تشرینی دووه‌م 24, 2007
![]()
له‌کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی وه‌ک کۆمه‌ڵگه‌ی کورده‌واریدا که قسه‌کردن له‌سه‌ر مه‌سه‌له سێکسیه‌کان و کێشه‌کانی تایبه‌ت به‌م بواره ته‌نانه‌ت له‌نێوان هاوسه‌رانیشدا تا ئه‌ندازه‌یه‌کی زۆر به هێڵی سوور هه‌ژمارکراوه ، ئه‌م ڕه‌وشه کارێکی ئه‌وتۆی کردووه که زۆربه‌ی هاوسه‌ران کێشه و گرفته سێکسیه‌کانی خۆیان به‌په‌نهانی حه‌شار دابێت و به‌رده‌وام له ده‌روونیاندا خۆیان بخۆنه‌وه و ناڕه‌زاییه‌کانیان له‌یه‌کدی بێ چاره‌سه‌ر بهێڵنه‌وه ، هه‌ربۆیه ئه‌م هه‌ڵوێسته نێگتیڤه له‌هه‌مبه‌ر سێکسدا وای کردووه که ئه‌و کێشه و گرفتانه ده‌مامکی بۆ بکرێت و له فۆرمی جیاواز جیاوازدا به‌رجه‌سته‌ی بکه‌ن و مه‌سه‌له یاخود کێشه بنه‌ڕه‌تیه‌که‌ی پێ په‌رده‌پۆش بکه‌ن ، بۆ نموونه ژنان ڕه‌نگه بکه‌ونه بیانوو پێ‌گرتن له هاوسه‌ره‌کانیان که که‌مته‌رخه‌من یاخود گله‌یی و گازنده کردن له ماڵه خه‌زوران و … هتد . له‌به‌رامبه‌ردا پیاوانیش ده‌که‌ونه بیانوو پێ‌گرتن به‌وه‌ی ژنه‌کانیان ته‌مه‌ڵه و ماڵی پێ به‌ڕێوه ناچێت و باش خزمه‌تی مناڵ ناکات و میوان دۆست نیه و … هتد . بۆیه ڕۆشنبیری سێکسی زۆر گرنگه که هه‌ردووڕه‌گه‌زی پێ چه‌کدار بکرێت به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی پێ ده‌نێنه ژیانی هاوسه‌ریه‌وه تاکو ئارامی و ئاسووده‌یی باڵ به‌سه‌ر هاوسه‌راندا بکێشێت و خۆیان له چه‌ندین کێشه به‌دوور بگرن .
یه‌کێک له‌و گرفتانه‌ی که نه‌زانی یاخود که‌می ڕۆشنبیریی سێکسی پیاوان بۆ خۆیان و هاوسه‌ره‌کانیان ده‌یخوڵقێنن ، له‌لایه‌ک ئافره‌تی تێدا ده‌که‌نه قوربانی و له‌لایه‌کی تره‌وه به‌جۆرێکی تر و به درێژبوونه‌وه‌ی ماوه‌ی ژیانی هاوسه‌ری خۆیشیان دووچاری وه‌ڕس بوون ده‌که‌ن له وه‌ڵامدانه‌وه سێکسیه‌کانی هاوسه‌ره‌کانیان ، ئه‌وه‌یه که زۆربه‌ی پیاوان ( نێرینه ) پێیان وایه زێ ئه‌ندامی سه‌ره‌کی سێکسیی مێینه‌یه ، ئه‌م باوه‌ڕه‌ش وایلێکردوون که له‌جووت بوونی سێکسیدا جه‌خت له‌م ئه‌ندامه بکه‌نه‌وه و جووت بوونی سێکسی نێوان خۆیان و هاوسه‌ره‌کانیان له چوونه‌ناوه‌وه‌ی چوکی خۆیان بۆ ناو زێی هاوسه‌ره‌کانیان به پرۆسه‌یه‌کی ته‌واوکار له‌قه‌ڵه‌م بده‌ن . ئه‌گه‌رچی جووت بوونی سێکسی به‌م شێوه‌یه ترۆپکی چێژ یاخود ئۆرگازم بۆ لایه‌نێکی پرۆسه‌که زامن ده‌کات که پیاوانن به‌ڵام بۆ لایه‌نه‌که‌ی تر هه‌مان ده‌رئه‌نجام به‌ده‌سته‌وه نادات یاخود مه‌رج نیه به‌ده‌ستیه‌وه بدات ، له‌کاتێکدا پرۆسه‌ی سێکسی دروست و هاوسه‌نگ له‌نێوان هاوسه‌راندا ئه‌وه‌یه که هه‌ردوولا بگه‌نه ترۆپکی چێژ و پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ش به‌دڵنیاییه‌وه ( به‌و شێوه‌یه‌ی ئاماژه‌ی بۆکرا ) ده‌بێته خوڵقانی جۆره‌ها گرفت له‌نێوان هاوسه‌راندا له‌وانه ناپاکی هاوسه‌رێتی و لێکترازانی خێزانی و ئاژاوه و ناته‌بایی و ساردی سێکسی لای ئافره‌تان و ناڕه‌زایی و وه‌ڕسی به‌رده‌وام له هاوسه‌ر و ژیانی هاوسه‌ری .
