كانونی دووه‌م 22, 2008
![]()
ده‌رونناسی کۆمه‌ڵایه‌تی ( Social Psychology)و
دیارده‌ی نامۆبوون و نامۆیی
باسی زانستی
نووسه‌ر: ئاسۆ بیاره‌یی
ده‌روونناسی کۆمه‌ڵایه‌تی
16-1-2008 سوێد
مافی ئه‌م نووسینه په‌پێی یاسای زانکۆکانی جیهان پارێزراوه
ده‌ستپێک
نامۆبوون له کۆمه‌ڵگه مۆدێرنه‌کاندا بووه‌ته گه‌وره‌ترین کێشه‌ی هه‌نووکه‌یی که به‌رۆکی مرۆڤه‌کان ده‌گرێت و ده‌یانخاته کێشه‌یه‌کی ناوه‌کی ده‌روونیه‌وه، که خوده‌که‌ی خۆیان نه‌ناسنه‌وه و له هه‌مان کاتیش‌دا نامۆ ده‌بن له گه‌ڵ ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه‌ی که تیادا ده‌ژێن و ناتوانن خۆیان بدۆزنه‌وه. ئه‌م دیارده‌یه ته‌نها تایبه‌ت نیه به کۆمه‌ڵگه تاکگه‌راییه‌کانه‌وه، به‌ڵکه کۆمه‌ڵگه کۆگه‌لیه‌کانیشی گرتووه‌ته، که به‌هۆی جیهانگیریه‌وه، هه‌مان دیارده‌ی نامۆیی که‌وتووه‌ته ناویانه‌وه.
ده‌رونناسی کۆمه‌ڵایه‌تی Social Psychology
پێناسه‌ی چه‌مک:
سۆسیال سایکۆلۆژی ئه‌و زانسته‌یه که پێوه‌ندی نێوان تاک و کۆمه‌ڵگه و ژینگه‌که‌ی ده‌پشکنێت و ده‌کۆڵێته‌وه. ئه‌م زانسته بایه‌خدانی خۆی ده‌خاته پشکنینی سنوری نێوان ده‌رونناسی و کۆمه‌ڵناسی،( Johansson، 1999، L. 13-14. ).
Social Psychology ئه‌و زانسته‌یه که له ڕه‌فتاری کۆمه‌ڵایه‌تی مرۆڤ ده‌کۆڵێته‌وه(Spaford، Still، Werthrell، Miell & Stevens، 2003، L. 14 ). بۆ ئاسانکردنی ئه‌م پێناسه‌یه، سۆسیال سایکۆلۆژی ئه‌و زانسته‌یه که ڕوناکی ده‌خاته سه‌ر ڕه‌فتاری مرۆڤ و پیوه‌ندیه‌کانی له گه‌ڵ کۆمه‌ڵگه‌دا، چۆن کۆمه‌ڵگه کاریگه‌ر خۆی ده‌بینێت و مرۆڤ چۆن کاردانه‌وه ده‌نوێنێت، ئه‌و کاریگه‌ر چۆن له ژیانیدا ڕه‌نگ ده‌داته‌وه.
سۆسیال سایکۆلۆژی فێرگه‌یه‌کی نوێه که کۆمه‌لێک لقی هه‌یه که هه‌ریه‌که‌یان به جۆرێک ده‌ڕوانیته ڕه‌فتاری مرۆڤ و کۆمه‌لگه، ((Karlssom. L، 465..
نامۆ Stranger
پێناسه:
پێناسه‌ی نامۆیی له شێوازه کلاسیکیه‌که‌یدا، له‌و کارئه‌کته‌ره‌وه پێناسه ده‌کرێت که له‌ڕوی نه‌ته‌وه یان که‌مه نه‌ته‌واییه‌وه سه‌رنجی پێ ده‌درێت. به‌پێی کۆمه‌ڵناسه کلاسیکیه‌کان(کارل مارکس، دۆرک هایم و ماکس وێبه‌ر)، به‌هۆی گۆڕانکاری کڵتوری کۆمه‌ڵگه‌ی مرۆییه‌وه له ئه‌نجامی سه‌رهه‌ڵدانی سه‌رمایه‌دایه‌وه. شێوازیکی دی له نامۆیی له دایک بوو. ڕاڤه‌که‌ری ده‌روونناسی، ئه‌دمۆن فرۆید توانی وه‌کو ده‌روونناسێک به‌شێکی گه‌وره‌ی هوشیاری شاراوه‌ی مرۆڤ ده‌ستنیشان بکات، که مرۆڤ له گه‌ڵ خودیدا ده‌توانێت په‌ی پێ به‌رێت و بکه‌وێته کێشه له گه‌ل خۆیدا،(یۆهانسۆن، لا. 223).
