نوێترین ١٠ بابەت

هاوپۆلەکان

ئەرشیف

گەڕان لەماڵپەڕ

چوونه‌ژووره‌وه‌




دواهەمین ١٠ بۆچوون

دراوسێکان

ده‌ستپه‌ڕ له‌نێوان کچان وکوڕانی گه‌نجدا

كانونی دووه‌م 22, 2008

ca41k14v-2.jpgده‌ستپه‌ڕ لە نێوان کچان و کوڕانى گەنج دا
نووسینی:
هێمن مەلا کەریم بەرزنجى

ده‌ستپه‌ڕ ( خووه‌نهێنی ) هەڵسوکەوتێکى خودییە و،ئەنجامدانى سێکسە بەبێ بوونى ڕەگەزى بەرامبەر و،هەر لەبەر ئەمەشە بە خووە نهێنى ناودەبرێت. چونکە بە نائاشکرا و،بێ ئاگادارى خەڵک و دوورلە چاوى کۆمەڵ ئەنجامدەدرێت،بەڵام ئەم پێناسە و،زاراوەیە زیاتر لە پەرتووکە سێکسییەکاندا هاتووەو،لە پەرتووکە ئاینییەکاندا بە (ئیستیمنا ْ)هاتووە،کە بەماناى هێنانەوەى مەنییە بەدەست و،هاوکات زاراوەکانى (النکاح الید، عمیرە، حلب عمیرە، و الخچعە) یش بەکاربراوە (1) کە هەموویان یەک مەبەست دەردەخەن ، و یەک کردارن بەناوى جیاوازەوە.
بەبێ ئەوەى هیچ کەسێک ببوێرین ،هەموومان خووەنهێنیمان ئەنجامداوە،یان فەنتازیاى سێکسى،یان خەیاڵاتى سێکسى، ئەگەرچى هەموومان حاشاى لێدەکەین (2) ، بەهۆى ئەم نهێنى بوون و،حاشا لێکردنەوە ،هەندێک لە زانایان بە (سێکسى بێ هاوبەش) ناوى دەبەن،لەوانە (جاد بیللى) لە لێکۆڵینەوە چاپکراوەکەیدا لە ساڵى 1975، وە (دى مارتینۆ) لە ساڵى 1979،و (فریداى ) لە ساڵى 1980 ، و (کونستانتین) لە ساڵى 1981 و،(بیتى دودسۆن) ساڵى 1974.
بێگومان ئەم کردارە،کە بۆ وەرگرتنى چێژە،بەشێوەیەکى زۆر بەربڵاوە،بە جۆرێک ک،کە گونجاوە بڵێین 90-95% ى کوڕان و،70% ى کچان ئەنجامى دەدەن(3) ، وەلێئەم بۆ چوونە ڕەهانى یەو، زانایانى دیکە قسەى جیاوازیان هەیە،لەوانە : (کینزى) پێى وایە کە 62% ى ئافرتان و 92% ى پیاوان خووە نهێنى ئەنجام دەدەن ،ئەگەر بۆ تەنها جرێکیش بێت لە ژیانیان دا و، سەرژمێرى (هنت) ،کە لە ساڵى 1974 دا ئەنجامى دا لەم بارەیەوە دەڵێت : لە 94% پیاوان لەکۆى 982 کەس و، ئافرەتان لە 63% لە کۆى 1044 ئافرەت خووەنهێنى ئەنجامدەدەن و،لێکۆڵینەوەى (کتون)لە ساڵى 1974 پێى وایە ،کە 89% نێێرینە و،61%مێینە ئەنجامى دەدەن.
هەندێک زاناى دیکەش تەنها لێکۆڵینەوەیان لەسەر ڕەگەزێکى مرۆڤ ئەنجامداوە ، لەوانە (میللر ولیف) لە ساڵى 1976 لێکۆڵینەوەیەکى لەسەر ئافرەتان کرد و،پێى وایە کە لە 78% ى ئافرەتان خووەنهێنى ئەنجامدەدەن ، و لەم بارەیەوە لێکۆَڵینەوە دیکە زۆرن و،ئەوەندە بەسە بیخەینە بەردەستى خوێنەر بۆ ئەوەى بۆى ڕوونببێتەوە قسەکان ڕەهانین و،گۆڕانیان بەسەر دا دێت و،بە گوێرەى کات و،شوێن و،ئاین و،کەلتور و،ئاستى ڕۆشنبیرى و،سنورى تابۆبوونى سێکسى و،کاریگەرى تەکنەلۆژی و ،زۆر شتى تر ئەنجامەکان جیاوازدەبن.
