نوێترین ١٠ بابەت

هاوپۆلەکان

ئەرشیف

گەڕان لەماڵپەڕ

چوونه‌ژووره‌وه‌




دواهەمین ١٠ بۆچوون

دراوسێکان

سێکس و چێژ

ئاب 4, 2008

22.jpgسێکس و چێژ
د . سابیر بۆکانی
دکتۆرا ده‌روونناسی
زانکۆی سلێمانی

ئەگەر ئامانج لەپڕۆسەی سێکسیدا، تەنها زاوزێ و وەچەخستنەوە بووایە، دەبووایە جۆری مرۆڤایەتیش وەکو زۆرێک لەمێرووەکان، یەکجار نێرو مێ جووت بوونایەو پاشان نێرەکە کۆچی بکردایەو یان وەک ژەمەخواردنێک مێیەکە بیخواردباو زەرورەتی بوونی نەمایە. بەپێچەوانەی تەواوی گیانلەبەرانەوە، لەلای مرۆڤ ئامانجی سەرەکی لەپڕۆسەی جووت بوونی سێکسیدا؛ چێژوەرگرتنە نەک زاوزێ، ڕێگاکانی وەرگرتنی چێژی سێکسی لەنێوان نێرومێی مرۆڤدا، یاخود لەلای هەر یەکێکیان دوور لەویتر، زۆرو هەمەڕەنگن. تەنها زاوزێیە؛ یەکڕەنگەو یەک ڕێگای هەیەو زۆرجاریش دەبێتە ڕێگرو چێژی وەرگیراو کەمدەکاتەوە و نایهێڵێت.
پاڵنەری سێکسی مرۆڤ دەرئەنجامی گۆرانکارییە فسیۆلۆژییە لەپێکهاتەی کیمیایی هۆرمۆنەکانی جەستەداو لەلای پیاو، ئەوەندەی بەهۆی هاندەرو کارتێکەریی دەرەکییەوە دەوروژێت، ئەوەندە لەپێویستی ناوەکییەوە سەرچاوە ناگرێت. لەوانەیە وروژێنەرێکی سێکسی (بینراو، بیستراو، بۆنکراو یان وروژاندنی ڕاستەوخۆی ناوچەیەکی سێکسی جەستە) بەس بن بۆ ئەوەی تاکەکەس بۆ لای سێکس کێش بکرێت، بەبێ ئەوەی پشت بەئەندێشەو وێناکردنی مێشک ببەسترێت. لەمەشدا هەموو کەسەکان وەکو یەک نین. هەتا ئەزموون و شارەزایی تاکەکەس زۆرتر بێت؛ ئەوا کاریگەریی ئەندێشەو فەنتازیای وروژاندنی سێکسی زیاتر دەبێت. شایانی باسە لەپاڵنەریی سێکسدا: بچوکترین و کەمترین ئەندێشەو فەنتازیاو وێنای خەیاڵی، پێیان دەکرێت و دەتوانن پاڵنەری سێکسی پیاو بوروژێنن، بەڵام ژن بەئەندێشەو خەیاڵێکی قوڵترو وێناکردنی زۆرتر دەوروژێت، سەرباری پێویست بوونی ڕاستەوخۆی بەوروژاندنی ئەندام و ناوچەی سێکسی لەجەستەیدا.
ئەو ئامانجەی لەپشت فشاری سێکسییەوەیە، ڕزگار بوونە لەنائارامی و شڵەژانی ئەندامی بۆیە بابەتەکەی گشتییە، فشاری پاڵنەری سێکس نابینایەو وەکو بابەت، کەسێک لەیەکێکیتر جیاناکاتەوە. کاتێکیش کە بوروژێت و لەپێناوی تێرکردندا، ئامادەیە هەر شتێک کە دەستی دەکەوێت؛ بیکات بەبابەت. بابەتی هەڵبژێردراو؛ تەنها لەکاتی وروژاندنی کورتخایەندا دڵگیرو ویستراوەو دواتر تاماوەیەکی نیمچەدرێژ، خەسڵەتی دڵگیری و ویستراوی لەدەستدەدات. لەپاش تێربوون تەواوی ماسولکە خرۆشاوەکان خاودەبنەوەو لەداهاتوودا ناتوانرێت تاموچێژی تێربوونەکە بگەڕێنرێتەوە. ئەو پاڵنەرە فشارئامێزەو دابڕان و مانەوەی بەتێرنەکراوی، ئەبێتە هۆی ژان و ئازارو ناڵین و تێکدانی باری بایۆلۆژی و سایکۆلۆژی کەسەکە.
