نوێترین ١٠ بابەت

هاوپۆلەکان

ئەرشیف

گەڕان لەماڵپەڕ

چوونه‌ژووره‌وه‌




دواهەمین ١٠ بۆچوون

دراوسێکان

سێکس له‌مرۆڤدا

شوبات 16, 2008

images212.jpg سێکس له‌مرۆڤدا
به‌رچڤه‌ی : دانا محه‌مه‌د

یەکەم- ئارەزووى سێکسی libido
پرۆگرامێکى دیاریکراو لە جەستەى مرۆڤ و گیانەوەردا هەیە کە بەردەوام ئامانجى پارێزگارى کردنە لە جۆر چونکە هیچکەسێک فێرى باڵندەو ماسی و ئاسک وپشیلەى نەکردووە کە هەندێکجار ئەو کردارە ئاڵۆزانە بکەن کە پێویبستن بۆ بەدەستهێنانى جوتبوونى سێکسی پرۆگرامى ئەم کارانە لە ڕێگاى کۆدى بۆ ماوەیی تایبەت بەرەمەک (غەریزە) ى سێکسیەوە دیارى دەکرێن.
رەمەکەکان(رەمەکى سێکسی یان رەمەکى بەرگرى لەخۆ یا رەمەکى خواردن وهی دى..) دەتوانێت لەشێوەى هەست یا هەڵچوندا دەرکەون وەک هەست بە ترس یان بەخۆشی یا لەشێوەى کردارى رەمەکیدا،ئەم کردارە رەکەکییانە پشت دەبەستن بە سیستمێکى رەفتارى زکماکییەوە، واتە بۆ زنجیرەیەکى ئاڵۆز لەپەرچە نامەرجییەکان(بەپێی باڤلۆڤ) هەستە رەمەکییەکان لەمرۆڤدا بەشێوەیەکى میکانیزمى دەردەکەون (هەستى بەترس یان خۆشی یان ناخۆشی هتد…) بەڵام ئەگەر لەگەڵ گیانەوەراندا بەراورد کران دەناسرێنەوە بەوەى دەکەونە ژێر چاودێرى هۆشیارییەوە، چوونکە مرۆڤ ئەگەر برسی بوو خۆى بەخۆراکدا نادات ،یان ئەو کەسەی هەستى سێکسی تیادا دەهروژێت ،بەشێوەیەکى کوێرانە رەفتار ناکات.و لەڕێی چالاکى کردارى کۆمەڵایەتیەوە کۆمەڵێک پێداویستى مەرجدارى کۆمەڵایەتى دروست دەبێت کەلە رشێیانەوە ئارەزووە دیاریکراوەکانى بایۆلۆژی دەردەکەونەوە،تێرکردنى هەر ئارەزوویەک وەک برسیەتى و تینویەتى و سەرما بوون،هەستێکى رازى بوون دەهروژێنێت.
هەروەها درک کردن بەو زانیاریانەى کە دەکەونە پێش ئەم رازى بوونەوە. هەستێک بەخۆشی و چێژ وەرگرتن و ئاگادارى دەهروژێنێت،و هەڵچوونە بەتامەکان خۆیان لە خۆیاندا،وەک هەست کردن بەڕەزامەندى و خۆشی تەنها ئاماژە نییە بۆ تێر بوونى ئەو غەریزەیە یان ئەوى دى لەبونەوەرێکدا بۆ نموونە(برسێتى) بەڵکو کاریگەریەکى هاندەرو بزوێنەرى دەبێت لەسەر بوونەوەرەکە،هروژێنەرى نوێ بونەوەى هێزو هەستکردنە بەخۆشی و چالاکى و ئەو پەیوەندییە مەرجییەش کەلە نێوان هەستکردن بەتێربوون و ئەو کردارەى
دەیعروژسَنێت،ئارەزووى دووبارە کردنەوەى کردارەکە دروست دەکات.
هەر ئەم میکانیزمەیە دەبێتە هۆى خووگرى بە مۆرفینەکان و ئەلکهول و نیکۆتین و مادەکانى دیکەوە کەدەبنە هۆى هروژاندنى جۆرێک لە تێربوون و چێژ وەرگرتنى کاتى بەهەمان شێوە دەتوانین تەفسیرى راکێشانى سێکسی(یان پابەندبوونى سێکسی) بکەین کە بەندە بەوەرگرتنى چێژی سێکسییەوە،چونکە هەر ئەم میکانیزمەیە تەفسیرى پەیدابوونى هەندێک لە ئارەزووە لادەرە سێکسیەکانیش دەکات .
فرۆید ئارەزووى سێکسی بە (لیبدۆ) ناوبرد( کە ووشەیەکى لاتینى یە بەماناى ئارەزوو یان چێژ دێت). فرۆید ئەم زاراوەیەى بەشێوەیەکى بەربڵاو بەکارهێناو لەکردارەکانى وەک مژین و پیسایی کردن لە منداڵدا روون کردەوە ،بەڵام لێرەدا دەبینین کە لیبدۆ لەڕێی کۆمەڵێک لەئارەزووى غەریزەییەوە روون دەبێتەوە کە دەتوانرێت پێکەوە بەدەست بهێنرێنن،یان هەریەکەیان یان هەریەکەیان بەتەنها بەپێی قۆناغەکانى تەمەن.