نامۆ و نامۆیی بوون له کۆمه‌ڵگه‌ی مۆدێرندا، پێناسه‌یه‌کی دی ده‌گرێته خۆی، که له ڕه‌نگۆی پێناسه‌ی کڵتور و تایبه‌تمه‌ندیه‌کانیه‌وه دووره. نامۆیی له کۆمه‌ڵگه‌ی مۆدیرندا به‌نده به‌و ژیانه ئاڵوز و کاردانه‌وه چڕ‌ه‌وه که مرۆڤ ڕۆژانه به‌هۆی پێشکه‌وتنه‌وه باری ژیانی چه‌ند لایه‌نه ده‌کات و ناسنامه‌که‌ی به‌جۆرێکی تر بۆ دروست ده‌کات،(یۆهانسۆن، لا. 223).
جۆرج سیمه‌ل، که که کۆمه‌ڵناسێکی جوله‌که‌یه و به‌هۆی ژیانی ئاواره‌ییه‌وه بۆ ئه‌مریکا، ده‌ڵێت نامۆ ئه‌و که‌سه ده‌گرێته‌وه، که گرێ‌دراو نیه به شێوێنێک یان کۆنتێکستێکی تایبه‌ته‌وه. یان نامۆ ئه‌و که‌سه بازرگانه‌یه که هه‌رده‌م به شێوین قازانجی خۆیدا وێڵه، که خۆی به هێچ سۆزێک یان پرنسیپێک پابه‌ند ناکات. ئه‌م جۆره‌ی دوایی له نامۆبوون، بزنزێکی سه‌رکه‌وتووه. ئه‌م جۆره نامۆیه، له ڕژێمی سه‌رمایه‌داریدا ڕه‌وتێکی زه‌ق و دیاره.
به‌و شێوه‌یه یان له سه‌ر بنچینه‌ی پێناسه‌که‌ی( جۆرج سیمه‌ل)ه‌وه، که‌سی نامۆ، پابه‌ند نیه به سۆزێک یان پارچه‌یه‌کی جوگرافی تایبه‌ته‌وه و به دیوێکی تایبه‌تی کۆمه‌ڵگه‌وه. له هه‌مان کاتدا که‌سی نامۆ، خاوه‌نی دوو تایبه‌تمه‌ندیه، له‌لایه‌ک به‌شێکه له کۆمه‌ڵگا یان گروپێک، له لایه‌کی تریشه‌وه خۆی له ده‌ره‌وه‌ی پێوه‌ندیه تایبه‌ته‌کانی ئه‌ندامانی ئه‌و گروپه یان کۆمه‌ڵگه‌یه‌وه ده‌بینێته‌وه. هه‌رچی تایبه‌تمه‌ندی هه‌بێت به ژیانی تایبه‌تی ئه‌ندامه‌کانه‌وه، ئه‌و(که‌سی نامۆ) نامۆیه لێی. به‌پێی سیمه‌ل(42-43) لێره‌دا هاوکات نامۆ به‌شێکه له کۆمه‌ڵگه و نامۆشه له کۆمه‌ڵگه. بۆ ئاسنترکردنی ئه‌م دیسکۆسه، که‌سی نامۆ له نێوان نزیکبوون له کۆمه‌ڵگه‌و دوور له ئه‌ندامی ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه جێپێی خۆی داناوه. ئه‌و ده‌بێت به‌ندبێت به یاسای ئۆرگانیزه‌ی ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه‌وه، به‌لام له‌هه‌مان کاتدا خۆشی به نامۆ ده‌زانێت. چونکه هێچ هاوبه‌شێک یان چێژێکی یه‌کچو له گه‌ڵ ئه‌وان و خۆی نادۆزێته‌وه.
