یانوار 24, 2008
![]()
بؤچی قسه له‌سه‌ر سێکس نه‌که‌ین ؟
نووسینی : توێژه‌ری ده‌روونی
سامان سیوه‌یلی
پاشان هه‌رزه‌کار یان خۆبه‌خۆ یان له‌ڕێی هاوڕێی گه‌ڕه‌ک و قوتابخانه و دراوسێ و خزمه‌وه فێری ده‌ستپه‌ڕ ده‌بێت که‌بێگومان ڕه‌نگه زۆربه‌یان له‌به‌ر نه‌بوونی هۆشیاریه‌وه تووشی خووگیری ببن به فره ئه‌نجامدانی ئه‌م کاره و له‌ئاکامدا تووشی جۆره‌ها ئاڵۆزی ده‌روونی و زیانی جه‌سته‌یی ببن ، باشه کێ به‌رپرسیاره له‌سه‌ر ته‌ندروستی ده‌روونی و جه‌سته‌یی ڕۆڵه‌کانمان؟ خێزان و قوتابخانه و پرۆگرامه‌کانی ته‌له‌فیزیۆن و ئێستگه‌کانمان ئه‌و بوێریه‌یان نه‌بێت و نووسه‌ران و پسپۆرانیش ده‌مکوت بکه‌ین که‌واته لێگه‌ڕێین ڕۆڵه‌کانمان تووشی جۆره‌ها لادان و ئازاری ده‌روونی و جه‌سته‌یی ببن له‌به‌رئه‌وه‌ی بڤه‌یه قسه بکرێت له‌سه‌ر سێکس له‌کۆمه‌ڵگه‌که‌ماندا . ده‌بێت چاک جیاوازی بکه‌ین له‌نێوان بڵاوکردنه‌وه‌ی هۆشیاری سه‌باره‌ت به‌سێکس له‌پێناو خودناسی و ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ر ناسی و دوورکه‌وتنه‌وه له‌هه‌موو ئه‌و کێشه و گرفت و نه‌خۆشیانه‌ی له‌ئاکامی نه‌زانیه‌وه له‌م بواره‌دا تووشمان ده‌بێت ، له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و هۆکارانه‌ی وروژاندن دروست ده‌که‌ن یان ئه‌وانه‌ی ده‌بنه هۆکاری بڵاوبوونه‌وه‌ی لادان و به‌دڕه‌وشتی و له‌شفرۆشی کوڕان و کچان و هه‌ندێ تێکچوونی ڕه‌فتاری و ده‌ستدرێژی سێکسی و سڕینه‌وه‌ی به‌ها جوانه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌که‌مان . ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی به‌ره‌و هه‌ره‌سپێهێنانی به‌ها و دابونه‌ریته جوانه‌کانی به‌رن ئه‌وانه دیارن کێن و چین ، نووسه‌رێک یان ڕۆشنبیرێک یان پسپۆرێک کاتێک له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی ڕۆژنامه‌یه‌ک یان گۆڤارێک بابه‌تێکی زانستی ده‌نووسێت له‌م بواره‌دا ئه‌وا مایه‌ی ستایش کردن و ڕێزلێنانه ، به‌ڵام نووسه‌ر گوناهی چیه کاتێک خوێنه‌رێکی کورد ته‌نها به‌به‌تانی و لێفه‌که‌ی ده‌یدا به‌خۆیدا شه‌وی یه‌ک دوو جار ده‌کاته چێژی سێکسی چجای ئه‌وه‌ی بابه‌ت له‌سه‌ر سێکس بخوێنێته‌وه، چونکه چه‌پاندنی سێکسی هه‌راسانی کردووه . باشترین نموونه له‌م بواره‌دا توێژینه‌وه‌که‌ی خاتوو ( خه‌ندان جه‌زا ) یه ، ئه‌گه‌ر ئه‌م خانمه بوێره له‌ڕێگه‌ی گێڕانه‌وه‌ی چیرۆکه‌کانی ( ئۆقیانوسێک له‌تاوانه‌وه ) زه‌نگی مه‌ترسی دیارده‌ی له‌شفرۆشی له‌کوردستان و ئه‌و هه‌موو توندوتیژیه‌ی ده‌رهه‌ق به‌مێینه ده‌کرێت نه‌خستایه‌ڕوو ئه‌ی چۆن ژانکۆی ئه‌و هه‌موو قوربانیانه به‌من و تۆ و ئه‌م و ئه‌و و ده‌سه‌ڵات بگه‌یشتایه؟ به‌ڵام خوێنه‌ر کاتێک چێژ له‌و مه‌رگه‌سات و تراژیدیایانه‌ی ئۆقیانووسێک له‌تاوان وه‌رده‌گرێت و پێیان ده‌ورووژێت ئه‌مه کێشه و تاوانی نووسه‌ر نیه ، ڕه‌نگه ئه‌گه‌ر گه‌نجێکی ئه‌وروپی چیرۆکه‌کانی ئۆقیانووسێک له‌تاوان بخوێنێته‌وه نه‌ک هه‌ر ناوروژێت له‌ڕووی سێکسیه‌وه به‌ڵکو تووشی شۆکێکی گه‌وره‌ش ده‌بێت . که‌واته گرفت له خستنه‌ڕووی بابه‌تی زانستیدا نیه له‌م بواره‌دا به‌ڵکو گرفت له‌کولتور و په‌روه‌رده و تێڕوانینی مرۆڤه‌کاندایه له‌کۆمه‌ڵگه‌ی کورده‌واریدا سه‌باره‌ت به‌سێکس . به‌ر له‌ماوه‌یه‌ک له‌نێو کۆمه‌ڵێک که‌سی ئاشنای دوور و نزیک به‌خۆم ڕاپرسیه‌کی زاره‌کیم ئه‌نجامدا که هه‌موویان له‌ڕه‌گه‌زی نێربوون و له‌ئاستی کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆشنبیری جیاوازدا بوون ته‌نانه‌ت دوو مامۆستای ئایینیشی تێدا بوو ، ئه‌وه‌ی هه‌موویان تیایدا هاوبه‌ش بوون ئه‌وه‌بوو که‌تێکڕا هاوسه‌رداربوون ، پرسیارێکم ئاڕاسته ده‌کردن ، ئه‌ندامی سێکسیی سه‌ره‌کی تۆی پیاو چووکه ، ئه‌ی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م ئه‌ندامه سه‌ره‌کیه‌ی تۆدا چ ئه‌ندامێکی سێکسیی جه‌سته‌ی ئافره‌ت سه‌ره‌کیه له‌پرۆسه‌ی چێژ وه‌رگرتن و جووتبووندا ؟ ئه‌وه‌ی مایه‌ی نیگه‌رانی بوو له‌کۆی 30 پیاو ته‌نها یه‌کێکیان وه‌ڵامی ڕاستی دامه‌وه که قیتکه‌یه
، 29 که‌سیان وه‌ڵامه‌که‌یان به ( زێ ) دامه‌وه . به‌ڕاستی کاره‌ساته پیاوێکی هاوسه‌ردار نه‌زانێت چۆن جووت ببێت له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌یدا و چۆن چێژ و گه‌یشتن به‌ئۆرگازم بۆ هه‌ردوو لایه‌نی پرۆسه‌که مسۆگه‌ر بکات و خۆپه‌رستی وه‌لانێت و سروشتیترین مافی هاوسه‌ره‌که‌ی پێشێل نه‌کات . هه‌ربۆیه به‌ئه‌رکێکی سه‌رشانی خۆمم زانی که بابه‌تێک له‌سه‌ر ئه‌م ته‌وه‌ره بنووسم ، ئه‌وه‌بوو له‌ژێر ناوی ( ئۆرگازم و ئه‌ندامی سه‌ره‌کی سێکسیی مێینه ) بابه‌تێکم له‌ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتیدا بڵاوکرده‌وه ، ئیدی گه‌نجێک به‌و په‌یامه زانستیه ده‌وروژێت ئه‌وه کێشه‌ی من نیه چونکه نه‌خودی بابه‌ته‌که و نه‌په‌یامه‌که بۆ مه‌به‌ستی وروژاندن نیه . که له‌ئه‌ڵمانیا ده‌ژیام چه‌ند جارێک ژووره کوردیه به‌ڕێزه‌کانی پالتاک له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت ڕوویان لێنام که له‌چه‌ند کۆڕێکدا قسه له‌سه‌ر سێکس بکه‌م منیش داواکانیانم به‌جێگه‌یاند ، ئه‌وه‌ی لام سه‌یر بوو ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌کی یه‌کجار زۆری به‌شداران بوو له‌و کۆڕانه‌دا که به‌سه‌دان که‌س ده‌بوون