لەکردارى گەشەکردندا ئارەزووى سێکسی بەچەند قۆناغێکدا دەڕوات، بۆ نموونە لەتەمەنى 7-10 ساڵیدا،ئارەزوویەکى سێکسی لاواز دروست دەبێت،واتە بایەخدان بەتاکەکان لەتوخمەکەى دى کە ڕەگەزە سێکسییە هۆشییەکان ناگرێتە خۆ( واتە عەشقى منداڵانە) بەڵکو ئارەزوویەکە بۆ نزیک بونەوەو پێکەوە ژیانى ڕۆحى و سەرنج ڕاکێشانیان کە دەگاتە سنورى ئیعجاب و نواندنى ڕەفتارى لار و لەنجەو نازکردن و خۆرازاندنەوە کەلە کچاندا زۆر ئاشکرا تر دەردەکەوێت.

لەکچندا پاش باڵق بوون ئارەزووى سێکسی و شەبەقی دەردەکەوێت (واتە نەک بەتەنها پێگەیشتنى رۆحى بەڵکو پێگەیشتنى جەستەیش) چونکە پاش ئارەزووى سۆز و یاریپێکردن ئارەزووى سێکسی ئاشکرا لەجووتبونى سێکسیدا دەردەکەوێت،(لەلاواندا ئارەزووەکە لەشەڕانگێزى سێکسی واتە بەموڵککردنى مێکەو دامرکاندنەوەى هروژاندنى سێکسی و ڕزگاربوون لەڕەپکردنى ئەندامى زواوزێدا دەردەکەوێت).
ئارەزووى شەبەقی بەشێوەیەکى ئاشکرا لاى زۆربەى پیاوان و ژنان دەردەکەوێت ،بەڵام ئارەزوو کردن بۆ کردارى سێکسی(جووتبوون) زۆرتر لەپیلاواندا لەسەرەتاى لاوێتیدا دەردەکەوێت.

