شوبات 2, 2008
چۆن ده‌بیته که‌سێکی ووزه به‌خش ؟؟
نووسینی : عه‌بدوڵڵا تۆفیق
پسپۆری ڕاهێنانه ده‌روونیه‌کان
سوید
* که‌سێک ده‌ناسیت که له‌گه‌ڵیدا خۆشحاڵ بیت ؟ که تۆ ته‌نانه‌ت به چاوپێکه‌تنی هه‌ست به ته‌ندروستی باش بکه‌یت ، که چالاک ده‌بیت و خۆت به ئارام بزانی به هۆیه‌وه ؟ ( که‌وا بوو به دڵنیاییه‌وه ئه‌و که‌سه که‌سێکی ووزه به‌خشه ! )
هه‌ندێک مرۆڤ توانایه‌کی تایبه‌تیان هه‌یه که هێز بده‌ن به که‌سێکی تر و ته‌ندروستیان باش ده‌که‌ن ، ئه‌وانه وا ناوده‌برێن که خاوه‌نی کاریسمان یان باشی ( پۆزه‌تیڤ ) گه‌یه‌نه‌رن .
تۆ ئه‌توانیت ڕاهێنان به تواناکانت بکه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی که ببیته که‌سێکی ووزه به‌خش ، یه‌کێک له‌و خاڵانه ئه‌وه‌ی که تۆ ده‌بێت ئاره‌زوویه‌کی باش پیشان بده‌یت به‌رامبه‌ر به خه‌ڵک و باش ڕه‌فتاریان له‌گه‌ڵ دا بکه‌یت . هه‌موومان لایه‌نی باش و خراپمان هه‌یه ، به‌ڵام خۆت تاقی بکه‌ره‌وه له زۆرترین چه‌قی قورساییت ( ترکیز )ت له‌سه‌ر لایه‌نه باشه‌کانت بێت له جیاتی بیر کردنه‌وه له لایه‌نه خراپه‌کان !؟
بۆ نمونه تۆ ئه‌توانیت ووشه‌ی باش و دڵخۆشانه به‌کاربهێنی یان ته‌نها گوێ بگره له کاتێکدا که‌سێک پێویستی پێته که گوێی لێبگیرێت بۆ ئه‌وه‌ی ناڕه‌حه‌تییه‌کی خۆیت بۆ بگێڕیته‌وه . هه‌ر کاتێک که به هۆی تۆوه که‌سێک ته‌ندروستی باش تر بوو ، تۆش ووزه‌یه‌کی پۆزه‌تیڤت بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه .
که‌واته له هه‌وڵدا بێت بۆ دڵخۆش کردنی خه‌ڵکی و خۆت ، هه‌روه‌ک ده‌ڵێن :(( ده‌رمان خواردن هیچ خۆش نیه ، به‌ڵام خۆشیت هه‌بێت ده‌رمانه !! ))
ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسی
www.derunnasy.com
لەهاوپۆلی: ســــــــــــێكس, وه‌رزشی ده‌روونی
« له‌کاتێکدا پشوو ده‌ده‌یت ده‌رگای نائاگاییت ده‌کرێته‌وه | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | ئاگاداربه … هه‌ناسه ده‌ده‌یت ”’ ڕاهێنانێک بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی قه‌له‌ق و نائارام و توندوتیژن »
Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964
