نوێترین ١٠ بابەت

هاوپۆلەکان

ئەرشیف

گەڕان لەماڵپەڕ

چوونه‌ژووره‌وه‌




دواهەمین ١٠ بۆچوون

دراوسێکان

پرسیار و وه‌ڵام له‌سه‌ر سێکس

مارش 1, 2008

15.jpg پرسیار و وه‌ڵام له‌سه‌ر سێکس
د . سه‌مه‌د
تێبینی / ئه‌م پرسیار و وه‌ڵامانه‌ هیچ په‌یوه‌ندی به‌ ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسیه‌وه‌ نیه‌ ، به‌ڵکو له‌گۆڤاری زانستی سه‌رده‌م ژماره‌ 33 دا بڵاوبۆته‌وه‌ ، بۆ سوودی خوێنه‌ران ئێمه‌ لێره‌دا بڵاومان کرده‌وه‌ .

پ:ئایا دەتوانین بۆماوەیەکى زۆر بروا بە “ماوەى بێ پیتى “بکەین لە کارى دژە سکپربوندا؟

بیُگومان مەبەست لە ماوەى بێ پیتى ،ئەو دوو وچانەن کە یەکەمیان دەکەوێتە پێش هێلکەدانانەوەو دوەمیشیان دەکەوێتە دواى هێلکەدانانەوە لەبەر ئەوە دەتوانین سوڕى مانگانەى ژن بکەین بە سێ قۆناغەوە :
ا-رڕستەوخۆ دواى وەستاندنەوەى لێکەوتنە سەر خوێن (بێ نوێژى ) تا دەگاتە هێلکەدانان کە ئەمە بەزۆرى بریتیە لە 7-5 رۆژ (ئەگەر واى دابنێیت سوڕى مانگانەى ژنەکە 28 ڕۆژە)
ب-ماوەى پیتێتى کە بریتیە لە دوو ڕۆژ پێش هاتنە خوارەوەى هێلکەو دوو ڕۆژیش دواى هاتنە خوارەوەى هێلکەو دوو ڕۆژیش دواى هاتنە خوارەوە کە بە هەمووى دەکاتە 5 رۆژ.
ج-ماوەى دواى پیتێتى بریتیە لە 3-2 رۆژ دواى هاتنە خوارەوەى هێلکە تا جارێکى دى دەکەوێتە سەر خوێن
نمونە :باواى دابنێین کە سوڕى مانگانەى ژنە کە بریتیە لە28 رۆژ
تەنها لە وچانى دووەمدا واتە ماوەى پیتێتى (ب)هێلکە هەیە و جوتبوون لەو کاتەدا دەبێت هۆى سکپرى بەڵام
جوتبوون لە هەردوو وچانى یەکەم(ا) وچانى سێهەم (ج) دا مەترسى نییە( بە مەرجێک سوڕى مانگانەى ژنەکە ڕێک وپێک بێت و هیچ کێشەیەکى نەبێت )
وچانى سێیەم لە وچانى یەکەم باشترە لەبەر ئەوەى نازانرێت تۆویى پیاوەکە تا چەند لەزێ دا دەمێنێتەوە ،بەڵام لە وچانى سێیەمدا ئەو ترسەش نیە لەبەر ئەوە دەتوانرێت بە ئاسانى دوو تا سێ رۆژ دواى ناوەڕاستى سوڕەکەى کە ڕۆژى هێلکە دانانە.تا جارێکى دى دەکەوێتەوە سەر خوێن بە ڕۆژانى ناپیتى دابنرێت و جوتبوون تیایدا ڕوبدات بێ ترسى سکپڕبوون .

