كانونی یه‌كه‌م 17, 2007
جۆره‌کانی له‌شفرۆشی له کوردستاندا
ئه‌م بازاڕه له‌کوردستاندا بازاڕێکی نهێنیه چونکه به‌پێی ئایین و یاسا و که‌لتور کارێکی ناشیرینه وتائێستاش ڕێگه‌ی پێنه‌دراوه ، هه‌ربۆیه ئه‌م بازاڕه ڕه‌واجی زیاتره له‌کوردستاندا و که‌متر ده‌توانرێت به‌ڕێگای یاسایی سنووری بۆ بکێشرێت . هه‌ربۆیه شێوه باوه‌کانی له‌شفرۆشی که له‌جیهاندا باون گۆڕانیان به‌سه‌ردا هاتووه له‌کوردستاندا وه‌ک شێوه جیهانیه‌که‌ی نه‌ماونه‌ته‌وه . جۆره‌کانی له‌شفرۆشی له‌کوردستاندا له‌باوترینیانه‌وه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ڕیزبه‌ندیان بکه‌ین :
1- خانه‌کانی له‌شفرۆشان :
بریتیه له‌و خانوانه‌ی که که‌سێکی تیادا ده‌ژی له‌سه‌ر شێوه‌ی خێزان به‌ڵام به‌کارده‌هێنرێت وه‌ک بازاڕێکی سێکسی بۆ پێشکه‌شکردنی خزمه‌تگوزاری سێکسی به کڕیاره‌کان . ئه‌م خانانه ده‌ستاوده‌ست ژماره‌ی مۆبایل و ناونیشانی خۆیان بڵاوده‌که‌نه‌وه له‌ڕێگه‌ی کڕیاره‌کانه‌وه ، به‌مجۆره‌ش کڕیاره‌کان خه‌ڵکی تر ئاگادارده‌که‌نه‌وه و مشته‌ری بۆ خانه‌کان زیاد ده‌بێت و گه‌شه ده‌کات . جێی باسه ئه‌م خانانه هه‌ندێک کات ده‌گۆڕێن به‌هۆی باری ئه‌منی و سروشتی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه . باری ئه‌منی هه‌ڕه‌شه ده‌کاته سه‌ر ئه‌م خانانه چونکه به‌پێی یاسا و سروشتی کۆمه‌ڵایه‌تی قه‌ده‌غه‌یه ، به‌ڵام کاتێک باس له‌سروشتی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌که‌ین گرنگه بزانین که خانه‌کان به‌رده‌وام شوێنی خۆیان ئاڵوگۆڕ ده‌که‌ن تاوه‌کو خۆیان بپارێزن له‌گازنده‌ی گه‌ڕه‌ک و کۆڵانه‌کانیان ( هاوسێکانیان ) ، گرنگه ئه‌وه بڵێین که به‌پێی یاسا گه‌ڕه‌که‌کان بۆیان هه‌یه گازنده له له‌شفرۆشێک تۆمار بکه‌ن و ده‌ری بنێن له‌گه‌ڕه‌که‌که‌یان . ئه‌م خانانه به‌زۆری ئه‌و له‌شفرۆشانه ده‌گرنه خۆیان که‌شوێنی تایبه‌ت به‌خۆیانیان نیه و ناچارن له‌م خانانه‌دا بژین .
2- خستنه‌ڕووی تاکه که‌س :
بازاڕی دووه‌می ئه‌م کاره له‌سه‌ر ئاستی تاکه که‌س به‌ڕێوه ده‌چێت که‌خۆیان ده‌خه‌نه ڕوو له‌شوێنه جیاوازجیاوازه‌کاندا . به‌پێی چه‌شنی دووه‌م که‌سێکی له‌شفرۆش جلوبه‌رگ و ئارایشته‌کانی به‌جۆرێکن که کڕیاری سێکسی تێده‌گات له له‌شفرۆش . یان شێواز و ئه‌ته‌کێتی ئاخافتنیان به‌جۆرێکه ئه‌و خزمه‌تگوزاریه سێکسیانه ده‌خاته ڕوو . به‌زۆری بازاڕی تاکه‌که‌س ڕوو ده‌که‌نه ئارایشتگاکان و فرۆشگه‌کانی جوانکاری و زه‌ڕه‌نگه‌ره‌کان و … هتد ، هه‌روه‌ها له‌ڕێگه‌ی شۆفێره‌کانی تاکسیه‌وه .
