نوێترین ١٠ بابەت

هاوپۆلەکان

ئەرشیف

گەڕان لەماڵپەڕ

چوونه‌ژووره‌وه‌




دواهەمین ١٠ بۆچوون

دراوسێکان

دڵه‌ڕاوکێ لای قوتابیانی په‌یمانگای مه‌ڵبه‌ندیی مامۆستایانی سلێمانی ( توێژینه‌وه‌ی زانستی ) / به‌شی یه‌که‌م

كانونی دووه‌م 24, 2008

images-125.jpgماڵپه‌ڕی ده‌روونناسی هه‌ڵده‌ستێت به‌ بڵاوکردنه‌وه‌ی چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌کی مه‌یدانی که‌ ده‌رباره‌ی هه‌ندێک کێشه‌ و گرفتی قوتابیان ئه‌نجامدراوه‌ ، ئه‌م توێژینه‌وانه‌ له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ک فێرخوازانی په‌یمانگای مه‌ڵبه‌ندی مامۆستایانی سلێمانی / قۆناغی دووه‌م ئه‌نجامدراوه‌ که‌ به‌شێکه‌ له‌به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ی دبلۆم له‌په‌یمانگای ناوبراو ، سه‌رجه‌م ئه‌و توێژینه‌وانه‌ به‌شێوه‌یه‌کی زانستیانه‌ له‌ساڵی خوێندنی 2006-2007 له‌شاری سلێمانی ئه‌نجامدراوه‌ ، به‌سه‌رپه‌رشتی هه‌ردوو مامۆستای سایکۆلۆژیا له‌ په‌یمانگای ناوبراو به‌ڕێزان ( ته‌لار که‌مال مه‌دحه‌ت و سروه‌ خورشید محه‌مه‌د ) .
له‌به‌ر درێژی توێژینه‌وه‌که‌ بڕیارماندا له‌چه‌ند به‌شێکدا بڵاوی بکه‌ینه‌وه‌ .