پ:بۆچى ئارەزوى سێکسى لە ژندا بەرەو کەمبوونەوە دەچێت؟

-زۆرێک لە ژنان لەدواى تەمەنى 32 ساڵیەوە وردە وردە ئەو ئارەزوەى جارانیان بۆ سێکس نامێنێت و هروژاندنیان لەلایەن مێردەکانیانەوە پێویستى ماوەو کاتى زیاترە بەشێکى زۆرى ئەم حاڵەتە دەگەرێێتەوە بۆ دابەزینى ئاستى هۆرمۆنى ئیسترۆجین کە بە هۆرمۆنى مێ دەناسرێت تیایاندا ،چونکە هۆرمۆنەکە لەسەرەتاى
باڵقبوونەوە واتە لە تەمەنى 13 ساڵیەوە دەست بە ڕژاندن دەکات و لە تەمەنەکانى نێوان 30-18 لەوپەرى ئاستى دا دەبێت ،و لەو کاتەوە ئیتر وردە وردە دادەبەزێتە خوارەوە ،ولە تەمەنى 50-45 دا بە تەواوى لە
رژاندن دەوەستێت و ئیتر تەمەنى نا ئومێدى دەست پێ دەکات ،واتە نائومێدبوون لە کەوتنە سەر خوێن و هێلکەدانان و سکپرى .

هەروەها جگە لەم هۆکارە بنەرەتیەش هەندێک هۆکارى دیکە ئەو کێشەیە دروست دەکەن وەک:
1-دابەزینى ئاستى دەردراوەکانى هەندێک لە ڕژێنەکانى دیکە وەک هۆرمۆنەکانى رژێنى دەرەقى تایبەتى سایرۆکسین .
2- زۆر بەکارهێنانى هەندێک دەرمان وەک دەرمانەکانى بەرزە پەستانى خوێن .
3- زۆر جەنجاڵى بەکارو چالاکى رۆژانەو هەست کردن بە ماندویەتى و شەکەتى بەهۆى کارى رۆژانەو چونە دەرەوە بۆ فەرمان …هتد.
4-پرکارى بە هۆى منداڵەوە بە تایبەتى ئەو دایکانەى زیاتر لە منداڵێکى بجوکیان هەیە بە رۆژ پێیانەوە
ماندودەبن و بەشەو تواناى وەڵامدانەوەى سێکن زۆر دێتە خوارەوە .
5-خۆپەرستى پیاو لە کارى سێکسیداو پەلەپەلکردنى بۆ تێربوونى خۆى و فەرامۆشکردنى ژنەکە و نەتوانینى لە کارى هروژاندنیدا .
6-زۆر بەکارهێنانى حەپەکانى دژە سکپرى بۆماوەیەکى دوورو درێژ .
7-نەبوونى پەیوەندى خۆشەویستى توندوتۆڵ لە نێوان ژن و مێردا بە تایبەتى ئەوانەى درەنگ شو دەکەن
دەکەونە ژیانى هاوسەرییەوە .

پ:ئایا سکپڕى ڕوودەدات ئەگەر ژن نەگەیشتە لەرزى تێربوون (ئۆرگازم) ؟

-گەیشتن یان نەگەیشتن بە ئۆرگازم هیچ پەیوەندیەکى نییە بە سکپربونەوە چونکە بنەماى سکپڕبوون
بریتیە لە یەکگرتنى تۆو و هێلکە .ئەگەر تۆوەکان لە کاتى جوتبووندا لە زێ وەبەرەو مناڵدان رۆشتن و لەوێشەوە بەناو جۆگەکانى فالوبدا رۆشتن و لەوێ هێلکەى لێ بوو ،ئەوا ئەگەرى پیتاندن زۆرەو سکپڕبوون ڕوودەدات بەڵام ئەگەر تۆوەکان ئەو هەموو ڕێگەیەشیان بڕى لەوێ (واتە لە جۆگەى فالوبدا ) هێلکەى لێ نەبوو ئەوا سکپڕبوون ڕوو نادات ئیتر ئەگەر لە ئەنجامى کارە سێکسیەکە ژنەکە گەیشتبوە ئەوپەڕى چێژ (ئۆرگازى) یا نەگەیشتبوە ،هیچ پەیوەندییەکى نییە بە سکپڕبونەوە .

