كانونی یهكهم 28, 2007
ماڵپهڕی دهروونناسی ههڵدهستێت به بڵاوکردنهوهی چهند توێژینهوهیهکی مهیدانی که دهربارهی ههندێک کێشه و گرفتی قوتابیان ئهنجامدراوه ، ئهم توێژینهوانه لهلایهن ژمارهیهک فێرخوازانی پهیمانگای مهڵبهندی مامۆستایانی سلێمانی / قۆناغی دووهم ئهنجامدراوه که بهشێکه لهبهدهستهێنانی بڕوانامهی دبلۆم لهپهیمانگای ناوبراو ، سهرجهم ئهو توێژینهوانه بهشێوهیهکی زانستیانه لهساڵی خوێندنی 2006-2007 لهشاری سلێمانی ئهنجامدراوه ، بهسهرپهرشتی ههردوو مامۆستای سایکۆلۆژیا له پهیمانگای ناوبراو بهڕێزان ( تهلار کهمال مهدحهت و سروه ) .
ماڵپهڕی دهروونناسی
ترس له قوتابخانه
پێشەکى
پسپۆرانى سایکۆلۆژیا دەڵێن ترس لە قوتابخانە یەکێکە لەو کێشە رەفتاریانەى رووبەروى فێرخوازان و خێزان و مامۆستایان دەبێتەوە لەگەڵ دەست پێکردنى سەرەتاى خوێنـــدن لەلایەن فێرخوازانـــى سەرەتایى و ناوەندیەکان بە جیاوازى هۆکارەکانەوە .هەروەها چەند جۆرێک لەخۆ دەگرێت کەلەوانەیە ترسى سروشتى و ئاساى بێت ،بەڵام ئەگەر لەرێژەى ئاساى خۆیدا لایدا ئـەوا دەبێتە گرفتیــَکى دەرونــى هەروەها بەهۆى گرنگى رۆڵى قوتابخانە لە پـــەروەردەکردنى نـــەوەکاندا، توێژەران بــە پێویــستیان زانــى توێژینەوەیەک لەسەر ترس لە خوێندنگە ئەنجام بدەن تاوەکو بەشێوەیەکى زانستى بــاس لــەم کێشەیە بکرێت و ئەو هۆکارانە دەستنیشان بکرێت کە دەبێتە هۆى سەر هەڵدانى کێشەى ترس لە قـــوتابخانە لاى فێرخواز کە زۆر جار لەوانەیە بێتە هۆى دابران و دورکەوتنەوە لە خوێندن .
بۆیە توێژەران ئەم توێژینەوەیان لەنـــاو چەند نـــاوەندێکى شارى ســـلێمانى ئەنجامدا .هەروەها بابـــەتى توێژینەوەکە لە شەش پێک هاتوە کە بریتیە لە :-
بەشى یەکەم : باس لە گرنگى و ئامانجى توێژینەوەکە دەکات .
بەشى دووەم : لایەنى تیۆری توێژینەوەکەیە کەباس لە ترس لە خێندنـــگە و دەســـتنیشان کردنى سەرجەم ئەو هۆ کارانـــەى دەبنـــە هۆى دوو چار بوونـــى فێرخـــواز بـــە کێشەى تـــرس لە خوێندنـــگە و چۆنیەتـــى چارەسەرکردنى .
بەشى سێ یەم : لەپرۆگرامیەت و رێ و شوێنى توێژینەوەکە پێکهاتووە .
بەشى چوارەم : خستنەڕووى دەرئەنجامى فۆڕمى توێژینەوەکەو شیکردنەوەى .
بەشى پێنجەم : پێشنیازەکان وراسپاردەکان و پوختەى توێژینەوەکە.
بەشى یەکەم
گرنگى توێژینەوەکە
قوتابخانە ئەو دامەزراوە پەروەردەییەکە تەواوکـــــەرى رۆڵى خێزانە لە پەروەردەکردنـــى نـــەوەکاندا ،بێگومان ئەمەش پێویستى بە رەخساندنى ژینگەیەکى لە بــار هەیە لە پێناو پەروەردەکردنى نەوەیەکى تەندروستى دەرونى و بەرهەم هێن ،بێگومان فێرخوازان بە جیاوازى قۆناغەکانى گەشەکردن ڕووبەروى کێشەو گرفتى جیاواز دەبنەوە چ لەلایەن خێزان ،یاخود قوتابخانەو کۆمەڵگەوە بێت کەهەریەک لەو کێشانەش رەنگدانەوەى دەبێت لەسەر کەسێتى و هەڵسوکەوتى تاک ،بێگومان ئەو کێشانەى کە روبــــەروى فێرخوازان دەبێتەوە لـــــە گشت قۆناغەکانى خوێندندا جیاوازو هەمەلایەنەیە ،بەڵام توێژەران لەم توێژینەوەیاندا باس لەترس لە خوێندنگە دەکەن ،چونکە یەکێکە لەو کێشانەى کــــــە لە سەرتاسەرى جـــیهاندا بە جیاوازى کۆمـــــەڵگەو نەتــــەوەو کەلتور دووچـــــارى فێرخوازان و خـــــێزان و مامۆستایان دەبێتەوە ،بێگومانــــــیش فێرخــــوازى کوردیش بەدەرنین لە کێشەى تـــــرس لە خوێندنگە کەزۆر جار لەوانەیە ببێتەهۆى دواکەوتن لە خوێنـــــــدن ،بەڵام بەپێ ى ئەو زانیارى و توێژینەوانەى لە کوردستاندا ئەنجام دراوە تاکو ئەمرۆ هیچ توێژینەوەیەک ئــــــەنجام نەدراوە دەتوانـــــــــرێ بوترێ ئەمە یەکەمین هەنگاوە کە لە سەر کێشەى ترس لە خوێندنگە بکرێت ،هەمــــیشە لە ناونــــــــدەکانى خوێندن و پرۆگرامەکانى قوتابخانەدا ترس لە خوێندنگە باسى لێوە دەکــــرێت ، بەڵام ئامارێک نــــــیە باس لە دووچـــــاربوونى فێرخوازانى کورد بکات لەم کێشەیە ، ئەم کێشەیە هێندە گـــــــەورەیە کە لەوانەیەبێتە هۆى دواکەوتن و دور کەوتنەوە لە خوێندن و بــــــە هەلەَ تێگەیشتن لە چوونـــــە ناو قوتابخانەو رق لێبوونەوە ،هەر ئەمەشە ئەبێتە هۆیەک بۆ ترسان لە ژیانـى داهاتوى لە هەموو بوارەوکانى ژیانیدا وە هەمیشە ناتوانێت بەرامبەر مافەکانى خۆیشى قسەبکات ،چونــــــــکە دەترسێت لە رووبەروونەوە و بێ نرخى خۆى و سەرزەنیشت کردنى ، لێرەدا توێــــــژەران لە بــــــەر گرنگى ئــــــەم بابەتە و رەنگدانەوەى تێگەیشتنى ترس لە قوتابخانەدا بە پێویستیان زانى تویـــــَژینەوەیەک ئەنجام بــــــدەن لە پێناوى زانینى هۆکارەکانى ترس لە خوێندنــــــــگە لە دیدى فێرخوازانەوە بۆ چارەسەرکردنـــــــى ئەم کێشەیە هەروەها کۆمەڵێک هۆکارى سەرنج راکێش هەبوو بــــــۆ توێژەران کە بوە هاندەر بۆ ئەنجام دانى توێژینەوەکە کە ئەوانیش بریتین لە :
1- زۆربەى کات ترس لە خوێندنگە بۆتە هۆکارى دواکەوتنى فێرخوازان لە خوێندن .
2- تێروانینى فێرخوازان بۆ قوتابخانە وەک زیندانێک ،لەگەڵ تەواوبونى کاتى خوێندن فێرخوازان تاکو ئەمرۆش دەڵێن بەربووین.
لە کاتى ئەنجامدانى توێژینەوەکە دا توێژەران تووشى هەندێک کێشەو گیروگرفت بوون کە بریتى بوون لە :
1- کەمى سەرچاوە دەربارەى کێشەى ترس لە قوتابخانە.
2- توێژەران بەهۆى نەبوونى کاتى پێویستەوە چەندین جار سەردانى هەندێک لە قوتابخانەکانیان دەکرد بەڵام دەوامیان نەبوو (کەمى کات).
3- توێژەران شارەزاییان لە بوارى ئەنتەرنێتدا نەبووە تاوەکو بەپێ ى پێویست سودى لێ ببینن
4- توێژەران کێشەى زمانیان لە هەردوو زمانى عەرەبى و ئینگلیزیدا هەبووە ،چونکە هەندێک لە سەرچاوەکانى عەرەبى و ئینگلیزى بوون کراون بە کوردى.
ئامانجى توێژینەوەکە
• هۆکارەکانى ترس لە خوێندنگە لە دیدى فێرخوازانەوە.
• رێژەى دووچاربوونى فێرخوازانى ناوەند یەکان بە جیاوازى رەگەزى نێرو مێ بە کێشەى ترس لە خوێندنگە .