پێشەکى

دڵەڕاوکێ ئەو هەڵدێرە سەختەیە کە ڕێڕەوى کەسایەتى ڕادەگرێتء لە هەندێ بارودۆخدا دەببێتە ە هۆى تێک شکاندنى کەسایەتىء سەرهەڵدانى جۆرێک لە تراژیدیاى بەکۆمەڵ.
هەموومرۆڤێک چەندین جار بە بارودۆخى دڵەڕاوکێدا ڕۆیشتوون، بۆ نموونە لەکاتى تاقىکردنەوەدا لەکاتى پێکهێنانى ژیانى هاوسەریدا لەکاتى چاوەڕوانیدا مرۆڤـ دوچارى جۆرێک لە نائارامى و ناجێگرى دەبآ بەشێوەیەکى ڕاستەوخۆش بۆ بارى فیسۆلۆژى لەشى دەگوێزرێتەوە. دەبینین خوێندکارێک کە بەرەو هۆڵى تاقیکردنەوە دەڕوات حەز لەهیچ جۆرە خواردنێک ناکاتء هەناسەى سواردەبآء پآدەچآ دوچارى سکچونیش بێت ،هەموو ئەم نیشانانەى کاردانەوەى دڵەڕاوکێن کە دەستى بەسەر کۆئەندامى ناوەندى دەماردا گرتووە جۆرێک یان زیاتر لەپەشێوى لە تەمەنى مرۆڤەکەدا دروست کردووە، بەڵام ئەو جۆرە دڵەڕاوکێیەى بە ئاساى دادەنرآ ڕەنگە بشڵێت ئەوکەسەى لە بارودۆخى ناسکدا تووشى دڵەڕاوکآ ئەبآ کەسایەتیەکى چالاکء بەهێزى هەیە ،بەڵام کێشەکەى لەوەدایە بآهیچ هۆیەکى کێشە گشتیە کۆمەڵایەتیەکانى مرۆڤ لەم حاڵەتەدا بێتوانا یان دەستەوسان دەوەستنء نازانن پاساوێک بۆ ئەو هەڵدێرە مرۆڤایەتیە ترسناکە بهێننەوە کە دەبێتە هۆى خۆکوشتنى هەزاران کەس لە ئەوروپایەکى پێشکەوتودا کە بە ڕواڵەت چارەى بۆ سەرجەم کێشە هەنووکەییەکان دۆزیوەتەوە کەچى لە ناوەختدا دڵەڕاوکآ ژەنگى بە دلڕء دەرونى هەلڕهێناوە.
بێگومان تاکەکانى کۆمەڵگەى کوردیش بەدەرنین لە دوچارى توشبوون بە دڵەڕاوکێ کە فێرخوازى پەیمانگەى مەڵبەندى مامۆستایان بەشێکن لە کۆمەڵگەى کوردى، وە بۆئەوەى بەشێوەیەکى زانستى توێژینەوەیەک لەسەر دڵەراوکێ ئەنجامبدرێت توێژەران بەپێویستیان زانى بابەتى توێژینەوەکەیان لەسەر دڵەراوکێ ئەنجامبدەن کەدەگرێت بوترێت تاکو ئەنجامدانى ئەم توێژینەویە هیژ توێژینەوەیکى دیکە دەربارەى دووچاربوون بەدڵەڕاوکێ لەکوردستاندان ئەنجام نەدراوە بەپاڵپشتى گەران لەناو گشت کتیچبخانەکانى زانکۆى سلێمان و پەیمانگە و سەرجەم کتێبخانەکانى دیکەى شارى سلێمانى هیژ توێژینەوەیەک نەکەوتە بەردەستى توێژەران .
ئەم توێژینەوەیە لە شەش بەش بەش پێکهاتووە کەبەشەکان بریتین لە
بەشى یەکەم گرنگى توێژینەوەکەو ئامانجء دەستنیشانکردنى زاراوەکان پێکهاتوە .
بەشى دووەم لایەنى تیۆرى توێژینەوەکەیە کە باس لە دڵەڕاوکآء چۆنێتى دوچاربوونى بە دڵەڕاوکآء نیشانەکانىء چۆنێتى چارەسەرکردنى دەکات.
بەشى سێهەم بریتىیە لە پرۆگرامەى توێژینەوەکەو ئەو ڕآء شوێنانەى گیراونەتە بەر بۆ دەستنیشان کردنى ڕێژەى دوچاربوون بە دڵەڕاوکێ.
بەشى چوارەم شیکردنەوەى فۆرمى توێژینەوەکەى لەخۆ گرتووە.
بەشى پێنجەم بریتیە لە پێشنیازەکانء ڕاسپاردەکانى توێژینەوەکە .
بەشى شەشەم بریتیە لە کۆتایى توێژینەوەکەء سەرچاوەکان.
وەبێگومان توێژینەوەکە بەدەرنیە لە کەمء کورتى ،چونکە توێژەران زانیارى چڕوپڕو تەواویان نەبووە لەسەر ئەنجامدانى توێژینەوە.

