نوێترین ١٠ بابەت

هاوپۆلەکان

ئەرشیف

گەڕان لەماڵپەڕ

چوونه‌ژووره‌وه‌




دواهەمین ١٠ بۆچوون

دراوسێکان

ئۆقیانوسێک له‌ تاوان …. به‌شی شه‌شه‌م

كانونی یه‌كه‌م 13, 2007

bandy.jpg
( ئۆقیانووسێک له‌تاوان ) ناونیشانی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌یه‌ که‌ له‌لایه‌ن به‌ڕێز ( خه‌ندان محه‌مه‌د جه‌زا سه‌رپاچ ) ه‌وه‌ نووسراوه‌ و شیکراوه‌ته‌وه‌ . له‌لایه‌ن تیمی پرۆژه‌ی ( هاوکاری گرتووخانه‌ی ژنان له‌ سلێمانی ) ئه‌نجامدراوه‌ . به‌ڕێوه‌به‌ری توێژینه‌وه‌که‌ش به‌ڕێز ( جه‌مال وه‌لی ئیبراهیم ) و سه‌رپه‌رشتی زانستیش له‌لایه‌ن به‌ڕێز ( سۆران عه‌بدولقادر کۆسته‌ ) کراوه‌ و ڕێکخراوی ڕۆشنبیری و کۆمه‌ڵایه‌تی خانزاد به‌هاوکاری ڕێکخراوی هاوکاری جیهانی_ ئه‌ڵمانی پێی هه‌ستاون .
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ توێژینه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌روونیه‌‌ سه‌باره‌ت به‌ دیارده‌ی له‌شفرۆشی و بازرگانی به‌ جه‌سته‌ی ڕه‌گه‌زی مێینه‌وه‌ له‌کۆمه‌ڵگای کوردستاندا .
ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسی دوای وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی له‌ نووسه‌ری لێکۆڵینه‌وه‌که‌ به‌زنجیره‌ چه‌ند به‌شێکی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ پێشکه‌ش به‌ خوێنه‌رانی ده‌روونناسی ده‌کات .

> لەشفرۆشی لەسەدەى نۆزدەهەمدا

وەک دەزانین لەسەدەى نۆزدەدا گەرمەى گوڕو تینى شۆڕشی پیشەسازى و سەرهەڵدانى زانستی کۆمەڵناسی و دەرکەوتنى بنەماکانى زانستى دەرونزانى بوە ، هەربۆیە توێژینەوەکانیشە لەسەر لەشفرۆشی زیاتر وردتر و قوڵتر بونەتەوە و زۆرێک لەڕەوتە فێمینیستیەکان دەرکەوتن و ڕێچکەى خۆیان دیریکردو ڕای تایبەتیان لەسەر لەشفرۆشی هەبوو.. لەسەردەمى شۆڕشی پیشەسازیدا تەواوى کۆمەڵگا پێشکەوتوەکان سەرقاڵی کارکردنێکی زۆر بوون هەموومرۆڤێکى پێگەیشتوو زیاتر لە 12 کاتژمێر کاریکردوە ڕۆژانەو هەر لەسەردەمى ڕاپەڕینیشەوە پەیوەنیە سێکسیەکان وەک پێویستیەک ئازادکراون،هەربۆیە ڕێژەى لەشفرۆشی لەم سەدەیەدا بەبەراورد لەگەڵ ئەو سەردەمانەدا کە بەجێگیرتر هەژمار کراون کەمتر بوە، ئەمەش سەرەڕای ئەوەى لەشفرۆشی بارێکی زیاتر جێگیرو ڕێکخراوى بەخۆوە بینیوە لەلایەن دامەزراوەکانى دەوڵەتەوە .
شایانى باسە کەڕەوتە فێمینیستیەکان و فەلسەفەکانى سەردەمى ڕۆشنگەرى بەشێوەیەکى بەرچاو دژی لەشفرۆشی وەستاونەتەوە و هەربۆیە لەم کاتانەدا کەمتر بوە، بەتایبەت زۆربەى ململانێکانى ئەم سەردەمانە ململانێی دەسەڵات یان پاوانکارى بازاڕەکانى جیهان بوون و مرۆڤ زیاتر گرنگى بەدۆزینەوەکان داوە ، وەک دۆزینەوە جوگرافیەکان و داهێنانەکان لەبوارى زانستی جیاوازدا ، سەرەِڕای ئەمەش بازاڕێکی گەرم بۆ لەشفرۆشی نەبوە بەبەراورد لەگەڵ کۆتاییەکانى سەدەى بیست یان لەسەدەکانى ناوەڕاستدا ، چونکە لەسەدەى نۆزدەدا زۆربەى جەنگەکانیش جەنگى دەسەڵات و پاوانکارى بوون بۆ دۆزینەوەى بازاڕ هەروەها بەشێوەیەکى ڕێژەیی سێکس ئازاد کراوە کەزیاتر دەرفەتى داوە بەکەمکردنەوەى لەشفرۆشی .