ئەم خۆشى بینینەى خووەنهێنى بەچەند شێوەیەکى جیاواز ئەنجامدەدرێت ،وەکو لێخشاندن،یان هەڵگڵۆفین ،دەست پیاهێنان یان گووشین ،یان لەرینەوەو هەژاندن،کە زیاتر ئەم شێوانە نێرینە دەگرێتەوەو،مێینەش بەزۆرى بەهۆى ڕانیەوە ،یان دانانى شتێک لە نێوانە هەردوو ڕانى دا،یان لێخشاندن و،بەکارهێنانى ئامێرى تایبەتى،وەک دەزانرێت ئەم کردارانە بۆ ئەندامى زاوزێى نێرو مێ بەکاردێت و،دەگونجێت ئەندامەکانى دیکەى وەکو مەمکەکان،یان کۆم لەم سێکسەدا بەشداربن،وە بەگوتەى لێکۆڵیار (کینزى) 20% ى ئافرەتان خووەهێنى ئەنجامدەدەن بەهۆى پەنجىتێخستنەوە،یان شتى تر ، کەبۆ وروژان بەکارى دەهێنن.
تەکنەلۆژیاى نوێش لە ئاست ئەم بابەتەدا نەوەستاوەو ،ئامێرى (Vibrators ) ى بۆ ئافرەتان بەرهەمهێناوە،کە لە شێوەى زەکەرى پیاودایەو، لەمەتات دروستکراوەو،بەهۆى دەستەوە بەکاردێت،یان بەهۆى کارەباوە،واتە کارەباى و،دەستى هەیە،لە کاتى نەبوونى هاوبەشى ژیاندا بەکاردێت ،هاوکات ئامێرى تایبەتیش بۆ پیاوان دروستکراوەو،دەتوانرێت وەکو یارمەتى دەرێکى خووەنهێنى ،یان جێگرەوەى بەکاربهێنرێت .
بێگومان ئەم جۆرەى سێکس تەنها لەناو گەنجان و،بێ هاوسەرەکاندا نییە،بەڵکو لەناو هاوسەر دارەکانیش دا خووەنهێنى ئەنجامدەدرێت و،لەمبارەیەوە (هنت) لە لێکۆڵینەیەکى دا لە ساڵى 1975 پێى وایە کە 72% ى پیاوانى خاوەن هاوسەر ئەم دیاردەیە پیادەدەکەن بە ڕێژەى (24) جار لە ساڵێکدا ، و لە 68 ى ئافرەتانى خاوەن هاوسەرى نوێش بە ڕێژەى 10جار ئەنجامى دەدەن لە ساڵێکدا و،چێژى لێوەر دەگرن.
وەک دەزانرێت جگە لەم کردارەى سێکس ،کردارى تریش هەن کە ئەنجامدانى کردارى سێکسن بەبێ بوونى هاوبەش و،هەندێکیان خۆکردن و،هەندێکیان بێ ئاگادارى خود بە ئەنجامدەگەن،لەوانەش خەوى سێکسى و،فەنتازیاى سێکسى و،فەنتازیاى ڕۆمانسى و،….،وەلێ لێرەدا باسین ناکەین و،تەنها بۆ زانیارى خوێنەر و،گەنجان ،ئاماژەیەکى کورتمان پێدان و،باسکردنیان هەڵدەگرین بۆ باس و ،شوێنێکى تر .
دوواى ئەوەى زانیاریمان لە بارەى خووە نهێنى یەوە خستە ڕوو، و پیناسەمان کرد،پێویستە بزانین ڕێگەو هۆیەکانى بڵاوبوونەوەى ئەم دیاردەیە چییە، کە بە کورتى و،لەچەند خاڵێکدا باسیان دەکەین،بەم شێوەیە:
