تهمموز 29, 2008
سێکـس لاى کورد حەرام و بڤە و تابووە….!
توێژەرى کۆمەڵایەتى : حەمەی ئەحمەد ڕەسوڵ
زایەندە، یاخود سێکس یەکێکە لە رەمەک و غەریزە گرنگەکانى ژیان، مانا و داتاکەشی، چوونە قوڵایی و تێگەیشتنە لە سێکس وەکو زانستێک پاشان وەکو پێداویستییەک لە ژیاندا و رەنگدانەوەیەتی لە کار و کردەوە و بیرکردنەوەی مرۆڤدا..!
بێگومان سێکس لە کۆمەڵگاى مرۆڤایەتیدا یەکێک بووە لە دۆزە حەرامکراو و تابووە هەرە گرنگەکان و گفتووگۆى ئاشکرا سەبارەت بە سێکس ، لە بابەتە قەدەغە و یاساغ کراوەکان و ئێمەش سەدان و هەزاران ساڵە نەوە دوای نەوە پیادەی ئەکەین و ئەو بیرە وشک و ئیفلیجە تۆخ ئەکەینەوە …! پاش دەرکەوتنى ئایین و رێسای ئایینزایی لە لایەک و دانانى تخووب و لە قاڵبدانى رەفتارى مرۆڤــ لە لایەن پیاوانى ئایینەوە، لە تابووە گرنگەکانى کۆمەڵى مرۆڤایەتى بووە و بێگومان لە جڤاتى کوردیدا وبە حوکمى دوو هۆکارى گرنگ، سێکس یەکێک بووە لە کوچکە یاساغ و تابووەکان، زانیارى و زانین لەبارەى سێکسەوە، وەکو ئەوەى کە غەریزەیەکى زۆر گرنگە و ژیان و مانەوەى مرۆڤى پێوە بەندە و زاووزێکردن وەکو کردارێکى کۆمەڵایەتى،یەکێکە لە کردەوە دیارەکانى مرۆڤـ.! کەواتە زانیارى کۆکردنەوە سەبارەت بە رەمەکى سێکس بە لاى تاکی کوردەوە شتێکى ئاستەم بووە و ئاستەنگێکی ئەوتۆى خراوەتە بەردەم و سەرچاوەکانیش دەماودەم و بەدزییەوە بوون، یاخود بارگاوى بووە بە خورافە ومیتۆلۆژیاو هێڵێکى پیرۆز و سامناکى بە دەوردا کێشراوە کە هەرگیز وەکو زانستێک تەماشاى بابەت و ماناى سێکسی نەکردووە…….!
رێنماییەکان سەبارەت بە سێکس، هەرگیز لە نەوەی کۆنەوە نەگەیشووەتە نەوەی نوێ .. یان باشتر بڵێین : لە باوانەوە نەگەیشتووەتە کوڕ و کچانیان، بەپێچەوانەوە، لە هاوەلڕ و برادەر و هەندێک خزمى هاوتەمەنەوە بووە.. بەڵام بێگومان ئەو زانیارى و ئامۆژگاریانە زۆر ڕووکەشن و شتێکى ئەوتۆ نین کە ئیدى مرۆڤـ بخاتە سەر هێڵى شەمەندەفەر و وەکوتیۆری و بیردۆزەیەک وەریبگرێت و لە ژیانی خۆیــدا پیادەى بکات..!
زۆر زانیارى قوولڕ و بەرفراوان هەن سەبارەت بە سێکس لاى ژن و سێکس لاى پیاو، کە چەندەها نەوەى ئێمەى کورد ژیاون و مردوون و زاووزێشیان کردووە و ئەو زانیارى و شارەزاییەیان لەگەلڕ سێکس و چۆنیەتى رەفتارکردن لەگەلڕ (رەگەزەکەى دیکەی بەرامبەردا) یان نەزانیووە و رەنگە رێژەیەکى زۆر لە ژنانى نەنک و داپیرەى کورد و بگرە دایکان و ژنانى کوردى هاوچەرخیش نەگەیشتوونەتە (پلە و پونتى ئۆرگازم)، کە دوا پلەى خۆشی و لەززەت بینینە لە سێکس و جەستەى رەگەزى بەرامبەردا، بەڵام ئەو دوو هۆکارە گرنگە، ئەبێت چی بن وا لە پشت ئەم ئاستەنگەوە وەستاون و رێگە نادات زانیارى و زانین، یاخود ئامۆژگارى و ڕێنــــوومایی زانستیانە بگاتە کوڕ و کالڕ و کیژانى کورد..!