> لەشفرۆشی لەسەدەى بیستدا
لەدونیاى بازاڕەکانى سەرمایەداریدا لەشفرۆشی لەڕێگاى پۆرنۆ گرافیاوە پێدەنێتە قۆناغى بەفیلمکردنەوە سەرەتاکانى فیلمى سێکسی دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتاکانى سەدەى بیست ، هەروەها سەرهەڵدانى تیۆرە دەرونیەکانى فرۆید کەبەشێوەیەکى سەرەکى پشت دەبەستێت بەدەرونشیکارى و پاشانیش زۆربەى دیاردە دەرونیەکان بە ڕەوشی سێکچواڵێتى مرۆڤەە دەبەستێتەوە ، هەربۆیە شەرعیەت و ڕێکخستنێکی زیاتر بەسێکس درا ، ئازادى سێکس لەئەوروپاو ئەمریکادا تەواو بەربڵاو بوو ، بەڵام هێشتا ئەم ئازادیە نەبوە هۆى داخستنى بازارەکانى لەشفرۆشی ، بەڵکو بەپێچەانەوە زۆربەى شارە گەورەکانى ئەمریکا بەشێوەیەکى ئاشکراو بەشێوەیەکى ڕێکخراو لەشفرۆشی تیایاندا لەبرەودا بوو ،هەروەها لەزۆربەى وڵاتانى ئەوروپادا لەشرۆشی لەبارێکی ڕێکخراودا دەگوزەرى.. لەماوەى نێوان هەردوو جەنگى جیهانیدا لەشفرۆشی برەوى سەند لەئەوروپاى ڕۆژئاوادا بەهۆىئەو قەیرانە ئابوریەوە کەتەواوى بازاڕەکانى سەرمایەدارى گرتبوەوە ،بەڵام لەڕۆژهەڵات و بلۆکى سۆشیالیستیدا لەشفرۆشی ژیانی دابینکردبوو ، هەروەها بەئەندازەیەکیش ئازادى سێکس بەربڵاو بوو .
لەپاش جەنگى جیهانى دوەمەوە بازاڕیلەشفرۆشی تەواو بەسترایەوە بەبازاڕەکانى ترى وەک مۆدەو جوانکارى پێویستیەکانى ترەوە،ئەگەرچى لەم ماوەیەدا..ئەم بازاڕە ئازادیەکى باشی بەخۆوە بینی بەڵام لەپێش و تر زیاتر پابەندبوو بەتێکڕاى کایە ئابوریەکانەوە، چونکە بەشێوەیەکى ڕێکخراو بازرگانى سێکسی دەکراو ئەمەش ئاستێکی دیارى کراوى خۆى هەبوو بۆ تێربون، هەروەها لەکۆتایی شەستەکانەوە و لەگەڵ سەرەتاکانى ساڵانی هەفتاى شەدەى ڕابردودا ڕەوت و ئاڕاستە فێمینیستى و جێندەریەکان زیادیان کردو دژایەتیەکى بەرچاویان بۆ ئەو تێڕوانینە هەبوو کەسەبارەت بەلەشفرۆشی هەبوو بوون ،کە تائێستاش هەندێکیان بەردەوامن .. ئەوەى شایەنى باسە لەناوەڕاستى سەدەى بیستەوە تائەمڕۆش ڕەوتى هۆمۆسێکچواڵیتی گەشەى کردوەو رۆژ لەدواى ڕۆژ یاساکانیان بۆ هەموارتر دەکرێت و لەم پەیوەنیەشدا لەشفرۆشی بەڕێژەیەکى زیاتر لەناو پیاواندا بڵاو دەبێتەوە گەر بەراوردى بکەین بەتەواوى هەموو ماوە مێژوویەکانى مرۆڤایەتى کەنزیکەى 4000 ساڵی نوسراو یان ڕاسترە بڵێین دۆکیومینتکراو دەبێت .