سنورى توێژینەوەکە :-
سنورى توێژینەوەکە هۆکارەکانى ترس لە خوێندنگە دەگرێتەوە لاى فێرخوازانى کور و کچ لە ناوەندى یەکانى شارى سلێمانى بۆ ساڵى خوێندنى 2006 -2007 .
دەست نیشان کردنى زاراوەکان :
• فێرخوازى ناوەندى : ئەو فێرخوازانە دەگرێَتەوە کە دواى تەواوکردنى خوێندنى سەرەتاى دەچنە ناوەندیەکان کۆمەڵێک گۆرانکارى لە رووى کۆمەڵایەتى و مەعریفى و جەستەیى و هەڵچون روودەدات .
• هەڵچون : حالەتێکى ویژدانیى بەهێزى کتوپرى لە ناکاوەو رەنگدانەوەى لەسەر کۆئەندامى جەستەیى و دەروونى تاک دەبێت کۆمەڵێک نیشانەو دیاریدە لە تەک خۆى دا دەهێنێ و بارى هەڵچونى مرۆڤى پێ دیارى دەکرێت .( د.کریم شەریف قەرەچەتانى،،سایکۆلۆژیاى گشتى ،لا )
• ترس لە خوێندنگە : بریتى یە لە تێروانینێکى ترس ئامێزى نائاسایى لە چون بۆ قوتابخانە لاى منداڵ و هەرزەکار .(مدحت،تەلار کمال،سایکۆلۆژیاى منداڵ،لا122)
بەشى دووەم
لێکۆڵینەوەکانى پێشوو
لەدواى گەران و پشکنین بە دواى لێکۆڵینەکانى پێشودا دەربارەى ترس لە خوێندنگەو دەست نەکەوتنى لێکۆڵینەوە لەم بوارەدا توێژەران نەیان توانى ئاماژە بە هیچ لێکۆڵینەوەیەک بدەن لێرەدا .
ترس لە خوێندنگە
ترس لە خوێندنگە ترسێکى دەرونیە ، خودى خۆى نەخۆشى نیە بەڵکو وەڵامدانەوەیەکى دڵەراوکێیانەیە بۆ حالەتێکى تر .
هەندێ منداڵ ترسیان هەیە لە خوێندنگە و بە هەموو شێوەیەک رەتیدەکەنەوە کە ماڵەوە بەجێ بهێًڵن و بچن بۆ خوێندنگە لەبەر ئەوە بۆ منداڵ ژینگەیەکى نوێ یە و کاتێکى نوێ ، ئەزمونێکى نوێ یە ، کاتیک منداڵ ژینگەى ماڵ بەجێ دەهێڵێت و دەرواتە خوێندنگە ناچارە خۆى بگونجێنێت لەگەڵ دایک و باوک و شوێنى نوێ و هاورێ ى نوێ و مامۆستا وپەیرەوکردنى یاساى خوێندنگەوجێبەجێکردنى ئەرک و هتد ….، ئەم کارانەش سانا نین ئەم حالەتەش بوە بە گرفتێک بۆ خوێندنگەکان لەگەڵ دەست پێکردنى ساڵى نوێ کە لە قۆناغى یەکەم و دووەمى سەرەتایى دەبینرێت .
بونى ترس لە خوێندنگە لاى منداڵ بەو شێوازە باسکرا کاریگەرى دەبێت لەسەر گەشە بەگشتى و ئاستى خوێندنى قوتابیەکەو دوادەکەوێت لە خوێندن ، لە بەر ئەوە دەبێت بە حالەتێکى راستەقینەى سەیرى بکەین و بەزوى هەوڵى چارەسەرکردنى بدەین .
وە هەروەها ئەم ترسە لەگەڵ توندو تیژى مامۆستا لەگەڵیدا بەبەردەوام گەورە دەبێت تا دەگاتە قۆناغى ناوەندى بە تایبەتى قۆناغى یەکەم و دووەم توشى دڵە راوکێ دەبێت و ناتوانێ بەئاسانى گفتوگۆ لە راستى و دروستى بکات ئەمەش دەبێتە هۆى وازهێنان و دوور کەوتنەوە لە خوێندنگە و ئارەزوکردنى وە تواناکانى خۆى زیاتر لە شتە لاوەکیەکاندا دەبێتەوە و هەمیشە لە رووبەرونەوەو ئازار دان و ناوناتۆرى َو قسەى مامۆستا دەترسێت ، وا ئەزانیت دەرسەکانى ئەوەیە لەبەرى بکات بۆ مامۆستاکەى بەمەش هیچ توانایەکى فێربونى تێدا دروست نابێت و دەتوانێت مافەکانى خودى خۆى دیارى بکات ،جگە لەمانەش سەرخستنەسەرى لەلایەن دایک و باوکیەوە و هەرەشەکردن لێى کە هەر دەبێت دەرچێت ئەم ترسە زیاتر واى لێدەکات کەخۆى بدزێتەوە لە خوێندنگە هەمیشە لە چاوەروانى پشوەکاندا بێت و رقى لە خوێندنگە بێت .( سایکۆلۆژیاى منداڵ ، تەلار کمال مدحت لا 122 -123)
جۆرەکانى ترس لە خوێندنگە
پسپۆرانى بوارى سایکولۆژیا ترس لە خوێندگەیان دابەشکردوە بەسەر ترس دوو جۆرە کەئەوانیش بریتین لە :-
یەکەمیان : ترسێکى سروشتى یە
دووەمیان : نەخۆشى یە
دکتۆر (سید ێبحى ) مامۆستاى تەندروستى دەرونى و راگرى کۆلیژى پەروەردەى لە زانکۆى (عین الشمس ) لە مێر ،لە سەرەتادا جەختى کردووە کە ترس (ئاسایى و سروشتى یە ) بەهۆى گواستنەوەى فێرخواز کە بەشێوەیەکى کتوپر لە ژینگەیەکدا واتە لە ژینگەى کۆمەڵایەتیەکەیدا روودەدات ، کە بریتیە لە گواستنەوەى فێرخواز لە ماڵەکەیەوە بۆ خوێندنگە کە ئەمەش ژینگەیەکى نوێ یە یا گواستنەوەى قۆناغى خوێندن لە قۆناغێکەوە بۆ قۆناغێکى تر لێرەدا (ترسى ئاسایى دروست دەبێت ).
بەڵام ئەم جۆرە ترسە دەتوانرێت لاببرێت ئەمەش بەهۆى تیًپەربوونى کات و قوڵبوونەوەى لەگەڵ هاورێکانیدا و کارلێکردن لە نێوانیاندا لەگەڵ هەندێ چالاکى وا کەلە خوێندنگە بوونى هەیە و ئەو کاتە فێرخواز خوێندنگەى خۆش دەوێت و روونى دەکاتەوە کە ترسى ناسروشتى و ئاسایى بەبوونى پەیوەندى فێرخواز بە ماڵەوە بە شێوەیەکى توند بە دایکى یەوە بەناز بە فێرکردنى یەوە لە ماڵەوە سەرچاوە دەگرێت دواتر لێ ى دوور دەکەوێتەوە کە نایەوێت لە دایکى جیاببێتەوە و چونە خوێندنگە رەت دەکاتەوە خیزانیش سود لەوەى منداڵەکەى بچێتە خوێندنگە بەمەش منداڵەکە تووشى تێکچوونى دەروونى دەبێت ، ئەمەش لەوانەیە بە زۆرى بەهۆى مامەڵەى رەقى هەندێ لە مامۆستایانەوە بێت یان لە وانەیە بەهۆى زۆرى ئەرک و پێوەنى قوتابخانە دەبێت بۆ سەعى کردن ونوسینەوە یاخود لە رێگەى گرنگى نەدان بە هەستى منداڵەکەوە روبدات ، وە مامەڵەکردن بە شێوەیەکى نا مرۆڤانەلە هەموویان ترسناک تر کە تێبینى کراوە نەبوونى هەستى باوکایەتى و مامۆستا وەک کەسێکى پەروەردەیى کە ئەمەش لە فێرخوازدا دەمێنێتەوە تا ناوەندى یەکانى خوێندن بەشێوەیەکى هەڵە تەواوى دەکات وە دەبێتەوە هۆى ترسناکى دایمى و وەهەستکردن بە بێ توانایى .( www.hdrmut.net/vb/showthread.php( (
رێژەى ترس لە خوێندنگە
ترس لە خوێندنگە تایبەت نیە بە کۆمەڵێک یاخود چینێکی کۆمەڵگەیەک بەڵکو لەسەرتاسەرى وڵاتانى جیهان و هەموو قوتابخانەیەکدا ئەم بارە هەیە بە تایبەتى لە سێ ساڵى یەکەمى قۆناغى سەرەتاى زیاتر دەبینرێت ،بەڵام بەپێى لێکۆڵینەوەکان پسپۆرانى سایکۆلۆژیاو پەروەردەکاران گەیشتونەنەتە ئەم ڕێژەى بلاوبونەوەى ئەم کێشەیان
• 5% قوتابیان لە قۆناغى سەرەتایى دا ، توشى ئەم جۆرە ترسە دەبێ.
• 2% فێرخوازان لە قۆناغى ناوەندى دا توشى ئەم جۆرە ترسە دەبێ .