جۆرج سیمه‌ل، ده‌ڵێت نامۆ بابه‌تیانه و بێلایه‌نانه بیرده‌کاته‌وه یان ڕه‌فتار ده‌کات، واته ئۆبیه‌کتیڤێکی ئازاده و پابه‌ندی هیچ یاسایه‌ک نیه، که ڕێگربێت له جێ گۆڕینی. له کۆی ژیانی مسۆگه‌ربێت، ئه‌و له‌وێیه.
ئه‌و پرسیاره‌ی که له‌م باسه‌دا سه‌ره‌تاتکێ ده‌کات، ئه‌وه‌یه که که‌ی نامۆبوون دروست ده‌بێت؟ سیمه‌ل ده‌ڵێت: کاتێک کاریگه‌ری گێڕگۆڕکێی نێوان نزیک و دوور له پرۆسه‌ی نامۆبووندا قه‌تیس ده‌بێت، ئه‌وسا نامۆیی ده‌بێته دیارده‌یه‌ک له به‌رده‌م مۆرڤدا. بۆ نموونه کاتێک هێچ خاڵێکی هاوبه‌ش و بزوتێکی دیالکتیکی له نێوان جه‌مسه‌ره‌کانی که‌سایه‌تی مرۆڤدا نامێنن. ئه‌و کاته‌ش پێوه‌ندی له گه‌ڵ جیهانی ده‌ره‌وه‌دا ده‌پسێ، ئه‌وسا نامۆیی ده‌بێته نه‌خۆشی و هه‌ڕه‌شه له ئارامی بوونی مرۆڤ وه‌کو گیانله‌به‌رێکی هوشیار ده‌کات. لاش ئێرێک به‌ری، که پله‌ی پرۆفیسۆری له ده‌روونناسی کومه‌ڵایه‌تیدا هه‌یه، له په‌ڕتووکی(ئه‌و مرۆڤه‌ی وازی ده‌کات، لاپه‌ڕه 61) ده‌ڵێت: ئه‌و کاته‌ی که وێنه‌ی هه‌موومان له ماڵه‌وه ده‌خه‌مه به‌رده‌می (ئیلڤا)ی کچم، له ناو هه‌موو وێنه‌کاندا ته‌نها وێنه‌ی خۆی ناناسێته‌و، چونکه ته‌مه‌نی نۆ مانگه‌و جه‌مسه‌ر خودی، له جه‌مسه‌ره‌کانی که‌سایه‌تیدا هێشتا گه‌شه‌ی نه‌کردووه، توانای خۆناسینی نیه. لێره پێویسته ئاماژه به‌وه بده‌م، که که سایه‌تی مرۆڤ له سه‌ر ئه‌م جه‌مسه‌رانه پێک هاتووه:
1) جه‌مسه‌ری من، که جه‌مسه‌رێکی ئه‌کتیڤه و له دۆخی ئێستا لێره‌دا کارده‌کات. بریتیه له منێکی ئێستا. بۆ نموونه: من ئه‌وه‌م ده‌وێت، من ئه‌وه ده‌که‌م، من ئه‌وه خۆم..هتد
2) .- جه‌مسه‌ر خود، باسیڤه‌و ئه‌رکی باڵانسی که‌سایه‌تی له ئه‌ستۆدایه، هه‌موو بیۆگرافی، نۆرمه‌کان، پێوه‌ر و مێژووی مرۆڤی له خۆ گرتووه. یان ڕۆڵی ویژدان ده‌بینێت.
3) جه‌مسه‌ر سێیه‌م، یان بڕوای که‌سی به‌رامبه‌ر. ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌رمابه‌ره که وه‌کو ئاوێنه‌یه‌ک وێنه‌ی مرۆڤ له گه‌ل کۆنتێکسه‌که‌یدا ده‌داته‌وه. بۆ نموونه، کاتێک مرۆڤێک دیالۆگێک له گه‌ڵ که‌سێکی تر ده‌کات، هاوکات که‌سی گۆێگر گوێی له ووته‌کانی بوو، که‌سی قسه‌که‌ر بوونی خۆی له‌و که‌سه‌دا ده‌دۆزێته‌وه و هه‌ست به ڕێزێکی مرۆیی ده‌کات. به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه، ئه‌گه‌ر تۆ قسه‌بکه‌یت و که‌س گوێت لێ نه‌گرێت، هه‌ست به نامۆیێکی گه‌وره ده‌که‌یت و بوونی خۆت به‌هه‌ند نا‌بینیت.