بەشى یەکەم

گرنگى توێژینەوەکە

گەنج وەک قۆناغێکى گرنگ لە قۆناغەکانى ژیانى تاک بەهاو تایبەتمەندى خۆى هەیە لەڕووى کۆمەڵایەتىء ئابورىء ڕامیارىء دەروونى … هتر) ،بەڵام لە کۆمەڵگاى کوردیدا زیاتر روخسارێکى نامۆى هەیە، چونکە تا ئەم ساتەوەختەش نەتوانراوە و هەوڵیش نەدراوە کە بەشێوەیەکى تەندروست تەماشاى ئەو بونەوەرە بکرێت. سەرەنجام ئەمەش جۆرێک لە نامۆىء دڵەڕاوکآى لەلاى گەنج هێناوەتە کایەوە. واتە لەجێگاى ئەوەى تەمەنى لاویەتى بە هەموو نهێنیەکانەوە نامۆ نین بەکەسانى تر. ئەو لاوە لەپاش چەندان سالڕ لەژیان سەرلەنوآ وەک یەکەم ڕۆژى لەدایک بوون نامۆ دەبآ بە ژینگەء کۆمەڵگاو دابونەریتەکانى ئەو کۆمەڵگایەى کە لەگەلڕ باى شەمالڕء نزمە ڕەشەبایەکدا دەستدەهێنێتە بنەقاقاى سەدان کچء کوڕى لاو.
لەکۆى ئەم هەموو نامۆبوونەش هەورێکى ڕەش بەرىگرتووە بەبیرى گۆڕان خوازانەى هەموو لاوێکداء هەنگاوەکانى بەرەو سستى بردووە لەبەرامبەر داهاتوو کە ئەمەش دەرئەنجامى نەبوونى ڕەوانگەیەکى پۆزەتیڤى لاوە بۆ کۆمەڵگا یاخود پەى نەبردنەو ترسانە لە هەنگاونان بەرەو قوڵاى تەمەنى لاوى کە پیریەتى لەگۆڕانء چالاکىء جووڵە.
لەبەر گرنگى لاو لەپێشکەوتنى کۆمەڵگەدا، کە ئەمەش بە ڕەخساندنى ژینگەیەکى لەبار هەیە چ لەناو خێزان، دامءدەزگاکانى حوکمەتء قۆناغەکانى خوێندن لەپێناو پەروەردەکردنى نەوەیەکى چالاکء بەرهەمهێنء تەندروست دەرون، بۆیە توێژەران ئەم توێژینەوەیان ئەنجامدا تاکو بزانرێت تاچەند لاوانى کورد لە پەیمانگاى مەڵبەندى مامۆستایانى سلێمانى دوچاربوون بە دڵەڕاوکآ لەگەلڕ ئەو بارودۆخەى کە کۆمەڵگەى تیایدا دەژى چ لەڕووى سیاسى یاخود ئابوورى و کۆمەڵایەتى توێژەران لەکاتى ئەنجامدانى توێژینەوەکەدا ڕووبەڕووى کۆمەڵێ کێشەو گرفت بوونەوە کە بریتین لە:
1- دەست نەکەوتنى سەرچاوە بەزمانى کوردى دەربارەى دڵەڕاوکآ.
2- نەبوونى شارەزایى توێژەران لە باکارهێنانى ئینتەرنێت بۆ دەستکەوتنى زانیارى زیاتر دەربارەى بابەتى توێژینەوەکە.
3- لەکاتى بڵاوکردنەوەى فۆرمەکاندا هەندآ فێرخواز ئامادەنەبوون فۆرمەکە پڕبکەنەوە.
ئامانجى توێژینەوە.

1- دەرخستنى ڕێژەى دووچاربوونى فێرخوازانى پەیمانگەى مەڵبەندى مامۆستایانى سلێمانى بە دڵەڕاوکێ .
2- هۆکارەکانى تووشبوون بە دڵەڕاوکآ لە فێرخوازانى پەیمانگەى مەڵبەندى مامۆستایانى سلێمانى.

سنوورى توێژینەوەکە.

ئەم توێژینەوەیە تەنها دابڕاوە بەسەر دیاریکردنى ڕێژەى دووچاربووان بە نەخۆشى دڵەڕاوکێ لەنێوان فێرخوازانى کوڕو کچ لە پەیمانگەى مەڵبەندى مامۆستایانى سلێمانىدا لە هەردوو قۆناغى یەکەمء دووەم بۆ سەرجەم بەشەکان بۆ ساڵى خوێندنى (2006-2007)

دەسنیشانکردنى زاراوەکان

- فێرخواز: بریتین لە خوێندکارە بەشداربووەکانى ناو پەیمانگە کە وەڵامى پرسیارى ناو فۆڕمەکەیان داوەتەوە لە قۆناغى یەکەم و دووەم لە هەردوو رەگەزى نێر و مێ لە پەیمانگەى مەڵبەندى مامۆستایانى سلێمانیدا.

