خوێندنه‌وه‌یه‌ک بۆ کتێبی ستراتیژه‌کانی ژیان .. گۆڕان .. داهێنان / به‌شی سێیه‌م
ستراتیجه‌کانی ژیان
گۆڕان .. داهێنان
به‌شی سێیه‌م
فرمێسک مسته‌فا / ئه‌ڵمانیا
نوسه‌ری کتێب
دکتۆر فازیل جاف
مانای ژیان ته‌نیا له‌وه‌دایه که خۆمان بین وتا
بۆمان ده‌کرێت توانای خۆمان بسه‌لمێنین
به‌م ووته‌یه‌ی ڕۆمان نووس ڕۆبێرت لویس ستیڤنسۆن ده‌ست پێده‌کات ،کاره‌کانت خه‌ونه‌کانت و ئاره‌زوه‌کانت وکه‌سایه‌تیت، واته ئه‌و منه‌ی که هه‌یت ده‌کات ده‌ڵێ::
ژیان و پێداویستیه‌کانی ڕۆژ، زۆر جار هانمان ئه‌ده‌ن ڕۆڵێکی تر بگێڕین، ڕۆڵێک دوور له ڕۆڵه‌که‌ی خۆمان ئاره‌زووی ده‌که‌ین.
ده‌نگی خودی خۆت هه‌میشه ڕاستگۆ ترین ده‌نگه
لێره‌دا نووسه‌ر ده‌ڵێ: په‌ی بردن به ناخی خۆت شوناسنامه‌یه‌کت بۆ دروست ده‌کات، شوناسنامه‌یه‌ک که له خۆته‌وه ده‌ست پێ ده‌کات و وه‌ک پرۆسه‌یه‌ی تایبه‌ت به‌خۆت وله‌گه‌ڵ خودی خۆتا گه‌شه ده‌کات، وه‌کاریگه‌ری به‌سه‌ر هه‌موو کۆمه‌ڵگه‌و جیهاندا هه‌یه ، ئه‌گه‌ر بته‌وێ ئه‌وان بگۆڕیت ئه‌وا ده‌بێ پێشتر خۆت بگۆڕیت ، خۆ ناشکرێ خۆت بگۆڕی و نه‌زانێ کێیت!!! واته خۆ ناسین ،، دیالۆگ له‌گه‌ڵ خۆ به‌ستن، کلیلی داهێنانه بۆ مرۆڤ و به‌تایبه‌تی بۆ گه‌نجان ،کاتێ به‌ره‌و ڕووی پرۆژه‌یه‌ک ده‌بنه‌وه ..
شناسنامه له کرداره‌وه ده‌خه‌مڵێت وشکۆفه ده‌کات
کاربکه ، داهێنه‌ر به ، شناسنامه خۆی له‌دایک ده‌بێ ، ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ گه‌ڵاڵه ده‌کات وسیما و ڕواڵه‌تی ڕوونتر ده‌بێ ….
ئه‌مه‌ش کۆی مه‌به‌ستی نووسه‌ره له‌م به‌شه‌دا.
بنیاتنان و کردار، شاڕێگه‌یه بۆ گه‌یشتن به‌شناسنامه
وزه‌و هێزی خودی خۆت مه‌رجی پێویستن بۆ بنیاتنانی ژیانی خۆت.
ڕوخاندن وداڕمانی خودی راسته‌قینه‌ت، ده‌بێته مایه‌ی له‌ده‌ست دانی مۆتیڤ و هۆی بوونت له‌ده‌ست ئه‌ده‌یت.هه‌ربۆیه‌ش نووسه‌ر زیاتر ده‌چێته نێو باسه‌که‌ی وده‌ڵێ: په‌ی بردن به‌ناخی خۆت، شوناسنامه‌یه‌کت بۆ دروست ده‌کات،شوناسنامه‌یه‌ک که له خۆته‌وه ده‌ست پیده‌کات وه‌ک پرۆسه‌یه‌ک تایبه‌ت به‌خۆت.