1-پەرتووکى تایبەتى کە بەوردى و،بە دوورودرێژى باسى ئەم دیاردەیە دەکات و،چۆنێتى ئەنجامدانى و،کردارییانەى خووەنهێنى ڕووندەکاتەوە.
2-فێربوون بە شێوەیەکى خۆى و،دۆزینەوەى لەلایەن خودى مرۆڤەکە خۆیەوە ،کاتێک دەستى بەر ئەندامەکانى زاوزێى دەکەوێت و،خۆشییان لێدەبینێت و،چەند بارەیان دەکاتەوە بۆ خۆشیبینینى زیاتر .
3-ڕێگەى سێهەم ،کە زۆر باوەو،گەورەترین ڕێگەى تەشەنە کردن و،بڵاوبوونەوەى ئەم جۆرە سێکسەیە ،فێربوونە لە ڕێگەى هاوڕێ و،کەسى نزیک و،دراوسێ و،هاوڕێى قتابخانەوەو،هەندێک جار دوورلە سەرنجى گەورەو ،خاوەن ئەزموونەکانە هەربۆیە بەترسناکترین ڕێگە دادەنرێت و،مەترسى لادان و،دروستبوونى گرفتى تەندروستى لێدەکرێت.
4-فێربوون بەهۆى فلیمە سێکسییەکانە ،کە ئەم فلیمانە بەهۆى تەکنەلۆژیاى نوێوە بڵاوبوونەتەوە و،بە هۆى هەریەکێک لە ئامێرەکانى (دیڤیدى و،سیدى و،سەتەلایت و،ئیڤیدى و،کۆمپیوتەر و ئینتەرنێت و،پلەیستەیشنەوە) بەکاردێت و،لاوە تازەپێگەیشتووەکان ،کە لەو پەڕى کەف و کوڵى سێکسی دان دووبارەیان دەکەنەوەو،هەوڵى ئەنجامدانیان دەدەن و، بەهۆیەوە فێردەبن، هەرلەبەر ئەم هۆیەشە کە کاتێک لە(فەرەح یوسف ئەحمەد) ى(پسپۆڕى سەرپەرشتیارى چالاکى ئاینى لە ژینگەى گەنجان و،هەڵگرى بڕوانامەى ماجستێر لە ئسوڵى دین و،بڕوانامەى بەکالۆریۆس لە زانستى کۆمەڵایەتى ) دەپرسن لە بارەى کاریگەرترین هۆیەکانى ڕاگەیاندن بەسەر گەنجانەوە ،لەوەڵامدا بە پلەى یەکەم کەناڵە ئاسمانییەکان دیارى دەکات.چونکە هەنووکە سەتەلایت بۆتە پێکهاتەى هەرماڵێک،و پاشان هۆیەکانى دیکەى ڤیدیۆیی.
وەک چۆن لەبارى زانستى یەوە دژە بۆ چوون هەیە لەبارەى بوون و،نەبوونى زیانەوە و،هەندێک پێیان وایە ئەگەر بووە شتێکى ئالوودە ،ئەوا زیانى زۆرى دەبێت،وەئەگەر بەڕێژەیەکى کەم بێت ئەوا زیانى نابێت،یان زیانى زۆر کەم دەبێت (4) ،بەهەمان شێوە لە بارى ئاینیشەوە دژە بۆچوون لەنێوان فەقیهەکاندا هەیەو،من بۆ خۆم هیچ کاتێک حەزناکەم هیچ شتێک لەبارەى ئاینەوە بڵێم .چونکە ئەوە کارى من نییە و،کارى فەقیهەکانى دینە،وەلێ لەبەر گرنگى باسەکە زۆر بەکورتى ئاماژە بە بۆچوونى زانیان و،پسپۆڕە ئاینییەکان دەکەم.
ڕاڤەکارانى قورئانى پیرۆز بە پشت بەستن بە ئایەتەکانى (5-7) ى سورەتى (المۆمنون) کەدەفەرموێت { ۆالذینَ هُمْ