له هه‌موو کۆمه‌لگایه‌ک هه‌میشه ، دوو جۆر مرۆڤی نامۆ هه‌یه، یه‌کێکیان پۆزه‌تیڤه ئه‌وی تریان نه‌گه‌تیڤه. ئه‌وه‌ی نامۆی پۆزه‌تیڤه ئه‌و که‌سانه ده‌گرێته‌وه، که خاوه‌ن بڕوانامه‌ن، پێگه‌ی یان پۆستی به‌هێزیان هه‌یه و ده‌بنه هۆی پێشکه‌وتنی ئه‌و کۆمه‌ڵگه نۆێیه‌ی که تیایدا ده‌ژین(یوهانسۆن. لا. 234)، بۆ نموونه، ئه‌و دکتۆره عه‌ره‌بانه که له عێراقه‌وه ڕوو ده‌که‌نه کوردستان، زۆر گه‌رمتر و باشتر پێشوازیان لێ ده‌کرێت له‌و عه‌ره‌بانه‌ی خاوه‌ن هه‌شت نۆ منداڵن و نه‌خوێنده‌وارن و ده‌بێ یارمه‌رتاین بدرێت. هه‌مان وێنه له ژیانی په‌نابه‌رانی ئه‌ورپادا، ئه‌وانه‌ی خاوه‌ن بڕوانامه‌ی به‌رزن، زۆرجار به ئاسانی جێگه‌ی خۆیان ده‌که‌نه‌وه و خۆیان ده‌گونجینن، له‌و په‌نابه‌رانه‌ی که ده‌بنه بار به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌ی دووه‌مه‌وه.
بۆچی له کۆمه‌ڵگه‌ی مۆدێرنه‌کاندا نامۆیی بووه‌ته دیارده؟
دوای شۆڕشی پیشه‌سازی، نه‌مانی ڕۆلی کلیسا، شوڕشی ڕۆشنبیری و کۆتایی ده‌سه‌ڵاتی ده‌ربه‌گایه‌تی(فئۆدالیزم)، ڕژێمێکی کۆمه‌ڵایه‌تی نوێ، کاپیتالیزم جێگه‌ی خۆی چه‌سپاند. تاکگه‌رایی جێگه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی کۆگه‌رایی گرته‌وه‌و نۆرم و پرینسیبه کۆنه‌کان سڕانه‌وه،(کرۆپتۆن، لا، 4). رژیمی سه‌رمایه‌داری بۆ فرۆشتنی کاڵاکانی خۆی، سه‌د‌ه‌ها پێویستی ڕۆژانه بۆ مرۆڤ، بۆ گه‌رم کردنی بازاره‌کانی خۆی دروست کرد.
ڕژێمی سه‌رمایه‌داری کۆمه‌ڵگه‌کان ، به تایبه‌تی به تایبه‌تی کۆمه‌ڵگه دواکه‌وتووه‌کان، له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی به‌رهه‌مهێنه‌وه ده‌کاته‌و به‌رهه‌مخۆر( کۆمه‌ڵگه‌کانی ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ند). ئه‌و پرۆسه‌یه، له دواڕۆژدا گه‌وره‌ترین کێشه‌ی ده‌روونی و کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌نێته‌وه، چونکه ئه‌و کۆمه‌ڵگانه به قۆناغی سروشتی گه‌شبوونی خۆیاندا تێ نه‌په‌ڕیوون، ده‌زگا و په‌یمانگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیان نیه یان لاوازه تا وه‌کو وڵاتانی ئه‌وروپا، کێشه هه‌نووکی و دواڕۆژه‌کانی تاک و کۆمه‌ڵگه چاره‌سه‌ربکه‌ن، هه‌روه‌ها ئاینیش وه‌کو سیسته‌میکی کۆمه‌لایه‌تی ناتوانێت هاوکاری بوونی ئارامی و بڕوابوونی تاک به خۆی بگێڕێته‌وه. لیره‌دا نامۆیی بوون، وه‌کو دیارده‌یه‌کی تاک و کۆمه‌ڵگه، ده‌بێته نه‌خۆشێکی ترسناک و تاکه‌کان سه‌رلیان لێ ده‌شێوێت، که چۆن ئاره‌زووه‌کانیان تێربکه‌ن. شوڕشی پێشه‌سازی هه‌رچه‌نده له سه‌ره‌تادا گوڕێکی مه‌زنی نا، به‌لام له نێوه‌ی ڕێدا، کۆمه‌ڵێک نه‌خۆشی بۆ تاک هێنا، له‌وانه نه‌خۆشیه نه‌رگسیه‌کان، نامۆیی، سڕینه‌وه‌ی که‌سایه‌تی و ناسنامه..هتد.
