له‌ناو جێگه‌ی نوستنه‌وه بۆ هۆڵی دادگا
له‌ناو جێگه‌ی نوستنه‌وه بۆ هۆڵی دادگا
توێژه‌ری ده‌روونی
سامان سیوه‌یلی
قه‌یرانه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی خێزان قه‌یرانیگه‌لێکی فره ڕه‌هه‌ند و فره هۆکارن، له‌وانه‌ش: ده‌ستێوه‌ردانی کۆمه‌ڵایه‌تی، هۆکاری ده‌روونی، ئابوری، سێکسیی، سۆزداریی و …تد. ئه‌وه‌ی مه‌به‌سته لێره‌دا ئه‌و کێشانه‌ن که له‌ناو جێگه‌ی نووستنه‌وه سه‌رهه‌ڵئه‌ده‌ن و هێدی هێدی ده‌بنه دێوه‌زمه‌یه‌ک به‌سه‌ر ژیانی هاوسه‌رانه‌وه و کاریگه‌ری له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی و خۆشه‌ویستی و ڕێز و توانای پێکه‌وه ژیانی هاوسه‌ران جێده‌هێڵیت به‌شێوه‌یه‌کی نه‌رێنی و ئه‌گه‌ر به‌بێ چاره‌سه‌ر بهێڵرێته‌وه ئه‌وا هاوسه‌ران ناچار ده‌کات ملی دادگا بگرنه به‌ر و په‌نا بۆ جیابوونه‌وه ببه‌ن وه‌ک چاره‌سه‌ر.
سێکس له‌ژیانی هاوسه‌راندا به ڕاگر و کۆڵه‌که‌یه‌کی پته‌وی ژیانی هاوسه‌ریی داده‌نرێت و مه‌حاڵه ئاسووده‌یی و ته‌بایی و پێکه‌وه ژیانی ئاسایی فه‌راهه‌م بێت له‌نێو دوو هاوسه‌ردا به‌بێ فه‌راهه‌مبوونی په‌یوه‌ندیی سێکسیی دروست و هاوسه‌نگ له‌نێوانیاندا. شاردنه‌وه و داپۆشینی ژانکۆ سێکسییه‌کانی نێوان هاوسه‌ران له که‌لتوری ئێمه‌دا و به‌عه‌یبه زانینی ده‌ربڕینی ئه‌م ژانکۆیانه، کارێکی ئه‌وتۆی کردووه چه‌ندین ده‌رئه‌نجامی خراپی لێبکه‌وێته‌وه هه‌ر نه‌مانی سۆز و خۆشه‌ویستی و ڕێز و جیابوونه‌وه‌ی ڕۆحی نێوان هاوسه‌ران تا ناپاکی هاوسه‌رگیریی و هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌ی خێزان. ئه‌مه له‌کاتێکدایه گرفته سێکسییه‌کانیش وه‌ک هه‌ر حاڵه‌تێکی ده‌روونی یان نه‌خۆشییه‌کی جه‌سته‌یی چاره‌سه‌ری هه‌یه، داننه‌نان به‌م گرفته و خۆ لادان له‌به‌ده‌مه‌وه چوونی چاره‌سه‌ری گونجاو و له‌بری ئه‌مانه هه‌ڵبژاردن و په‌سه‌ند کردنی ده‌رئه‌نجامه نێگه‌تیفه‌کانی ئه‌م حاڵه‌ته به هه‌ڵوێست و ڕه‌فتاری نامه‌عقول داده‌نرێت و به‌رپرسی ئه‌م ڕه‌وشه‌ش هه‌ر کامێکیان بێت (ئافره‌ت یان پیاو) هه‌موو ده‌رئه‌نجامه نێگه‌تیفه‌کان ده‌که‌وێته ئه‌ستۆی و پێشێلکاریی مافه‌کانی هاوسه‌ره‌که‌ی و گشت ئه‌ندامه‌کانی خێزانه (منداڵه‌کانیان).