ستراتیجه‌کان :
لێره‌دا نوسه‌ر قۆناغه‌کانی گه‌نجمان بۆ ده‌خاته ڕوو ، کاتێ که مناڵه‌و له‌باوه‌شی خێزانه‌که‌یدایه بیرکردنه‌وه‌و ڕه‌فتاری چۆنه ، دوای ئه‌وه‌ی که به‌ره‌نگاری ژیان ده‌بێته‌وه به ته‌نها، ئه‌وکاته گۆڕانه‌کان چین ؟ وگه‌ره‌که خۆی چۆن به‌ره‌و ئه‌و گۆڕانانه به‌رێت؟ هه‌ربۆیه‌ش ده‌یکاته چه‌ند لقێک، به پوختی لێیان ئه‌دوێ .. وه‌ک
بیر‌و بۆچونمان ده‌رباره‌ی ئاینده
پرۆژه‌کانت گوزارشت له ستراتیژه‌کانی ژیانت ده‌که‌ن
سه‌رکه‌وتن
سه‌رکه‌وتن چیه ؟ کێن ئه‌و که‌سانه‌ی سه‌رکه‌وتوون؟ پێوه‌ری سه‌رکه‌وتن به‌چی ده‌کرێ؟سه‌ر که‌وتن به‌شتێکی غه‌یره ماددی له قه‌ڵه‌م ئه‌دات، ده‌ڵێ :سه‌رکه‌وتن ئه‌زموونی ژیانه ، کاردانه‌وه‌ی له سه‌ر هه‌ست و نه‌ست وده‌روونی مرۆڤ هه‌یه ، له‌وه زیاتر هیچ پێوه‌رێکی تر بۆ ده‌ست نیشان کردن نیه …
هه‌روه‌ها باس له‌و ه‌ده کات که سه‌رکه‌وتن به پاره و پول ناپێورێت ..ئه‌وه نه‌بێت زۆر کات سه‌رکه‌وتن پاره‌و پول له‌گه‌ڵ خۆی دێنێت …..
هه‌ڵپه‌ی سه‌رکه‌وتن سه‌ره‌تایه‌کی نوێ
جیهانێک به‌ڕیتمێکی خێرا
گۆڕان له‌سه‌رده‌مه‌کانی ڕابردوودا
که‌سایه‌تی خۆت و ڕۆڵت له کۆمه‌ڵگا! :
وته‌یه‌کی ئه‌نیشتاین به‌نمونه ده‌هێنێته‌وه ده‌ڵێ: به‌بێ بوونی که‌سانی داهێنه‌ر ، کۆمه‌ڵگا مه‌حاڵه پێشکه‌وێت، به‌بێ بوونی ئه‌وانه‌ی که ده‌توانن سه‌ربه‌خۆ بیر بکه‌نه‌وه و خاوه‌نی هه‌ڵسه‌نگاندنی تایبه‌ت به‌خۆیان بن .بۆیه دکتۆر فازیل له‌م ووته‌یه یه‌وه ،ڕوون کردنه‌وه‌مان پێئه‌دات ، که
خۆش گوزه‌رانی کۆمه‌ڵگا ده‌به‌ستێته‌وه به سه‌ربه‌خۆیی تاکه‌کانیه‌وه .
ده‌ڵێ: مه‌حاڵه مه‌زه‌ندی ئه‌وه بکرێت ،که تاکه که‌س بتوانێت گه‌شه بکات، گه‌ر خۆراکی له ستر‌کتوری کۆمه‌لایه‌تی و له‌خاکی به پیتی کۆمه‌ڵگاکه‌ی وه‌رنه‌گرێ.
ئه‌م بۆ چونه‌ی نووسه‌ر، ووته‌یه‌کی به نرخی ڕه‌سول هه‌مزاتۆف دێنێته‌وه یادم که ده‌ڵێ : خۆشه که هه‌ست که‌م پێم له‌سه‌ر خاکی خۆمه ، ئنجا سه‌یری دونیا بکه‌م .. ئه‌مه‌ش ئه‌و ه ده‌گه‌یه‌نێ ،ئه‌وه‌ی له میله‌تی خۆیدا خۆی نه‌دۆزێته‌وه ، له هیچ سوچێکی ئه‌م دوونیایه‌دا خۆی نادۆزێته‌وه …
گۆڕان :
مامه‌ڵه کردنی پۆزه‌تیڤانه ،په‌سه‌ند کردنی گۆڕانه ،ده‌بێ هۆشمه‌ندی و ده‌روون و هه‌ست ونه‌ستمان بۆ گۆڕان واڵا بکه‌ین ..