یەک لەو دوو هۆکارە، بێگومان مۆدێل و شێوازى پێکهاتەى کۆمەڵایەتى جڤاتى کوردییە کە بۆتە ئاستەنگ، دابونەریت و بەها و عورفوعادەتى کۆمەڵایەتى کە سەرچاوەکەى لە خێلڕ و هۆز و خێزانى گەورەى کوردییەوە وەرگرتووە، بازنەیەکى داخراوى لە دابونەریت و مۆدێل و شێوازى بیرکردنەوە و کردار و کردەوە و رەفتارى کۆمەڵایەتى کەسی کورددا ئافەریدە کردووە کە سێکس و باسکردنى ئامراز و ئامێرى زاووزێکردن لە نێرومێدا بە تابوو، بە یاساغ و بە عەیب و بە نەنگییەک لە قەڵەم بدات و لە هیچ مەجلیس و کۆڕ و کۆبوونەوەیەکدا رێگەى پێنەدراوە بە ئازادى و سەربەستى باسی سێکس وەکو رەمەکێک یان زانستێک یان چێژێک یاخود پێویستییەکى ژیان و مانەوە بکرێت..!
بە پێچەوانەوە هەمیشە سێکس و رەهەندەکانى لە جڤاتى کوردیدا یەکێ لە کوچکە یاساغ و تابووەکان بووە و نەک بە پەردە داپۆشراو بووە بەڵکو بەردێکیان لەسەر داناوە و لە نەوەیەکەوە بۆ نەوەیەکى دیکە ئەم رەفتار و بیرکردنەوە چەقبەستووەیان پیاکردووە و ئەگەر تۆزێک لە سەردەمانێکى پڕ نوور و روناکیشدا پزیزکى رووناهییەک هەبووبێت، یەکسەر موحافیزکاران و کۆنەخوازان رەنگەکەیان تۆخ کردۆتەوە و سنوورێکى سووریان بە دەورى ئەو بازنە داخراوەدا کێشاوە و هەرکەسێک باسی سێکس و زانیارییەکانى سێکسی کردبێت، یاخود ویستبێتى باسکردنى سێکس و پەیوەندى سێکسى نێوان هەردوو رەگەزى نێر و مآ، تۆزێک شەفافییەت بە خۆوە بگرێت، ئیدى دار و بەرد و کوتەک و تێڵایان ناردۆتە خزمەتى و (وەکو ئێرانى ئیسلامى ئەوڕۆکە) بەبەرد رەجمى ئەکەن و ئاکار و کەرامەتى ئەڕوشێنن و لە زێدەکەی خۆی شاربەدەرى ئەکەن…. !
هەمیشە خێلڕ و داب و نەریتە چەقبەستووەکانى داکۆکیان لە مۆدێلى تەسکى بیرکردنەوە و کردەوەى نەزۆک و چەقبەستووى کۆنەخوازان و موحافیزکارانى نێو کۆمەڵگەى کوردى کردووە، هەروەها بیریشمان نەچێت لە پشت ئەم هۆکارەشەوە، هۆکارى ئایینى وەستاوە و زەمینە خۆشکەر بووە بۆ ئەوەى زانیارییەکانى بشاردرێنەوە و بە گوناه و بە تەکفیر دابنرێن و باس و خواس لەسەر سێکس و زایەندەى مرۆڤـ زۆر بڤەکراوە و پیاوە ئایینیەکان هەمیشە هالەیەکى پیرۆز و وەبەر و ترسناک بەدەورى سێکسدا دروست ئەکەن و رەگەزى نێر و مآ بە ئاگر و بەنزین ئەشوبهێنن و سنوور و هێڵە سوورەکەیان وا لێکردووە کە گڕوتینى ئاگریشی لێ بەرز ببێتەوە و ئیتر ببڕاى ببڕ کەس نەوێرێت بە دزییەوە و بە نهێنیش باسی سێکس بکات…!
