نۆڤهمبهر 30, 2007
![]()
( ئۆقیانووسێک لهتاوان ) ناونیشانی ئهو توێژینهوهیهیه که لهلایهن بهڕێز ( خهندان محهمهد جهزا سهرپاچ ) هوه نووسراوه و شیکراوهتهوه . لهلایهن تیمی پرۆژهی ( هاوکاری گرتووخانهی ژنان له سلێمانی ) ئهنجامدراوه . بهڕێوهبهری توێژینهوهکهش بهڕێز ( جهمال وهلی ئیبراهیم ) و سهرپهرشتی زانستیش لهلایهن بهڕێز ( سۆران عهبدولقادر کۆسته ) کراوه و ڕێکخراوی ڕۆشنبیری و کۆمهڵایهتی خانزاد بههاوکاری ڕێکخراوی هاوکاری جیهانی_ ئهڵمانی پێی ههستاون .
ئهم توێژینهوهیه توێژینهوهیهکی کۆمهڵایهتی دهروونیه سهبارهت به دیاردهی لهشفرۆشی و بازرگانی به جهستهی ڕهگهزی مێینهوه لهکۆمهڵگای کوردستاندا .
ماڵپهڕی دهروونناسی دوای وهرگرتنی ڕهزامهندی له نووسهری لێکۆڵینهوهکه بهزنجیره چهند بهشێکی ئهم توێژینهوهیه پێشکهش به خوێنهرانی دهروونناسی دهکات .
> سەرەتاکانى سەردەمى ئەقڵ لەساڵی 1553_ 1643
لەم سەردەمەدا ئەقڵانیەت بەسەر بیروباوەڕدا زاڵ دەبێت بەجۆرێک بیرو باوەڕی مەسیحیەت هەر بڵاوە و قەشەکان بانگەشەى بۆ دەکەن و یاساکانى ئاین بۆ زیانى ئەخلاقی پەخش دەکەنەوە لەناو جوتیارەکانیشدا باوەڕ بەئاین و بەمەسیحیەت بەشێوەیەکى بەر فراوان بڵاوە . بەڵام بنەماکانیشى پێشێل دەکرێت ، لەشفرۆشی عەیبە و کڕینیشى هەر عەیبە بەڵام گەر کەس چاوى لێ نەبێت ئاساییە .
> ساڵی 1715_ 1756
پەیوەندیە سێکسیەکان پێش هاوسەرگیرى لەناو ژناندا کەمتر بڵاو بوو لەم ڕوەوە بەڵام لەشفرۆشی گەشتبوە لوتکە کەجارێکی تر کۆمەڵگاى مرۆڤایەتى ئە بارودۆخە بەخۆیەوە نابینێتەوە بەتەنیا لەناو لەندەندا(50000) لەشفرۆش هەبوو لەهەموو کافتریایەک هەموو چێشتخانەیەک هەموو ئوتێلێکی گەورە و بچوک هەموو مۆتێلەکانى سەر ڕێگا باخە گشتیەکان و دیسکۆکان ، شانۆکان، هەندێ دووکان هەبوو کەخۆیان تیا نمایش دەکرد.. ئەمە سەرەڕاى ئەوەى کەیاسا هیچ بەزەیی پیایاندا نەدەهاتەوە گەر یەکێکیان لێ بگیرایە کاتێک ڕێ بەپیاوان دەگرن زیندانى دەکران و ئەشکەنجە دەدران ئەشکەنجەکە لەناو ئامێرێکى ئەشکەنجەداندا بوو کەپێی دەوترا (مەشهەرە) . گۆڤارى (جێرب ستریت) لەژمارە شەشی ئایارى ساڵی 1731 نووسیویەتى دایکی نیتهام دوێنێ ئێوارە تاوانبار کرا لەنزیک شەقامی (ینت جیمس) وە ئەوانەى لەشەقامەکەدا بوون سووکایەتى تەواویان پێکرد تائەو کاتەى لەهۆش خۆى چوو و بەدرێژایی مەشهەرەکە کەوت بەڵام هێشتا جەماوەرەکە بەرد بارانیان دەکرد بەتوندى و باوەڕیش وایە لەماوەى ڕۆژێک تا دوو ڕۆژ دەمرێت(لا 50) .
لەڕاستیدا ئامێرێکی واترسناکى ئەشکەنجە دان بۆ لەشفرۆشە دەوڵەمەندەکان نەبوو بەڵکو بەتەنها بۆ هەژارەکان بوو چونکە دەوڵەمەندەکانیان بەرتیلیان ئەدا کڕیارەکانیش دەهاتن بەکەفالەت بەڕەڵایان دەکردن یان هەندێکیان هەبوون زۆر ناسراو بوون لەگەڵ دامەزراوەکانى پۆلیس و یاسدا بەرژەوەندییەکى دوو لایەنەیان هەبوو .