گۆڕان ده‌کاته چه‌ند به‌شێک وله‌و به‌شانه‌دا چۆنیه‌تی ،وجۆره‌کانی گۆڕانمان بۆ باس ده‌کات که ئه‌مانه‌ن …
گۆڕان له‌سه‌رده‌مانی ڕابردوودا
ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی گۆڕان
ئه‌و که‌سه کێیه بتوانێت بیگۆڕیت گه‌ر خۆت نه‌بیت!
ده‌لاقه‌کانی گۆڕان
گۆڕان و باوه‌ڕ به خۆ بوون
بێ له‌مانه‌ش گۆڕان له کۆتاییدا ده‌کاته دوو لقی تری سه‌ره‌کیه‌وه..
گۆڕانێک له ده‌ره‌وه‌ی سنوور و خواستی خۆمان ڕووئه‌دات ،
گۆڕانێکیش که خۆمان ئه‌نجامی ئه‌ده‌ین..
دینامیکیه‌ت هونه‌ره :
دکتۆر فازیل ئه‌وه‌مان تێده‌گه‌یه‌نێ، که دینامیکیه‌ت هونه‌ره‌و گه‌ره‌که بایه‌خی پی بدرێت،په‌روه‌رده‌ی که‌یت، گه‌نجیش بۆخۆی لوتکه‌ی دینامیکیه‌ته ،هه‌روه‌ها ده‌ڵێ :فیکر‌و هۆش دینامیکیه‌ته ، وه‌ک جه‌سته‌ی وه‌رزشه‌وان وایه ، به گه‌نجی مه‌شقی پێده‌که‌ی ،و به پیریش ئه‌و ڕه‌ونه‌ق و وزه‌ی خۆی له‌ده‌ست نادات … ئه‌م به‌شه‌ش دوو لقی لێده‌بێته‌وه که ئه‌مانه‌ن .
دینامیکیه‌ت وه‌ک جوڵه‌و ڕیتم
خۆڕاهێنان له‌سه‌ر دینامیکیه‌تی ڕۆژانه
هاوسه‌نگی و ئاسوده‌یی له وزه‌ی گه‌نجیدا :
ته‌نیا به جوڵه‌و کردار ده‌توانی ڕیتم بدۆزیته‌وه ، نوسه‌ر له‌م باسه‌یدا ده‌ڵێ:
ئه‌مه یاسایه‌کی شانۆییه ، به‌ڵام بۆ من نه‌بزی هه‌موو جیهانه .. ئه‌مه خۆی بۆ خۆی هاوردنی شانۆیه بۆ نێو ژیان ، سوود وه‌رگرتن و کار کردنی ده‌رهێنه‌رێکی وه‌ک دکتۆر فازیله له‌سه‌ر خودی خۆی و زێده‌ی ته‌مه‌نی ئه‌زمونی ئینسانیه‌تی خۆی ،وکارکردنی له شانۆدایه ،ئه‌م دوو ئه‌زموونه گرێ ئه‌دات به یه‌که‌وه ، واته سوود وه‌رگرتنه له ئه‌زموونی ڕیتمی ژیانی تاکه که‌سی خۆی …
جه‌نگاوه‌رێکی ئاشتی خواز :
جه‌خت کردنی نووسه‌ر له‌سه‌ر وته‌یه‌کی مارسیا پێرکینیزرید،که‌ده‌بێژێ:
که‌سانی خاوه‌ن دینامیکیه‌ت که‌سانێکن ،جه‌نگاوه‌رێکی ئاشتی خوازیان پێده‌وترێ .. لێره‌وه درێژه به باسه‌که‌ی ئه‌دات ..
خۆڕاهێنان له‌سه‌ر دینامیکیه‌تی ڕۆژانه :
باس له سیازده مه‌شق و خۆ ڕاهێنانی ڕۆژانه ده‌کا ، وه‌ک بیردۆزێ که مارسیا پێرکینیز له‌بواری هونه‌ری دینامیکیه‌تدا دای ناوه ..
