جووت بوون لە پشتەوە

dr-aframمەبەستمان لەم زاراوەیە جووت بوونی نێرو مێیە بەجۆرێک لە کاتی جووت بوندا کۆمی مێیە دەکرێتە بەشێک لە کاری سێکی هەرچەندە ئەم کارە لەنێوان نێرو نێریشسدا دەکرێ(لە سەربازگە و بەندیخانەکاندا کە نێر ونێر بۆ ماوەیەکی زۆر پێکەوە دەمێننەوە ئەگەری روودانی ئەم کارە زۆرە) و مێژووی ئەم کارە زۆر کۆنە و بەلگەنامە مێژوویییەکان لەزیاتر لە سەرچاوەیەکدا باسی دەکەن.. بەڵام لەم چەند ساڵەی دوایدا بەهۆی کاریگەری هۆکانی راگەیاندن و نیشان دانی ئەم کارە لە کەنالەکانەوە و باسی کردن لەو چێژەی لەم کارە دەست دەکەوێت ، وای کردووە رێژەی مومارەسەکردنی ئەم کارە لەنێوان خێزانەکاندا زیاتر بێت لەجاران هەندێ مێینە بەتەواوی ئەم کارە رەت دەکاتەوەو کێشەی گەورەی خێزانی لێدەکەوێتەوە هەندێ جار دەگاتە ئاستی لێک جیابوونەوە و هەرەشەکردنی نێرینە بەوەی ژنی دووم دێنێ گەر لە کۆم تێر نەکرێ !!. هەندێکی تر لەبەردەم فشاری مێردەکەیدا خۆناگرێ وناچارە بەرازی بوون بەڵام ئەمە مانای ئەوە نییە مێینە هەرگیز حەز بەم کارە ناکات بەلکو هەندێ جار مێینە چێژێکی تایبەت لەم کارە وەردەگرێ . وەک ووتمان ئەم کارە لەنێوان نێر ونێریشدا دەکرێ کە دەشێ تاکی پاسڤ واتە تاکی ژێرەوە هەست بە خۆشی بکات هەندێ جار خۆی بەشوێن خەلکیدا بگەرێ بۆ ئەوەی کاری جووت بوونی لەگەلدا ئەنجام بدەن نممونەی ئەو جۆرە کەسانەش کەم نییە و لەکۆمەلگەی خۆنماندا لەو کەسانە هەیە و زۆر جار ئەو پەیوەندیەیان ناشارنەوە. لەلایەکی ترەوە هەندێ جار مێینە بەوە ئبستغلال دەکرێ (رەبەن- عازەب) بەناوی بانگەشەی ئەوەی ئەم کارە هیچ زیانی نییە و لەهەمان کاتدا نێرینە حەزی خۆی تێر دەکات لە ژێر دروشمی ( تا تەسک بێت خۆشترە) کاری سوار بوونی خۆی ئەنجام دەدات!!.

ئایا کارى سێکسى لەکۆمەوە زیانى هەیە ؟

کاری سێکسی تەنها بریتی نییە لەوەی چەند ئەندامێکی نێرینەو مێینە پێکەوە جووت ببن و هەردوولا هەست بە چێژێکی کاتی بکەن(یان تەنها یەکێکیان) و بەڵکو بەیەک گەیشتنی روحی نێوان دوو تاکە کەهەموو هەست وسۆزێک تێکەڵی یەکتر دەکەن هەر لەباوەش کردن بەیەکدا تاکو ماچ کردن و…. بەلام لەم شێوازی کاری سێکسیەدا کە هەردوو تاک دەرواننە هەمان ئاراستە مێینە پشتی دەکاتە نێرینە زیاتر لە شێوازی جووت بوونی ئاژەلان دەچێ (لەگەل رێزم بۆیان ) ، بگرە لەوەش خراپترە چونکە لەباری ئاژەڵدا هەردوو مەبەستی سێکس دەپێکێ واتە ئەم کارە هەم چێژ وەرگرتنە هەم زۆربوون، بەلام لەباری مرۆڤ دا تەنها چێژ وەرگرتنە کە زۆر جار مێینە هەست بە هیچ چێژێک ناکات بەهۆی ئەو ئازارە زۆرەی لەکاتی جووت بونەکەدا تووشی دەبێت ڕەنگە تەنها بۆ راگرتنی دڵی کەسی بەرامبەر ئەم کارە بکات کە هیچ کاتێ سێکسی دروست یەک لایەنە نییە و نابێ خۆشی و چێژی سیکس تەنها یەک کەس بیچێژێت وتاکی بەرامبەر ببێتە قوربانی حەزەکانی ئەو.