پ:چۆن ژن دەتوانێت سێکسى مێردەکەى بهروژێنێت ؟

-دەبێت ژن لەم سەردەمەدا بەتایبەتى ژنى خوێندەوار ،ئەوە بزانێت کە ئەو سەردەمە بەسەرچوو ژن بە تەنها
ڕۆڵى دوەمى یا سلبى لە کارى سێکسیدا ببینێت بەڵکو دەتوانێت ڕۆڵی پلەیەکى لەو بارەیەوە هەبێت ،و خۆى
دەستپێشکەر بێت لە داواکردنى سێکس لەگەڵ مێرەکەى دا
-بەپێچەوانەى بیروڕا کۆنەکانەوە کە هەر دەبوو پیاو دەستپێشخەرى بێت .چونکە بەشى هەرەزۆرى پیاوان شەیداى ژنێکن ە لەو بارەیەوە ئازایەتى و جەسارەتى تێدا بێت .بۆ نمونە
1-لەبەرکردنى جلى تەنکى ناوەوە لەناو ماڵدا ،کە هەندێک رووخسارى جەستەیى دەردەخات بە تایبەتى قۆڵى رووت ،یان لەبەرردنى پانتۆڵى کورت ،یا قاچى ڕووت ئەمانە زۆر هەستى سێکسى لە پیاودا
دەجوڵێنن ،چونکە یەکێک لە هەستە سێکسیە گەورەکانى پیاو بە هۆى بینینیەوە دەبێت واتەچاو .

2-جۆرى قسەکردن و بایەخدان بە مێرد و رێزگرتن و باوەش پێداکردن و ماچکردنى ئەملاو ئەولاى .
3-دەستگرتن و دەست گوشین لەکاتى دانیشتندا .
4-ماکیاژکردن بە شێوەیەک کە تۆخ نەبێت ،و زۆر ساکارانە بەڵام بە زەوق و جوانیەوە کرابێت .
5-ملى ڕووت و هەڵدانەوەى قژ بۆ دواوە و دەرکەوتنى هەندێک بەشى سنگ .
6-لەپێکردنى پێڵاوى بەرز و قاچى ڕووت ،هەندێکجار زۆر سەرنجى مێرد ڕادکێشێت .
7-نەکوژاندنەوەى گڵۆپ و چرا لەکاتى کاى سێکسیدا بۆئەوى پیاو بە تەواوى هەموو جەستەى ژن ببینێت و
ئەوەش زۆرتر ئارەزوى سێکسى لادروست دەکات .
8-دەستبازى بەتایبەتى نزیک بە ئەندامى زاوزێ بە تایبەتى دەستدان لە وەتەوە بە هێواشى .
9-قسەکردنى سێکسى لەکاتى کارەسێکسیەکەدا .
10-گۆرینى بارەکانى کارى سێکسى و دەرکردنى لە حاڵەتى ڕۆتینى و دووبارەبوونەوە،بەڵکو گۆڕانکاریکردنى
بەردەوام لە شێوەى کارە سێکسیەکەدا و با دەستپێشخەرى ئەم گۆرانکاریانە لە کاتى کارە سێکسیەکەدا لە ژنەکەوە بێت.
11-هەوڵدان بۆ دواخستنى ئۆرگازمى مێردەکەى بە خۆکاشانەوەى هێواش و وچان وەرگرتن و سەر لە نوێ دەسپێکردنەوە ،لەبەر ئەوە پیاو زۆر زوتر لە ژن دەگاتە ئۆرگازم .
12-گۆرینى جێگاکانى کارى سێکسى و هەوڵدان بۆدووبارە نەبوونەوەى بەردەوام جێگەى نوستن بەکارهێنانى
ئەو کاتانەى منداڵ لەماڵەوە نین 13 ماچ خۆى لە خۆیدا هۆکارێکى زۆر هروژێنەرە و پێویستە ژنیش بایەخى
پێ بدات بە تایبەتیش گۆرینى شێوەکانى و دوورکەوتنەوە لە دووبارەبونەوەى بەردەوام .
13-دوورکەوتنەوە لە قسەى بێ تام و لۆمەکردن و ڕەخنە لێ گرتنى لەسەر هەرکارێک کە کردبێتى لەو کاتەدا
14-بۆنى خۆش هەمیشە هەستى سێکسی پیاو دەجوڵێنێت و ئارەزوى زیاد دەکات بۆیەبەکارهێنانى هەندێک بۆنى خۆش کارێکى بەجێیە لەکاتى کارێکى سێکسیدا .بە پێچەوانەوە ئەوەى ئارەزوى سێکسى پیاو دەکوژێت
بۆنى ناخۆشە .بۆنى ئارەقکردنەوەو خۆنەشتن بۆنى ئەو خۆراکانەیە کە ژن ئامادەیان دەکات و بە هەمان جلەوە
چۆتە ناو جێگاکەوە ،لە هەمووشى قێزەوەنتر بۆ پیاو کە ئارەزوى سێکسى تیایدا دەکوژێت زۆرجار توشى رەپنەبوونى دەکات بۆنى ناو دەمە ،یا بۆنى ناخۆشى ئەندامى زاوزێ ژنە بەتایبەتى کەچەند رۆژێک بێت خۆى
نەشتبێت بۆیە پێویستە ژن رۆژانە خۆى بشوات یا ئاو بکات بە خۆیدا و لەو بۆنە ناۆشانە دووربکەوێتەوە.