• 3% ئەو منداڵانەى ترس لە خوێندنگە کە یان دا هەیە تووشى یەکێک لە تێکچونە دەروونى کان دەبن و هاوسەنگى دوروونى باشیان نابێت . (حسن.ێلاح،گۆڤارى سایکۆلۆژیا،لا10)
چۆنیەتى ناسینەوەى ترس لە خوێندنگە لە لاى فێرخوازان
بە گشتى نیشانەکانى ترس لە خوێندنگە هەمان ئەو نیشانانەن لەکاتى دڵە راوکــــــــێ وتــــرس دا کە تاک توشى دەبێت ،بەڵام دەتوانرێت لەڕێگەى ئەم نیشانانەى خوارەوە کێشەى ترس لە خوێندگە دیارى بکرێت کەبریتیتن لە:
• زۆربەى نیسشانەکانى ئەم حاڵەتە لە بەیاناندا دەردەکەوێ بە تایبەتى لە کاتى نزیکبوونەوەى رۆیشتن بۆ خوێندنگە .
• ئەم منداڵانە لەگەڵ دایک و باوکیاندا بەبەردەوامى لە ململانێدان ، لەســـــەر رۆیــــــشتن بــــــۆ خوێندنگە ، هەوڵ دەدەن پاساو بهێننەوە بۆ ئەوەى نەچن بۆ خوێندنگە .
• چەند نیشانەیەکى جەستەى یان تا دەردەکەوێ وەک ( ئازارى گەدە ، ســـــــەر ئێشە ، هێڵندان و رشانەوە، سکچوون ، نەبوونى ئارەزووى خواردن ، بێ خەوى )
• چەند نیشانەیەکى تر یان هـــــــەیـــــــە وەکــــــو ( تـــــرس ، گریان ، دڵــــە راوکــــێ ، بیــََزارى )
• بە هاتنەوەى بۆ مـــاڵـــــــــەوە نیشانەکانى نــــامێنێ و وەکو تــــاکێکى ئاسایـــــى دەردەکەویــــََت
ئەرکى قوتابخانە جێ بەجێ ناکات.
• شەوى تاقى کردنەوە نەخۆش دەکەون . (حسن.ێلاح،گۆڤارى سایکۆلۆژیا،لا12)
هۆکارەکانى ترس لە خوێندنگە
بێگومان کۆمەڵێ هۆکارى جیاواز هەیە کە دەبێتە هۆى دروست بونى ئەم کێشەیە لێرەدا توێژەران باس لەبەشێک لە هۆکارەکان دەکەن لەوانەش وەک:
1- بەرێژەى ( 50% - 80% ) حاڵەتەکان بەهۆى دڵە راوکێ ى دابرانەوە دەبێت لە بەرئەوە وا بیر دەکاتەوە ئەگەر ماڵەوە بە جێبهێڵێت روداوێک روو دەدات وەک ( دروست بونى شەر لە نێوان دایک و باوک ،یا خود یەکێک دەمرێ یان نەخۆش دەکەوێت —— هتد ). (حسن.ێلاح،گۆڤارى سایکۆلۆژیا،لا10)
کەواتە پێویستە بزانرێت مەبەست چیە لە دڵە راوکێ ى دابران ، بۆچى هۆکارێکە بۆ دروستبوونى کێشەى ترس لە خوێندنگە ؟ .
دڵە راوکێ ى دابران
نەخۆشى یەکى دەروونى یە لە نێوان منداڵاندا وە پلە پلە کراوە لە نێوان نەخۆشى یەکانى ئەمەریکادا لە گرنگترین نەخۆشى یەکان کە توشى منداڵ دەبێ بە پێى ئامارێک دەگاتە( 3-4 % ) وە هەبونى لە نێوان کور و کچ بە یەکسانى هۆیەکانى ئەم نەخۆشى یە نەزانراوە ،بەڵام هەندێک بۆچون هەیە باسى بۆ ماوە دەکات بەوەى کە ئەو منداڵەى کە ئەو نەخۆشى یەى هەبێ دایک و باوک وکەس و کاری هەمان نەخۆشیان هەبووە ، هەروەها هۆکارى تریش هەبوە پەیوەندى بە لایەنى دەرونى و کۆمەڵایەتى هەبوو بێ وەک ئەو روداوانەى کە پاڵەپەستۆیەکى دەرونى دەرەکى دەخەنە سەر کەس وکارەکەى ، هەروەها ئەم نەخۆشى یە لەو منداڵانەدا دەردەکەوێت کە کەس وکاریان یان خێزانیان پەیوەندیان لەگەڵ منداڵەکانیان دا زۆربەهێزە وە ئەو منداڵانە لایان وایە کە چاودێرى و ئاگادارى و بایەخى زۆریان پێ دەدرێ پێش ئەوەى دەست نیشانى نیشانەکانى ئەم نەخۆشى یە بکەین دەبێ بزانین ئەم نەخۆشى یى ( دڵە راوکێ ى دابران ) ، لاى دایکى منداڵەکەش هەیە لە هەندێ قۆناغەکانى تەمەنى منداڵەکەدا وەک ساڵى یەکەم کە منداڵەکە دەخرێتە خوێندنگە ، یا خود بە هۆى گرنگى پێدانى زیاد لە رادە بەدەر بە منداڵ لە کاتى پەروەردە کردنیدا لە لایەن دایک و باوک هەموو کات لە نزیک خۆیان بووە بوارى پێنەدراوە سەربەخۆى ومتمانەى بە خۆى بێت و ئەزمونى شوێنى نوێ بکات جگە لە ماڵى خۆیان ، هەروەها هەندێ دایک بە تەنها لە ماڵەوە بێزار دەبێت خۆى ئارەزوو دەکات منداڵەکەى لە ماڵەوە بێت یارمەتى نادات بچێتە خوێندنگە بە تایبەتى ئەگەر کچ بێت .www.childclinic.net/psychology/school_phobia.refusal.html)
کەواتە دڵەڕاوکێیەکە دروست دەبێت بەهۆى جیابوونەوەى مندالڕ لە دایکء باوک، مالڕ، یان هاوڕآ.دڵەڕاوکێى دابڕان کاریگەرى لەسەر ژیانى مندالڕ دەبێتء زۆرجار تاکو تەمەنى هەرزەکارى بەردەوامدەبێت، مندالڕ ئەو دڵەڕاوکێیانەى هەیەتى لە جیابوونەوە لەسەر خۆى نیە، بەڵکو زیاتر لەسەر ژینگەى ماڵى خۆیانەء پێشبینى ڕودانى شتى خراپ دەکات.
پێویستە بزانین ئەو بۆچوونء فکرانەى بۆ منداڵەکە دروست دەبن، بنەمایەکى ڕاستییان هەیە، وەک یەکێک لە ئەندامانى خێزانەکەیان نەخۆشە، دایکء باوکى ناگونجێنء ململانێیان هەیە، زۆر جار لەبەر چاو منداڵەکەدا شەڕیان کردووە، واتە بوونى ئەو هۆکارانەیە وادەکات منداڵەکە پێشبینى ڕودانى شتى خراپ بکاتء توشى دڵەڕاوکێ ببێت.ڕٍێژەى تووش بوون بە دڵەڕاوکێى دابڕان لە هەردوو ڕەگەزى نێرء مآ یەکسانە.( سایکۆلۆژیاى منداڵ ، تەلار کمال مدحت لا 121 -122)
2- گاڵتە پێکردنى لە لا یەن هاورێکانى یان مامۆستا بە هۆى بوونى کەمتواناى جەستەى یان هۆکارى تر .
3- هەبونى کێشە لەناو ماڵدا لە نێوان دایک و باوک یان خوشک و برا .
4- لە دایک بوونى منداڵى نوێ لە خێزانەکەدا و هەست کردنى بە کەم بوونەوەى خۆشەویستى وگرنگى پێدانى بە بوونى جیاوازى نێوان کورو کچ
5- فێرخواز ئەگەر توشى نەخۆش (خەمۆکى ) بێت .
6- کەمتواناى ژیرى و کەمى ئاستى زیرەکى .
7- ترس لە خوێندنگە یان مامۆستا یان قوتابیانى تر لە خوێندنگە .
8- بونى سزاى توند و لێدان لە خوێندگە .
9- زۆرى ئەرکى خوێندنگە کە بۆى جێبەجێ ناکرێ .
10- ئامۆژگارى زیاد لە پێویست قوتابى ئاراستە دەکات و دووبارە کردنەوەى دەستەواژەیەک بۆ چەند جارێک و ترساندنى منداڵەکە و ئاگادارکردنەوەى لە هەڵسوکەوت کردنى لەگەڵ هاورێکانى لە خوێندنگە گوایە زۆربەیان خراپن ئاگادارى خۆت بە .
11-خراپى بیناى خوێندنگە.
12 - گاڵتەپێکردنى فێرخواز لەلایەن مامۆستاوە یاخود هاوڕێ .