- هەڵچوون: حاڵەتێکى ویژدانى بەهێزى کتوپڕى لەناکاوەو ڕەنگدانەوەى لەسەر کۆئەندامى ترى لەشیش توشى حاڵەتێکى نائاساى دەبێت.( قەرەچەتانى ، کریم شریف،سایکۆلۆژیاى گشتى ،لا )

- دڵەڕاوکێ: بریتیە لە هەستى دەرونى تێکچوو کە زۆرجار ئەبێتە هۆى دروستبونى شوێنەوارى خراپ وەک تێکچوونء دڵتەنگىء ترسء دڵنیانەبوونء بێزارى.(ابراهیم بن عبداللە السمارى،جریدە الجزیرە،العدد10320)
- یاخود بریتیە لە بێاقەتى، وتراوە دوودڵەء کەسێکى کە کارى لێکردووە وە لە شوێنەکەى خۆى جوڵێنراوە، وە دوودڵى بریتىیە لەوەى کە جێگرنابآ لەیەک شوێندا.

بەشى دووەم
لێکۆڵینەوەکانى پێشوو
لەدواى گەڕان و پشکنینێکى زۆر لەلایەن توێژەران نەتوانرا هیچ لێکۆڵینەوەیەکى پێشوویان دەست بکەوێت دەربارەى دووچاربوون بەدڵەراوکێ ،لەبەرئەوەلەم توێژینەوەییەدا ئاماژە بەهیچ لێکۆڵینەوەیەکى پێشوو نەکراوە .
دڵەڕاوکێ و نائارامبون

