قۆناغهکانی وروژاندنی سێکسیی لای نێر و مێ
قۆناغەكانی وروژاندنی سێكسیی لای نێر و مێ
د. ئەفرام محەمەد حەسەن
پسپۆری نەخۆشییە دەروونییەكان
دەتوانین وروژاندنی سێكسی هەر لەسەرەتای دەستپێكردنەوە تاكو كۆتایی ئەو كارە، دابەش بكەین بەسەر چوار قۆناغەوە:
• لای نێر:
1- وروژاندن (Excitement):
لەماوەی چەند چركەیەكدا دەستپێدەكات بەهۆی خەیاڵ كردنەوە، بینین، یان هەر ڕێگەیەكی تر، دەشێت چەند خولەكێك تا چەند كاژێرێك بخایەنێت.
گۆڕانكارییەكان بریتین لە:
_ ڕەپ بوون (Erection) و گرژبوونی كیسەی هەڵگری گونەكان و دەردانی بڕێك شلەی لینجی بریسكەدار كە تۆوی تێدایە.
_ خێرایی دڵ زیاد دەكات.
_ بەرزبوونەوەی فشاری خوێن.
_ گرژبوونی ماسولكەكان.
_ هەناسە سواری و خێرایی هەناسەدان.
_ عەرەق كردنەوە.
2- گرد (Plateau):
بەردەوامبوونی گۆڕانكارییەكانی قۆناغی یەكەم لەگەڵ دەردانی بڕێكی كەم شلە كەتۆوی تێدایە خۆئامادەكردنێكە بۆ قۆناغی لوتكە.
3- لوتكە (Orgasm): ئەمەش دوو بەشە:
A: گرژبوونی گونەكان و پرۆستات كە لەم قۆناغەدا كەسەكە هەست دەكات ئاو هاتنەوەی نزیك بووەتەوە و ناتوانێت خۆی لێبپارێزێت.
B: ڕژاندنی تۆواو، هەست كردن بەجۆرێكی تر لەخۆشی.
4- پوكانەوە (Resolution):
بریتییە گەڕانەوەی تاك بۆ باری پێس ئەم سێ قۆناغە كەماوەی (10-15) خولەك دەخایەنێت كەسەكە بەقۆناغێكدا تێدەپەڕێت كەپێی دەڵێن ماوەی وەڵام نەدانەوەی وروژێنەرەكان (Refractory Period)، ئەو ماوەیەیە كەتێیدا تاك ناتوانێت كاری سێكسیی دووبارە بكاتەوە. ئەمەش لەكەسێكەوە بۆ كەسێكی تر جیاوازە و لەهەمان كەسیشدا لەماوەیەكەوە بۆ ماوەیەكی تر، لەتەمەنێكەوە بۆ تەمەنێكی تر جیاوازی هەیە، كە دەشێ چەند كاژێرێك یان چەند ڕۆژێك بخایەنێت.
● لای مێ:
1- وروژاندن (Excitement):
لای مێینە ئەم قۆناغە چەند چركەیەكی دەوێت (5-15) چركە بۆ تەڕبوونی زێ (فەجاینا) و دەشێ چەند خولەكێك تاچەند كاژێرێك بخایەنێت، ئەمە وێڕای كۆڕانكارییە جەستەییەكان هاوشێوەی نێرینە.
2- گرد (Plateau):
بەردەوامبوونی گۆڕانكارییەكانی قۆناغی یەكەم لەگەڵ فراوانبوون و بەرزبوونەوەی زێ (بەشی 2/3 ناوەوەی) بەرەو منداڵدان، منداڵدانیش كەلەباری ئاساییدا بەسەر میزەڵداندا چەماوەتەوە، بەرەو دواوە ڕاست دەبێتەوە.
3- لوتكە (Orgasm):
لەم قۆناغەدا مێینە هەست بەچێژێكی تەواو دەكات لەكاری سێكسیی هاوشێوەی نێرینە، بەڵام لەمێینەدا ڕژاندنی تۆواوی لەگەڵدا نیەو چاوەڕوان ناكرێت كەی ڕوودەدات. هەندێ جار مێینە لەقۆناغی گردەوە دەچێتە قۆناغی پوكانەوە بەبێ ئەوەی بەقۆناغی ئۆرگازمدا تێپەڕێت، لەم قۆناغەدا هەردوو دەرچەی میز و كۆم تەسك دەبنەوە.
4- پوكانەوە (Resolution):
ئەم ماوەیە زۆر كورتە و مێینە یەكسەر دەتوانێت كاری سێكسیی بكات، بۆیە ماوەی (Refractory Period- ئەو ماوەیەی پێویستە تاكو تاك جارێكی تر بتوانێت كاری سێكسیی بكات) لەمێینەدا زۆر كورتە و هەندێ جار لەكورتیدا ناپێورێت.
ئهیلول 6, 2010

zor sudm bene lam babata.
babeteky jwane desttan xosh bet
zor jwana dastt xoshbe kaki dktor