زۆرن ئه‌و گرفته سێکسییانه‌ی ژیانی هاوسه‌ران هه‌راسان ده‌که‌ن، هه‌ندێ جار واڕێده‌که‌وێت ده‌ستپێکی ژیانیی هاوسه‌ریی (شه‌وی په‌رده) به گرفتی سێکسیی ده‌ست پێ‌بکات و له‌جیاتی ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی سێکسیی ببێته مایه‌ی تێکئاڵانی ڕۆح و جه‌سته‌کان، بوونی گرفت له‌مبواره‌دا (فۆبیای شه‌وی په‌رده) ده‌بێته له‌مپه‌ر له‌ڕێگه‌ی ئه‌م ئاوێته بوونه‌دا، که ئه‌گه‌ر درێژه‌ی هه‌بێت دوور نییه خێزانه تازه پێکهێنراوه‌که هه‌ر به‌ساوایی له‌بار بچێت. له سه‌رده‌مانی پێشوودا ئه‌گه‌ر ئه‌م حاڵه‌ته ڕوویبدایه ئه‌وا ده‌گوترا که‌سه‌که به‌ستراوه بۆیه سه‌ردانی شێخ و مه‌لا و نووشته‌نووسیان پێده‌کرد، ئه‌وه‌نده‌ی بیستراوه و زانراوه ئه‌م حاڵه‌ته لای ڕه‌گه‌زی نێر زیاتر بووه جاران، بێگومان ئه‌مه‌ش هۆکاری خۆی هه‌بووه که بریتی بووه له‌نه‌بوونی ڕۆشنبیریی سێکسیی، کاریگه‌ری په‌روه‌رده‌ی خێزان و که‌لتوری کۆمه‌ڵگه له‌سه‌ر تاک، ئه‌و ڕه‌وشه کۆمه‌ڵایه‌تییه- ده‌روونییه نادروسته‌ی له‌مه‌راسیمی ژن گواستنه‌وه‌دا ساز ده‌کرا وه‌ک بوونی به‌ربووک و چاوه‌ڕوانی ده‌یان که‌س له‌و دیو ده‌رگای ژووری ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی سێکسیی نێوان دوو هاوسه‌ره‌که، له‌ڕاستیدا ئه‌م که‌لتوره هێنده دواکه‌وتووانه و نالۆژیکانه‌یه که هیچ ڕه‌وایه‌تییه‌کی نییه جگه له‌سووکایه‌تی پێکردنی تازه بووک و زاوا، به‌ڵام له‌م ڕۆژگاره‌دا ئه‌وه‌ی ڕه‌چاو ده‌کرێت و به‌پێی سه‌ردانی ئه‌و که‌سانه‌ی ئه‌م کێشانه‌یان هه‌یه بۆ سه‌نته‌ر و نۆڕینگه‌ی پزیشکه ده‌روونییه‌کان کچان زیاتر دووچاری ئه‌م حاڵه‌ته ده‌بن و ده‌ستپێکی ژیانیی هاوسه‌ریی به مانگرتن له‌ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی سێکسیی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌کانیان ده‌ستپێده‌که‌ن، له‌و حاڵه‌تانه‌ی به‌نده وه‌ک توێژه‌ری ده‌روونیی ڕێکه‌وتم کردوون له ساڵ و مانگه‌وه هه‌تا چوار ساڵ نیو تێپه‌ڕیوه به‌سه‌ر یه‌که‌م شه‌وی به‌یه‌ک گه‌یشتنی نێوان هاوسه‌ره‌کان به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ پرۆسه‌یه‌کی سێکسیی ئه‌نجام درابێت. هه‌روه‌ها له گرفته سێکسییه‌کانی تر که به‌رۆکی هاوسه‌ران ده‌گرێت له‌ژیانی هاوسه‌رییدا و کاریگه‌ری نه‌رێنی جێده‌هێڵێت له‌سه‌ریان، ساردی سێکسیی ژنان و په‌ککه‌وته‌یی سێکسیی پیاوان، ئه‌م دوو حاڵه‌ته‌ش له جۆر و پله‌دا ئاستی جیاوازیان هه‌یه و به‌پێی جۆری حاڵه‌ته هۆکاری جیاوازیش له‌پشتیه‌تی. له‌و گرفتانه‌ی تر که سه‌رهه‌ڵئه‌دات له‌بواری سێکسیی نێوان هاوسه‌راندا، ئه‌زموونه سێکسیی و سۆزدارییه پێشینه‌کانی تاکه (کچ یان کوڕ) له‌پێش چوونه ژیانی هاوسه‌ریی که وا ده‌کات یان له‌ڕووی سێکسیی تاک ڕه‌زامه‌ند نه‌بێت له‌هاوسه‌ره‌که‌ی کاتێک به‌راوردی ده‌کات به‌ئه‌زموونه‌کانی پێشووی، یاخود ناتوانێت سۆز و خۆشه‌ویستیی هه‌بێت بۆ هاوسه‌ره‌که‌ی به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێشتر په‌یوه‌ندی سۆزداریی له‌گه‌ڵ که‌سێکی تردا هه‌بووه، جا به‌هۆی ڕێگری کۆمه‌ڵایه‌تی له‌به‌یه‌ک گه‌یشتنیان یان هه‌ر هۆکارێکی تر نه‌گه‌یشتوون به‌یه‌ک، ئه‌مه‌ش واده‌کات دووچاری ساردی