له‌هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز له‌کاتێکدا به‌شداربوون له‌کۆڕه‌کانی تر تایبه‌ت به هونه‌ر و ئه‌ده‌ب و سیاسه‌ت ژماره‌یه‌کی زۆر که‌متر ئاماده ده‌بوون . ئه‌گه‌رچی وه‌ک نه‌ریت کۆڕه‌کان پالتاک کاتژمێر و نیوێک تا دوو کاتژمێری ده‌خایاند به‌ڵام په‌رۆشی به‌شداربووان بۆ گوێگرتن و زۆری پرسیاره‌کان کاتی کۆڕه‌کانی تایبه‌ت به سێکسی له شه‌ش کاتژمێر تێده‌په‌ڕاند ، جگه له‌وه‌ی زۆر به‌ڕێز داوای ئیمه‌یل و ژماره تێلیشیان ده‌کرد و بۆ ڕۆژانی دواتریش په‌یوه‌ندیه‌کان هه‌ردرێژه‌ی ده‌بوو . من باش له‌خه‌می ئه‌و به‌شدارانه تێده‌گه‌یشتم که‌تێکڕا وێڵبوون به‌دوای که‌سێک .. پسپۆرێک .. ڕاوێژکارێک تا وه‌ڵامی پرسیاره زۆر و زه‌وه‌نده په‌نگخوار‌دووه‌کانیان بداته‌وه له‌مه‌ڕ سێکس . به‌هه‌مان شێوه له‌ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسی ( www.derunnasy.com ) دا زۆرترین ئه‌و پرسیارانه‌ی خوێنه‌ران ئاڕاسته‌مان ده‌که‌ن سه‌باره‌ت به‌سێکسن هه‌تا ئه‌م ساته‌وه‌خته‌ش . ئه‌مانه تێکڕا به‌ڵگه‌ن که کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه چه‌نده پێویستی به به‌رچاوڕوونی و هۆشیاری هه‌یه له‌مبواره‌دا .
من پێم باشه ئاڕاسته‌ی نووکی ڕمه‌کانی ئه‌و کۆنه‌پارێزانه ڕوو له‌سه‌رچاوه ڕاسته‌قینه‌کانی وروژاندن بکرێت ، هه‌روه‌ها ڕوو له‌و که‌س و لایه‌ن و تاقمانه بکرێت که له‌پشت ئه‌م کارانه‌وه‌ن و زه‌مینه بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌دڕه‌وشتی ده‌ڕه‌خسێنن له‌ناوماندا ، نه‌ک چه‌ند نووسه‌ر و پسپۆر و ڕۆژنامه‌نووسێک که په‌یامی زانستی ده‌گه‌یه‌نن و له‌خه‌می هۆشیارکردنه‌وه‌ی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌که‌ماندان ، ئێوه بڕۆنه لای شۆفێرانی تاکسی و زه‌ڕه‌نگه‌ره‌کان و خاوه‌ن دوکانی پۆشاک و که‌مالیاته‌کان بپرس گه‌لۆ له‌کوردستان چ باسه ؟ بچنه دادگاکان له‌دۆسیه‌کان بڕوانن بزانن چ باسه . وه‌رن له‌ئاستی هۆشیاری خێزانی کوردی بڕوانن .. له‌و که‌ناڵانه‌ی هه‌میشه له‌سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فیزیۆنه‌کانیانه‌وه ته‌ماشا ده‌کرێت .. بچنه سه‌نته‌ره‌کانی ئینته‌رنێت له‌بازاڕه‌کانی کوردستاندا .. بچنه قوتابخانه‌کانی ناوه‌ندی و ئاماده‌یی و زانکۆکانمان بڵێن مه‌رحه‌با ئه‌ی زانست و پێشکه‌وتن .. بڕواننه مۆبایلی گه‌نجه‌کانمان و بڵێن مه‌رحه‌با ته‌کنۆلۆژیا .. بچنه فه‌رمانگه و وه‌زاره‌ته‌کان و بزانن ده‌نگوباسی سه‌عاده‌تی خاوه‌ن کورسی و پۆسته باڵاکان و به‌ر‌پرسه‌کان له‌چیدایه و بڵێن جه‌نابانی عالیولمه‌قامه‌کان مه‌رحه‌با .. سڵاو له‌خزمه‌تگوزاریه‌کانتان .