لِفرُوجِهِمْ حَافِظونَ * إِڵا عَڵى ازْۆاجِهِمْ اوْ مَا مَڵکَتْ ایْمَانُهُمْ فَإِنَهُمْ غَیْرُ مَلُومِینَ * فَمَنِ ابْتَغَى ورَاء ذلِکَ فاوْڵئِکَ هُمُ الْعَادُونَ }ئەم جۆرە سێکسە و،هەموو جۆرەکانى ترى سێکس ،کە لە دەرەوەى چوارچێوەى هاوسەرگرتن و،خێزاندارى دا بێت ،قەدەغە دەکەن و،وەکو بەڵگەیەکى بەهێز بۆ حەرامێتى ئەم دیاردەیە بەکارى دەهێنن و،هاوکات بەپشت بەستن بە زۆر فەرموودەى پێغەمبەر (د.خ) دەتوانین حەرامێتى ئەم دیاردەیە باسبکەین،ئەگەر بڕوانینە کتێبى (تفصیل وسائل الشیعە إلى تحصیل مسائل الشریعە 20 / 353 ) ئەوا لەبابى حەرامکردنى ئیستمنا ْ دا، فەرموودەى ژمارە ژمارە (25808) مان دەکەوێتە بەرچاو ، کە بەڕوونى باس لە حەرامێتى ئەم دیاردەیە دەکات ،وە ئەگەر بڕوانینە پەرتووکى (کتاب الکبائر) ئەوا بە ڕوونى دەبینین ،کە چۆن حەرامێتى ئەم دیاردەیە ڕوونکراوەتەوە و،پێغەمبەر (د.خ) لە فەرموودەکانى دا و،لە شوێنى جیاوازدا ئاماژەى بەوە داوە،کە حەوت کەس هەن لە ڕۆژى دووایدا خواى گەورە بە چاوى سۆز و،بەزەییەوە سەیریان ناکات و،یەکێک لەو کەسانە ئەوانەن کە (خووەنهێنى ) ئەنجامدەدەن ،دیارە لە ئاماژەدان بە فەرموودە دا ،گرفتى بەهێزى و،بێ هێزیمان هەیەو،لێرەدا من ناچمە ئەو باسەوە و،تەنها ئاماژە بەوە دەکەم ،کە ئەم فەرموودانەى حەرامکردنى ئەم دیاردەیە کە لە (کتاب الکبائر) دا هاتوون لەلایەن زانایانەوە بە بێ هێز دانراوە، وە بەگوێرەى بۆچوونى زۆربەى ئیمام و،زانایان ئەنجامدانى ئەم کارە حەرامە تەنها بەلاى (ئیمامى ئەحمەد و،ئیمامى ئەبو حەنیفە) وە نەبێت، دروستە، ئەویش لە هەندێک کاتى دیارى کراودا ڕێگە پێدراوە ، نەک بکرێتە کارو کردەوەى هەمیشەى و،خووى پێوەبگیرێت، وەڕوون و،ئاشکرایە کە لە نێوان زانایانى سەردەمیشدا بۆ چوونى جیاواز هەیە، وەک چۆن لە نێوان زانایانى پێشین هەبووەو،باسکردنى تەواوى ئاینى ئەم دیاردە سێکسییە جێدەهێڵم بۆ مامۆستایان و،زانایانى ئاینى پیرۆزى ئیسلام.
ڕۆچوون لە نێو هەر دیاردەیەک و،ئالوودە بوون پێى دەبێتە مایەى گرفت و،زیانى لێدەکەوێتەوە،جاڕەنگە زیانەکان لە ئێستادا دەربکەون ، یان لە ئایندەى ژیانى مرۆڤەکاندا،وە ڕەنگە زیانەکان جەستەى بن،یان دەروونى،وەلێ لە ڕادەى سروشتى خۆیدا هیچ کردارێک زیانى گەورە و،بەرچاوى نابێت،هەربۆیە بۆ خربەدوورگرتن لەم جۆرەى سێکس،یان پاراستنى تازە پێگەیشتووەکان لەلایەن باوانەوە،پێویستە ڕەچاوى چەند خاڵێک بکەین،یاخوود ئەگەر ئالوودەبوویت بەم کردارە بە خاڵانە خۆت ڕزگاربکە:
1-ڕەخساندنى هەلى هاوسەر گیرى بۆ کچان و،کوڕانى گەنج ،بەمەش ئەو کەسانەى کە بۆ چێژوەرگرتن ئەم کارە ئەنجامدەدەن تاڕادەیەک لێى دوور دەکەونەوە.چونکە چێژى ئەم کارە چێژى ڕاستە قینە نییە.
2-دوور کەوتنەوە لەو کەسانەى ،کە زۆر باس لەم جۆرە سێکسە دەکەن و،دەبنە هاندەر .
3-نە خوێندنەوەى ئەو ڕۆمان و،چیرۆک و،بابەتانەى ،کە هەست بزوێنن ووروژاندن دروست دەکەن.
4-تەماشا نەکردنى ئەو ڕۆژنامەو گۆڤارانەى کە وێنەو بابەتى پۆرنۆگرافى ** لە خۆدەگرن.
5-دانانى ئامێرە خزمەتگوزارییە تەکنەلۆژییەکانى وەک (سیدى، دیڤیدى، ئیڤیدى،سەتەلایت، …..) لە هۆڵدا،یان لە شوێنێکدا کە مافى هەموو تاکەکانى خێزانى بەسەرەوە بێت و،تایبەت نەبێت بە یەک کەس ،یان لە ژوورى چۆڵدا نەبێت.
6-نەچوون بۆ ناو جێگەى نووستن تەنها لەو کاتانەدا نەبێت کەبەتەواوى خەوت دێت.
7-خۆخەریک کردن بە خوێندنەوەى کتێب و،گۆڤارى زانستى سود بەخش.
8-خەوتن لەسەر لاو ، و خۆدورگرتن لە خەوتنى لەسەر دەم .چونکە یەکێکە لەهۆیەکانى وروچاندن.
9-پەروەردەکردنى خودى گەنج لەسەر پشت بەخۆ بەستن و،ئەرک لە ئەستۆ گرتن.
10-بە ڕۆژوو بوون ، کە دەبێتە هۆى کەمکردنەوەى ئارەزووى سێکسى مرۆڤ.
سەرچاوەو پەڕاوێزەکان:
*خووەنهێنى :دەست پەڕ: العادە السریە:Masturbation
** Pornographyپۆرنۆگرافى :وێژە و وێنەو هونەرى بەرەڵا و بێ ئابڕوو دەربارەى جووتبوون،وێنەو نووسینى هەڵماڵراو هەوەس بزوێن.
1-بڕوانە تەفسیرەکانى (نەسەفى،کەبیر،ئالوسى،قورتبى،جەلالەین ئیبن کەسیر،فی چلال القران)
2-التاریخ السری للعادە السری ،موقع الایلاف
3-العادە السریە Masturbation ، ماڵپەڕى سەحە،بەشى تەندروستى سێکسى.
www.sehha.com/sexualhealth
4- اسئلە حول العادە السریە Masturbation Q&Aسەرچاوەى پێشوو
www.islam4u.com
www.islamonline.net
www.islam-qa.com

ماڵپه‌ڕی ده‌وروونناسی
www.derunnasy.com

لەهاوپۆلی: ســــــــــــێكس

بۆچوونەکان


« پێست و باری ده‌روونی | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | ئه‌فسانه‌ی ئۆدیب له‌دیدی ( ئه‌ریک فرۆم ) ه‌وه‌ »

Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964
designe-by-germeser
Valid CSS! Valid XHTML 1.0 Transitional