لەکۆئەندامى هەرسى مرۆڤدا جۆرە بەکتریایەک هەیە کەپآى دەڵێن بەکتریاى سوود بەخش کە ئەویش

.یە (E.cola)

دەشێ بەهۆی کاری سێکسیەوە ئەم بەکتریایە لە کۆئەندامی هەرسەوە بگوێزرێتەوە بۆ کۆئەندامی میزومیزەرۆی نێر ینەو تووشی هەوکردنی بکات و لەهەمان کاتدا دەشێ مێینە لەرێی نێرینەوە تووشی هەمان نەخۆشی بێت بەهۆی ئەوەی پاش ماوەیەک کرداری جووت بوون لە پێشەوە ئەنجام دەدەن .

لەسەرەتاى کارەکەدا دەبێتە هۆی ئازارێکی زۆر بەهۆی نەبوونی دەردراو (شلە) لە ناوچەی کۆمدا بۆیە بۆیە زۆر جار گەر نەلێم هەمیشە ناچار دەبن جیل یا هەرشلەیەکی تر بەکار بێنن بۆ رەخساندنی بارێکی وا کە بتوانن کارەکەیان ئەنجام بدەن ، هەندێ جار دەبێتە هۆی بریندار بوون و خوێن لێهاتنى ئەو ناوچەیە کە دەشآ بەکتریا هێرشى بۆ بەرێت و ببێتە هۆی هەوکردنی ئەو ناوچەیە، سەرەرای زیانى راستەوخۆى بۆ دەرچەى کۆم کەدەبێتە هۆى پچرانى ماسولکەکانى دەرچەى کۆم و پاش ماوەیەک لە دووبارە کردنەوەی ئەم کارە شێوەى کۆم گۆڕانى بەسەردا دێت و بەشێوەى رەحەتى لێ دێت کەبەشە کراوەکەى بۆ دەرەوە بێت. هەندآ جار وا لەو کەسە دەکات کە نەتوانێ زاڵ بێت بەسەر پیسایى کردندا .بەهۆی پچرانی ماسولکەکانی دەرچەی دەرەوەی کۆم..

هەندێ جار تاک بیانوی جیاجیا دێنێتەوە بۆ کردنی ئەم کارە یەکێ لەو بیانووانە ئەوەیە کە لەکاتی سوری مانگانەدا ناتوانێ کاری سێکسی لەگەل هاوسەرەکەیدا ئەنجام بدات بۆیە پەنا دەباتە بەر ئەم رێگەیە چونکە کاری جووت بوون لەو ماوەیەدا نەشیاوە لەگەل مێینەدا تەنها وەلام بۆ ئەو تاکە ئەوەیە کێ ووتوویەتی کاری جووت بوون لە پشتەوە گونجاوە چ لەو کاتەدا یان لە هەر کاتێکی تردا؟!

لەهەندێ باری تردا مێر منداڵ وهەرزەکار لەلایەن کەسانی بەتەمەن ترەوە ئەم کارەیان لەگەلدا ئەکرێ زۆر جار لەژێر فشاری جیا جیادا تاکو تاک بەم کارە رازی بێت تاوێک بە پاداشت تاوێکی تر بەهەرەشە واقیعی کۆمەلگە و دۆسیەکانی دادگا باشترین شایەتحالی ئەم ووتانەن .

ئایا ئەم کارە بەلادان دادەنرێت یان نا؟ لەڕاستیدا وەڵامی ئەم پرسیارە زیاتر لە ئەگەرێک هەلدەگرێ گەر مەبەست پەیوەندی نێوان نێرونێر بێت لە سەربازگە وبەندیخانەکاندا لەکاتێکدا تاک هیچ دەروازەیەکی تری نییە ئەوە بەلادان دانانرێت( لای هەندێ هیچ پاساوێک نییە بۆ ئەوە لادان لادانە) وبەلام بۆ تاکێک کە خاوەن خێزان بێت هەرچەندە هەندێ پۆلین کاری بە لادانی دانانێت بەلام ناتوانرێت لەرێزی باری ئاساییدا پۆلین بکرێت ، سەبارەت بەوەی لەنێوان نێر ومێدا روودەدات گەر هیچ شتێکی لەسەر نەوترێت هێندە بەسە کە رەنگە دەروازەیەک بێت بۆ لادانێکی گەورە تر !