13- ترسى سەرنەکەوتن لە خوێندن
چۆنێتى چارەسەکردنى کێشەى ترس لە خوێندنگە
چارەسەرى ئەم حاڵەتە لە ماوەى ( 2-3 )هەفتەدا دەکرێت بە گرتنە بەرى شوێنى پێویست بەم
شێوەیە :-
1. فێرخوازەکە هان بدرێت لە زووترین کات بچێتەوە خوێندنگە و دوانەکەوێت ،بەڵام پێویستە ئاگادار بین هەندێک جار چەند هەنگاوێک بۆ ئەم کارە پێویستە .
2. دەرخستنى خۆشەویستى و گرنگى پێدانى فێرخواز لەناو خێزان و خوێندنگەدا هەست بکات کەسێکى رێزدارە.
3. دروست کردنى پەیوەندى نزیک لەگەڵ فیًرخواز یان لەلایەن دایک و باوک بۆ زانینى کێشەکانى ، گفوگۆکردنى کراوە بۆ دەست نیشان کردنى هۆکارەکانى ترسى فێرخواز کە لە خوێندنگە ، کردنەوەى دەزگا بۆ دەربرینى ناخى خۆى بێ شەرم کردن
4. ئەگەر هۆکارەکە بریتى بوو لە نەخۆشى خەمۆکى (کڕبە) لاى فێرخواز ئەوا دەکرێت لە ژێر چاودێرى پزیشکى تایبەت دا بێ و دەرمانى بۆ بەکار بهێنێت،بەڵام دەرمان بۆ خودى ترس لە خوێندنگە بەکار نایەت .
5. دایک و باوک هاو دەنگ بن لەسەر ئەوەى کە منداڵەکەیان هەموو رۆژێک بچێتەوە بۆ قوتابخانەیە ، هەروەها مامۆستا و قوتابخانە خۆشەویست بکەن لاى منداڵەکەیان بەناساندنى سیما جوانەکانیان ، نەک ترساندنى بە دووانە .
6. بەکار هێنانى رێگاى پاداشت کردنى بەرامبەرئامادەبوون لە خوێندنگە جێ بەجێکردنى ئەرکەکانى خوێندنگەدا بکات باوکان لە ماڵەوە یارمەتى منداڵانیان بدەن لە جێ بەجێکردنى ئەرکى خوێندنگە و پێداچونەوەى.
7. پێویستە دایکان و باوکان لە سەرەتادا هاورێیەتى منداڵەکانیان بکەن لە چوون بۆ خوێندنگە ئەگەر قۆناغى سەرەتاى بوو هەروەها لە رێگەدا سودى خوێندنگە و خۆشیەکانى خوێندنگەیان بۆ باس بکەن.
8. پێویستە دایک و باوک لە بەردەمى رۆڵەکانیاندا دەنگە دەنگ شەر نەکەن بۆ ئەوەى منداڵەکانیان دووچارى دڵە راوکێ نەبێ و هەموو کات بیرى لاى ئەوان نەبێت و مانەوەى خۆى بە پێویست بزانێ
9. پێویستە ئاگادارى بەرێوبەرو مامۆستاکان بکرێت کە مۆڵەت نەدەن بە فێرخوازان تاکو نەچن بۆ خوێندنگە ، بەڵام گرنگى یەکى تایبەتى پێبدرێت تاکو خۆى بگونجێنێت لەگەڵ ئەو ژینگە نوێ یەدا.
10. پێویستە دایک و باوک رێگە نەدەن بەرۆڵەکانیان لە ژێر هیچ پاساوێکدا لەماڵەوە بمێنێتەوە بۆ ئەوەى نەچێت بۆ خوێندنگە بەباشى بکۆڵنەوە لە وبیانوەى منداڵەکەیان دەیهێنێتەوەبۆ ئەوەىنەچێت بۆ حوێندنگە ئەگەر بیانوەکەى راست بوو لە بەر چاوى بگریت.
11. ئەگەر دایک و باوک بە گومان بوون لە بارەى تەندروستى رۆڵەکانیانەوە دەتوانن رۆڵەکەیان نەنێرنەوە بۆ خوێندنگە سەردانى پزیشکى تایبەت بکەن پێى لەم کاتەدا ئەگەر بوونى تایەکى بەرز کە پلەى گەرمى جەستەى لەسەروو(37)پلە بێت یاخود رشانەوەى زیاترو سکچوونى زۆر ئازار ى ددان وئازارى گوێ و کۆکەى توند بەردەوام.
ئەگەر فێرخوازەکە پزیشک بینى و حالەتەکەى ئاسان بوو ،پێویستە هەمان ڕۆژ بنێردرێتەوە بۆ خویًندنگە ئەگەر تەنها وانەیەکیشى مابێت بیخوێنێت
شێوازە جۆر بەجۆرەکانى چارەسەرکردن
• هەنگاوە سەرەکیەکانى چارەسەر کردنى ترس لە خوێندنگە بریتیە لە تێگەیشتنى کەس وکارى فێرخواز و بەرێوەبەرى خوێندنگە کە دەربارەى ئەم نەخــۆشى یە لە نیشانە جەستەیەکانى هاوتان بەم ترسە بریتى یە لە نیشانەى راستەقینەیى نەک نواندن و ناز،هەروەک هەندێ لە باوکان دەڵێن (ئەو ترسەى کە منداڵ دادەگرێ ترسێکى راستەقینەیە نەک ئەو هەڵسوکەوتەى لەگەڵیدا دەکرێت بە تێگەیشتنەوە بێ دوور بێت لە توند و تیژى .
رووبەرو بوونەوەى پلە پلە :-لەو رێگایانە یە کە بەکار دێت بۆ چارەسەرکردنى ئەم رێگایە ئەویش بریتى یە لەوەى کە فێرخواز ووردە وردە رووبە رووى کێشەکان بکرێنەوەلەگەڵ بەکارهێنانى هاندەرە (پۆزەتیڤە کان بەچرووپر). . (حسن.ێلاح،گۆڤارى سایکۆلۆژیا،لا11-13)
بەشى سێ یەم
پرۆگرامیەتى توێژینەوەکە
رێ و شوێنەکانى توێژینەوە و ئەو شێوازو کەرەسانەى کە تیایدا بەکار هێنراوە پەیوەندیەکى پتەوى هەیە بە سرشتى توێژینەوەکە و ئامانجەکانى و ئەو کۆمەڵگەیەى کە تیایدا ئەنجام دەدرێت ،وە بەهۆى فراورنى قەبارەى کۆمەڵگەى ئێستاو پەیوەندى بە سروشتى ئامانجە دیارى کراوەکانەوە و گرنگى بە دى هێنانیان ،توێژەران ئەم رێ و شوێنانەیان گرتۆتەبەر:-
یەکەم :-نمونەى توێژینەوەکە
ا- شێوازى هەڵبژاردن
بۆدەستکەوتنى وێنەیەکى ڕاستەقینە لەنمونەى توێژینەوەکەلە مەڵبەندى پارێزگاى سلێمانى توێژەران هەڵستان بەدەستنیشانکردنى فێرخوازانى ناوەندیەکان بۆهەردوو ڕەگەزى نێر و مێ کە ژمارەى ناوەندیەکان ( 83) ناوەندى لەخۆگرتووە، بەشێوەیەکى هەرەمەکى (5) ناوەندیان هەڵبژارد کە دابەش دەبێت بەسەر (5) گەرەکدا لەگەرەکە جیاوازەکانى ناو شاری سلێمانى بەڕێژەى (6،02%). ( بڕوانە خشتەى ژمارە – 1- )
ب- کۆمەڵگەى نمونەى توێژینەوەکە
هەمان کۆمەڵگەى نمونەى توێژینەوەکەیە،واتە فێرخوازانى ناوەندیەکانى شارى سلێمانى .
ج-نمونەى توێژینەوەکە
ژمارەى فێرخوازانى ناوەندیەکانى شارى سلێمانى (32045) بۆهەردوو ڕەگەز و بەرێژەى (0،31%) وەرگیراوە کە رێژەى فێرخوازانى بەشداربوو دەکاتە (100) کەدابەشدەبن بەسەر (50) فێرخوازى رەگەزى نێر و (50) فێرخوازى ڕەگەزى نێر .( بڕوانە خشتەى ژمارە –2- )
د- توێژەران پشتیان بەست بە هەڵبژاردنى هەر ناوەندیەک لە ناوچەیەکى دیارى کراودا کە جیاواز بێت لە ناوچەیەکى تر لە رووى کۆمەڵایەتى و ئابوورى و رۆشنبیرى یەوە .
ه- توێژەران فۆرمێکى ئیستگلاعى ئاراستەى فێرخوازانى کچ و کور کرد کە لە سێ برگە پێکهاتبوو بەمەبەستى ناسینى هۆکارەکانى ترس لە قوتابخانە لە دیدى خۆیانەوە کە ژمارەى نمونە سەرەتاییەکان بریتى بوو لە (13 ) فێرخوازى کور و کچ لە دوو خوێندنگەى کوران و کچان دا.(بڕوانە خشتەى ژمارە –3 -)
دووەم :- کەرەستەى توێژینەوەکە ( ڕداە البحپ )
بە مەبەستى ناسینى هۆکارەکانى ترس لە خوێندنگە لە دیدى فێرخوازانى کور و کچ لە ناوەندیەکانى شارى سلێمانى ،توێژەران فۆرمێکى کراوەیان (ئیستگلاعى) ئارەستەى فێرخوازانى کور و کچ کرد دەربارەى هۆکارەکانى ترس لە خوێندنگە لە لایان) بڕوانە خشتەى ژمارە 1 ) وەلەدواى شیکردنەوەى ئەو وەڵامانە کە لە فۆرمدا هاتبوو توانیان حەوت برگەى لێ دروست بکەن کە برگەى حەوتەمیان لە ( 7) هۆکارى ئەگەرى پێک هاتبوو .