لە ژناندا ئارەزووى سێکسی لەکردارى سێکسیدا تەنها لەو کاتەدا دەردەکەوێت کە دەگەنە لووتکەى چێژى سێکسی(واتە ئۆرگازم) ،بەڵام 20% ى کچان ئەم ئارەزوەیان لەتەمەنى 16و18 ساڵیدا تێدا دەردەکەوێت پێش دەستپێکردنى ژیانى سێکسی ،بەڵام زۆربەى کچان لەم تەمەنەدا بەدواى هاوڕێی موعجیبدا عەشقیان دەبێت و دەگەڕێن.خەو بەیەکترى بینین و گفتوگۆ کردن و بایەخدان بەشێوەیەکى گشتى دەبینن بێ کردارى سێکسی، هەستى فزوڵی سێکسی لە منداڵدا دەگەڕێتەوە بۆ غەریزەى سێکسی لەتەمەنى 3-5 ساڵیدا دەبینین هەوڵى سەیرکردنى ئەندامەکانى زاوزێی دەدات و دەستیان بۆ دەبات و ئارەزووى زاڵبوونى سێکسی(سەرۆکایەتى)و پێویستى بۆ سەردانەواندنى سێکسی و ڕاکێشانى بایەخ بۆ جەستەو ئارەزوو بۆ ئەوەى ببێتە کەسێکى ویستراو ئەو خۆشییەى لەئەنجامى هروژاندنى سێکسی هاوبەشەکەوە پەیدا دەبێت،و هەستى چێژ وەرگرتن لەئەنجامى زانینى نیشانەکانى تێربوونى سێکسی هاوبەشەکەوە پەیدا دەبێت ،هەردوو ئارەووەکەى دوایی زیاتر لەژندا دەردەکەوێت وەک لە پیاو.
پێویستى سێکسی لەپیاودا لەژێر تەمەنى(25) ساڵییەوە بەشێوەیەکى گشتى زۆر زیاترە لەچاو ژندا لەبارەى فیسیۆلۆژییەوە بینراوەکە 25% ى کچان لەتەمکەنى 26-30 ساڵیدا ئارەزووى سێکسیان دەگاتە بەرزترین ئاست،هەندێکیان هەر لەم ئاستەدا دەمێننەوە تاتەمەنى 60 ساڵی.
لەهەندێک ژنداو لەتەمەنى 45-50 ساڵیدا هەست بەدابەزینێکى زۆرى ئەم ئارەزووەیان دەکرێت .
لەپیاوداو لەتەمەنى نێوان 20-30 ساڵیدا پێویستى سێکسی دەگاتە ئەو پەڕیو لەپاشتردا وردە وردە بەرەو دابەزین دەچێت ،لەبەر ئەوە زۆرێک لەو ژنانەى تەمەنیان لەژێر سی ساڵییەوەیە سکاڵایانە لەدەست چالاکى زۆرى سێکسی مێردەکانیان،بەڵام لەپاش سی ساڵی زۆربەى جار سکاڵای کەمبوونەوەى ئەم چالاکییانە دەکەن لەمێردەکانیاندا هۆکارى ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەى کە زۆرێک لەپیاوان ئارەزووى سێکسیان لەگەڵ ژنەکانیاندا بەرزە کاتێک کە ژنەکانیان لەژێر سی ساڵییەوەن لەپاشتردا ئەو ئارەزووە سێکسییەیان بۆیان کەمتر دەبێتەوە کاتێک کەژنەکانیان دەکەونە سەروى سی ساڵییەوە.
بەپێچەوانەى گیانەوارانەوە ،لەمرۆڤدا هەستى خۆشەویستى بەرز دروست دەبێت کەخۆى دەستى هەیە لەدروست کردنیدا، سەرەراى ئارەزووى سێکسیش ئەو سۆزانەى بەندن بەکەسەکەى دییەوە وەک کەسێتییەک (بۆ نموونە پیاو وەک هاوڕێی و باوک وەک ئەگەرێک بۆ منداڵەکانى لەلایەن ژنەوە)لەوانەشە غەریزەى دایکایەتى دووبارە ڕۆڵی هەبێت لەهەڵبژاردنى سیفەتە ئەدگارییەکاندا سەرەاى خەسڵەتە جەستەییەکان بۆ دروستبوونى ئەم خۆبشەویستنە، سەرەڕاى ىسێکسیش و ئەو هەستە قایل بوونەى لەئەنجامى ئەگەرى ڕزگاربوون لەتەنهایی ..و ئەو چێژەى لەئەنجامى بایەخى کەسێکى دى و هروژاندنیەوە پەیدا دەبێت .
