نوێترین ١٠ بابەت

هاوپۆلەکان

ئەرشیف

گەڕان لەماڵپەڕ

چوونه‌ژووره‌وه‌




دواهەمین ١٠ بۆچوون

دراوسێکان

سێکس و هۆرمۆن

مارش 23, 2008

images111.jpgسێکس و هۆرمۆن
نووسینی :
د.ئه‌فرام محه‌مه‌د حه‌سه‌ن
پسپۆری نه‌خۆشیه‌ ده‌روونیه‌کان

لەدێر زەمانەوە مرۆڤ لەو باوەرەدا بووە کە تاکی بەهێز و توندوتیژ لەرووی سێکسیەوە بە تواناوگەرمترە لە تاکی لاواز، ئەم بۆچوونە هەڵەیە وای لە کۆمەلگەی عەرەبی کردبوو بۆ بوونی منداڵی بەهێز و منداڵی نێرینە رێگە بدەن خێزانەکانیان بچنە لای پیاوێکی بەهێز بۆ ماوەیەکی دیاری کراو تاکو دڵنیا دەبوون خێزانەکانیان سکیان هەیە پاشان دەیانگەراندنەوە بۆ لای خۆیان. لای مێینەش هەمان بۆ چوون هەیە کە ئافرەتی قەلەو باشترە ، زۆر جار لە کۆمەلگە رۆژهەلاتیەکاندا لە کاتی هاوسەر گرتندا خۆشەویستی و لێک گەشتن و رەفتاری شیاو و کەسێتی گونجاو گەلێ سیمای جوانی تر وەلاوە دەنرێ چەند کیلۆیەک گۆشتی زیادە دەکرێتە سەنگی مەحەک و لە بری عەقل ومەعریفەت تەنها گۆشت مارە دەکرێ، بێگومان مەبەست ئەوەنیە کە قەلەوی نەنگی بێت بەلام لە کاتی بونی عەیبەشدا قەلەویەکە بۆی دەشارێتە بۆیە پیشینان ووتویانە کیلۆیە گۆشت هەزار عەیبە دەشارێتەوە!! لە رۆژگاری ئەمرۆشدا هۆکاری هەزار نەخۆشیە !!
ئەمەش وای کردووە هەردوو رەگەز هەوڵ بدەن بۆ خۆ قەلەوکردن لەرێی بەکارهێنانی حەب و دەرزی ( تێستۆستیرۆن و ئەندرۆجین وئیسترۆجین و پرۆجیستیرۆن ) نرخی ئەم پێک هاتانەش بە هەموو شێوەکانیەوە لە بازارەکانی خۆماندا جێی گۆمانە) ، نێرینە بۆ گەورەکردن و بەهێزکردنی ماسولکەکانی زۆر جار پەنا دەباتە بەر بەکارهێنانی ئەم مادانە بۆ ریکۆرد کردنی ئەنجامێکی باشتر و رازی کردنی راهێنەرەکەی وخۆ هەڵکێشان لە ناو هاورێکانیدا و مێینەش بۆ خرکردنی روومەت وگەورەکردنی شان ومل و کەمەری زۆر چاک دەزانێ پیاوی رۆژهەلاتی دوای گۆرانی پورتوقالە حەز لەچی دەکات بە ئاسانی دەتوانێ لە چاوی دەستگیران وهاوسەرەکەیەوە رەوتی سێکسی ئەو بخوێنێتەوە!.( زۆر جار مێینە پەنا دەباتە بەر بە کارهێنانی حەبی دیکسۆن بۆ گەیشتن بەم مەبەستە کە ژمارەیەکی زۆر کاریگەری لابەلایی هەیە)
ئەوەی جێی داخە تاک زۆر جار لە ژێر رێنمایی دکتۆردا یان لەرێی دەرمانخانەکانی لاکۆلانەوە ئەم حەب ودەرزیانە بەکاردێنی کە دەشێ بۆ ئەم مەبەستە بۆی بنوسرێ یان بۆ نەخۆشیەکی تر کە پێویستی بەم چارەسەرەیە .
لێرە ناکرێ باسی سەرجەم زیانەکانی ئەم پێک هاتانە بکەین چونکە تەوەرێکی زۆر گەورەترمان دەوێ وەک لەم گۆشەیە بۆیە هەوڵ دەدەم تەنها چەخت بخەمە سەرکاریگەری ئەم مادانە لەسەر هەردوو لایەنی سێکسی ودەروونی .
بێگومان بڕو ماوەی بەکارهێنان و پێکهاتەی مادەکە کاریگەریەکەی زۆرتر و کەمتر دەکات . کاریگەری ناراستەوخۆی هەیە لەسەر کەمبونەوەی ئاستی هەردوو هۆرمۆنی تۆپەلە هەژێن و لیوتینایزین. دەبێتە هۆی پوکانەوەی گونەکان وکەمبونەوەی ژمارەی سپێرم و زۆربوونی ژمارەی سپێرمی نائاسایی ئەمەش دەبێتە هۆی کەمبونەوەی توانای منداڵ خستنەوە، زیاتر لە توێژینەوەیەک ئاماژە بەوە دەدات کە ئەم کۆرانکاریانە لەو وەرزشەوانانەی ئەم مادانە بەکار دێنن زیاترە وەک لە وانەی بەکاری ناهێنن.