هه‌رنه‌وه‌یه‌ک کۆمه‌ڵگای خۆی هه‌یه
تاسه‌ی ڕابردوو
تۆنی نه‌هامه‌تی و گله‌یی و ناڕه‌زامه‌ندی
کۆی ئه‌م باسانه له‌وه‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه که جارێکی دیکه نووسه‌ر باس له ئه‌زمونی خۆی وه‌ک باوک ده‌کات له‌گه‌ڵ کوڕه شێزده سالانه‌که‌ی ،هه‌روه‌ها له ڕابردوو و هاوڕێکانی.کاتێکیش باس له گله‌یی گه‌نجان ده‌کا،
ده‌ڵێ: گله‌یی و گازنده‌کانی گه‌نجان له هه‌موو دونیادا له یه‌ک ده‌چن و، وه‌ک یه‌کن …
میتۆدێک بۆ کردار :
جارێکی دیکه میتۆدی کایزن به نمونه ده‌هێنێته‌وه ،ده‌ڵێ: له‌هه‌نگاوێکدا ڕه‌نگه سه‌رتاپای ژیانت بگۆڕیت.
هه‌روه‌ها باس له ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی پرسیارده‌کات وده‌ڵێ:چۆن بتوانین پرسیاری خراپ له چاک جودا بکه‌ینه‌وه ؟ بۆئه‌مه باس له سێ جۆرئاستی فه‌لسه‌فه‌ی گۆڕان ده‌کا، جۆن میلله‌ر بۆوه‌ڵامیکی گشتی به‌نموونه ده‌هێنێته‌وه.
ستراتیجه‌کانی میتۆدی کایزن چیه ؟
ڕاهێنانێکی میتۆدی کایزن :
فه‌لسه‌فه‌ی کایزن شه‌ش ستراتیج له‌پرۆسه‌ی گۆڕاندا پێشنیاز ده‌کات
به‌کورتی ئه‌مانه‌ن.. پرسیاری بچووک،داهێنانی بیرۆکه‌ی بچووک، بزوتنه‌وه‌ی بچووک، چاره‌سه‌رکردنی گیروگرفتی بچووک،به‌خشینی خه‌ڵاتی بچووک به خۆت ،ئاگاداریت سه‌باره‌ت به‌و گرفتانه‌ی بچووکن.
نووسه‌ر هه‌ریه‌کێ له‌م خاڵانه ڕوون ده‌کاته‌وه وبه‌کورتی باسیان لێده‌کات..
ڕاهێنانه‌کان له کتێبی ڕێگه‌ی کایزن وه‌رگێڕاوه ، نووسینی دکتۆر ڕۆبێرت موریر..
هه‌نگاوه بچووکه‌کان ده‌کاته چوار لیستی چالاکی . له‌هه‌ر لیستێکدا نوسه‌ر ئه‌و چالاکیانه ڕوون ده‌کاته‌وه ،فه‌رمایشمان ده‌کات بۆ چه‌ند چالاکییه‌ک، که ڕۆژانه ئه‌نجامی ئه‌ده‌ین و پێویسته ئه‌نجام بدرێن.
پرسیاری پۆزه‌تیڤ و پرسیاری نێگه‌تیڤ :
دکتۆر فازیل ده‌ڵێ:بینا و داهێنان له پرسیاری پۆزه‌تیڤه‌وه ده‌ست پێده‌کات، پرسیاری نێگه‌تیڤانه ڕوخێنه‌ره ،چونکه باوه‌ڕ و متمانه‌ت به خۆت له ناو ده‌بات..
هه‌ربۆیه‌ش له‌م به‌شه‌یدا ،جارێکی دیکه باس له فه‌لسه‌فه‌ی کایزن ده‌کاته‌وه جارێکی تر په‌ی به گۆڕان ئه‌بات..
خه‌ون چییه ؟
خه‌ونه به‌ناو بانگه‌کانی …
ئامانجی نوسه‌ر له‌م به‌شه‌دا ،خه‌ونه‌کانی ئێمه‌ی مرۆڤه به گشتی ، گه‌نج به‌تایبه‌تی باس ده‌کات ، به‌شێوه‌یه‌کی زۆر زانستیانه و قوڵ ئه‌دوێ.. خه‌ونی مارتین لۆسه‌رمان به نموونه بۆ ده‌هێنێته‌وه ، ده‌ڵێ: خه‌ونی مارتین لۆسه‌ر، له سنووری پرۆژه‌ی تاکه که‌سی وژیانی تایبه‌تی خۆی گه‌لێ فراوانتر بوو، ئه‌و خه‌ونه تاساڵی حه‌فتاکانیش به‌شێک بوو له مه‌حاڵ، به‌ڵام هه‌ر ساڵی دوای گوتاره به‌ناوبانگه‌که‌ی به‌ناوی *من خه‌ونێکم هه‌یه .. یاسای ڕه‌گه‌ز په‌رستی وهه‌ڵاواردنی نێوان ڕه‌ش و سپی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی ئه‌مریکا لابرا.