مۆده‌رنیزم، ئه‌و هێزه به‌توانایه‌یه که تا ناو ناخی خودی تاک ده‌چێته خواره‌وه، گلوبالیزم یه‌کێکه له دوا به‌رهه‌مه‌کانی ، که جیهانی کردووه‌ته گوندێکی بچوک و سنووری نیوان کات و شوێنی به‌زاندووه. ته‌سک بوونه‌وه‌ی جوگرافیای کات و شوێن، به‌هۆی له دایکبوونی ئینته‌رنێته‌وه، شۆڕشی زانیارییه‌وه، له دوا ساڵانی سه‌ده‌ی پێشوودا، تاک به ئاسانی ده‌توانێت پێوه‌ندی به جیهانی ده‌ره‌وه ببه‌ستێت و سنووری نۆرمه کلتوریه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی خۆی فه‌رامۆش بکات. لیره‌دا تاک که‌وتووه‌ته جیهانی ده‌ریایه‌کی بێ ستروکتووره‌وه، که بریتیه له سیسته‌مێکی ئه‌بستراک و شاراوه، که ڕاسته‌وخۆ کاریگه‌ری ئه‌و سیسته‌مه، له ناخی تاک ده‌کات. بۆ نموونه، به‌هۆی ئینته‌رنێته‌وه که‌سێک له شاری سلیمانی، له باشووری کوردستان ده‌توانێت پێوه‌ندی به‌که‌سێکی تره‌وه له ئه‌مریکا، به‌بێ کێشه بکات. گرفته‌که له‌وه‌دایه، که ئارامی و بڕوابوون له‌و پێوه‌ندیه‌دا نیه، که ده‌بێته ئه‌نجامی نامۆیی، به‌تایبه‌تی کاتێک که‌سه‌کان له یه‌کتر ئاشکرا ده‌بن. یان به‌هۆی هاندانی رێکلامی بازاره‌وه، که‌سه‌کان فریا ناکه‌ون ڕۆژانه له کڕینی ئه‌و کاڵا و شتوومه‌کانه خۆیان ببینه‌وه، بۆ نموونه خوگرتن به کڕینه‌وه بۆ پڕکردنه‌وه ئه‌و نامۆییه که تاک تووشی هاتووه، یه‌کێکه له نه‌خوشیه‌کانی تر له جیهانی گلوباڵدا، که تاکه‌کان تووشی هاتوون. به‌راورد له گه‌ڵ کۆمه‌ڵگه پریمیتڤ و سه‌ره‌تایه‌کان، جاران مرۆڤ ئه‌ڵته‌رناتیڤی زۆری نه‌بوون، تاک ئه‌و کێشه گه‌وره‌یه‌ی نه‌بوو له هه‌ڵبژاردندا. کرێکارێکی خانه‌نشین که دراوسێمه ووتی: جاران له سوید ته‌نها دوو مارکه‌ی ته‌له‌ڤیزێون هه‌بوون که کڕیار هه‌ڵیانبژێرێت، زۆر ئاسان بوو و کاتی زۆری نه‌ده‌برد و چێژی زیاتر بوو، ئه‌مڕۆ لایه‌نی که‌م هه‌فته‌یه‌کی ده‌وێت ئه‌گه‌ر بته‌وێت تیڤێک بکرێت و دوای هێنانه‌وه بۆ ماڵه‌وه ئه‌و خۆشیه ناداتێ ، چونکه مۆدیلی نۆێتر دوای هه‌فته‌یه‌کی دی به‌ڕێوه‌یه.
ئه‌م گۆڕانکاریه له پرۆسه‌ی ووردبوونه‌وه‌ی مرۆڤ له تواناکانی خۆی، هوشیار و ناساندنی ئاره‌زووه‌کانی، ده‌ریایه‌ک له هه‌ڵبژارده‌ی خستووه‌ته به‌رده‌م مرۆڤ، که بووه‌ته هۆی فره‌بوونی داخوازیه‌کانی، کاتێک هاوکایه ده‌کات له گه‌ل که‌سانی تر و کۆمه‌ڵگه‌دا.