زۆرجار پیاو بۆ تێرکردنی سێکس و وەرگرتنی چێژ، لەهاوسەرەکەیەوە دەچێت بۆ ژنێکیتر (ئەمە لەبەر هۆکاری بایۆلۆژی و کۆمەڵایەتییە، بەدەگمەن لەلای ژن ڕوودەدات)، هۆکاری ئەم لادانەش تێر نەبوون و سەرچڵی و تۆڵەکردنەوەو هەڵاتن لەئارەزووی هاوڕەگەزیی و چێژی تابۆکراوەکانن. ڕەنگە پەیوەندی بەکەمی چێژی سێکسی وەرگیراویشەوە هەبێت. چونکە ئەو چێژەی لەپڕۆسەی سێکسیدا، ژن لەپیاوێکی وەردەگرێت، مەزنترە لەو چێژەی پیاو لێیوەردەگرێت. ژن لەپرۆسەی سێکسیدا چێژ وەرناگرێت ئەگەر دڵنیا نەبێت لەوەی خۆشویستراوە، ئەم مەرجەیان لای پیاو نییەو لەلای ئەو پاڵنەری سێکسی؛ تاکەکەسی و تایبەت و (لاشخێی) نییە، بۆیە پیاو هەموو ژنێکیتری خۆشدەوێت و لەگەڵیدا ئاسوودە دەبێت ئەگەر ژنە خۆشەویستەکەی، لێی دوور بوو. بابەت لەسێکسدا دەگۆرێت بەڵام لەخۆشەویستیدا گۆڕان قبوڵ ناکات، ئەمەیە خاڵی جەوهەریی جیاوازیی نێوان خۆشەویستی و سێکس.
لەتێربوونی لەپڕۆسەی سێکسیدا، پیاو ئارەزووی لەچێژی هەمەجۆرە، ئەمە هۆکارێکی سەرەکییە بۆ فرەژنی یاخود لەدەرەوەی هاوسەرگیریی کە دەچێتە لای ژنیتر، یان گرتنەبەری هەر ڕێگایەک کە بچێتە خانەی لادانە سێکسییەکانەوە. ڕەنگە هیچ کام لەمانەش نەکات بەڵام هەردەم باری دەروونی شێواو و شڵەژاو بێت. ژن لەبەرانبەر ئەم کێشەیەیدا پێویستی بەوەیە لەپڕۆسەی سێکسیدا بەرکاری ساردوسڕ نەبێ و هەموو جارێک ژنێکیتر بێت و خۆی هەمەجۆر بخاتەڕوو. بەمە ڕاستیی ووتەکەی نووسەری نەمسایی ئەلفێرد بۆگار دەسەلمێنێت کە دەڵێت: فرەژن زۆر کەمەو یەک ژنیش، زۆر زۆرە. ئەو پیاوەی لەژنێک تێبگات، توانیویەتی لەهەموو ژنێک تێبگات. لەپڕۆسەی سێکسی تەندروستدا؛ بۆ وەرگرتنی چێژی سێکسی و تێربوون، بۆ هاوسەنگی بایۆلۆژی و هۆڕمۆنی: یەک ژن بۆ پیاوێک زۆرە نەک زۆر ژن بۆ پیاوێک کەم بێت.

لەهاوپۆلی: ســــــــــــێكس

2 وەڵام بۆ “سێکس و چێژ”

  1. khelat | فەرموی:
    19-08, 2008 كاتژمێر 8:46 ناو

    berasti zoor jwane zoor sopas bo em zanyaryane

  2. khelat | فەرموی:
    19-08, 2008 كاتژمێر 8:48 ناو

    zoor sopas bo em zanyaryane berasty gelek jwane mn khelat le zaxo

بۆچوونەکان


« که‌سێتی هزر داسه‌پاوی ناچارکراو ( الوسواس القهري ) | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | خۆت مه‌ده‌ره‌ ده‌ست خه‌یاڵ »

Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964
designe-by-germeser
Valid CSS! Valid XHTML 1.0 Transitional