حوزه‌یران 24, 2008
ڕۆڵی فاکته‌ره ده‌روونیه‌کان له‌لاوازکردنی ڕه‌پ بوونی چووکی پیاواندا
توێژه‌ری ده‌روونی
سامان سیوه‌یلی
نامه‌وێت لێره‌دا باس له‌و حاڵه‌ته بکه‌م که ڕه‌پ بوونی چووکی پیاو به‌په‌ککه‌وته‌یی ده‌گات ، واته ڕه‌پ بوون ڕوونادات و چووک فه‌رمانه‌کانی خۆی به‌جێ ناگه‌یه‌نێت له‌پرۆسه‌ی جووتبوونی سێکسیدا . به‌ڵکو ده‌مه‌وێت باس له‌و حاڵه‌ته بکه‌م که ڕه‌پ بوون ڕووده‌دات به‌ڵام ڕه‌پ بوونێکی ته‌واو نیه واته لاوازی له ڕه‌پ بووندا ، ئه‌م حاڵه‌ته لای زۆرێک له‌وانه‌ی له‌گه‌ڵیاندایه ده‌بێته مایه‌ی دڵه‌ڕاوکێ و دروستبوونی هه‌ندێ بیروڕای هه‌ڵه له‌سه‌ر ئه‌م ڕه‌وشه که‌دواجار کاردانه‌وه‌ی خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر بڕیار و بیرکردنه‌وه‌یان به‌رامبه‌ر سێکس و هاوسه‌ر و پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری ، ته‌نانه‌ت جاری واهه‌یه ئه‌و که‌سانه‌ی لاوازی ڕه‌پ بوونیان هه‌یه به‌هۆی بیروباوه‌ڕی هه‌ڵه‌وه دوور ده‌که‌ونه‌وه له کاری سێکسی و تووشی ساردی سێکسی ده‌بن له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی کاتدا ، هه‌ندێکی تر له‌م که‌سانه وا تێگه‌یشتوون که ئه‌نجامدانی سێکس پێویستی به چوکێکی ئاسنین هه‌یه واته ده‌بێت ڕه‌پ بوون له‌وپه‌ڕی به‌هێزی و توندیدا بێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت چێژ ببه‌خشێته هاوسه‌ره‌که‌ی ، ئه‌مه‌ش دووباره بیروڕایه‌کی هه‌ڵه‌یه .
هۆکاره‌کانی لاوازی ڕه‌پ بوون کامانه‌ن ؟
1- ته‌سکی یان که‌می ژماره‌ی مولووله خوێنینه‌کان له چووکدا که‌ده‌بێته هۆی که‌می هاتنی خوێن بۆ ناو ئه‌و مولوولانه .
2- خه‌فه‌ت و جه‌نجاڵ بوونی بیر و مێشک به‌و کێشه و ته‌نگژانه‌ی تووشیان ده‌بین له‌ژیانی ڕۆژانه‌ماندا ، ئه‌م باره ده‌روونیانه ده‌بنه به‌ربه‌ست له‌تێپه‌ڕبوونی خوێن به مولووله‌کانی خوێن له چووکدا چونکه هه‌ر کاتێک مێشک سه‌رقاڵ بوو به‌بیرکردنه‌وه و لێکدانه‌وه‌وه ئه‌وا پێویستی به‌خوێنی زیاتر هه‌یه به‌م هۆیه‌وه له‌م کاتانه‌دا خوێنێکی زۆر ڕووده‌کاته مێشک ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی که‌مبوونه‌وه‌ی چوونی خوێن بۆ چووک و لاوازکردنی ڕه‌پ بوون .