راستگۆیى رواڵەتى (الێدق الڤاهرى ) :-
لەبەرئەوەى زۆربەى بڕگەکان لە بنەرەتدا لە دیدى فێرخوازانى کور و کچ وەرگیراوە ئەوا راستگۆى رواڵەتى (الێدق الڤاهرى ) بوونى دادەنرێت بە مەرجێکى پێویست بۆ ئەو کەرەسەیان ئەو فۆرمەى کە لە هەر لێکۆڵینەوە یەکدا بەکار دەهێًنرێت ،وە فۆرموکەش لە رووى لۆژیکى یەوە راستە چونکە راستەوخۆ لە فێرخوازانى کور و کچ وە وەرگیراوە ،لەگەڵ ئەوەشدا توێژەران هەڵیانداوە بۆ دڵنیا بوون لە راستگۆى برگەکان بە شێوازێکى تر ئەویش شێوازى پێوانەى راستگۆى یە (قیاس الێدق الڤاهرى) ئەویش بەخستەرووى ئەو برگانەى کە پێى گەیشتوون بۆ چەند شارەزایەک لە بوارى سایکۆلۆژیا و توێژینەوەدا کە تیایدا توێژەران داوایان کرد لێیان کە بۆچونى خۆیان دەرببِرن سەبارەت بەباش و خراپى بڕگەکان.
وە لە ئەنجامدا توێژەران برگەکانیان بەباشى دانا لە دواى رەزامەندى هەمویانەوە لەسەرى بەو شێوەیە پشت بەستراوە بە ( 7 ) برگەى سەرەکى کەبۆ چونى فێرخوازانى کور و کچ دەنوێنێت دەربارەى هۆکارەکانى ترس لە خوێندنگە .
شارەزایان لە بوارى سایکۆلۆژیاو توێژینەوەدا بریتى بوون لە :-
م . سروە خورشید محمد
م .تەلار کمال مدحت
م .تەها حسێن والى
نیگار کەمال ، توێژەرى دەرونى
فۆرمى توێژینەوەکە :-
لە دواى ناسینى بۆ چونەکانى فێرخوازى کور و کچ دەربارەى هۆکارەکانى ترس لە خوێندنگە و کۆکردنەوەى بڕگەکان و ئەنجام دانى راستگۆى رواڵەتى بۆى ،توێژەران بڕگەکانیان لە لیستێکدا دانا بە شێوەیەکى هەرەمەکى وە لەبەردەم هەر برگەیەکدا سێ وەلامى ئەگەریان دانا بریتین لە (بەڵێ – نەخێر – تارادەیەک ) وە برگەى حەوتەم بە جیا کۆمەڵێ هۆکارى ئەگەرى لەگەڵدا دانراوە ،وە توێژەران داواى وەڵامدانەوەیان لە فێرخوازان کرد کە تەنها لە بڕگەى حەوتەمدا بە پلەدارى بڕگەکان بدەنەوە.
جێ بە جێ کردنى فۆرمەکە (تگبیق الاداە) :-
توێژەران هەستان بە دابەش کردنى ئەو پێوەرەى کە پێکهاتوە لە ( 7 ) برگەى سەرەکى وە بڕگەى حەوتەم لە ( 6 ) هۆکارى ئەگەرى وە بەسەر نمونەى بنەرەتى توێژینەوە کە پێکهاتوە لە (100) فێرخوازى کوڕِو کچ کە دابەش بوە بەسەر (50) فێرخوازى کچ و (50) فێرخوازى کوڕ لە (10) خوێندنگەى ناوەندى کچان و کوڕان بەهەڵبژاردنى (10) فێرخوازى کورو (10) فێرخوازى کچ لەهەر ناوەندیەک .(بڕوانە خشتەى ژمارە 4)
هۆکارى ئامارى (الوسیلە الاحێائیە ) :-
توێژەران (رێژەى سەدى ) یان بەکار هێناوە وەک هۆکارى ئامارى کە بریتى یە (———-*100 )بۆ دەرهێنانى رێژەى هەریەک لە بڕگەکان بۆ هەردو رەگەزى نێرو مێ .
خشتەى ژمارە 1
ژمارەى ناوەندیەکانى شارى سلێمانى ژمارەى ناوەندیەکانى وەرگیراو بۆتوێژینەوەکە رێژەى وەرگیراو
83 5 ناوەندى (6،02%)
خشتەى ژمارە 2
ژمارەى فێرخوازانى ناوەندیەکانى شارى سلێمانى ژمارەى فێرخوازانى بەشداربوولەتَوێژینەوەکە رێژەى وەرگیراو
32045 100 (0،31%)
خشتەى ژمارە 3
لەپێناو زانینى هۆکارەکانى ترس لە خوێندگە ،توێژەر خوازیارە کە ڕاستگۆیانە وەڵامى ئەم پرسیارانە بدەیتەوە .
1- ئەو شتانە چین کەواتلێدەکات لە خوێندگە بترسیت و ئامادەنەبیت؟
2- چ واتلێدەکات کەئەرکى خوێندگە جێبەجێ بکەیت؟
3- ڕۆژانە کەبەرەو خوێنگە دێت هەستى بەچیدەکەیت؟واتا ئایا دڵخۆشیت یاخود نا؟
خشتەى ژمارە 4
فێرخوازى ئازیز
لەپێناو دیاریکردنى ئەو هۆکارانەى دەبنە هۆى دیاریدەى ترس لە خوێنگە،توێژەران خوازیارن کە ڕاستگۆیانە وەڵامى ئەم پرسیارانە بدەنەوە ،هاوکاریتان جێگەى ڕێزو پێزانینە.
1- ڕۆژانە کەبەرەو خوێنگە دێم هەست بەخۆشە دەکەم ؟
بەڵێ نەخێر تاڕادەیەک
2- ئەگەر ڕۆژێک ئەرکى ماڵەوەم هەبێت جێبەجیدەکەم.
بەڵێ نەخێر تاڕادەیەک
3- ئەگەر ڕۆژێک ئەرکى خوێندنگەم جێبەجێ نەکەم هەست بەدڵتەنگى دەکەم .
بەڵێ نەخێر تاڕادەیەک
4- ئەگەر مامۆستا سزام نەدا ئەرکى خوێندگەم جێبەجێ ناکەم .
بەڵێ نەخێر تاڕادەیەک
5- ئەگەر بەڕێوەبەر سزام نەدا ڕۆژانە ئامادەنابم لە خوێندگە.
بەڵێ نەخێر تاڕادەیەک
6- بەزۆرى چ وانەیەکت حەز لێ یە؟بۆچى؟
7- ئەو شتانە چیە کەواتلێدەکات لەقوتابخانە بترسیت؟
- بیناى خوێنگە.
- زۆرى ئەرکى خوێندگە.
- بوونى سزا لەناو خوێنگە؟
- توندو تیژى مامۆستا.
- قورسى پرۆگرامى خوێندن.
- بوونى ڕێگەپێگرتن و سزادان لەلایەن فێرخوازانى پۆلەکانى دیکەى گەورەتر
بەشى چوارەم
خستنەڕوى فۆرمى توێژینەوەکەو شیکردنەوەى دەرەنجامەکانى
پرسیارى یەکەم : ئەگەر رۆژێک ئەرکى قوتابخانە جێ بە جێ نەکەم هەست بە دڵ تەنگى دەکەم
رەگە ز بەڵێ نەخێر تارادەیەک بێ وەڵام
مێ 42 1 7 —–
84 % 2 % 14 % —–
نێر 42 3 5 —–
84 % 6 % 10 % —–
ئەگەر شیکردنەوەیەکى پەروەردەیى بۆ ئەم پرسیارە بکرێت دەبینین بەرزترین رێژە ( 84 % ) لە لاى هەردوو رەگەز ( مێ و نێر ) بە بەڵێ وەڵامیان داوەتەوە ، کەواتە ئەگەررۆژێک ئەرکى قوتابخانە جێ بە جێ نەکەن هەست بە دڵ تەنگى دەکەن بێگوما ئەمەش ئەگەرى کۆمەڵێک هۆکار هەیە کەلەوانەیە فێرخواز ترسیان لەوەیە کە ئەگەر ئەرکى قوتابخانە جێبەجێ نەکەن ، مامۆستا سزایان بدات و بیان شکێنێ بە هەر شێوازێک بێت هەروەها ترس لە دەرنەچونیان هەیە بۆ یە دڵ تەنک دەبن .