باس له‌خه‌ونی دوو هاوڕێی خۆی ده‌کات ،و ده‌یان کاته دوو به‌شی کورت له کتێبه‌که‌یدا .وه‌ک
خه‌ونه‌که‌ی ئاسۆ
به‌سه‌ر هاتی گۆرانی بێژێکی به‌ناو بانگ
چی ڕووده‌دات گه‌ر هیچ نه‌که‌ی؟
ئه‌ی چی ڕووده‌دا گه‌ر به‌جارێ هیچ نه‌که‌ی ؟
باسی بڕوا بوون به خۆ ده‌کات لای گه‌نج ،چۆن ڕه‌فتار و مامه‌ڵه بکه‌ی له‌گه‌ڵ گۆڕاندا ؟جارێکی دیه‌که نووسه‌ر ده‌چێته‌وه نێو جیهانه گه‌وره‌که‌ی خۆی که شانۆیه ، بۆیه لێره‌دا باس له شانۆنامه‌ی چاوه‌ڕوانی گۆدۆ ده‌کات.په‌یوه‌ستی ده‌کات به‌و سه‌ختیه‌ی که کاتێ گه‌نج گه‌ر هیچ نه‌کاو ، له چاوه‌ڕوانیه‌کی بێ ئامانج پێکانێک دا بژی. تووشی چ گرفتێکی ده‌روونی ده‌کات، نوسه‌ر ئه‌مه ناو ده‌نێ سه‌خت تر له چاوه‌ڕوانیه‌که‌ی گۆدۆ…
بۆیه له به‌شی دوای ئه‌مه‌دا بۆ گه‌نجان ڕێگاو پێشنیاز داده‌نێ ،و ده‌رگایه‌کی تر به‌ڕووی چاره‌سه‌ردا ده‌کاته‌وه. له‌هه‌ردوو به‌شی
ئه‌گه‌ر هیچ بکه‌ی به ئامانج بێ هه‌وڵدان پێی ده‌گه‌یت
نووسه‌ر ده‌ڵێ: مه‌به‌سته‌کانت له ژیاندا، گه‌شه به باوه‌ڕ به‌خۆ بوونت ده‌ده‌ن.
له‌م باسه‌وه لقێکی تر ده‌خاته به‌رچاو و باسی لێ ده‌کا و ڕێنمای گه‌نجان ده‌کات، گه‌رچی سه‌رتاپای مرۆڤ به‌هه‌موو نه‌وه‌یه‌کیه‌وه پێویستی به‌م ڕاهێنان و ئامۆژگاریانه‌یه ، تاژیانی خۆی ڕۆشندارو به‌خته‌وه‌ر تر بکا..
راهێنانێک له‌ده‌روه‌ی سنووری تایبه‌ت به‌خۆت :
دوای ئه‌وه‌ی نووسه‌ر به درێژی باس له‌م به‌شه ده‌کات ،و باس له راهێنانه‌کان ده‌کات،له‌کۆتاییدا ئاماژه به‌وه ئه‌دات که ده‌ڵێ: گه‌ر ئه‌رکێک یان کارێک
له‌ده‌روه‌ی سنووری توانای خۆت هه‌ڵده‌بژێریت، په‌نا ده‌به‌یته به‌رهێزی له‌بن نه‌هاتووی داهێنانت، ئنجا بۆت ده‌رده‌که‌وێ چ تونایه‌کی شاراوه‌ت هه‌یه وهێشتا په‌یت پێ نه‌بردوه ..
داهێنان وه‌ک که‌ناڵێکی هه‌میشه کراوه …
دووپات کردنه‌وه له شێوه‌ی پرسیاردا
له‌م دوو به‌شه‌دا نووسه‌ر باس له‌چالاکی و داهێنان و هه‌روه‌ها جۆری پرسیار ،و چۆنه‌یتی وه‌ڵام دانه‌وه ده‌کات.