لە کۆمەڵگەى هاوچەرخى کوردیدا، یەکێک لەو سەرچاوانەى کە زۆر کەمن و بە زمانى کوردى بە دەگمەنى ئاوڕیان لێدرابێتەوە باسی بابەتى سێکسە، چ بۆ پیاو و چ بۆ ژن، وەکو زانیارى و زانستێک کە لە لابۆر و تاقیگەکانى ژیانى رۆژانەدا پیادە بکرێن و بە خراپی بەکارنەیەن و بە خراپی و نێگەتیڤیش بەسەر پەیوەندى و مامەڵەکردنى نێر و مێدا نەشکێتەوە، چونکە زۆر لە گیروگرفتەکانى دیاردەى جیابوونەوە و تەڵاق، هۆکارى ساردى سێکسی و لەیەک نەگەیشتن و لەیەک دووریی مەسەلە و کێشەى سێکسییە لە نێوان ژن و مێرددا ، بەڵام ناتوانن ئەم کێشەیە لاى هەموو کەسێک باس بکەن و بکرێت بە بابەت و کێشەى سەرەکى لەبەردەمى دادگادا، هەزاران خێزان (بەتایبەتى خێزانە بچووک و نوێیەکان کە منداڵیان نەبووە…!) لەبەر هۆکارى سێکسی و کێشە بێشوومارەکانى پەیوەندى سێکسی نێوان ژن و پیاوەوە، خێزانیان هەڵوەشاونەتەوە و لێک ترازاون و تەڵاق و دوژمنایەتى لەجێگەى یەکبوون و خۆشەویستى دانراون و کەسیش نەیتوانیووە بە راستى و بەدرووستى کێشە سەرەکییەکە ئاشکرا بکات و لێی بکۆڵێتەوە و (ئەگەر بوار هەبووبێت!) رێگەچارەیەکى یەکجارەکی وبنەبڕى بۆ بدۆزنەوە…!
بێگومان ئاشکرایە زانین و زانیارى دەربارەى هەربابەتێک لە ژیانى مرۆڤایەتیدا ( بە تایبەت بۆ دۆزێک
کە گرنگ بێت و پەیوەندى راستەوخۆى بە مرۆڤەوە هەبێت) باشترە لەوەى کە مرۆڤــ حۆل حۆل و گێل گێل لە شێوەى مەڕ و گوێلکێک بێت و بچێت و بخەوێت و بخوات و بپەڕێت، ئیدى جاهیل و بێسەواد و کاڵفام بێت، هەروەها فڕى بەسەر دەورووبەر و ژینگەکەیەوە نەبێت و وەکو گیانەوەر بژی و بمرێت، ئەمەش کارەساتێکى تراژیدییە و زەنگێکى خەتەرناکە، لە جڤات و کۆمەڵگایەکدا بژیت بەڵام هیچ کۆد و رەمزێکت دەرباری پێویستییەکانی ژیانت بۆ نەکرێتەوە، هەموو شتێک قەدەغە و یاساغ کرابێت و دار و بەردى بەسەردا نرابێت و شاراوە و پەنهان بمێنێتەوە لە بەردەمى مرۆڤێکدا کەوا کە بە دەستى خۆى رۆکێت و کۆمپیوتەر و فڕۆکە و کەشتى ئاسمانى درءست کردبێت و بە پێى خۆى و توانا لەبن نەهاتووەکانى گەیشتبێتە (مانگ و مەریخ) و هەزاران ئافەریدە و داهێنانى چآ کردبێت و کەچی سەبارەت بە بابەت و کێشەیەکى گرنگى وەک (سێکس لاى نێر و مآ) هیچ نەزانێت و وەکو مێگەل لێخوڕێت … ئەمە تەنها کارەساتە و هیچی تر …!