ئێمه نابێت خۆمان بخه‌ڵه‌تێنین و بمانه‌وێت به‌عه‌قڵیه‌تی هه‌رنا پێش ڕاپه‌ڕین یان نه‌وه‌ده‌کان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ لایه‌نه جیاجیاکانی ژیانی کۆمه‌ڵگه له‌ئێستادا بکه‌ین ، ئێستا کوردستان به‌ڕووی دونیادا واڵایه و کاڵا و به‌رهه‌مه ته‌کنۆلۆژیه‌کان بازاڕه‌کانی کوردستانیان ته‌نیوه ، ئینته‌رنێت له‌ناوماندایه که‌ته‌نها له‌به‌شی گه‌ڕاندا وشه‌ی سێکس بنووسرێت هه‌زاران سایتی سێکسی جۆراوجۆر ده‌کرێته‌وه ، ( بۆ نموونه ته‌نها له AOL.com) ) دا پتر له ( 2740001 ) لاپه‌ڕه‌ی ئینته‌رنێتی هه‌یه که له‌هه‌ر لاپه‌ڕه‌یه‌کدا ( 15 ) سایتی سێکسی هه‌یه )٭ ، خێزانی کورد چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ڕۆڵه‌کانیاندا ده‌که‌ن سه‌باره‌ت به‌خراپ به‌کارهێنانی ئینته‌رنێت ؟ چۆن له‌ئاماده‌بوونی دنیایه‌ک وروژێنه‌ری سێکسیدا له‌ڕێی ( CD ) و گرته سێکسیه‌کانی ناو مۆبایل و وێنه پۆرنۆگرافیه‌کان و که‌ناڵه ئاسمانیه‌کان و هاوڕێی خراپ و … هتد ، مامه‌ڵه ده‌کرێت ؟ ئه‌دی خێزانه‌کان چۆن چاودێری ڕۆڵه‌کانیان ده‌که‌ن که‌نه‌که‌ونه داوی دوکاندار و فرۆشیاره‌کانی بازاڕه‌وه ؟ چۆن چاودێری هاوڕێ و هه‌ڤاڵی ڕۆڵه‌کانیان ده‌که‌ن ؟ ( پێم بڵێ هاوڕێکه‌ت کێیه پێت ده‌ڵێم تۆ کێیت ) ، چۆن چاودێری هاتوچۆی ڕۆڵه‌کانیان ده‌که‌ن؟ ( ماوه‌یه‌ک به‌ر له‌ئێستا به‌سه‌ردانێک له‌شاری هه‌ولێر بووم له‌دره‌نگی شه‌ودا ناچاری ناردنی ئیمه‌یلێک بووم ، کات نزیکه‌ی دوانزه‌ی شه‌و بوو ، پرسیارم کرد کوێ به‌م شه‌وه دره‌نگه کراوه‌یه مه‌به‌ستم سه‌نته‌ره‌کانی ئینته‌رنێت بوو ، که‌سێک ناوونیشانی سه‌نته‌رێکی دامێ له‌نزیک بازاڕی سیروان ، وتی ئه‌و سه‌نته‌ره تا دره‌نگی شه‌و هه‌یه ، کاتێک که‌چووم هێشتا چه‌ند لاوێک له‌سه‌ر