تهمموز 17, 2008
هێزی سێکسی لای پیاوان
توێژه‌ری ده‌روونی
سامان سیوه‌یلی
ئاشکرایه که سێکس فه‌رمانێکه له‌و فه‌رمانانه‌ی که جه‌سته‌ی مرۆڤ ئه‌نجامی ئه‌دات . بۆ ئه‌وی ئه‌م پرۆسه‌یه به‌شێوه‌یه‌کی ته‌واوکار ئه‌نجام بدرێت پێویسته چه‌ند فاکته‌رێک بوون یاخود ئاماده‌ییان هه‌بێت . هه‌ندێک له‌م فاکته‌رانه جه‌سته‌یین و هه‌ندێکیان ده‌روونین . لاسه‌نگی یان ناته‌واوی له‌هه‌ر لایه‌کیاندا هه‌بێت کار له‌پرۆسه‌ی سێکسی ده‌کات و ناته‌واوی ده‌کات . به‌گشتی هێزی سێکسی لای پیاوان ( نێر ) به‌نده به کۆمه‌لێک فاکته‌ره‌وه که ئه‌مانه‌ن :
هه‌ردوو گون ده‌بێت له‌بارێکی سروشتی ( ئاسایی ) دا بن له‌ڕووی پێکهاته‌وه و له‌ڕووی ده‌ردانی سپێرمه‌وه ، هه‌روه‌ها هۆرمۆنی گون که گرنترین هۆرمۆنی باڵاده‌سته له‌هێزی سێکسی پیاواندا ، ئه‌م هۆرمۆنه له‌خانه‌ی تایبه‌تی له‌هه‌ردوو گوندا ده‌ڕێژرێن ، هه‌رکاتێک که‌م ڕژا ئه‌وا هێزی سێکسی که‌م ده‌کات وه ئه‌گه‌ر له ڕژان وه‌ستا ئه‌وا هێزی سێکسیش نامێنێت . هه‌ربۆیه ڕژانی ئه‌م هۆرمۆنه به‌شێوه‌یه‌کی سروشتی به‌یه‌کێک له ڕه‌گه‌زه گرنگه‌کانی هێزی سێکسی داده‌نرێت .
هه‌روه‌ها فاکته‌رێکی تر له‌و فاکته‌رانه‌ی هێزی سێکسی له‌سه‌ر به‌نده ، ڕه‌پ بوونی ئه‌ندامی نێرینه‌ی پیاوانه ( چووک ) . واته بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی سێکس کردن به‌شێوه‌یه‌کی سروشتی و ڕێک و پێک بڕوات ده‌بێت چووکی پیاو له‌باری ڕه‌پ بوونی ته‌واودا بێت . بۆ ڕوونکردنه‌وه‌ی زیاتر لێره‌دا وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره ئه‌ده‌ینه‌وه که ده‌ڵێت .. ڕه‌پ بوون چۆن ڕوو ئه‌دات ؟
کۆئه‌ندامی ده‌مار زاڵه له‌سه‌ر چالاکیه سێکسیه‌کانی مرۆڤ هه‌روه‌کو زاڵه له‌سه‌ر چالاکیه‌کانی تری جه‌سته‌دا . له‌م کۆئه‌ندامه‌دا دوو ناوه‌ند هه‌یه یه‌که‌میان له مۆخدا و دووه‌میان له‌به‌شی لۆکه‌یی له دڕکه په‌تکدا ، کاتێک پیاو ده‌وروژێت به وروژێنه‌ریکی سێکسی جا به‌بینینی به‌شێکی سه‌رنج ڕاکێش بێت له‌جه‌سته‌ی مێدا یاخود به‌بینینی فیلمێکی سێکسی یان له‌ڕێگه‌ی زینده خه‌ونه‌وه یان … هتد ، ئه‌وا وێنه‌ی ئه‌و وروژانه له‌سه‌ر مۆخ ده‌نه‌خشێ ، به‌مه‌ش ئه‌و ناوه‌نده‌ی تایبه‌ته به‌چالاکی سێکسی له‌مۆخدا کاریتێده‌کرێت و هێما ده‌نێرێت بۆ ده‌ماره‌کانی دڕکه په‌تک ، ئه‌ویش به‌ڕۆڵی خۆی ئاگاداری ده‌داته ده‌ماری مولووله خوێنه‌کانی تایبه‌ت به ئه‌ندامی زاووزێ ، ئاکامی ئه‌مه‌ش ئه‌و مولوولانه ده‌کرێنه‌وه و پڕ ده‌بن له خوێن به‌مه‌ش ڕه‌پ بوون ڕووئه‌دات .