شیکردنەوەى هەمان پرسیار بۆ هەردوو ڕەگەز
رەگەز بەڵێ نەخێر تارادەیەک بێ وەڵام
مێ ونێر 84 % 4 % 12 % —–
کۆى گشتى 84 4 12 % ——
بۆ شیکردنەوەى هەمان پرسیار کە بەرزترین رێژە ( 84 % ) لە لایەن فێر خوازان لە ( نێر و مێ ) کە وەڵامیان داوەتەوە ئەمەش رێژەیەکى بەرزە چى ترس بێ لە سزا یاخود دەرنەچوون .
پرسیارى دووەم : ئەگەر ئەرکى ماڵەوەم رۆژانە جێ بە جێ ى دەکەم .
رەگەز بەڵێ نەخێر تارادەیەک بێ وەڵام
مێ 42 —– 8 —-
84 % —– 16 % —-
نێر 39 2 8 1
78 % 4 % 16 % 2 %
ئەگەر بە وردى سەیرى ئەو رێژەیە بکرێت کە لە خشتەکەدا دیارە دەبیندرێ کە بەرزترین رێژە لە لایەن رەگەزى مێ وە ( 84 % ) کە ئەرکى ماڵەوە جێ بە جێ دەکەن ئەمەش ئەگەرێتەوە بۆ ئەوەى کە گوێ رایەڵى مامۆستایەو وە ئەو ناوانەى لا خۆشەویستە ، یاخود دەگەرێتەوە بۆ هاوکارى و وانە وتنەوەى مامۆستایان و خۆشەویستى بابەتەکە لایان وە لەوانەشە بگەرێتەوە بۆ هۆکارى ترس کە وایان لێ دەکات ئەرکى ماڵەوە جێ بە جێ بکەن بۆ دەرباز بون لە شکاندنى لە لایەن مامۆستاوە ، وە لە رەگەزى نێریشدا کە دەگاتە لە ( 78% ) کە ئەرکى ماڵەوەیان هەبێ رۆژانە جێ بە جێ ى دەکەن کەى ئەمە رێژەیەکى نزمترە لە چاو مێ یەدا ئەمەش دەگەرێتەوە بۆ ئەوەى لە کوران کەمتر گوێ رایەڵ ئەبن بۆ ئەوەى ئەرکەکانیان جێ بە جێ بکەن وە تارادەیەکیش کە فێرخوازان لە ( 16% )یان ئەرکى ماڵەوە جێ بە جێ دەکەن کە ئەمە رێژەیەکى کەمە کە ئەرکى خۆیان لە ماڵەوە جێ بە جێ دەکەن .
شیکردنەوەى هەمان پرسیار بۆهەردوو ڕەگەز
رەگەز بەڵێ نەخێر تارادەیەک بێ وەڵام
نێرو مێ
81% 2% 16% 1%
کۆى گشتى
81 2 16 1
بە پێ خشتەکە بەرزترین رێژە بۆ هەردوو رەگەز نێرو مێ دەگاتە لە (81%) و رێژەیەکى بەرزەو لاى توێژەران ئەوە دەگەیەنێت کە هەمیشە ترس ئەوەى لە دڵدایە کە دەربچێ بۆیە ئەرکى ماڵەوە ى جێ بەجێ دەکات نەک بە ئارەزوى خۆى و حەزى لە وانەیەک بێت کە خۆى مەبەستیەتى.
پرسیارى سێیەم : رۆژانە کە بەرەو قوتابخانە دێم هەست بە خۆشى دەکەم
رەگەز بەڵێ نەخێر تا رادەیەک بێ وەڵام
مێ 38 —- 12 —-
76% —– 24% —-
نێر 34 1 15 —-
68% 2% 30% —-
لە ئاکامى ئەو خشتەیەى سەرەوە بۆمان دەردەکەوێت کە هەردوو رەگەزى نێر و مێ کە بەرزترین رێژەى بەبەڵێ یە کە دەکاتە لە ( 76% ) کە هەست بە خۆشى دەکەن کە بەرەو قوتابخانە دێن ، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێ کە تەنها ئارە زوویان لاى هاورێکانیانەوە وەک لە زارى چەند خێرخوازێک لە نێر و مێ لە کاتى جێ بە جێ کردنى فۆرمى توێژینەوەکەدایە توێژەرانین راگەیاند ئەگەر هاورێکانم نەبونایە بە هیچ شیوەیەک ئارەزووى پرۆگرامى خوێندنمان نەدەکرد بە زۆر و سزادان لەسەر ئەرکەکان جێ بە جێ ناکەن بەڵکو تەنها بۆ دەرەجە هەوڵ ئەدەین.
شیکردنەوەى هەمان پرسیار بۆهەردوو ڕەگەز
رەگەز بەڵێ نەخێر تارادەیەک بێ وەڵام
نێرو مێ 72% 1% 27% —-
کۆى گشتى 72 1 27 —-
لە ئاکامى ئەو نەخشەیەى سەرەوە بۆمان دەردەکەوێت کە هەردوو رەگەزى نێرو مێ کە بەرزترین رێژەى بەبەڵێ یە کە دەگاتە (72% ) کە هەست بەخۆشى دەکەن کەبەرەو قوتابخانە دێن ، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە تەنها ئارەزویان لاى هاورێیانە وەک لە زارى چەند فێرخوازێک لە نێرو مێ لە کاتى جێبەجێ کردنى فۆرمى توێژینەوەکەدا بە توێژەرەوانیان راگەیەیاند ئەگەر هاورێکانم نەبوایە بە هیچ شێوەیەک ئارەزوى پرۆگرامەکانى خوێندنمان نەدەکرد کە بەزۆرى سزادان لەسەر ئەرکەکان جێ بەجێ ناکەن بەڵکو تەنها بۆ بەدەستهێنانى نمرە هەوڵئەدەن وەک لە بەدەستهێنانى وەرگرتنى زانیارى و زانست .
پرسیارى چوارەم :ئەگەر مامۆستا سزام نەدا رۆژانە ئامادە نابم
رەگەز بەڵێَ نەخێر تارادەیەک بێ وەڵام
مێ 12 36 2 —-
24% 72% 4% —-
نێر 25 22 2 1
50% 44% 4% 2%
لە خشتەکەدا روون دەبێتەوە کە بەرزترین رێژە لەلایەن رەگەزى مێ دا دەگاتە لە (72% ) کە بە نەخێر وەڵامیان داوەتەوە، بەڵام لە ڕەگەزى نێردا کە لە ( 50%) بە بەڵێ وەڵامیان داوەتەوە گە ئەگەر مامۆستا سزایان نەدا ئەوا ئامادەنابن لە خوێندگە بێگومان جیاوازیەک بەدیدەکرێت لەنێوان هەردوو ڕەگەز .
رەگەز بەڵێ نەخێر تارادەیەک بێ وەڵام
نێر و مێ 37 % 58 % 4 % 1%
کۆى گشتى 37 58 4 1
وەک لە شیکردنەوە بۆ هەر دوو رەگەز بۆمان دەردەکەوێ کە بەرزترین رێژە بۆ هەردوو رەگەز دەکاتە لە ( 37% ) کە بە بەڵى وەڵامیان داوەتەوە کەواتە بۆ هەردوو رەگەز ئەگەر سزا نەبێت رۆژانە ئاما دە نابن .
پرسیارى پێنجەم : حەز لە چ وانەیەکەوبۆچى ؟
بەپێ وەڵامى فێرخوازان توێژەران لەدواى وردکردنەوەى وەڵامەکان پلەداریان کرد بەمجۆرەى خوارەوە کەلەلایەن فێرخوازان خۆیانەوە دەستنیشانکردوە .
کوردى بیرکارى کۆمەڵایەتى عەرەبى مافى مرۆڤ هونەر وەرزش زانست کۆمپیوتەر
26% 25% 14% 8% 3 % 2% 2% 4% 1%
ئەگەر سەیرى ئەم خشتەیەى سەرەوە بکەین دەبینین بەرزترین رێژە وانەى کوردى یە کە دەگاتە( 26% ) چونکە وانەى کوردى وانەیەکە زمانى دایکەو فێرخواز زیاتر لێ ى تێ دەگات وە هەروەها ئاسانى پرۆگرامەکانى خوێندنى ،بەپلەى دووەم وانەى بیرکارى دێت کە رێژەکەى دەکاتە( 25% ) کە فێرخوازان حەزیان لێ یەتى ئەمەش ئەگەرى هۆکارەکەى بگەڕێتەوە بۆ شێوازى وتنەوەى بابەتەکە لەلایەن مامۆستاکەوە یاخود بەهۆى ئاسانى پرۆگرامەکە بێت ، بەڵام بەپلەى سێیەم بەرێژەى(2%) وە هەردو وانەى هونەرو وەرزشە ئەمەش دەگەرێتەوە بۆ ئەوەى کە هەردوو وانەى هونەرو وەرزش لە کۆمەڵگەى کوردەواریدا بە چاوێکى کەم وبێ بایەخ سەیر دەکرێ و مامۆستاى ئەو وانانە شێوازى مامەڵەکردن لە گەڵیاندا جیاوازە لەگەڵ مامۆستاکانى دى کەدا نەبونى پێویستى یەکانى ئەم دوو وانەیە ، وە نزم ترین رێژە 1% ئەویش وانەى کۆمپیوتەرە بۆ نەبونى کەرەستەو پێداویستى یەکانى و نەبونى پسپۆرو شارەزا لە بوارەکەدا .