3- به‌ڕێگای بانگه‌شه بۆکردن :
هه‌ر له‌به‌ر هه‌مان ئه‌و هۆکاره گشتیانه‌ی که له‌سه‌ره‌تاوه باسمان کرد ، بانگهێشت و ڕیکلام بۆ هۆکارێکی وا له‌کوردستاندا به‌نهێنی ده‌کرێت ، ئه‌مه‌ش به دوو جۆر :
جۆرێکیان بانگه‌شه و ڕیکلامی کڕیار و فرۆشیاره‌کان خۆیانه ، به‌نموونه کاتێک کڕیارێک یه‌کێک له‌خانه‌کان ئه‌دۆزێته‌وه بانگهێشت بۆ ئه‌و خانانه ده‌کات له‌ناو هاوڕێ و که‌سه نزیکه‌کانیدا به‌م جۆره‌ش بازاڕ گه‌رمیه‌ک له‌بازاڕی سێکسیدا ده‌گوێزرێته‌وه له‌ڕێگه‌ی ئه‌م ڕیکلامه نهێنیانه‌وه .
جۆری دووه‌میان له‌ڕێگه‌ی ده‌ڵاڵه‌کانه‌وه‌یه ، هه‌ریه‌کێک له‌خانه‌کان و له‌سه‌رۆک بانده‌کانی له‌شفرۆشی چه‌ند ده‌ڵاڵێکیان هه‌یه له‌ناو بازاڕدا وه‌ک شۆفێر تاکسیه‌کان و دوکانی که‌مالیاته‌کان ، ئارایشتگاکان و … هتد .
4- جۆری دووه‌می خانه‌کانی له‌شفرۆشی :
ئه‌و خانانه که له‌شفرۆش له‌خۆ ناگرێت به‌ڵکو ته‌نها ڕێگه ده‌دات به دوو که‌س که کڕیار و فرۆشیاری سێکس بن به‌رامبه‌ر مانه‌وه‌یان له‌ماڵه‌که‌دا ئه‌و کاره ده‌کات و هه‌ندێ جاریش مه‌رج نیه دوو که‌سه‌که کڕیار و فرۆشیار بن به‌ڵکو هه‌ندێ کات دوو خۆشه‌ویست یان دوو براده‌ریش که په‌یوه‌ندی سێکسیان له‌نێواندا هه‌یه ڕوو ده‌که‌نه ئه‌م ماڵانه له‌بری جێگه‌ی مانه‌وه‌که‌ش بڕه پاره‌یه‌ک ده‌ده‌ن .
هه‌ندێ تێبینی گشتی له‌سه‌ر کاری له‌شفرۆشی له کوردستاندا :
1- زۆربه‌ی ماڵه‌کان ڕێگه ناده‌ن کڕیار و فرۆشیاره‌کان شه‌وان بمێننه‌وه .
2- له کوردستاندا ( ئێسکۆرد ) ( مصاحه‌به ) له‌ڕێگه‌ی خانه‌کانه‌وه به‌ڕێ ده‌کرێت و ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر داوای هه‌ندێک له کڕیاره‌کان به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی که توانایه‌کی دارایی و ده‌سه‌ڵاتێکی دیاریکراویان هه‌یه .
3- باشترین هۆکاری یاریده‌ده‌ر بۆ به‌ڕێکردنی ئه‌م خزمه‌تگوزاریه ، مۆبایله .
چه‌ند ئامارێکی جیهانی سه‌باره‌ت به له‌شفرۆشی :
زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری له‌شفرۆشه‌کانی جیهان دووچاری توندوتیژی سێکسی ده‌بنه‌وه ، زیاتر له 90% له‌شفرۆشه‌کان هه‌ر له‌مناڵیه‌وه ده‌ستدرێژی سێکسیان لێکراوه ، زۆربه‌یشیان له‌ڕێگه‌ی بازاڕه‌کانی کارکردنه‌وه دووچاری ئه‌م جۆره له‌توندوتیژی ده‌بن و ئاڵوده ده‌بن به له‌شفرۆشیه‌وه . 75% دووچاری ئیغتیصاب ده‌بنه‌وه . لایه‌نی که‌م دوو له‌سه‌ر سێی له‌شفرۆشه‌کان پێش ( 16 ) ساڵی فێری ئه‌م کاره ده‌بن و وه‌ک ڕێگه‌چاره‌یه‌ک بۆ ده‌ربازبوون له‌ژینگه‌ی خراپی خێزانی به‌کاریده‌هێنن ، هه‌روه‌ها وه‌ک تاکه ڕێگه چاره‌یه‌ک ده‌یبیننه‌وه .