سێکسیی بکات. هه‌ندێ جار کاریگه‌ربوون به فیلم و گرته سێکسییه‌کان (ئه‌م حاڵه‌ته لای پیاوان بوونی هه‌یه) که ده‌خوازێت خۆی و هاوسه‌ره‌که‌ی هه‌مان ڕۆڵی پاڵه‌وانی فیلمه سێکسییه‌کان بگێڕن، له‌کاتێکدا ئه‌م فیلمانه مه‌به‌ستی بازرگانیان له‌پشته‌وه و به‌مه‌به‌ستی ڕه‌واجپێدانی بازاڕی کۆمپانیا به‌رهه‌مهێنه‌کانی ئه‌م فیلمانه، به‌ڵام کاتێک هاوسه‌ره ژنه‌که‌ی به‌راورد ده‌کات به‌کاراکته‌ری فیلمه‌کان و وه‌ک ڕه‌گه‌زه مێینه‌که‌ی ناو فیلمه‌کان پرۆسه‌ی سێکس ئه‌نجام نادات ئه‌وا هاوسه‌ره‌که‌ی به که‌مته‌رخه‌م و سست و سارد تۆمه‌تبار ده‌کات. ئه‌و که‌سانه‌ی (ژن بن یان پیاو) له‌ده‌ره‌وه‌ی ژیانی هاوسه‌ریی خۆیان په‌یوه‌ندی سێکسییان هه‌یه له‌گه‌ڵ که‌سانی تر واته ناپاکیی هاوسه‌ریی ئه‌نجام ئه‌ده‌ن یاخود له‌ڕێی په‌یوه‌ندیی ئه‌له‌کترۆنییه‌وه له‌ڕووی سۆزداری و سێکسه‌وه پاڵنه‌ره‌کانیان تێر ده‌که‌ن، ئه‌م که‌سانه له‌په‌یوه‌ندییه سێکسیه‌کانی نێوان خۆیان و هاوسه‌ره‌کانیان خۆیان به‌دوور ده‌گرن. ڕێده‌که‌وێت نه‌خۆشی ده‌روونی له‌مپه‌ر بێت له‌ئه‌دائی سێکسیی هاوسه‌راندا. ئه‌گه‌ر وایدابنێین دوو هاوسه‌ر هیچ نه‌خۆشییه‌کی جه‌سته‌یی یان ده‌روونییان نه‌بێت، به‌ڵام نه‌بوونی هۆشیاریی سێکسیی و که‌ڵک وه‌رنه‌گرتنی ته‌واو له‌توانا سێکسییه‌کانی هه‌ردوولا کارێکی وه‌ها ده‌کات که پرۆسه‌ی سێکسیی ببێته ڕۆتینێک هێنده وه‌ڕسی ببه‌خشێت ئه‌وه‌نده چێژ و ئاسووده‌یی نه‌به‌خشێت.
تێکڕا ئه‌م کێشانه و چه‌ند کێشه‌یه‌کی تر ده‌بنه هۆی دروستبوونی فشاری سێکسیی له‌سه‌ر تاک، ئه‌م فشاره سێکسییه‌ش فشاری ده‌روونیی لێده‌که‌وێته‌وه و کار له‌باری سۆزداری تاک ده‌کات و په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی نێوان هاوسه‌ران ده‌شێوێنێت. ئه‌گه‌ر له‌ڕووی ده‌روونی و کۆمه‌ڵایه‌تی و پزیشکییه‌وه له‌سه‌رچاوه‌ی گرفته سێکسییه‌کان بڕوانین ده‌توانین بڵێین هه‌موو ئه‌م گرفتانه چاره‌سه‌ریان هه‌یه و بێده‌نگ بوون و خۆلادان لێیان یه‌کێک ده‌بێت له‌و فاکته‌رانه‌ی گڵۆپی سه‌وز داده‌گیرسێنیت له‌و شه‌قامه‌ی کۆتاییه‌که‌ی دادگایه.
پێویسته گه‌نجان به‌ر له‌چوونه ژیانی هاوسه‌ریی هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی زانیاریی دروست و زانستیانه بده‌ن، پسپۆرانی ئه‌م بواره‌ش ده‌بێت زیاتر گرنگی بده‌ن به‌بڵاوکردنه‌وه بابه‌تی زانستیانه، که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندن ده‌بێت کراوانه‌تر قسه له‌سه‌ر ئه‌م جۆره ژانکۆیانه‌ی تاکی کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه بکه‌ن، ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیش ده‌بێت له‌ڕێگه‌ی به‌ستنی کۆڕ و سیمینار و وۆرک شۆپه‌وه کار له‌سه‌ر زیاتر هۆشیار کردنه‌وه‌ی گه‌نجان بکه‌ن له‌هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز.
ئاب 23, 2010

zor raste beshek le keshekane jin w merd egeretewe bo jegei nwstin dest xoshet le ekem mamosta.
hetaw
selaw.hyuadarem her ber dewam ben.be rasty em shte zwr zwr heye le naw kurde wary da.be rsty malperketan zwr bashe hyuadarem le her 4 parchy kurdistan w be twanen temashay em malpere be ken.