پرسیارى شەشەم: ئەگەر بەرێوەبەر سزام نەدا رۆژانە ئامادە نابم
رەگەز بەڵێ نەخێر تارادەیەک بێ وەڵام
مێ 6 41 3 —-
12% 82% 6% —-
نێر 22 24 4 —-
44% 48% 8% —-
وەک لەخشتەکەدا دیارە بەرزترین ڕێژەى( 44% ) لەلایەن ڕەگەزى نێر بەبەڵێ وەڵامیان داواتەوە واتە ئەگەر بەرێوەبەر سزایان نەدا ئەوا ئامادەنابن ئەمەش بەپێچەوانەى رێژەى بەدەستهاتوە لەلایەن ڕەگەزى مێ کەبەرزترین رێژە بەنەخێر وەڵامیان داوەتەوە واتە ئامادەبونیان لەناو خوێندنگە پەیوەندى بە سزادانەوە نیە چونکە ڕەگەزى مێ لەکۆمەڵگەى کوردیدا بەرێژەیەکى کەمتر ئازاد و سەربەستن و زیاتر کاتەکانیان لەناو ماڵەوە بەسەردەبن بەپێچەوانەى ڕەگەزى نێر کە زۆرتر ئازد و سەربەستن بۆ چوونەدەرەوە و چۆنێتى بەسەربردنى کاتەکانیان .
شیکردنەوى هەمان پرسیار بۆهەردوو ڕەگەز
رەگەز بەڵێ نەخێر تارادەیەک بێ وەڵام
نێر و مێ 28% 65% 7% —–
کۆى گشتى 28 65 7 —–
پرسیارى حەوتەم : ئەو شتانە چى یە کە وات لێ دەکات لە قوتابخانە بترسیت ؟
لەدواى وردکردنەوەى وەڵامەکان لەلایەن هەردوو ڕەگەز بەمجۆرە پلەدار رکراوە بەپێ وەڵامەکانى فێرخوازان خۆیان :
1- قورسى پرۆگرامى خوێندن
کاتێ شى کردنەوەیەکى دەرونى بۆ ئەم پرسیارە بکرێت ئەوا بە پلەى یەکەم ( قورسى پرۆگرامى خوێندن ) ە کە بە رێژەى لە ( 50% ) ى خێر خوازان لە هەردوو رەگەزى نێرو مێ دەست نیشانیان کردووە ، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێ ئەو پرۆگرامەى لە قوتابخانەدا دەخوێنرێ وا لە فێر خواز دەکات بێزار بێت و ترسێکى دەرونى لا دروست بکات ، چونکە هیچ ئارەزویەکى فێرخواز کە لە یەک وانە یان دوو وانەدا نیە بەڵکو بۆ ماوەى چوار سەعات پێنچ یان شەش وانەى جیاواز بە فێر خواز دەخوێنرێ ئەمەش بۆتە هۆى ترسێکى زور لە لاى فێرخواز و پرۆگرامەکان تەنها کار لەسەرزانابوونى فێرخوازان دەکات و ئامانج تەنها دەرچوونە لە قۆناغێکەوە بۆقۆناغێکى دیکە لەگەڵ ئەوەى لەم ساڵانەى دوایى هەندێک گۆڕانگارى بەسەر پرۆگرامەکانى خوێندندا کراوە بەڵام هێشتا لەگەڵ خواستى فێرخوازاندا ناگونجێت و هەروەها لەگەڵ گۆرانگاریەکان و پێشکەوتنى تەکنلۆژیاى ئەمڕۆدا ناگونجێت ،ئەمەش یەکێکە لە هۆکارەکانى دوچاربوون بە ترس لە قوتابخانە ،کەواتە فێرخوازانى هەردوو ڕەگەز کێشەى ترس لەقوتابخانەیان هەیە.
2- توندو تیژی مامۆستا
بە پێ ى وەڵامەکان ( توندو تیژى مامۆستا ) بە پلەى دووم دێت لە رەگەزى نێرو مێ کە بە رێژەى لە (45% ) بوو ئەمەش بێ گوومان یەکێکە لەو هۆکارانەى کە فێرخوازان هەست بە ترس دەکەن و وە ئەو توندو تیژى یەى مامۆستایە کە بە شێوەى جەستە یى و دەرونى بە کارى دەهێنن لە ناوەندەکانى خوێندندا ، ئەمەش وا لە فێرخوازان دەکات کە هەمیشە لە ترس دا بژین و ببێتە هۆى دواکەوتن لە ناوەندەکانى خوێندن و هەست کردن بە کەمى و دەرنەبرینى بیرو راکانى ،هەروەها ئەمەش یەکێکە لەهۆکارەکانى ترس لە خوێندنگە بەپێ ڕێژەکە فێرخوازان دووچاربوون بەم کێشەیە .
3- بوونى سزا لە ناو خوێندنگە
بەپێ ى ئەوەى کە فێرخوازان خۆیان دەست نیشانیان کردووە بە رێژەى ( 42%) لە هەردوو رەگەزى نێرو مێ دا بە پلەى سێ یەم دێن ، ئەمەش یەکێکە لەو دیاردە باوانەى کە بونى سزا تا ئەمرۆش کارى پێ دەکرێت فێر خوازان دەترسن لە بونى سزا لە ناو خوێندنگە لەگەڵ ئەوەى لەلایەن وەزارەتى پەروەردە بەپێ یاسا بەکارهێنانى سزا و توندو تیژى قەدەغەکردوە کە ببێتە هۆى بریندارکردنى فێرخواز لەرووى دەرونى یاخود جەستەیى بێت .
4- بونى رێگە پێ گرتن و سزا دان لە لایەن قوتابیانى پۆلەکانى دیکەوە ( لە خۆ گەورەترن )
ئەمەش لە لاى فێرخوازان نێر و مێ کە بە رێژەى لە ( 35% ) بە پلەى چوارەم دەگەرێتەوەبۆ ئەوەى فێرخوازان توندو تیژى و سزادانیان لەلایەن گورەکانەوە وەرگرتووە وە جۆرێکە لە جۆرە باوەکانى ناو کورد کە هەمیشە گەورەکان بەرێگەى ترسێکى زۆر و سزادانەوە خۆیان بە گەورەتر بزانن لە ئاستى فێرخوازەکانى لە خۆیان بچوکترن بۆ ئەوەى لێیان بترسن و خۆیان زیاتر سەیرى ئەو ترسەى لەناو خوێندنگە فێریان کردوون ، یان بڵێین بەکاردەهێنرێت ئەمەش جۆرە لاسایى کردنەوەیەکە و بەهەمان شێوەیە یەکێکە لەو هۆکارانەى کە دەبێتە هۆى دروستبوونى ترس لە خوێندنگە لەلایەن فێرخوازانەوە .
5- زۆرى ئەرکى قوتابخانە
یەکێکى تر لەو جۆرە ترسەى لە لاى فێرخوازانى هەردوو رەگەزى نێر و مێ وە کە بە رێژەى لە ( 31%) دروست بووە دەست نیشانیان کردوو ( زۆرى ئەرکى قوتابخانەیە ) ئەمەش دەگەرێتەوەبۆ ئەو پرۆگرامە کە تەنها کار لە زانا بونى فێرخوازان دەکات کە پێکهاتووە لە چەند وانەیەک بۆ ماوەى چەند سەعاتێکى کەم دەدرێت بە فێرخوازان ئەوانیش ناتوانن بە پێ ى توانا ئەرکەکانیان جێ بە جێ بکەن ، ئەمەش دەبێتە هۆى ترسان لە مامۆستا و دەرنەچون ،بێگومان بەپێ لێکۆڵینەوەکان لەسەر ئەم کێشەیە پسپۆڕانى بوارى سایکولۆژیا زۆرى ئەرکى قوتابخانە بەپاڵنەرێک دادەنێن بۆ بێزاربوون و دوچاربوونى فێرخوازان بە ترس لە خوێندگە .
6- بیناى قوتابخانە
دواى ئەوەى فێرخوازان بە رێژەى لە ( 28%) بە پلەى شەشەم دەترسن لە بیناى قوتابخانە ئەمەش دەگەرێتەوە بۆ ئەوەى کە بە شێوەیەکى زیندان دروست کراوە و هیچ شێوەیەکى پەروەردەى تیا بە دى ناکرێت هەروەکو لەزارى چەند فێرخوازێکەوە لەکاتى چاوپێککەوتنى پڕکردنەوەى فۆڕمى توێژینەوەکەدا دەیان ووت ئەو هۆ کارانەى وامان لێ دەکات لە خوێندگە بترسین بیناى قوتابخانەکەمانە کە یاریگاى تێدا نیە ، هەروەها نەبونى ژوورى مۆسیقا و وێنە کێشان و هۆڵەکانى خوێندنیشمان لە تەختە رەش و چەند رەحلەیەک و دەباشیر زیاتر هیچى دیکەى تێدا نیە ،کەواتە ئەمەش یەکێکە لەو ترسەى کە فێرخواز پێش ئەوەى بچێتە ناو قوتابخانەکانەوە سەیرى شێوەى دروست کردنى بیناى قوتابخانەکە دەکات ،لەگەڵ ئەوەى وەزارەتى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە لەم ساڵانەى دواییدا هەوڵى داوە کە بیناى قوتابخانەکان بەشێوەیەکى مۆدێرانە دروست بکات بەڵام دەکرێت بوترێت هێشتا لەئاستى پێویستدا نیە .
