆکارەکانى دڵەڕاوکآ
کۆمەڵێک هۆکارى جۆربەجۆر هەیە کەدەبێتە پاڵنەر بۆتاک و دووچاربوونى بە دڵەراوکێ لەوانەش وەک :
یەکەم : هۆکارى بۆماوەیى
ئەو سەرژمێریانەى کە لەسەر دووانەلەیەکچوەکانى ئەندامێک لە ئەندامەکانى خێزان کرا کە ڕوونى کردوەتەوە کە 50% دووانەکان تووشى دڵەڕاوکێ دەبن.
40% لەو دووانانەى کە لەیەک دەچن تووشى دڵەڕاوکێ دەبن
50% 65% دڵەڕاوکآیەکى زۆر
4% 13% دڵەڕاوکێیەکى زۆر
دووەم :هۆکارى دەرونى
لەدەست دانى یاساو دڵنیایى نموونە بەکارنەهاتنى
- پەیوەندى بەستنء ژیان دروست کردن
- پەروەردەى سێکسى، پێگەیشتنى جنسى لە منداڵى واوە شکست هێنانى لە ژیانى جنسى دواى گەورەبوون.تووشى دڵەڕاوکێ دەبێ بەهۆى دەرکەوتنى گۆڕانکارى لە جەستەیىدا هەست بە تاوان دەکات و شەرم بەرامبەر بە ئەندامە تایبەتەکانى و دەرکەوتنى سنگ.
- دووچاربوونى تاک بە فێ واتە کەشگە .
سێەم :هۆکارەکانى کۆمەڵگەو ژینگە
- کێشە خێزانیەکانء مادى وکارکردن وە دەسەڵاتە گەورەکان کە لەسەرو تواناى ئەندامەکەیەوە.
- لەدەست چوونى هێزپآدانء پتەوکردن.
چوارەم :هۆکارى ئەندامى
وەک نەخۆشیە درێژخایەنەکان ،یاخود هەندێک نەخۆشى کە مرۆڤ تووشى دڵەڕاوکێ دەکات وەکو نەخۆشى (ئەنفلوزا یان گەشکە یان واهیمەى نەخۆشى دڵ …)
نیشانەکانى دڵەڕاوکآ
بێگومان نیشانەکانى دڵەراوکێ لەرێگەى کۆمەڵێک نیشانەى جەستەیى و دەرونییە دەتوانرێت بناسرێتەوە کە ئایا تاک دووچاربووە ،یاخود دوچارنەبووە نیشانەکانیش بریتین لە :
یەکەم : نیشانە دەرونیەکانى دڵەڕاوکێ:-
1) هەست بە ترس و شڵەژانء نامورتاحى دەکات.
2) هەست بە خێرایى بیرەکانى لە مێشکىدا دەبێتە هۆى تێکدانى بیرکردنەوەى.
3) بیرکردنەوەى لە مەترسیەکان یان هەست بەنزیک بوونەوەى مردنى.
4) وا بیردەکاتەوە کە تووش بووە بە نەخۆشییەکى ترسناک.
دووەم : نیشانەکانە جەستەییەکان :-
1) خێرابوونى لێدانى دڵ.
2) بەرزبونەوەى پلەى گەرمى لەش .
3) تەشەنووجى جەستە واتە تا.
4) لەرزینى دەستء قاچى.
5) هەناسە توندى .
6) لەرزو ئارەق کردنەوەى دەست و قاچى.
7) تێکچوونى چاوى واتە تروکانى.
بێتاقەتى یان بێزاربوون.
9) کەمخۆراکى . ( )
چۆنێتى چارەسەرکردنى دڵەراوکێ
پسپۆرانى بوارى سایکولۆژیا لەکاتى دووچاربوونى تاک بەدلچەراوکێ پەنادەبەنە بەرکۆمەڵێک رێگە چارەى گونجاو بەپێ رێژەى دووچاربوونەکە لێرەدا توێژەران باس لە چەند رێگە چارەیەک دەکەن وەک :
یەکەم :چارەسەرى دەرونى:-
لەکاتى دوچاربونى تاک بەدڵەراوکێ پزیشکى دەونى پەنادەباتە بەر بەکارهێنانى ئەویش لەرێگەى :
1- چارەسەرکردنى هەڵسوکەوتى: چارەسەرکردنێکى دەرونىیە کە توێژینەوەیەکى چەسپاوى لەسەرکراوە بۆ چارەسەرکردنى دڵەڕاوکآى گشتى.
2- ئیسراحەت بەکارێکى گەڕانەوەیە.
3- (50%) لە نەخۆشەکان چارەسەر دەکرێت یان چاک دەبنەوە لەگەلڕ کارى ئیسراحەتء چارەسەرکردنى کێشەکانیا.
کەمءکورتیەک هەیە لە زانیارىیە تایبەتىیەکان بۆ چارەسەکردنى هەڵسوکەوتى بە بەردەوامى چارەسەرکردن بە دەرمانە تایبەتەکان بۆ چارەسەرکردنى کە ئایا لەم حاڵەتەدا نىیە، بەڵام چارەسەرکردنى دەرونى دەورێکى گرنگ و تەواوى هەیە بۆ چارەسەرکردنى دڵەڕاوکێى گشتى.
ماڵپهڕی دهروونناسی
www.derunnasy.com
لەهاوپۆلی: توێژینهوه و لێکۆڵینهوهکان
« بڕیار بده تا بهرههمهکهی بخۆیت | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | دهروونناسی کۆمهڵایهتی ( Social Psychology ) و ئهرک و کاریگهری زمان لهسهر ژیان و کهسێتی مرۆڤ »
Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964