جگه له‌مانه‌ش فاکته‌ری ده‌روونی یه‌کێکه له ڕه‌گه‌زه هه‌ره گرنگه‌کانی هێزی سێکسی لای پیاوان ، هه‌تا ته‌ندروستی ده‌روونی جێگیر و ئاسایی بێت ، هێنده پرۆسه‌ی سێکسی ئاسایی ده‌ڕوات به‌ڕێوه و به‌ئامانج ده‌گات ، پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ش ڕاسته ، گرفته ده‌روونی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان ده‌بنه ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م هێزی سێکسیدا و له کرده‌یی پیاو که‌م ده‌کاته‌وه ، بۆیه بوونی خۆشه‌ویستی پێویسته وه‌ک ساباتێک تا ژیانی هاوسه‌رێتی له‌ژێر سایه‌یدا ئاڕاسته‌ی ئاسایی خۆی وه‌ربگرێت . به‌داخه‌وه زۆرجار ژووری نووستن و سه‌رجێگا ده‌بێته هۆڵی دادگا و ژن و مێرد یه‌ک ئه‌وی دی تاوانبار ده‌کات و کێشه و گرفته‌کانیان ده‌هێننه ناو جێگای نووستنه‌وه ، به‌مه‌ش باری ده‌روونی ئاڵۆز ده‌بێت و کاریگه‌ری له‌سه‌ر هێزی سێکسی جێده‌هێڵێت .
خۆراکیش کۆڵه‌که‌یه‌کی تره له کۆڵه‌که‌کانی هێزی سێکسی ، جۆری ئه‌و خۆراکانه‌ی که‌سێک ده‌یخوات کاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر هێزی سێکسی . چونکه جه‌سته‌ی دروست و چالاک فه‌رمانه‌کانی به‌شێوه‌یه‌کی دروست به‌جێده‌هێنێت ، خۆراکیش سوته‌مه‌نیه‌کی پێویسته بۆ جه‌سته بۆ ڕاپه‌ڕاندنی فه‌رمانه پێویسته‌کانی ، که‌بێگومان چالاکی سێکسی یه‌کێکه له‌وانه .
هه‌روه‌ها بۆماوه به فاکته‌رێکی تر داده‌نرێت له‌م بواره‌دا ، مرۆڤ له‌ڕێگه‌ی بۆماوه‌وه هه‌ندێک له سیفاته جه‌سته‌یی و ئه‌ندامیه‌کانی له باوانه‌وه بۆ ده‌گوێزرزیته‌وه ، سیفاته سێکسیه‌کان یه‌کێکن له‌م سیفاتانه ، که تیایدا پێکهاته و توانای ڕاپه‌ڕاندنی پرۆسه‌ی سێکسی ده‌گوێزرێنه‌وه .
وێرای ئه‌مانه‌ش ژینگه کاریگه‌ری روون و به‌رچاوی هه‌یه له‌سه‌ر هێزی سێکسی ، به‌جۆرێک که‌کاریگه‌ری ژینگه که‌متر نیه له کاریگه‌ری فاکته‌ره‌کانی پێشوو ، چونکه په‌روه‌رده‌ی سێکسی دروست تێڕوانینێکی دروست به‌رهه‌م ده‌هێنێت به‌رامبه‌ر به ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ر ، چالاکی سێکسی و مرۆڤ دوورده‌خاته‌وه له بیروڕای هه‌ڵه و گرێی ده‌روونی و ترس و شڵه‌ژان له‌م بواره‌دا ، پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ش ڕاسته .
ئه‌وه‌ی شایانی ئاماژه بۆکردنه توانای سێکس کردن جیاوازه له توانای مناڵ بوون ، چونکه هه‌روه‌ک ئاماژه‌ی بۆکرا توانای سێکسی به‌نده له‌سه‌ر چه‌ند فاکته‌رێکی ئه‌ندامی و ده‌ماری و ده‌روونی و کۆمه‌ڵایه‌تی ، به‌ڵام توانای مناڵ بوون به‌نده له‌سه‌ر چه‌ند فاکته‌رێکی تر ، له‌وانه : ده‌بێت سپێرمه‌کانی پیاو ساغ و زیندوو و له‌بارێکی سروشتی‌دا بن و توانای پیتاندنیان هه‌بێت ، جگه له‌هه‌ندێک فاکته‌ری تر که ده‌بێت له‌که‌سی به‌رامبه‌ر ( هاوسه‌ر ) دا هه‌بێت وه‌ک دروستی مناڵدان و هێلکه‌دانان و … هتد . جاری وا هه‌یه که‌سێک خاوه‌نی هێزێکی سێکسی گه‌وره‌یه به‌ڵام نه‌زۆکه ، به‌پێچه‌وانه‌وه که‌سێک توانای سێکسی لاوازه به‌ڵام نه‌زۆک نیه . هه‌روه‌ها هیچ په‌یوه‌ندیه‌ک له‌نێوان گه‌وره‌یی و بچوکی چووکی پیاوان و هێزه سێکسیه‌که‌یدا نیه .
لەهاوپۆلی: ســــــــــــێكس
« سێکسی کۆم ( جووت بوون له‌پشته‌وه ) | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | هۆکاره‌کانی توشبوونی مناڵ به کێشه ده‌روونیه‌کان »
Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964