لەبەر ئەوە هەستى خۆشەویستى بەمانا فراوانەکەى وشەکە لەوانەیە تەنانەت ئەوکەسەش بگرێتەوە کە گوێ بە پەیوەندیە سێکسیەکان نادات.
بەڵام ئەو عەشقەى کەپەیوەندى بەئارەزوویەکى سێکسی بەهێزەوە دەبێت کاردەکاتە سەر کردەکانى بیرکردنەوەو بڕیاردانەوە،و بەرەو دروستبوونى بۆچوونى پڕ لەسۆز دەڕوات کە وا دەکات بیرکردنەوە قاڵبێکى چەق بەستوو وەربگرێت.چوونکە لەزۆر کۆنەوە ووتویانە” خۆشەویستى مرۆڤ کوێر دەکات” بەڵام ئەم خاڵە لاوازە یارمەتى لابردنى هەموو ئەو کۆسپە جیاجیایانە دەدات کەلەبەردەم پەیوەندى سێکسیدان. ئەمە لەڕووى بەردوامى جۆرەوە بەتەواوى و لەڕووى بایۆلۆژییەوە ئیجابییە. لەهەمان کاتیشدا لەگەڵ زیادبونى ئارەزووی سێکسی لەماوەى عەشقدا گەلێک پەرچە کرداریش لەدەماخدا روو دەدەن کەوا دەکەن مرۆڤ زۆرتر وەڵامى بۆ هروژاندنە سێکسیەکان هەبێت و(بەپیریانەوە بچێت)و لەماوەى ژیانى هاوسەریشدا عەشق دەگۆڕێت بۆ هەستێکى قوڵ بە پێوە لکان و خووگرى بەیەکترلاى ئاڵوگۆرەوەو ئەگەر بمانەوێت ئەوکاتە کوورت بکەینەوە دەڵێین خۆشەویستى دیارییەکى کۆمەڵایەتى- بایۆلۆژییە. کۆنترۆڵی دەمارى بۆ فەرمانى سێکسی لەمرۆڤدا بەندە بەهاوبەشی کردنى توێکڵی مێشک و پێکهاتەکانى ژێر توێکڵ و سێنتەرەکانى درکە مۆخەوە سێنتەرى سێکسی توێکڵی دەکەوێتە ناو ناوچەیەکى دەماخەوە پێی دەوترێت
(Medial occiptptotemporal gyrus)
بەڵام خانەکانى توێکڵی مێشک کەزاڵن بەسەر چالاکى سێکسیدا لەناو رووبەرێکى فراوانى ئەم توێکڵەدا بڵاودەبنەوە.
سێنتەرە سێکسییە ژێر توێکڵییەکان لەدەماخى ناوەندو بەتایبەتیش لە هایپۆسەلەمەس جێگیرن. (Hypothalamus
یشى هەیە کۆمەڵێک پێکهاتەى توێکڵی و ژێر توێکڵی و limbicsystemهەرچى
قەدە دەماخى تێدایە ئەوەش بنچینەى توێکارى سۆزو ئارەزووەکان و لەناویشیاندا ئارەزووى سێکسییە.
سێنتەرە سێکسییەکانى درکە مۆخ لەژن و پیاودا وەک یەکن و دەکەونە کەرتەکانى درکە پەتکەوە لەناوچەى سێ بەندەى ژمارە 2-4 دا.

سه‌رچاوه‌ : گۆڤاری زانستی سه‌رده‌م
ژماره‌ 33 / 2008

ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسی
www.derunnasy.com

لەهاوپۆلی: ســــــــــــێكس

بۆچوونەکان


« خێزانی ته‌ندروست Healthy Family | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | خوێندنه‌وه‌یه‌کی سایکۆلۆژیانه‌ بۆ تیرۆر / به‌شی یه‌که‌م »

Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964
designe-by-germeser
Valid CSS! Valid XHTML 1.0 Transitional