ئینته‌رنێت به‌ده‌م کێشانی جگه‌ره‌وه له‌دونیا دابڕابوون ، پرسیارم له‌خاوه‌ن سه‌نته‌ره‌که کرد ئه‌م گه‌نجانه چی ده‌که‌ن به‌م نیوه شه‌وه ، له‌وه‌ڵامدا وتی نموونه‌ی ئه‌مانه زۆرن له‌داڵه‌وه بۆ داڵ له‌سه‌ر ئینته‌رنێتن ، ئاماژه‌ی بۆ یه‌کێکیان کرد وتی ئه‌وه‌یان ئێستا ( 14 ) کاژێری ته‌واوکرد لێره ، هه‌مانه ڕۆژانه 10 یان 12 کاژێر لێره داده‌نیشن به‌به‌رده‌وامی ، ئه‌و وتی هه‌موویان بۆ ڕوانین له‌سایته سێکسیه‌کان و چاتکردن دێنه ئێره ) . چۆن خێزانی کورد هۆشیارانه چاودێری که‌لوپه‌ل و شتومه‌که‌کانی ڕۆڵه‌کانیان ده‌که‌ن ؟ ( له‌م ڕۆژانه‌دا قسه‌م له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رێکی قوتابخانه‌یه‌کی ئاماده‌یی کچاندا کرد له سلێمانی ، باسی له‌دنیایه‌ک گرفت کرد که‌ته‌نها به‌هۆی مۆبایله‌وه تووشی کچان هاتووه ، ده‌یوت جاری واهه‌بووه کاتێک له‌سه‌ر سه‌رپێچی به‌کارهێنانی مۆبایله‌وه ناردوویانه به‌دوای که‌سوکاری قوتابیه‌که‌دا ئه‌وان وتویانه که کچه‌که‌مان مۆبایلی نیه ئێمه بۆمان نه‌کڕیوه ، ئه‌مه کاره‌ساته تا ئه‌و ئه‌ندازه‌یه‌ی خێزان بێ‌ئاگا بێت له ڕۆڵه‌کانی خۆی و نه‌زانێت چی هه‌یه و چی نیه و بۆچی ده‌بێت هه‌ی‌بێت و چۆن به‌کاری بهێنێت ) . خێزانی واهه‌یه له‌ژووری تایبه‌تی نوستنی کچه‌کانیان یان کوڕه‌کانیاندا ته‌له‌فیزیۆن و سه‌ته‌لایتیان بۆ داناون دوور له‌هه‌موو چاودێریه‌ک به‌و پێودانگه‌ی ئه‌وان پێشکه‌وتووخوازن و ئازادی ده‌ده‌نه ڕۆڵه‌کانیان له‌کاتێکدا هه‌رگیز ئه‌م ڕه‌فتارانه له‌گه‌ڵ پره‌نسیپه زانستیه‌کانی بواری په‌روه‌رده و ده‌روونناسی یه‌ک ناگرنه‌وه .
ئه‌مانه‌ن سه‌ره‌داوی به‌شێک له‌م قه‌یرانانه ، نه‌وه‌ک ئه‌و وتار و توێژینه‌وه زانستیانانه‌ی له‌مبواره‌دا ده‌که‌ونه به‌رچاو .