دەتوانرێت هەندێکجار دڵەراِوکآ واپێناسە بکرێت، کەبریتیە لە ئاڕاستەبونى هەستەکانى مرۆڤ بەرەو پەشێوى نائومێدى، لەگەڵ گرنگى دانێکى لەڕادەبەدەر بە ڕوداوەکانى ئایندەو داهاتوى ئەو کەسە، بەڵام بەشێوەیەکى سلبیانە. هەستءسۆزى منداڵ بەرامبەر بەئارامىء دڵنیابون زۆر وردء ناسکە، لەبەرئەوە دوورنیە دەنگ بەرزکردنەوەیەکى کتوپڕ، نەبێتە هۆى دڵەڕاوکآ بونى منداڵەکە. بارى نائارامىء دڵەڕاوکێ بوون لەتەمەنى (2) ساڵاندا دەردەکەوێت، وردەوردە زیاد دەکات، تاکوتەمەنى (6)ساڵى و بەروە هەرزەکارى و گەورەبوون، ئەمەش بەهۆى بیرکردنەوەوخەیاڵى ترسێنەرانەى مرۆڤ خۆیەتى ءترسان لەئازار پێگەیاندنى جەستەیییى، یان لەدەستدانى کەسانى خۆشەویست، وەک دایکء باوک، یان ترس لە نەگونجانء ناتەبابون لەو ژینگەیەى بۆیەکەمجار تێیدا دەژىء هەست بەدەوروبەرەکەى دەکات.(تەرلار کمال مدحت،سایکۆلۆژیاى منداڵ ،لا151).
کەواتە دڵەراوکێ یاخود ترس فەرمانێکى بایولۆجى هەیە کەبریتیە لەخۆئامادەکردنى مرۆڤ لەرووى هۆشى و جەستسەییەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەى مەترسیەکە ئەمەش کاتێک کەمرۆڤ رووبەروى ئەو مەترسیە دەبێتەوە و دەیەوێت بەربەچى بداتەوە ئەویش بەڕێگەى بەرەبەستکردن ،یاخود راکردن لەبارودۆخەکە و لەهەردوو بارەکەدا مرۆڤ پێویستى بەم حاڵەتانەى لاى خوارەوە هەیە:
- ئەو بیرەى کە بەمێشکى مرۆڤەکەدا دێت پێویستى بەگرتنەبەرى چەند بڕیارێکى خێرا هەیە.
- ماسولکەکانى گرژ دەبێت و ئامادەیى بۆ تێکۆشانێکى گەورەوبەهێز
- فراونبوونى گڵێنەى چاو تابتۆانرێ زیاتر شتى پێ ببینى.
- زۆربوونى ڕێژەى شەکر لەخوێندا .
- زۆربوونى خوێن و ئۆکسجین کەبەڕێژەیەکى زۆر دەچێت بۆماسولکەکان و مێشک .
بەم هۆیەوە لێدانى دڵ و هەناسە بەخێرایى زیاددەکات لەکاتێکدا کە مرۆڤى سەرەتایى لەناو دارستاندا ژیاوە ڕووبەروى زۆر لە مەترسى بۆتەوە لەبەرئەوە پێویستى بەپەرچەکردارێک بووە بۆپاراستنى ژیانى خۆى بۆ نمونە لەکاتى ڕووبەرووبونەوەى لەگەڵ گیاندارێکى دڕندەدا هەرچەندە ئێستا لەم سەردەمەدا ئەمجۆرە کارێکانە کەمبونەتەوە ، بەڵام بەپێچەوانەوە کارلێکە فکریەکان و ناوەکیەکان زیادیکردوە کەئەمەش والەمرۆڤ بکات بەردەوام ڕووبەڕووى مەترسى ببێتەوە و ببێتە هۆى دوچاربوون بەدڵەراوکێ .(www.arabicrecovery.com)( (
جیاوازى لەنێوان دڵەڕاوکێى تەندروستى دڵەڕاوکێى نەخۆشى
دڵە ڕاوکێى تەندروستى:
بریتیە لە کاردانەوەیەک بەرامبەر مەترسیەک ،یان هەڵوێستێکى قورسى ڕاستەقینە کە مرۆڤ زۆر بەوردى واقیعیانە مەزەندەى قەبارەى ئەو مەتریە دەکات وئامانجى ئامادەکردنى مرۆڤە بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەى ئەم هەڵوێستە وهەروەها بەکۆتایى هاتنى هەڵوێستەکە ئەویش کۆتایى دێت.
دڵە ڕاوکێ نەخۆشى
دڵەڕاوکێى نەخۆشى کاتێک ڕووئەدات کە هیچ کارتێکەرێک نەبێت واتە (مەترسیەکى ناراست) یان کارتێکەرێکى ڕاستەقینە هەبێت ،بەڵام زیادەڕەویەک هەیە لە مەزەندەکردنى قورسیەکەیدا (قورسیەکى ناڕاست) لەم حاڵەتەدا کاردانەوەیەکى زیادەڕۆیى ڕوئەدات وە هەر بەردەوام دەبێ هەتا لەدواى نەمانى کارتێکەرەکەش (ئەگەر لە بنەڕەتدا هۆکارێک هەبوبێت).(حیتو.د.عارف،پرۆگرامى راهێنانى چارەسازى دەرونى،دیاکۆنیا)

ڕێژەى دوچاربوون بە دڵەڕاوکێ لەناو کۆمەڵگەدا

بەشێوەیەکى گشتى دڵەڕاوکێ لە هەموو شوێنێکى دنیادا بڵاوە ئەگەر (دڵەڕاوکآى ئاسایى) نەبووایە ئەوا پڕۆژەى پێشکەوتن نەئەبوو پسپۆرانى بوارى سایکولۆژیا بەپیێ لێکۆڵینەوەکانیان رێژەى دووچاربونى تاک بەپێ قوناغەکانى ژیان بەمجۆرە دابەشکردوە کەبریتیەلە:
- ڕێژەى بڵاوبوونەوە دوچاربون بەدڵەراوکێ لەلاى مناڵ ،واتە قوناغى پێش چونە قوتابخانە (3-5% )
- ڕێژەى بڵاوبوونەوەى لە قوتابیانى قوناغى سەرەتایى ء هەرزەکاران (5-7%)

لەهاوپۆلی: توێژینه‌وه‌ و لێکۆڵینه‌وه‌کان

بۆچوونەکان


« بۆچی له‌سه‌ر سێكس قسه‌ نه‌كه‌ین؟! [ به‌شی دووه‌م ] | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | نوکته‌ joke »

Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964
designe-by-germeser
Valid CSS! Valid XHTML 1.0 Transitional