ئه‌و پرۆسه‌یه، مۆدێرنیزم، مرۆڤه‌کانی له کۆمه‌ڵگه‌ی گلوباڵدا هوشیار کردووه، به‌ڵام دیارده‌ی نامۆبوونی به خود، هێناوه‌ته کایه‌وه، هه‌ڵوێست و داخوازی مرۆڤه‌کانی گۆڕیه‌وه، نموونه، کێشه‌ی جیابوونه‌وه و ئاسایی بوونی له کۆمه‌ڵگه‌دا، له ناو په‌نابه‌رانیشدا بووه به دیارده‌یه‌کی سروشتی، نموونه ژن و مێردێکی کورد، دوای 10 ساڵ پێکه‌وه ژیان، جیابوونه‌وه‌ی خۆیان وا باس ده‌کرد: که شتێکی ئاساییه و مرۆڤ بۆی هه‌یه هاوسه‌ری خۆی بگۆڕێت ئه‌گه‌ر ئاواته‌کانی خۆی تیا نه‌بینێته‌وه. ئه‌و جووته، ئه‌گه‌ر له کوردستان بوونایه، هه‌ڵوێست و بۆچوونیان شێوازێکی تری وه‌رده‌گرت. یه‌کیک له هاوسه‌ره‌کان ووتی: من چه‌ند ساڵێکه له گه‌ڵ ئه‌و پیاوه‌دا خۆم به نامۆ ده‌بینم و وا ده‌زانم له گه‌ڵ که‌سێکی نه‌ناسدا ده‌ژێم، هیچ خاڵی هاوبه‌شم نه‌ماوه له گه‌ڵیدا، ئه‌و‌ه‌ش باری گیانمی قورسکرد بۆیه جیابوومه‌وه.
مرۆڤ به هۆی کاریگه‌ری پزیسکدانی گلوبالیزمه‌وه، دیمانه کۆنه‌کانی خۆی له سه‌ر خێزان له شێوه کلاسیکیه‌یه‌وژ گۆڕی، که ته‌نها ماڵ و منداڵ هه‌بێت ئیدی ته‌واو. بۆ نموونه ته‌نها هاوسه‌رگرتن و منداڵ به‌رهه‌مهێنان گرنگ نیه. لێره‌دا چێژی جووتبوون و تێرکردنی داخوازیه جۆره‌کانی یه‌کتر له‌وانه، ئابوری و پله‌و ده‌سه‌لات گه‌وره‌ترین ئاواته، که زۆر جووت دوای چه‌ند ساڵێک هه‌ست ده‌که‌ن نامۆن به‌رامبه‌ر یه‌کتر و له کۆتاییدا جیا ده‌بنه‌وه. که‌واته دیسان بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی نامۆیی وه‌کو کێشه‌یه‌کی سه‌رده‌م، ئه‌نجامگه‌لی جیهانگیریه که مرۆڤی له ده‌ریایه‌کی بێ سنووردا فڕێداوه و ئاسان نیه بۆ تاک خۆی بدۆزیته‌وه.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی، زۆرجار مرۆڤ له ڕۆژێکدا ده‌که‌وێته نێوان کۆمه‌ڵێک ڕۆڵی جیاوازه ، بۆ نموونه ڕۆڵی باوک، دایک، باوک، مامۆستا، فرۆشیار، کڕیار، قوتابی و..هتد، مرۆڤ لێره‌دا ناتوانێت به‌لانسێک له نیوان جه‌مسه‌ره‌کانی(من، خود و که‌س سێیه‌م) که‌سایه‌تیدا دروست بکات، تووشی شپرزه‌یی هه‌مه‌لایه‌نه ده‌بێت و کاتی به‌ده‌سته‌وه نامێنێت تاکو بپه‌ڕژێته سه‌رخۆی. ئه‌نتۆنی گیدنس و( سیمه‌ڵ له لاپه‌ڕه 224)، ئه‌و ڕۆڵ گوڕینه‌وه، وا له مرۆڤ ده‌کات که کۆمه‌ڵێک بوونی هه‌بێت هه‌رکاتێک ڕۆڵێک ده‌گرێته خۆ، نه‌ک یه‌ک بوونی هه‌بێت، ئه‌وه داڕمانی که‌سایه‌تیه، که له گه‌ل خۆیدا مرۆڤ ده‌خاته گێژاوی نامۆییه‌وه. مرۆڤ سه‌روه‌ری خۆی وه‌ک یه‌که‌یه‌کی یه‌ک وێنه و شێواز، یان پته‌و له ده‌ست ده‌دات، هه‌موو کاتێک که کارئه‌کته‌رێک ده‌بینێت، ده‌بێت ڕه‌چاوی کۆنته‌کستێکی نوێ بکات. لێره‌دا وه‌کو ئێریچ فۆرمان ده‌ڵێت، مرۆڤ ڕه‌فتاری ئه‌و ئاژه‌ڵه ده‌گرێته خۆ که ده‌توانای ڕه‌نگی گۆڕینی هه‌یه، مرۆڤیش ئه‌و شێوازه ژیانه به ناچاری هه‌ڵده‌بژێرێت. لێره‌دا گیانێکی درۆزن شوێنی گیانێکی ڕه‌سه‌ن و ئۆرگیناڵ ده‌گرێته‌وه.