هەندێ جار تاک دووان یان زیاتر لەم مادانە بەکاردێنی ئەمەش ئەگەری زیانەکان زیاتر و خراپتر دەکات. یەکێکی تر لە زیانەکانی گەورەبوونی مەمک کە وەک مەمکی مێینەی لێدێت بەهۆی بەرز بوونەوەی ئاستی هۆرمۆنی ئیسترۆجین ، بە شێوەیەکی گشتی ئەگەری گەڕاندنەوەی بۆ باری ئاسایی کەمە .(بێگومان گەلێ هۆکاری تریش هەیە بۆ گەورە بوونی مەمک لە نێرینەدا).
هەروەها دەبێتە هۆی ووروژاندنی ئارەزووی سێکسی و توندوتیژى و ئەگەری دەستدرێژی سێکسی لێدەکەوێتەوە سەرەرای بوونی گرفت لە رەپبووندا ڕەنگە خوێنەر بلێ چۆن ئارەزوو زیاد دەکات وگرفتی رەپبوون و ئەو هەموو زیانەى هەیە لێرە دەبێ بزانین ئارەزووی سێکسی و توندوتیژی پەیوەستە بە هۆرمۆنی ئەندرۆجینەوە بەڵام گۆراناریەکانی تر لەژێر کاریگەری هۆرمۆنی تردا روودەدات .
لە مێیەنەدا هەمان کاریگەری هۆرمۆنی هەیە و لەئەنجامدا دەبێتە هۆی گرفت لە دروست بوونی تۆپەڵەو هێلکە و تێکچوونی سوری مانگانە ئەوەی جێی ووتنە ئەم گۆرانکاریانە زیاتر لە سەرەتای تەمەندا روودەدات وەک لە بەتەمەنەکاندا. دەبێتە هۆی وروژاندنی ئارەزووی سێکسی و گەورەبوونی قیتکەو پەیدابوونی زیبکەو دابەزینی دەنگ و پوکانەوەی سنگ و گەورەبوونی ماسولکەکان کەوەک ماسولکەی نێرینەی لێدێت .
لە ماوەی سکپریدا دەبێتە هۆی دواکەوتنی گەشەی کۆرپە و رەنگە درۆزنە نێرەموک رووبدات و هەندێ جار دەبێتە هۆی مردنی کۆرپە .
لە هەردوو رەگەزدا لەرووی دەروونیە دەشێ ببێتە هۆی توندوتیژی و تێک چوونی مەزاج
( خەمۆکی یان شادی) و نائارامی و تێک چوونی خەو و دڵەراوکێ و هەلوەسە( واتە گوێی لە دەنگێک دەبێت یان شتێک دەبینێت کە ووجودی نیە)
لێرە جێی خۆیەتی بپرسین چەندن ئەوانەی بۆ شووکردن یان رازی کردنی مێردەکانیان پەنایان بردۆتە بەر بەکارهێنانی ئەم مادانەو توشی گرفتی دەروونی بوون ( خەمۆکی ، شادی ، سایکۆسس) بۆ ماوەیەکی زۆر یان هەتا هەتایە دەرمانی چارەسەرکردنى تەنگژە دەرونییەکان دەخۆن؟
چەندن ئەو نێرانە بۆ بەهێزکردنی خۆیان دەستدرێژیان کردۆتە سەر خوشک ودایکیان لەکاتێکدا هیچیان دەست نەکەوتووە بۆ بەتاڵ کردنەوەی ئارەزوەکانیان؟
چەندن ئەوانەی بەهۆی بەکارهێنانی ئەم مادانەوە بونەتە میوانی بەندیخانەکان چونکە رەفتاری دژ بە یاسایان ئەنجام داوە؟
ئەی ئەو پزیشک و دەرمانساز و کارمەندى تەندروستیانە چەندن کە بێ وژدانانە بۆ دوور لە مەبەستی پزیشکی ئەم دەرمانانە بۆ تاک دەنوسن ، لە پێناو برێکی کەم پارەو باش راهاتنی تاک بە ئارەزووی خۆیان نرخەکەی زیاد دەکەن و لە تاوانەکانی تاک بەشدارن بەرامبەر بە خۆد یان کۆمەلڕ.

ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسی

لەهاوپۆلی: ســــــــــــێكس

یەک وەڵام بۆ “سێکس و هۆرمۆن”

  1. tola | فەرموی:
    09-05, 2008 كاتژمێر 7:49 ئێواره‌

    نوسراويَكى زؤر بةبيزةبةلام ئيستا لة ناو كؤمةلَكةى كورديدا خو زةعيف كردن شتيَكى باوة تةنها جةند كةسيَكى كةم نةبيت ئةم دياردةيةيان تيدا بةدي دةكريت

بۆچوونەکان


« گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی مناڵ | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | دیمانه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ توێژه‌ری ده‌روونی سامان سیوه‌یلی »

Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964
designe-by-germeser
Valid CSS! Valid XHTML 1.0 Transitional