> شۆڕشی سێکس لە کەلتورى ڕۆژئاوایدا
لەدوو سەدەى ڕابردودا سێکس و خۆشەویستى گۆرانکارى گەورەیان بەخۆوە بینیوە، لەسەرەتاکانى سەدەى ڕاپەڕینەوە (1837- 1901) خۆشەویستی و سێکس دوو شتى لەیەک جیاواز بوون و باسی مەسەلە سێکسیەکان لەنێوان هەمان ڕەگەزدا بەئاشکراو کراوەیی نەدەکرا . هەمیشە سێکس بەمەترسیەکى گەورە دەزانرا بۆ خۆشەویستى و باوەڕ وابوە خۆشەویستى یەک گرتنى نێوان دوو ڕۆحە بەڵام هەرچی سێکسە لەکاتى هاوسەرگیریا ڕوودەدات و بەشێکە لەهاوسەر گیرى وپێویستە بەتەواوى کۆنترۆڵ بکرێت ، دەنا مرۆڤ دەبێتە کۆیلەى ئەم هەستەى .
برێکی زۆر لەم بیرو بۆچونانە پاشماوەى سەدەى نۆزدە بوون کەلەسەدەى بیستیشدا بەکاەهێنرا بەڵام لەدواى جەنگى جیهانى دوەمەوە گۆڕانکاریەکى زەبەلاح دەربارەى ژیانى سێکچوەڵەتى ڕووى دا بەتایبەت لەشەستەکاندا کەئەم گۆڕانکاریانەش لەڕەفتارى سێکس و بەهاکانى و هەڵسوکەوتى ڕۆژانەدا ڕەنگیان دەدایەوە .
ئەوەى کەبەشۆڕشی سێکسی دەناسرێتەوەە لەنێوان (1960-1970) دا بریتیە لەئازادى تەواوى ژنان و پیاوان لەسێکس کردندا هەروەها بەڕێژەیەکى کەمتر ئازادى سێکسی نێوان ژن و ژن هەروەها بەڕێژەیەکى کەمتریش ئازادى سێکسی نێوان پیاو پیاو.
لەلایەکى ترەوە فێربون دەربارەى مەسەلەکانى سێکسۆلۆجى زیادى کرد هەروەها ڕاهێنانیش لەم بوارەدا بۆ ئەوانەى توشی لاوازى بوون عیادەو شوێنی تایبەتى بۆ کرایەوە گرنگە دان بەوەدا بنێین کەتیۆریەکانى (سیگمۆن فرۆید) و هەموو ئەو توێژینەوانەى کەسێکسۆلۆجیستە ئەوروپیەکان کردویانە کاریگەریەکى زۆرى هەبوو لەسەر ئەم گۆڕانکاریانە.
ئەم شۆڕشە لەئەوروپادا لەسەر هەموو جیهان ڕەنگى دایەوە شایەنى باسە لەشفرۆشیش کەلەم پەراوێزەدا دەرفەتى زیاترى بۆ کراوەتەوەو ئاسانتر توانیویەتى بەهۆى ئەو توانا ئابوریە شاراوەیەى کەتێیدایە هەندێک کۆسپ لەبەردەم خۆیدا لابەرێت کەبەتنها بەهۆى ئازادى سێکسی یەوە دروست ناکرێت.
شایەنى باسە گەشەکردنێکى بەرفرەى نەخۆشیە نهێنیەکان بڵاو بوونەوە ئەمەش هۆکارێک بوو بۆ هەڵوێستى هەندێک لە وڵاتان بەرامبەر ئازاد کردنى لەشفرۆشی هەروەها بڵاو بوونەوەى بازرگانى بەمرۆڤەوە بەمەبەستى سێکس یەکێکی تر بوو لەو هاندەرانەى ڕێکخراوە جیهانیەکان و نەتەوە یەکگرتوەکانى ناچار کرد کەڕێکەوتننامەو بڕوانامەى جۆراو جۆر لەم بارەیەوە دەربکەن و مۆریان بکەن .
لەسەرتاى هەشتاکانى سەدەى ڕابردوودا بازاڕەکانى سێکس لەشفرۆشی تێدەپەڕێنێت و بەهۆى هاتنە کایەى ئامێرو کەرەسەکانى ماس میدیاوە هەروەها لەگەڵ گەشە کردنى ئەنتەرنێت و سەتەلایتا لەشفرۆشی و بازرگانى بەمرۆڤەوە بەمەبەستى سێکس دەبێتە دیاردەیەکى جیهانى و هۆکارێکى گرنگ بۆ بەرهەم هێنانى بەرهەمەکانى (پۆرنۆگرافیا) لەلایەکى ترەوەدەتوانین بڵێین پێشکەوتنى زانستى و پزیشکى زۆرى هۆیەکانى سنوربەند کردنى منداڵ بوون هاندەرێکی تر بوون بۆ بەربڵاوى لەش فرۆشی چوونکە کاریگریە نێگەتیفەکانى لەشفرۆشیان کەمکردۆتەوە لەسەر ئاستى تاکەکەس ،سەرەڕاى زۆرى و بەربڵاوى نەخۆشیەکان .

لەهاوپۆلی: ســــــــــــێكس

بۆچوونەکان


« دیمانه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ د . که‌ریم شه‌ریف قه‌ره‌چه‌تانی .. به‌شی سێیه‌م | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | عه‌قڵ نه‌خۆش »

Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964
designe-by-germeser
Valid CSS! Valid XHTML 1.0 Transitional