نه‌بوونی ده‌سه‌ڵات له‌لای مرۆڤی مۆدیرن، یه‌کێکه له بنچینه‌کانی نامۆیی که مرۆڤ ده‌خاته کۆگای نامۆبوونه‌وه. کارل مارکس(گیدنس لا. 226) زۆر شیلیگیرانه باسی ئه‌و نامۆبوونه ده‌کات که کریکار وه‌کو ئۆبیه‌کتێک له جیهانی سه‌رمایه‌داریدا سه‌یری ده‌کریت و ئاڵوگۆڕه بازرگانیه‌کانی پێ ده‌کرێت. مرۆڤ ده‌بێته کۆیله‌ی ده‌ستی سه‌رمایه و خۆی به‌نامۆ ده‌زانێت، چێژ و واتابوونی خۆی وه‌کو گیانله‌به‌رێک له ده‌ست ده‌دات. تا پرۆسه‌ی مۆدێرنیزم پتر به‌ره‌و پێش بچێت، مرۆڤ سه‌روه‌ری خۆی فره‌ته‌ر له ده‌ست ده‌دات. وونبوونی مرۆڤ و نامۆبوونی پێوه‌سته به ڕاده‌ی ئاوات و ئامانجه‌کانیه‌وه. بۆ نموونه ئه‌گه‌ر ئاواتی مرۆڤێک نزیکتر بێته دی، پله‌ی نامۆبوونی له گه‌ڵ و خودی خۆیدا و کۆمه‌ڵگه‌که‌ی که‌متر ده‌بێت، به پێچه‌وانه‌شه‌وه، ئه‌گه‌ر داخوازیه‌کانی نه‌ێته دی، خۆی به‌نامۆ و وون ده‌زانێت. نزیکترین نموونه زۆربه‌ی ئه‌وه لاوه کوردانه که ده‌خوازن باشووری کوردستان به‌جێبهێڵن، به‌هۆی نه‌هاتنه دی ئاواته‌کانیان خۆیان له کۆمه‌ڵگه‌ی کورد به‌نامۆ ده‌زانن و ژیانیان هه‌وارێکه چۆڵ و بێ تامه. ئه‌و لاوه کوردانه، ده‌سه‌ڵاتیان به سه‌ر ژیانی خۆیاندا نیه و له خۆیان نامۆن و خودیان ناناسنه‌وه.
ئه‌نجامگرتن
نامۆبوون به‌هه‌موو خاڵه نه‌گه‌تیڤ و پۆزه‌تیڤه‌کانیه‌وه، ده‌روازیه‌ک به مرۆڤ ده‌به‌خشێت، که هه‌موو پێوه‌ندیه‌کی ئابوری، گیانی، فیزیکی و پیوه‌ندیه ژیانیه‌کانی دی تاسه‌ر نین و مرۆڤ ده‌توانێت ئۆبیه‌کتیڤانه سه‌یری پرۆسه هه‌مه لایه‌نه‌کان بکات. نامۆیی و نامۆبوون، دژی هه‌موو سنووردانانێکن بۆ کۆتکردنی مرۆڤ له کاتێک و ساتێکی جوگرافیایی دیاری کراودا له هه‌مان کاتیش‌دا له ده‌ستدانی سه‌روه‌ری مرۆڤه به هۆی ده‌سه‌لاتی کۆمه‌ڵێک هێز که ڕۆژانه ئه‌و سه‌روه‌ریه‌ی لێ زه‌وت ده‌که‌ن، هێزی ئابوری بێت یان ڕامیاری.