بۆیه به‌ڕاشکاوی ده‌ڵێم کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه به‌ده‌ست نه‌زانی و دواکه‌وتووییه‌وه تاسه‌ر ئێسقان ده‌ناڵێنێت ده‌بێت خه‌مخۆران و ڕۆشنبیران و پسپۆران قسه له‌سه‌ر ئه‌م هه‌موو قه‌یرانه بکه‌ن هه‌ریه‌ک له‌بواری خۆیدا ، ئه‌وانه‌یش که له‌بواری سێکسدا قسه ده‌که‌ن و هۆشیاری بڵاوده‌که‌نه‌وه پێویسته له‌سه‌ریان زیاتر و زیاتر قسه بکه‌ن و بنووسن و هه‌وڵ بده‌ن که له‌پرۆگرامه‌کانی خوێندیشدا جێی پرۆگرامێکی زانستیانه‌ی دروست سه‌باره‌ت به‌م لایه‌نه بکه‌نه‌وه و ده‌زگا په‌یوه‌ندداره‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم لێپرسراوانه و سه‌رده‌میانه له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو قه‌یران و کێشانه‌دا ڕه‌فتار بکه‌ن و میدیاکانی بیسترا و بینراو و خوێندراوه‌ش گرنگی به‌م لایه‌نه بده‌ن و چیتر خۆیان له‌و مه‌سه‌لانه نه‌دزنه‌وه که بێده‌نگبوون له‌سه‌ریان شه‌رم و نه‌نگیه نه‌ک قسه‌کردن له‌سه‌ریان . دواجار ده‌ڵێم کۆنه‌پارێزان به‌سه چیتر مه‌بنه دڕکی سه‌رڕێی کاروانی زانست و هۆشیاری ، که‌ده‌ستنیشانی گرفت ده‌که‌ن بزانن سه‌رچاوه و هۆکاره‌کان کامانه‌ن ، زانستیانه به‌دوای سه‌ره‌داوه‌کاندا بگه‌ڕێن یان بێده‌نگ بن و لێگه‌ڕێن که‌سانی شیاو به‌لێکۆڵینه‌وه له‌م قه‌یرانه په‌روه‌رده‌یی و ده‌روونی و کۆمه‌ڵایه‌تیانه ئه‌سپی خۆیان تاوده‌ن ، ئه‌گه‌ر ئێوه خۆتان به‌خه‌مخۆری ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه ده‌زانن ئه‌وا بنووسن .. قسه بکه‌ن .. پرۆژه پێشکه‌ش بکه‌ن .. ده‌ستی که‌سانی شیاو بگرن له‌مبواره‌دا .
s.siwaily@gmail.com
٭ وتارێکی به‌ڕێز دکتۆر کامه‌ران ئه‌مین ئاوه ، ( پێویستی و گرنگی بارهێنانی سێکسیی مناڵان ) .
لەهاوپۆلی: ســــــــــــێكس
« بۆچی له‌سه‌ر سێكس قسه نه‌كه‌ین؟! [ به‌شی یه‌كه‌م ] | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | دڵه‌ڕاوکێ لای قوتابیانی په‌یمانگای مه‌ڵبه‌ندیی مامۆستایانی سلێمانی ( توێژینه‌وه‌ی زانستی ) / به‌شی یه‌که‌م »
Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964

سلاو
دةست خؤش كاك سامان هيوايى سةركةتنت بؤ دةخوازم هيوادارم بةردةوام بيت وبةقسةى مةلاو شيخ و دةرويش و كؤنة باريزان نةكةيت كة ئةوان هؤى سةرةكى دواكةوتنى كؤمةلكايى كوردين و نايةلن بة ئازادى باس لة سيكس و خؤشةويستىو بكةين تا هةميشة ئيمة سةر قا ل بين بةوانةوو بير لة هيج ى ديكة نةكةينةوة لة كاتيكدا ئةوان سةر جاوةى فةسادىو كةندةلى و شةركوزين نمونةشمان زؤرة ئةكةر شةو لةفليميكدا ماجيك بيشان بدريت يا كجيكى نيمةجة روت بيشان بدات بؤ بةيانى دةيكةن هةلا دزى دةوةستنةوة بةلام هةر ئةو شةوة فليميك دووسةعات شةرو جةنك و كوشتار ليبدات نقةيان ليوة نايةت ميش ميوانيان نية هةروةكو جةنك وكوشتار غةريزةى شةرنكيزى نةووورو زينيت ئيستا هةروةكو جونابيت دةليت ئةو نوزةيةى لة هةنديك كؤفارو سايتةدا بةدى دةكريت لةسةر بابةتى سيكس خةريكة ئةو نوزةيةش دةبرن لة شةرى برا كوزيدا نقةيان ليوة نةهات بةلكو ببونة هاندةر كةجى لة مةسةلة سيكسيةكاندا ئةيكةنة هةلا لةبةر ئةوة تازة ئةوان لةوة دةرجون كويان لى بكيريت بةهؤى تةكنةلؤزياوة سيكس لة هةموو ماليكداية بةلام لة زير ليفةوة كاتى ئةوة هاتوة بخريتة سةر ليفة هةروةكو بةريزت ئامازةت بيداوة