7- بێ وەڵام
بەرێژەى 6% فێرخوازان وەڵامى ئەم پرسیارەیا ن نەداوەتەوە دەتوانین بڵێین جۆرێکە لە ترس وا لە فێرخواز بکات کە وەڵامى ئەم پرسیارانە نەداتەوە کە لێى دەکەین ، یاخود ترساوە لەوەى لێپرسینەوەى لەسەر بکرێت لە لایەن مامۆستاو بەرێوەبەرەوە .
خشتەى کۆى گشتى وەڵامەکان بەپێ هۆکارەکانى ترس لە خوێندنگەلەبەرزترین رێژەوە کەلەلایەن فێرخوازانى ناوەندیەکان بەدەستهاتوە
ژ پرسیار بەڵێ نەخێر تارادەیەک
1- ئەگەر ڕۆژێک ئەرکى خوێندنگەم جێبەجێ نەکەم هەست بەدڵتەنگى دەکەم . 84% 4% 12%
2- ئەگەر ئەرکى ماڵەوەم هەبێت ڕۆژانە جێبەجیدەکەم. 81% 2% 16%
3- ڕۆژانە کەبەرەو خوێنگە دێم هەست بەخۆشە دەکەم ؟ 72% 1% 27%
4- ئەگەر مامۆستا سزام نەدا ڕۆژانە ئامادەنابم 37% 58% 4%
5- ئەگەر بەڕێوەبەر سزام نەدا ڕۆژانە ئامادەنابم لە خوێندگە.
28% 65% 7%
6- ئەو شتانە چیە کەواتلێدەکات لەقوتابخانە بترسیت؟
ژ بابەت رێژەى سەدى
1- قورسى پرۆگرامى خوێندن 50%
2- توندو تیژى مامۆستا 45%
3- بوونى سزا لەناو خوێندنگە 42%
4- بوونى ڕێگە پێگرتن لەلایەن سزادان لەلایەن فێرخوازانى پۆلەکانى دیکەى گەورەت 35%
5- زۆرى ئەرکى خوێنگە 31%
6- بیناى خوێندنگە 28%
7- بەزۆرى چ وانەیەکت حەز لێ یە؟بۆچى؟
کوردى بیرکارى کۆمەڵایەتى عەرەبى مافى مرۆڤ هونەر وەرزش زانست کۆمپیوتەر
26% 25% 14% 8% 3 % 2% 2% 4% 1%
بەشى پێنجەم
پێشنیاز
لێرەدا توێژەران چەند پێشنیازێک دەخەنە ڕوو بۆ توێژەرانى دواى خۆیان کە برییتین لە :
1- ئەنجامدانى توێژینەوەى (ترس لە خوێندنگە ) بە شێوەیەکى بەر فراوانتر کە لە سەرەتاسەرى کوردستاندا بۆ قۆناغى سەرەتایى و ناوەندى یەکان بکرێت لەپێناو دیاریکردنى ئەو هۆکارانەى کەدەبێتە هۆى دووچاربوونى فێرخوازان بە ترس لەقوتابخانە و هەروەها دۆزینەوەى ڕێگە چارە بۆ کێشەى ناوبراو .
2- ئەنجامدانى توێژینەوەى ترس لە قوتابخانە بۆزانینیى کە ئایا خێزان تاچەند ڕۆڵى هەیە لەدووچاربوونى قوتابیان بە کێشەى ترس لە قوتابخانەو.
راسپاردەکان
1- پێویستە وەزارەتى پەروەردە توێژەرى کۆمەڵایەتى بۆ سەرجەم خوێندنگە سەرەتایى وناوەندى وئامادەى و پەیمانگاو زانکۆکان دابمەزرێنیێت بۆ یارمەتى دانى فێرخوازان لە کێشە و گرفتە کۆمەڵایەتیەکان .
2- کردنەوەى مەڵبەندى توێژینەوەى زانستى لە بوارى دەرونى و کۆمەڵایەتى بۆ خستنەرووى کێشەى دەرونى و کۆمەڵایەتیەکان لە بوارى ترس لە خوێندنگە .
3- بەرزکردنەوەى ئاستى هۆشیارى و دەرونى و کۆمەڵایەتى کۆمەڵگاى کوردى لە رێگەى کەناڵەکانى راگەیاندن و بڵاوکردنەوەى پۆستەرو نامیلەکەى دەربارەى هۆکارەکانى دووچاربوونى تاک بەکێشەى ترس و چۆنیەتى چارەسەرکردن .
4- پێویستە وەزارەتى تەندروستى کارمەندى دەروونى لەناو بنکە تەندروستیەکاندا دابمەزرێنێت بۆ پەرەپێدانى هۆشیارى تەندروستى و دەروونى ترس .
5- بەرزکردنەوەى ئاستى هۆشیارى لە نێوان رەگەزى مێ بە گشتى بە پێى ئەم توێژینەوەیە دەرکەوتوە کە رەگەزى مێ زیاتر ئەگەرى دووچاربونیان هەیە بە نەخۆش ترس لە رێگاى دام و دەزگاکانى حوکمى و رێکخراوە ناحوکمى یەکان .
6- گۆڕانگارى لە پرۆگرامى خوێندن بکرێت بەجۆرێک بێت کەلەگەڵ خواست و پێشکەوتنى تەکنلۆژیاى سەردەم بگەنجێت .
7- بەرزرکردن
سەرچاوەکان
1- قەرەچەتانى،د.کریم شریف،سایکۆلۆژیاى گشتى،
2- مدحت،تەلار کمال،سایکۆلۆژیاى منداڵ،پرۆگرامى خوێندنى پەیمانگەى مەڵبەندى مامۆستایان،چاپى یەکەم،چاپخانەى ابداع لە بغداد ،2005 .
گۆڤار
3- گۆڤارى سایکۆلۆژیا،سەلاح حسن،2005 ،ژمارە 3
ئینتەرنێت
www.hdrmut.net/vb.showthread.ph>
www.childclinic.net/psychology/school/phobia
لەهاوپۆلی: توێژینهوه و لێکۆڵینهوهکان
« هۆکارهکانی توشبوونی مناڵ به کێشه دهروونیهکان / بهشی دووهم و کۆتایی | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | دیمانهیهک لهگهڵ د . کهریم شهریف قهرهچهتانی .. بهشی چوارهم »
Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964

بۆبهرێزان کادێرانی ئهم ماڵپهره.
بۆ خۆێنهرانی حهم ماڵپهره.
جوانترین سڵاو.
من کوردێکی شاری سلیمانیم له سهرهتای ساڵانی 80کاندا له سهرهتای سهرجنار دا مامۆستای بی ئینساف وای کرد له جهند خۆینکاریک که بهتهواوی له خۆیندنگه دور بکهونهوه، ئهمهش به هۆی ئهوهی که لێدانێکی زۆری لهگهل خۆێنکاری سهرهتایدا بهکار دههێنا، بۆ شاهیدی ئهوه دهلێم که ههتاکوئێستهئهو کورهناتوانێت 5 دهقه قسه لهگهڵ کهسێکی تردا بکات.
له بواری دهرونی ناخۆشدا دهژی ههمیشه خۆی به کهمتر ئهزانێ حهز له ناو خهڵکی ناکات پێم وایه له ژیانێکی ئهاسایدا ناژی.
لێرهدا به ئاگاتان دینمهوه بۆ ههرکهسیک که ئهجێته خۆێندنگه به مامۆستاکانی رابگهیهنری بۆ فێر بون دێته خۆێندنگه نه ترساندن تۆقاندن .
با ههول بهین به ههمومان مامۆستا به فێرکار به منداڵهکانمان بناسرێنین نهک به جهلاد. له ههمان کاتیشدا باههوڵیش بهین مامۆستاش به ئاگابینینهوه که خۆێنکار بۆ فێربۆن دێت نهک بۆ ترساندن.
هارکهسێکمان کارێکی وامان بیست یان بینی خیرا کاری لهسر بکرێو پهروهردهی لی ئاگادار کرێ .ئهگهریش ههر جار نهبو یاساو بگیرێته بهر.
ئهگهر ههر چار نهبو با تاکهکان بچنهوه به کژ ئهم دیارده ناشرینهدا چونکه چارهنوسێکی پێوه بهستراوه.ئهتوانین لێکۆڵینهوهش لهم وڵاتانهی رۆژ ئاوا بکهین که جۆن لێکۆلینهوه لهسهر ژیانی ههمو تاکه کهسێک ئهکهن ههتا بۆیان دهر بکهوێت له ج بوارێکی نهفسیدا ئهژی بهتایبهتی له خۆێندنگهدا.
لهگهڵ رێزی عهدنان بهرزنجی