ئێمە لە کۆمەڵگەى باوکسالارى و نێرسالاریدا دەژین و کەچی رێژەیەکى زۆر لە پیاوان نازانن چۆن هەڵسوکەوت لەگەلڕ هەست و سۆز و چێژ و لەزەتى ژنانى خۆیاندا بکەن… ئێمە هەرچەندە رۆشنبیر و شارەزا و خوێندەوار بین، بەڵام هەمیشە پێویستمان بە ئامۆژگارى و رێنومایی ئافرەتان هەیە و پێویستە گوێیەک لەوان بگرین و گوێبیستى هەست و سۆز و ناخى ژنان بین، بۆئەوەى هەر هیچ نەبێت ژیانى خۆمان بەختەوەرتر و ئاسودەتر بێت… چونکە ئێمە لەگەلڕ رەگەزى مێدا ژیان بەسەرئەبەین و ژن ئەبێتە هاوسەرمان، ئەى گوایە نەنگى و سوکایەتییە ئەگەر بێت و گوآ لە ئامۆژگارى و رێنووماییەکانى ئەوان بگرین، ئەى باشە ســـــوودى هەیە بۆ ئاستى لەززەت و چێژ لێبینینى خۆمان، ئەى پلەى ئۆرگازم پەیوەندى بە جەستەى خۆمانەوە نییە…! کە یەکێکە لە خۆشترین تامو چێژەکانی ژیان …!
لەو ئـــاقارەوە من لە گرنگى و پێویستى ئەم کتێبە تێئەگەم، ئەو ئامۆژگارییانە زۆربەیان لێکۆڵینەوەى مەیدانین و کۆکردنەوەى زانیاریین، لەبەرئەوە ئەم کتێبە بچووکە ناچێتە خانەى بازرگانى و بازرگانێتى کردن بە بابەتى سێکسەوە، چونکە پێویستە ئێمە لە کەلی شەیتان بێینە خوارەوە و سوارى ملی (باوکسالاریی) خۆمان نەبین، پێویستە ئێمە گوێڕایەڵـى ئەو هۆکارانە بین کە ژیانمان بۆ بەختەوەرتر و ئاسوودەتر ئەکات، پێویستە ئێمە بەوپەڕى شەفافیەت و لۆژیکیەوە مامەڵە لەگەلڕ وردودرشتى ژیانى خۆماندا بکەین و بچینە ژێر پێستى وردەکاری و جومگە گرنگەکانییەوە ،بەتایبەتی ژیانێک کە پەیوەندی کە خۆمان و نیوەکەی دیکەمانەوە هەبێت .
بێگومان زانیاری و زانین دەربارەی هەموو شتێک لە نێو خێزانەکەماندا گرنگە بۆوەی ژیانمان بە ئاسوودەیی و بەختیاری بچێت بەڕێوە ، چونکە ئێمە لە جێگەیەکی دیکەدا و لە دەرەوەی خێزاندا گوزەران ناکەین، یەکێک لەو گرفتانەش کە خێزان و پەیوەندی ژن وپیاو هەراسان ئەکات و بەرەو نوغرۆ بوونی ئەبات پەیوەندی و ڕۆشنبیری سێکسییە ، پیاوانی ئێمەش وەکو ژنان بە ڕێژەیەکی زۆر ، زانیاری و باکگراوندیان سەبارەت بە سێکس و خواست وئارەزووی ژنان زۆر کەمە نزیک ئەبێتەوە لە هیچ …! لە ڕاستیدا یەکێک لەو هۆکارانەش کە وایکردووە ژن و پیاوی ئێمە گرنگی ئەوتۆ بەو بابەتە نەدەن بێجگە لەوەی کە مێژووی ئەم دەڤەرە هەمیشە جەنگ و شەڕوکوشتار بووە ، نەبوونی کتێب و سەرچاوەشە بە زمانی کوردی و نەوەی کۆن ئەو بوارەیان پشتگوێ خستبوو ، یەکێک بوو لە تابووە هەرە خەتەرناکەکان و نەبوونی بوێری ونەبەردیش لەوەدا کە ئەو کۆت و زنجیرە بشکێندرێت و بەرەنگار بوونەوەیەک بەرپا ببێت و سنوورەکانی سەلەفییەت و کۆنەخوازیی ببەزێنرێت ، گەورەترین فاکتەرێکن لە پشت بوونی ئەو دیاردەیەوە .
