نوێترین ١٠ بابەت

هاوپۆلەکان

ئەرشیف

گەڕان لەماڵپەڕ

چوونه‌ژووره‌وه‌




دواهەمین ١٠ بۆچوون

دراوسێکان

خۆڕزگار کردن له‌ ده‌ستپه‌ڕ

كانونی یه‌كه‌م 28, 2007

masturbation.jpg خۆ ڕزگار کردن لە دەستپەڕ
نووسینی : د. سرور

دەستپەڕ خویەکى تاکەکەسیە کەتیایدا کەسەکە خۆى هروژاندنى سێکسی بۆخۆى دروست دەکات ،و لەزۆرجاریشدا بەبێئاگا ئەم کارە دەبێتە خوو بەتایبەتى لەسەردەمى هەرزەکارى و لەوە پاشتریشدا وەک جگەرە کێشان و خواردنەوەى مەى لێدێت .
ئەوەى جێگەى ئاماژەیە ئەوەیە کەئەم کردارە بە نەخۆشى دانانرێت ،تەنها ئەوەندە نەبێت وەک ئاماژەمان پێدا لەهەندێ کەسدا تۆخ دەبێتەوەو دەبێتە خوو گرى پێوەى کە ئیتر واى لێدێت زۆر بەزەحمەت دەتوانێت وازى لێ بهێنێت ئاشکراشە خوو گرى بەهەر بارێک لەبارەکانى ژیانەوە بێت لەنوژدارى دا بەکارێکى سروشتى دانانرێت سەرەڕاى ئەوەى بەگشتى لەگەڵ زەوقی ساغدا ناگونجێت .
زیانى سەرەکى بەپلەى یەکەم لەوەوە دێت کە هەرزەکار یان لاو ،بۆیەکەم جار بەدواى گەڕانیدا بۆ چێژوەرگرتنێکى سێکسی پەنا بۆ ئەو کارە دەبات بەڵام لەپاشدا بەۆهى خوو گرییەوە دەبێتە کۆیلەى ئەو کارەو لەبەر ئەوەش کەزۆر بەنهێنی ئەنجامى دەدات لەزۆربەى کتێبە زانستیەکاندا هەربەخووى نهێنى “”masturbation ناودەبرێت. کارە ناسروشتیەکە لەوەدایە کە وردە وردە واى لێدێت پێویستى بەئەرکى زیاتر دەبێت بۆ ئەوەى خۆى بهروژێنێت ،ئەمەش زۆربەى جار دەبێتە هۆى ماندوو کردنى دەماخ و دەروون و زۆربەى جار ئەمەش جۆرە شۆکێک بۆ کەسەکە دروست دەکات چونکە هەست دەکات وەک جارى یەکەم زۆر بەزوویی ناهروژێت و ناگاتە ئەوپەڕى چێژ وردە وردەش بەمەش توشی جۆرێک لەدڵە ڕاوکێ و دودڵى دەبێت و خەیاڵی سەیر سەیرى بۆ دێت بەتایبەتى کەهەندێک جار هەر ناگاتە چێژ وەرگرتن، یان تووشی رەپ نەبوونى تەواو دەبێت و بۆ ئەوەش چەند جارێک لەسەر یەک هەوڵ دەداتەوە، بەڵام ناگاتە ئەنجامى دڵخۆشکەرى تەواو. ه8ەندێک لەوانەى کەزۆرو بۆ ماوەیەکى زۆر حەریکى ئەم کارەبوون و تیایاندا بووە بەخوویەکى جێگیر،لەئەنجامى ئەوەى اکارەکە چۆتە نەستیانەوە، لەپاش ژن هێنان بەشێک لەوانە ئەو جۆرە چێژەى خۆیان بەدوایدا دەگەڕێن یان لەئەنجامى خووەکەوە دەستیان کەوتووە لەژنەکانیان دەستیان ناکەوێت توشی شۆک دەبنەوەو ڕەنگە بەرەو هەندێک لەتێکچونى سێکسی بچن وەک رەپ نەبوونى تەواو لەکاتى کردارى سێکسداو ئەوەش چ ناڕەحەتى و ئاژاوە لەنێوان خۆی و ژنەکەیدا دروستدەکات !
لێرەشدا نابێت ئەوەمان لەیاد بچێت کەئەم خووە لەبەر ئەوەى جیاوازە لەکارە سێکسیە سروشتیەکەو پێویستى بەئەرکێکە ئەقڵی زۆر هەیە لەئەنجامى خەیاڵ و ئەندێشەى قوڵ بۆ هێنانەبەر چاوى کارێکی سێکسی لەخەیاڵدا کەلەواقعدا بوونێکی نییە لەبەر ئەوە هەمیشە ئەو کەسانە هەست بە لاوازى هێزیان دەکەن و زۆربەى خەوو دەیان باتەوە زۆرێکیشیان ئەگەر خوێندکار بوون لەوانەکانیاندا باش نابن لەبەر ئەوەى وردبینیان بۆ وەرگرتن و تێگەیشتن لەپۆلدا کەم دەبێتەوە .
دەبێت ئەو کەسانەى کەئەم کارەیان کردۆتە خوو ئەوە بزانن کەئێستا هیچ دەرمانێکی ئەفسوناوى نییە لەو حاڵەتە ڕزگاریان بکات یان وایان لێبکات بەتەواوى لێی دوربکەونەوە وەلەبیر خۆیانى بەرنەوە . چونکە دەردەکە لەوەدایە کەئەمە نەخۆشی نیە تا بەدەرمان چاک بێت بەڵکو حاڵەتێکى دەروونیە بووە بەخوو گرى.
لەبەر ئەوە خۆ ڕزگار کردن لێی تەنها بەدەست کەسەکە خۆیەتى چونکە ئەوەندەى نۆژدارى لەم بوارەدا یارمەتى کەسەکە دەدات تەنها ئەوەندەیە کەهەنیدێک هێور کەرەوەى دەمارى ئامادە کردووە بۆ ئەوەى ئەو کەسانە زۆر زوو نەهروژێن ئیتر لەوە زیاتر نییە و ئەوى دى دەکەوێتە سەر خوو گرەکە خۆى کە هەوڵ بدات بڕواى تەواوى بەخۆى بێت کەدەتوانێت لەهەر شتێک خۆى بیەوێت دوور بکەوێتەوە واتە تاکە چارەسەر لەم لایەنەوە ئەوەیە کەهێزێکی خودى تەواو لەکەسەکەدا دروست بێت بۆ بەرەنگار بوونەوەى ئەو ساتانەى کەلەدەروونیانەوە زۆرێکیان بۆ دێت بۆ ئەنجام دانى خووەکە .