ئاماره‌کان :
* یه‌ک ملیۆن له‌شفرۆشی ژن و کچ له دونیادا هه‌یه و 1% ی ژنانی ئه‌مه‌ریکایی لانیکه‌م بۆ چوار ساڵ له‌شفرۆشیان کردووه .
* 0.5 بۆ 1.2 ملیۆن مناڵ له‌بازرگانی سێکسیدا به‌کارده‌برێن ، که نزیکه‌ی 0.3 له ڕه‌گه‌زی نێرن و له‌خوار ( 16 ) ساڵه‌وه‌ن ، هه‌روه‌ها یه‌کێکی تر له‌توێژینه‌وه‌کان ده‌ریانخستووه که 78% ی له‌شفرۆشه‌کان له‌ته‌مه‌نی هه‌رزه‌کاریدا فێری ئه‌و کاره بوون و 60% له‌خوار شانزه ساڵیه‌وه بوون و هه‌ندێکیشیان له‌ده‌وروبه‌ری ده ساڵاندا بوون .
* 60% مناڵانی له‌شفرۆش له‌لایه‌ن خه‌ڵکی ڕێزداره‌وه ده‌خرێنه به‌ر ئه‌م ئیشه و ته‌نانه‌ت زۆربه‌یان له‌و مناڵانه‌ن که هه‌ڵدێن له ماڵه‌کانیان و ڕێگایه‌کی تر شک نابه‌ن که به‌هۆیه‌وه بتوانن پاره په‌یدا بکه‌ن .
* 27% ئه‌و نێرینانه‌ی که له‌له‌شفرۆشیدا ده‌ستگیر ده‌کرێن له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ، کاری پۆرنۆگرافیان کردووه ، که به‌گشتی نێرینه‌کان که‌متر ده‌ستگیر ده‌کرێن .
* به‌پێی زۆربه‌ی توێژینه‌وه‌کان دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌وانه‌ی له‌شفرۆشی ده‌که‌ن له‌و خێزانانه‌ن که هه‌ژاری یه‌کێکه له گرفته سه‌ره‌کیه‌کانیان .
* زۆربه‌ی زۆری له‌شفرۆشه‌کان ده‌ڵێن که دایک و باوکیان به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو ده‌خۆنه‌وه یان ماده‌ی سڕکه‌ر به‌کارده‌هێنن و له‌هه‌مان کاتیش‌دا سه‌ردانی مه‌زارگه و شوێنه ئایینیه پیرۆزه‌کان ده‌که‌ن .
* 51% ی ئه‌وانه‌ی له‌شفرۆشی ده‌که‌ن ده‌ڵێن له منالیدا ده‌ستدرێژی سێکسیان لێکراوه .
* 19% ی له‌شفرۆشه‌کان ده‌ڵێن په‌یوه‌ندیه‌کی باشمان له‌گه‌ڵ باوکماندا هه‌یه و به‌پێچه‌وانه‌وه ڕێژه‌یه‌کی زۆرکه‌م ده‌ڵێن که په‌یوه‌ندیه‌کی خراپمان له‌گه‌ڵ دایکماندا هه‌یه .
* زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری سه‌رچاوه و توێژینه‌وه‌کان ده‌ڵێن که ئیغتیصاب یان ده‌ستدرێژی سێکسی له‌مناڵیدا ده‌بێته هۆی هه‌ستکردنێکی به‌رده‌وام به په‌راوێزی و هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر بووونی مرۆیی و هه‌میشه هه‌ست به تاوان ده‌که‌ن و هه‌ست ده‌که‌ن که ته‌واو ئه‌وان جیاوازن له خه‌ڵکی تر و هه‌میشه هه‌ست ده‌که‌ن له خه‌ڵکێکی تر که‌مترن ، بۆیه هه‌وڵ ده‌ده‌ن که ئه‌و ده‌ستدرێژیه بکه‌نه‌وه سه‌ر خه‌ڵکێکی تر ، هۆکاری سه‌ره‌کی ئه‌مه‌ش بریتیه له تۆڵه به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌کی ئاشکرا ناوترێت . به‌زۆری له‌شفرۆشه‌کان به‌م قۆناغه‌دا ڕۆیشتوون .
* دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌وانه‌ی له‌شفرۆشی ده‌که‌ن له‌ته‌مه‌نی سێ تا شانزه ساڵی ده‌ستدرێژیان کراوه‌ته سه‌ر و تێکڕای ئه‌وانه‌ی ده‌ستدرێژیان کراوه‌ته سه‌ر ئه‌وانه‌ن که ته‌مه‌نیان ده ساڵانه .
* زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری ئه‌وانه‌ی له‌مناڵیدا ده‌ستدریژیان ده‌کرێته سه‌ر ئه‌وانه‌ن که له‌لایه‌ن که‌سی نزیکیانه‌وه ئه‌م کاره‌یان به‌رامبه‌ر ده‌کرێت و پاشان ئه‌وانه‌ی که له‌لایه‌ن خه‌ڵکی نه‌ناسه‌وه ئیغتیصاب ده‌کرێن له‌مناڵیدا ته‌نیا 10% له‌شفرۆشه‌کان پێک ده‌هێنن .
* به‌شێکی زۆری ئه‌و کچانه‌ی له مناڵیدا ئیغتیصاب ده‌کرێن کچێنی خۆیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن و ڕێژه‌که‌یان ده‌گاته 90% و ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی له‌شفرۆشی ده‌که‌ن نزیکه‌ی 70% ئه‌وانه‌ن که ئیغتیصاب کردنیان له‌مناڵیدا زۆر کاری کردۆته سه‌ر بڕیاره‌کانیان بۆ ئه‌وه‌ی ببنه له‌شفرۆش .
* گه‌ر تێبینی بکه‌ین ده‌بینین ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر له‌شفرۆشی ده‌گیرێن 27.7 جار که‌متره له‌ژماره‌ی ئه‌و مناڵانه‌ی که له‌مناڵیدا ده‌ستدرێژی سێکسیان ده‌کرێته سه‌ر
* 57% ی ئه‌وانه‌ی له‌شفرۆشی ده‌که‌ن ده‌ڵێن ده‌ستدرێژی سێکسیمان کراوه‌ته سه‌ر له مناڵیدا ، 49% یشیان ده‌ڵێن به‌شێوه‌یه‌کی کرداری ده‌ستدرێژی سێکسیمان لێکراوه .
* ئه‌وانه‌ی کاری له‌شفرۆشی ده‌که‌ن ده‌ڵێن :
- 82% به‌شێوه‌یه‌کی فیزیکی سووکایه‌تیان پێکراوه .
- 83% به‌هۆی چه‌که‌وه هه‌ڕه‌شه‌یان لێکراوه .
- 68% ئیغتیصاب کراون کاتێک وه‌ک له‌شفرۆش کاریان کردووه .
- 84% له‌ئێستادا یان له‌ڕابردوودا بێ لانه‌ییان چه‌شتووه .
* یه‌کێک له‌توێژینه‌وه‌کانی تر سه‌باره‌ت به‌له‌شفرۆشی گه‌وره ده‌ریخستووه که :
- 73% ئیغتیصاب کراون
- 84% ئه‌وانه‌ی ئیغتیصاب کراون له‌لایه‌ن خه‌ڵکی نه‌ناسه‌وه ئیغتیصاب کراون .
- 27% ئه‌وانه‌ی ئیغتیصاب کراون ده‌ڵێن زیاتر له که‌سێک پێکه‌وه ده‌ستدرێژیان لێکردووین و تێکڕا له چوار که‌س که‌متر نه‌بوون .
- 44% ئیغتیصاب کردنه‌کان چه‌کی تیا به‌کار هاتووه .
- 73% ئه‌و له‌شفرۆشانه‌ی ده‌ڵێن ئیغتیصاب کراوین ، له‌گه‌وره‌ییدا ئیغتیصاب کراون و کاریگه‌ری ئیغتیصاب کردنه‌کانیان له‌سه‌ر جه‌سته ماوه‌ته‌وه و به‌زۆری بریندار کراون .
* نه‌خۆشیه باوه‌کان و خودکوژی ، دوو باوترین نه‌خۆشین له‌نێو ئه‌و گه‌نجانه‌دا که‌فێری له‌شفرۆشی بوون .
* 15% ی هه‌موو ئه‌وانه‌ی خۆیان ده‌کوژن ، ڕۆژێک له‌ڕۆژان له‌شفرۆشیان کردووه .
* 75% ی له‌شفرۆشه‌کان هه‌وڵی خۆکوشتنیان داوه .
* 38% ی ده‌ڵاڵه‌کان هانی له‌شفرۆشه‌کان ده‌ده‌ن بۆ پۆرنۆگرافی ، واته فیلم و وێنه‌ی سێکسی .
* 80% ی کڕیاره‌کان پۆرنۆگرافیا به‌کار ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به له‌شفرۆشه‌کان بڵێن چیان بۆ بکه‌ن .
لەهاوپۆلی: ســــــــــــێكس
« ئه‌و فاکته‌رانه‌ی له‌ڕوانگه‌ی ده‌روونناسیه‌وه مێژوو دروست ده‌که‌ن | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | پیرۆزبایی »
Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964