ده‌ڵێ: داهێنان که‌ناڵێکی هه‌میشه کراوه‌یه ، به‌ڵام ده‌بێ چالاک بیت و به‌رده‌وام ئه‌کتیڤی که‌یت.له‌م ڕسته‌یه‌وه ده‌چێته ناو باسه‌که‌ی ، به‌ووردی لێی ده‌کۆڵێته‌وه ..
ئه‌و خواستانه‌ی که له‌گه‌ڵ تۆدا ئه‌گونجێن :
له‌م باسه‌یدا نووسه‌ر جارێکی دی وه‌ک ده‌رهێنه‌رێ ،ئامۆژگاری و ڕێنمایی ئه‌و گه‌نجانه ده‌کات، که بیانه‌وێ ببنه ده‌ر‌هێنه‌ر ..به گشتیش بۆ ئه‌و گه‌نجانه‌ی ده‌یانه‌وێ خواسته‌کانی خۆیان جێبه‌جێ بکه‌ن، له‌چیه‌وه ده‌ست پێبکه‌ن و چۆن بن!!
ده‌ڵێ: هه‌وڵ بده خواست و ئامانجه‌کانت به‌شێوه‌یه‌ک دابڕێژیت که‌له‌گه‌ڵ که‌سایه‌تی و پلانه‌کانتا بگونجێ….ئه‌مه‌ش ده‌که‌وێته سه‌ر ئه‌وه‌ی تۆ خۆت چۆن تاوتوێیان ده‌که‌یت وشیان ده‌که‌یته‌وه ، ئنجا چۆن دایان ده‌ڕێژی و ناویان لێ ده‌نییت ..
دیسپلین :
ووشه‌ی دیسپلین لای زۆرینه‌مان سه‌دایه‌کی ترسناکی هه‌یه ،پێی بێ ئارام ده‌بین،چونکه جۆرێک له مه‌ترسی و نیگه‌رانمان لا دروست ده‌کات.هه‌رنه‌بێت مه‌ترسی ئه‌وه‌ی ئازادی و سه‌ربه‌ستیی شه‌خسیمان له‌قاڵب بدرێ!!!
هیچ پرۆژه‌یه‌کی جیتر نیه بێ دیسپلین جۆش وتین و حه‌ماسه‌ت بێته ئه‌نجام.
هه‌روه‌ها باس له دیسپلینی شه‌خسی ده‌کات .ده‌ڵێ: دیسپلینی شه‌خسی له جه‌وهه‌ردا بریتیه له حه‌ماسه‌ت وتین و جۆش بۆ کاری داهێنه‌رانه ..
جارێکی دی ئه‌میش گرێ ئه‌داته‌وه به هونه‌ری شانۆوه ده‌ڵێ :دراما‌و شانۆ و مۆسیقا و وێنه کێشان وهه‌موو چه‌شنه توخمێکی داهێنانیان و هونه‌ریان تێدایه ، هاوکات ناتوانرێ ئه‌م هونه‌رانه بێ دیسپلین ئه‌نجام بدرێن..باشترین شێوه بۆ خوێندنی بیرکاری و زمان ئه‌وه‌یه ،که‌له‌ڕێگه‌ی شانۆوه فێری بین..
ئازار 25, 2009


ئافه‌رین فرمێسک خان به‌ڕاستی خوێندنه‌وه‌یه‌کی جوانت بۆ کردووه ، ئه‌م شێوازه نووسینانه چێژ و ئاارامییه‌ک ده‌به‌خشێت به‌ده‌روون . سه‌رکه‌وتووبن
ئارام جاف
که‌لار
دەستخۆش فرمێسک خان،،بابه‌تێکی زیندو و هه‌نوکه‌ییه و کۆمه‌ڵێک خاڵی باشت بزواندوە..له‌بیر نه‌چێت ژینگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی ڕۆلێکی باڵای هه‌ێه له گۆڕینی مرۆڤ به هه‌ردوو بارەکه‌دا(ئه‌رێنی و نه‌رینی) به‌ڵام دیسان ئه‌وە خودی مرۆڤه که دەتوانێت سالار و شای ئه‌و گۆڕانیه بێت که دەیکات..
سه‌رکه‌وتوبێت
ئاسۆ بیارەیی/ سوێدا