له‌ده‌ستدانی ئه‌و سه‌روه‌ریه به‌هۆی مۆنۆپۆڵی هێزی به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه‌داریه‌وه و هاندانی تاکاکه‌ن بۆ کڕین و به‌کارهێنانی شت ومه‌ک، مرۆڤ ده‌کاته ئۆبیه‌کتێکی بازار و نوێ کردنه‌وه‌ی به‌رهه‌م. زۆربه‌ی تاکه‌کان بۆ پارێزگاری ژیانی ڕۆژانه‌یان ڕژێمێکی گیانی، فیلته‌رێک بۆ خۆیان دروست ده‌که‌ن، که زۆر نهێنی تایبه‌تی خۆیانی تیا حه‌شاربکه‌ن. ئه‌و تاکانه‌ش که ناتوانن ئه‌و جۆره فیلته‌ره که‌سایه‌تیه دروست بکه‌ن، ده‌بنه قوربانی ناو کۆمه‌ڵگه و به نه‌خۆش سه‌یریان ده‌کرێت. که‌واته له دنیای مۆدیرندا، زۆر گرنگه که تاک بتوانێت، به‌ڵانسێک بۆ ژیانی خۆی دروست بکات، تاکو بوونێکی جێگیر بۆ خۆی بدۆزێته‌وه. تاک ده‌بێت پێکهاته‌یه‌ک و ستروکتورێکی گونجاو، خشته‌یه‌کی تایبه‌تی بۆ ژیانی دابنێت، تاکو له گه‌ڵ گۆڕانکاریه‌کاندا ده‌ربچێت، که ڕۆڵی ئه‌و ریتواله ئاینی و نۆرمه کۆنه‌کانی کۆمه‌ڵگه بگرێته‌وه. چونکه له کۆمه‌ڵگه پاشکه‌وتووه‌کاندا، ئاین و کلتوور دوو په‌نای به‌هێزی بوونی تاک بوون که له هه‌موو هێرشێکی ده‌روونی و جیاواز ده‌یانپاراست. بۆیه گرنگه که تاک ڕژێمێکی تایبه‌تی بۆ خۆی بخوڵقێنێت که له هێرشی ده‌ره‌کی بیپارێزێت، چونکه کۆمه‌لگه ئه‌و کاره‌ی بۆ ناکات، ده‌بێت خۆی سه‌ربزێو و هوشیاربێت.
سه‌رچاوه‌کان
Johansson، T. (1999). Socialpsykolog. Moderna teorier och perspektiv. Lund: studentlitteratur
سۆشیال سایکۆلۆژی. لوند: وێژه‌ی خوێندکار. بکه‌ر، هه‌نگاوه بێ سنووره‌کان و گۆڕانکاریه‌کان
Crompton، R. (2007). Class and Stratification، An Introduction to Current Debats. Great Britany: چین و شێوازی چینایه‌تی Blackwell publishing. 2nd Edition.
Delanty، G. (2002). Medborgarskap i globalisering tid. Lund: studentlitteratur هاونیشتمانیه‌تی له گلوبالیزمدا
Karlsson، L.(2004). Psykologiska grunder. Lund: studentlitteratur
Sapford، R، Still A، Wetherell. M، Miell D & Stevens، R
Berg، L.E. (1992). Den lekande Människan، en socialpsykologisk analys av lekandets dynamik.
ئه‌و مرۆڤه‌ی وازی ده‌کاتLund: studentlitteratur
کۆمه‌ڵگه چۆن ده‌بێت؟Simmel، G. (1981). Hur är samhället möjligt? Och andra essäe.
ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسی
www.derunnasy.com
لەهاوپۆلی: توێژینه‌وه و لێکۆڵینه‌وه‌کان
« ئه‌فسانه‌ی ئۆدیب له‌دیدی ( ئه‌ریک فرۆم ) ه‌وه | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | قه‌له‌قی ( شپرزه‌یی ، ڕاڕایی ، دوو دڵی ، شڵه‌ژان ) ه »
Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964