یەکەم نوسراوى زانستی کۆمەڵایەتى ساڵی 1749 بڵاو کرایەوە بەناوى یادەوەریەکانى لەشفرۆشێک تائێستاش بەقێزەونترین کتێبەکانى ئەو سەدەیە هەژمار دەکرێت و لە هەمووشیان زیاتر ڕەواجى هەبوو لەنووسیتى (جۆن کلیلاند) بەم جۆرەش لەو سەردەمەدا لەشفرۆشی بەئەندازەیەکى زۆر بڵاو بۆوە لێیان گیراوە و لێیان لەسێدارە دراوە لەناو بەریتانیادا .. بەجۆرێک وردە وردە خەڵکی ئەو ووڵاتە دەستیان کرد بەهەڵاتن بۆ سنورەکانى (ئوسکوتلەندا) و ئەم دیاردەیەش بۆ ماوەى پەنجا ساڵ درێژەى هەبوو هەتا بەبڕیارێک لەلایەن پەرلەمانى ئەو وڵاتەوە چارەسەر ئەکرێت بەڵا لەهەمان سەردەمدا لەفەرەنسا لەشفرۆشی لەناو هەژارو دەوڵەمەنمدەکان بڵاو بوو سزاى هاوسێکسی کوشتن بو بەسوتاندن بەڵام ئەم سزایە بەتەنیا لەسەر هەژارەکان پیادە دەکرا .. لەماوەى دیاریکراودا لەنێوان هەموو دەوڵەمەندەکانى فەرەنسادا بەتەنیا شوانیەکەم سزاى بەسەردا درا لەساڵی 1724 ئەم شوانە قەشە بوو بەناوى (دیڤئۆنیتن) کە (ڤۆلتەرى) شاعیر هەوڵێکی زۆرى دا بۆ ئازاد کردنى. جیى لەلەشفرۆشیدا دەتوانین بکەین لەفەرەنسادا لەنێوان دەوڵەمەند و هەژارەکان ئەوەیە ەئەو پارەیەى دەوڵەمەندەکان دەستیان دەکەوت زۆر بەکامەرانى و خۆشی پێی دەژیان بەڵام هەژارەکان بەشی ژیانێکی ئاسایی نەدەکردن هۆکارەکەش لەپشت ئەم بازاڕەوە ئەوە بوو کەخاوەن کارەکان کرێی پێویستیان نەداوەتە کرێکارەکانیان ، و مەزەندە دەکرێت کەبەتەنها لەناو پاریسدا ( 40000) لەشفرۆش هەبوە بەشێوەیەکى گشتى شەقامی فەرەنسی ئەم کارەى بەئاسایی زانیوە چونکە باوەڕیان وابوو کەقەشەو چینە( ئۆرستۆقراتەکان) ئەم دیاردەیەیان دروست کردوە گەر ئەوانیش نەبونایە ئە ژناە لەشفرۆشیان نەدەکردبەڵام هێشتا پلەو پایەى لەشفرۆشەکان لەخوار ترەوە بوە لەچاوى کڕیارەکاندا بەڵام لاى پۆلیس جیاواز بوە بەبێ شکات دەسکارى لەشفرۆشەکانیان نەکردوەو لەکاتى شکات کردنیشدا بەپۆل دەستگیریان کردون .. سەریان تاشیون و خراونەتە ژێر چاودێریەوە . ئەو لەشفرۆشانەى کەلەگەڵ دەوڵەمەندەکاندا بوون جۆرێک حەێانەیان هەبوە قابیلی گرتن نەبونچونکە دەچوونە ماڵی دەوڵەمەندەکان و یان دەرفەتیان دەبوو لەشانۆکاندا هەندێک ڕۆڵ ببینن وەکئەکتەر وەکاتێکیش بە هونەرمەند هەژمار بکرانایە چیتر قابیلی گرتن نەبون.. خاڵێکی گرنگ هەیە کەپێویستە لێرەدا باسی بکەین : خیانەتى زەوجى عەیب نەبوە و بەیەکێک لەڕێگەچارەکان دانراوە بۆ بێزاربون لەژیانى هاووسەرگیرى بەڵکوو لەهەندێک شارى فەرەنسیدا خیانەتى زەوجى یەکێک بوە لەداب و نەریتەکان کە پێویست بوە بکرێت .
لەهاوپۆلی: ســــــــــــێكس
« لاو لهنێوان خهمۆکی و سوڕانهوه لهبازنهی بهتاڵدا | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | ژیان لهوێوه دهست پێدهکات »
Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964