پ:زۆرجار وشەى “فیتیشیزم” دەبیستم نازانم چی یە ؟تکایە روونکردنەوەیەک لەوبارەیەوە

fetishism فیتیشیزم
گۆرین ئارەزوى سێکسیە “لە مرۆڤەوە بۆ مرۆڤ “بۆ”لە مرۆڤەوە بۆ شتومەکە سێکسیەکانى کەسى بەرامبەر ”
واتە لەبریتى ئەوەى پیاوێک ژنێکى خۆش بوێت حەز لە جلەکانى دەکات ە تایبەتى جلەکانى ناوەوەى ی پێڵاوى پاژن بەرز ،یا گۆرەوى درێژ یا کورت ،هەندێکجار لەوەش زیاتر تیپەڕ دەکات و حەز لە چاویلکە،یا ملوانکە یا گوارەکانى دەکات ،خراپترینى جۆرى فیتیشى ئەوەیە کە ئەو کەسانە بە ڕادەیەک شەیداى ئەو جل و بەرگانەى ناوەوەى ئەو کەسە دەبن ،هەوڵدەدەن لە شوێنێککدا بن کە ئەو جلانە بەتەنافەوە دەکرێت ئەم لە دورەوە سەیریان کات”

ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسی
www.derunnasy.com

لەهاوپۆلی: ســــــــــــێكس

2 وەڵام بۆ “پرسیار و وه‌ڵام له‌سه‌ر سێکس”

  1. soz | فەرموی:
    07-06, 2008 كاتژمێر 9:48 ئێواره‌

    peshakai dast xoshie lw ewa akam ka awa hamisha welami persiari am barezana ka lera han adanawa ba shewayaki bashu zanestana,waku kurdek lerada ama 2wam jara persiar akam la eway barezan,amasha persiarakam:piyawek atawanet blet gar zhnakam kechie bu awa hormoni baqwatera ta hormonie mnwa gar kuri bu awa hormonie mn ba qwatera? ??aya atawanen bareztan ba kurti runikanawa darbaray kuru kech katek drust abet basha barasti ba dast keya ama?????xom law bwarawa barasti ma3lumatem haya balam haz akam ba wetari janabtan ba shewayaki run welamem banawa.la kotahia zor supasiiii hastan akam

  2. Kurdistan | فەرموی:
    23-07, 2008 كاتژمێر 2:56 به‌یانی

    من پرسیارێكم هه‌یه‌ ، ئایا كار \ كرداری تۆو هێنانه‌وه‌ كردارێكی زیان به‌خشه‌ ؟ و به‌پێی دین حه‌رامه‌ ؟

    سوپاس

بۆچوونەکان


« ڕه‌وشتی غیره‌ له‌لای مناڵ | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | ڕه‌نگ و کاریگه‌رییه‌کانی »

Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964
designe-by-germeser
Valid CSS! Valid XHTML 1.0 Transitional