ئەمانەى خوارەوەش هەندێک لەو هەنگاوانەن کەکەسەکە دەتوانێت لەڕێگایانەوە خۆى لەم خووە بەدوور بگرێت :
1. تا دەتوانێت خۆى دوربخاتەوە لەسەیرى ئەو فیلم و ڤیدیۆو وێنانەى هوروژاندنى سێکسی لەمرۆڤدا دروست دەکەن .
2. دور کەوتنەوە لەبەتەنها دانیشتن لەژورێکى چەپەک یان داخراودا .
3. ڕێگە نەدان بەهاوڕێ و دۆستان کەلەبەردەمیدا ئەو جۆرە باسانە بکەن کە هروژاندن دروست دەکەن .
4. نەخوێندنەوەى ئەو چیرۆک و شعرو کتێبانەى کە هروژاندنى سیێکسی دروست دەکەن .
5. لەکاتەکانى بێ ئیشیدا خوودانە وەرزش بەهەر جۆرێکیەوە بێت بەگەڕان و پیاسە کردن،باخدارى، سەیرکردن یان گوێگرتن لەپرۆگرامى تەلەفیزیۆنى یان ڕادیۆیی بەسود ،بەشدارى کردن لەیانەو کۆمەڵ و دەستەى زانستى و کۆمەڵایەتى ناو گەرەک و شاردا. ئەنجامدانى کارێک لەماڵدا وەک دارتاشی ئاسنگەرى ، چاکردنەوەى شتێکی شکاو ..هتد.
6. لەسەر دایک و باوکیش پێویستە کە ئینتەرنێت ئەگەر لەماڵدا هەبوو یان سەتەلایت لەژوورى تەنهادا دانەنرێت بەڵکو هەمیشە لەناو هۆڵ و ئەو ژوورانەدا دابنرێت کەهى تاکە کەسێک نین و هی خێزانەکەن چونکە بەداخەوە ئینتەرنێت کەسەدان و بگرە هەزاران باس و خواسی زۆر بەکەڵکی تێدایە هەندێک لەگەنج و لاوان تەنها تیایدا بەدواى ئەو سایتانەدات وێڵ دەبن کە هروژاندنى سێکسیان بۆ دروستدەکات لەڕێگاى فیلم و وێنەى هروژێنەرەوە.

د.سرور
سەرچاوە:
گۆڤارى زانستى سەردەم ژماره‌ 32
تشرینى دووەمى 2007

لەهاوپۆلی: ســــــــــــێكس

بۆچوونەکان


« نامۆبوون Alienation | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | زه‌بری ده‌روونی Psychological trauma »

Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964
designe-by-germeser
Valid CSS! Valid XHTML 1.0 Transitional