که‌واته ته‌نگژه ده‌روونیه‌کان و جه‌نجاڵ بوونی مێشک وه‌ک فاکته‌رێک ڕۆڵێکی گه‌وره ده‌گێڕێت له‌لاوازکردنی ڕه‌پ بوون . هه‌روه‌ک چۆن گه‌ده دوای خواردنی ژه‌مه خواردن به‌شێکی زۆر له‌خوێن بۆ خۆی کێش ده‌کات بۆیه کارێکی هه‌ڵه‌یه که پاش نان خواردن کت‌وپڕ سێکس ئه‌نجام بدرێت چونکه له‌م حاڵه‌ته‌دا خوێنی ته‌واو ناگاته مولووله‌کانی چووک و ڕه‌پ بوون لاواز ده‌بێت ، هه‌ربۆیه باشتر وایه کاتی نێوان خواردنی ژه‌مه خواردن و کاری سێکسی لانی که‌م دوو کاژێر بێت . به‌هه‌مان شێوه‌ش کارێکی هه‌ڵه‌یه که جه‌نجاڵی و بیرکردنه‌وه‌ی خراپ و لێکدانه‌وه‌ی کێشه‌کان ببرێنه ناو جێگه‌ی نووستنه‌وه که بێگومان لاوازی ڕه‌پ بوونی لێده‌که‌وێته‌وه .
لاوازی ڕه‌پ بوون ڕێگه له‌ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی جووت بوون ناگرێت وه‌ک که‌سانێک بیری لێده‌که‌نه‌وه و کردوویانه به‌خه‌می خۆیان به‌ڵکو ڕه‌پ بوونی چووک ئه‌گه‌رچی لاوازیش بێت به‌ڵام توانای چوونه ناو زێی ئافره‌تی هه‌بێت به‌سه بۆ ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی جووت بوون به‌مه‌رجێک سۆز و خۆشه‌ویستی پێویست باڵ بکێشێت به‌سه‌ر پرۆسه‌که‌دا و وروژاندنی ته‌واو و هه‌ستێکی سێکسییانه‌ی ئاڵوگۆڕ له‌هه‌ردوولایه‌نی پرۆسه‌که‌وه ئه‌نجام بدرێت .
ئه‌ی که‌واته له‌م ژیانه پڕ جه‌نجاڵی و ته‌نگژه‌یه‌دا چی بکرێت باشه له‌م بواره‌دا ؟ باشتر وایه بۆ دوورکه‌وتنه‌وه له‌م کێشه‌یه و ئه‌نجامدانی سێکسێکی دروست و چێژ به‌خش و بێ گرفت :
1- مێشکمان ئارام بکه‌یه‌نه‌وه له‌ڕێگه‌ی وه‌رزش و مه‌له‌وانی و یۆگاوه .
2- کێشه و خه‌مه‌کانمان پێش نووستن له‌گه‌ڵ خۆماندا باس بکه‌ین یان له‌سه‌ر کاغه‌زێک بیاننووسین ، یان له‌گه‌ڵ هاوسه‌ردا چه‌ند کاژێرێک پێشتر باسیان بکه‌ین بۆئه‌وه‌ی له‌کۆڵ خۆمانیان بکه‌ینه‌وه و به‌و کۆڵه‌وه نه‌چینه ناو جێگه‌ی نووستنه‌وه . باس نه‌کردنی هه‌ر کێشه‌یه‌ک له‌ناو جێگه‌ی نووستندا که جه‌نجاڵی مێشک و بیرکردنه‌وه‌ی خراپ به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت .
3- خۆئاماده‌کردن بۆ جووت بوون به‌ر له‌ده‌ستپێکردنی پرۆسه‌که ئه‌مه‌ش له‌ڕێگه‌ی گۆڕینه‌وه‌ی ووته‌ی شیرین و سۆز به‌خش له‌هه‌ردوو لایه‌نه‌وه .
4- په‌له نه‌کردن له‌جووت بووندا و ورووژانی ته‌واوی هه‌ردوو لایه‌ن .
5- هاوکاریکردنی ئافره‌ت بۆ مێرده‌که‌ی له‌ڕێگه‌ی پاک و خاوێنی ڕاگرتنی جه‌سته و ژووری نووستن و گرنگی دان به ڕوخسار و جلوبه‌رگی نووستن .
لەهاوپۆلی: ســــــــــــێكس
« نه‌خۆشیه ده‌روونیه‌کان له‌نێوان شاردنه‌وه و ڕاوێژکردندا | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | ڕه‌هه‌ندی شوێن له‌زمانی جه‌سته‌دا »
Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964