ئاب 1, 2007

سەرنجەکان

٥ وەڵام بۆ “جووت بوون لە پشتەوە”
  1. ژیان فەرمووی:

    غریزه له مروفی ئاساییدا بو به ریوه چوونی کاروانی ژیانی تاکه و کومه ل پیویسته و له پیداویستیه کانی روون و ئاشکرایه به لام بری جار مرو تووشی هیندی نیاز دیت که په لپ ئه گری و داوای شتی ناپیویست ده کا و بازه جاریک تا راده ی شیت بوون بو ئه و بابه ته یش ده چی ئه مه لادان له ژیانی ئاسایی مروفه ئه مه نه خوشیه که که روو ده کاته مروف که ده رمان و هه توانی ده وی ئه م دیارده یه ئاسایی نیه و به لا تیپه رینیشی نادرووسته !

  2. رێبوار فەرمووی:

    تێبینیه‌کانی نووسه‌ری به‌ڕێز ئه‌و وتاره‌ جێگای تێڕامانن. به‌ڵام من وا هه‌ست ده‌که‌م که‌ زۆر له‌ ژێر کاریگه‌ریی پرێنسیپه‌ ئیخلاقییه‌ باوه‌کانی کۆمه‌ڵگای ترادیسیۆنی دایه‌. ڕاستییه‌که‌ی ئه‌وه‌یه‌ که‌ هۆمۆسێکسوالیتی یان هاوڕه‌گه‌زبازی له‌ زۆر کۆمه‌ڵگای پێشکه‌وتووی رۆژاواییدا لانیکه‌م له‌ بواری یاسایی و ته‌ندروستیشه‌وه‌ وه‌ک شتێکی ئاسایی وه‌رگیراوه‌ و به‌ هێمای نه‌خۆشی داناندریت. چه‌ندین وه‌زیری کابینه‌ کانی نه‌وه‌ده‌کان له‌ به‌ریتانیا هۆمۆ بوون. ئه‌مه‌ جگه‌له‌وه‌ی که‌ هه‌زاران که‌سی تر هه‌ن که‌ پێکه‌وه‌ ده‌ژین و هاوڕه‌گه‌ز و نێرینه‌ن. کاری سێکسی له‌ پشتیشه‌وه‌ ده‌که‌ن، به‌بێ ئه‌وه‌ی که‌س به‌ نه‌خۆشیان بزانێت، یان ئه‌و کاره‌ تووش کێشه‌یه‌کی ته‌ندروستی یان یاسای و کۆمه‌ڵایه‌تیی کردبێتن.

    له‌ گه‌ڵ رێز و سلاوی زۆر
    رێبوار

  3. دانا فەرمووی:

    تكاية مزينى ئةندامى زاوزيى ميينة كاريكى جةند تةندروستة
    بكريت باشة ياخود نةكرى

  4. haval فەرمووی:

    سلاو من هةظالم تةمةنم (27) سالَة خيَزانةكةم تةمةنى (24)سالَة 6 مانطة ذنم هيَناوة
    مندالَمان نةبووة لةرِووى تةندروستيشةوة سةردانى ثزيشكمان كردوة هةردووكمان تةندروستى سيكسيمان باشة هيض خةلةليكمان نية لة كؤئةندامى زاوزيَمان جا داوا لة بةريَزتان دةكةم طةر رِيَنمايي مان بكةن لةرِووى جووت بوونةوة ضؤن باشترة بؤ مندالَبوون سوباستان دةكةين .

  5. zana فەرمووی:

    سلاوو
    من كوريكم تةمةنم 28 سالة ماوةيةكى زؤر نية زواجم كردوة هيج زانياريةكى ئةوتوم نية دةربارةى سكس . ئايا سكس كردن لة كومةلكاى كوردى دا لة ريكةى ( كومةوة ) كوناحة لة رووى ئاينيةوة . بة واتايةكى تر بيليم ئةكةر لة ريكةى كومةوة سكس ئةنجام بدريت ( حةرامة ) لة ئاينى ئيسلامدا …

    هيوادارم وةلامم بدةنةوة