لێرەوە بانگەشەی خۆم بۆ ڕەگەزی پیاوان ڕائەگەیەنم و پێیان ئەڵێم : زۆر لە بوارەکانی ژیانمان بە کرچوکاڵی و نائومێدی و بێدەرەتانی ئەگوزەرێنین ، ئێمە زۆربەمان لە نەخوێندەوار و بێسەواد ئەچین ،ئەوەی بەلامانەوە گرنگ نییە خوێندنەوە و خۆ ڕۆشنبیر کردنە ، ئەوەی کە گرنگی پێنادەین کۆکردنەوەی زانین و مەعریفەیە لە هەموو بوار و کایە جیا جیاکانی ژیانماندا .. بەڵام خۆ زۆربەی زۆرتان گرنگی بە سێکس و لەززەت بینین و پەیوەندی شەرعی و ناشەرعی ئەدەن لەگەڵ ژناندا ، زۆربەی زۆرتان پیریش ئەبن و کەچی هێشتاکە هەرزەکارن و خەریکی چاوباشقاڵی و مێبازین و سەر سیلەی کۆڵان و شەقامەکانتان گرتووە و لە ڕان و سمتی ژنان ڕائەمێنن ، کەواتە پێویستیشە گوێیەک لەو ژنانە بگرن کە ئامۆژگاری و ڕێنوومایتان ئەکەن کە چۆن سێکسیان لە تەکدا بکەن و ڕازییان بکەن ، پڕۆسەی سێکس لەگەڵ پڕۆسە و کرداری نانخواردندا جیاوازییەکی ئەوتۆی نییە ، هەردووکیان شێواز و پرەنسیپ و ئۆسوڵی خۆی هەیە و، با هەوڵێکی جیددی بدەین لە وانەکانی سێکس و لە پرەنسیپە گرنگەکانی سێکس بگەین و داخوازی و پەیوەندی و خواستی ژنان بە شێوەیەکی سیستماتیکی و کۆنکریتی ڕاست ودرووست پەیڕەو بکەین ……!
لەهاوپۆلی: ســــــــــــێكس, کۆمهڵناسی
« دیاردهی ژن کوشتن : بهرههمی توندوتیژییهکی بهرکهماڵه لهکوردستاندا | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | چۆن ڕووبهڕووی ڕهفتاری کارمهندهکان دهبیتهوه »
Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964

qsekantan zwr zwr juane.zwr jar debem be miuani malpereketan.hemw xetai bawkw daike ew shetei wa le derwni xushkw berakan mana natwanen heli rejen le beran beri bawkw daik da.be shteki grengi nazanen daikw bawk.ta xushian basi sex ken bw menda lekanian.be sepaseww beratan karim meriwani
selaw.mandw bunitan le ekam bw malperketan.emei kurd ber le hemushtek.de bet be bashteri riga derawsekanman be na sin.daik w bab iarmeti mendalekan ben agar kech ben ian kur ba iek ter bian nasenen.regai ters ne xene ber peian.ew derawse dze ian piaw kuje.agar tekeli iek ne ben mendalan ian lawan hich te nagen le jian ian sex wxusheuysti.de bet derawse iar meti iek be dein.ta lawani taze iek ter benasen