لێکۆڵینه‌وه‌کان سه‌لماندوویانه که ( 70% ) ژنان ناگه‌نه ئۆرگازم یاخود ترۆپکی چێژ ئه‌گه‌ر جووت بوونی سێکسی ته‌نها له‌ڕێگه‌ی ( زێ ) وه ئه‌نجام بدرێت له‌گه‌ڵیاندا ، وه ڕێژه‌که‌ی تر ( 30% ) پێویستیان به تێکڕای ( 10 – 15 ) خوله‌ک ده‌بێت که به‌به‌رده‌وامی له‌ڕێی ( زێ ) وه سێکسیان له‌گه‌ڵدا بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه ئۆرگازم ( ڕه‌نگه ئه‌مه‌ش سانا نه‌بێت بۆ ئه‌و گه‌نجانه‌ی ( نێر ) که له بیسته‌کان یان سه‌ره‌تای سییه‌کانی ته‌مه‌نیاندان ) ، هه‌روه‌ها سه‌لمێنراوه ئۆرگازم لای مێینه له‌م حاڵاتانه‌دا ( که جووت بوونی سێکسی ته‌نها له‌ڕێگه‌ی – زێ – وه به‌ڕێوه بچێت ) ده‌رئه‌نجامی وروژانی قیتکه‌ی مێینه‌یه به پله‌ی یه‌که‌م ، که به‌هۆی جوڵانی چووکی پیاو بۆ ده‌ره‌وه و ناوه‌وه ڕووده‌دات که به‌هۆیه‌وه ئه‌و پێسته ده‌جوڵێت که قیتکه‌ی داپۆشیوه و ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش ده‌بێته هۆی وروژانی قیتکه .
که‌واته ئه‌ی چاری ئه‌و ژنانه‌ی تر چیه که ( 70% ) پێکده‌هێنن بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه ئۆرگازم و له‌و چێژه بێبه‌ش نه‌بن و نه‌بنه هۆکارێک بۆ تێرکردنی یه‌ک لایه‌نه‌ی جووت بوونی سێکسی و ئه‌و کێشه و قه‌یرانانه‌ش ڕوو نه‌دات که ده‌رهاویشته‌ی ئه‌م بێبه‌ش بوونه‌یه ؟
له‌ڕاستیدا ورووژاندنی ڕاسته‌وخۆی قیتکه وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌یه ، ئه‌گه‌رچی ورووژانی ئه‌ندامه هه‌ستیاره‌کانی تری جه‌سته‌ی ئافره‌ت وه‌ک گۆی مه‌مک و لێو و .. هتد ڕۆڵی خۆیان ده‌گێڕن ، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی قیتکه به ئه‌ندامی سێکسیی سه‌ره‌کی داده‌نرێت له مێینه‌دا بۆیه جوڵاندن و ده‌ستلێدان و ورووژاندنی به‌شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام ( پێش ئه‌وه‌ی جووت بوون له‌ڕێگه‌ی – زێ – وه ده‌ستپێبکرێت و ته‌نانه‌ت له‌کاتی جووت بوونیشدا ) مه‌رجێکی سه‌ره‌کیه بۆ گه‌یشتنی مێینه به ترۆپکی چێژ ، جا ئه‌م ورووژاندنه له‌لایه‌ن پیاوه‌وه بێت یان له‌لایه‌ن خودی ژنه‌که‌وه ( به‌ده‌ستی خۆی ) بێت .
قیتکه‌ی مێینه وه‌ک ئه‌ندامی سێکسیی سه‌ره‌کی به‌رامبه‌ر به چووکه وه‌ک ئه‌ندامی سه‌ره‌کی نێرینه ، هه‌ربۆیه دانانی زێ به ئه‌ندامی سێکسیی سه‌ره‌کی مێینه به‌رامبه‌ر به چووک له نێردا دانانێکی نازاستیانهیه . له‌شه‌ش هه‌فته‌ی یه‌که‌می گه‌شه‌ی کۆرپه له‌ناو مناڵدانی دایکدا ئه‌ندامه سێکسیه‌کانی نێر و مێ وه‌ک یه‌کن و لهشێوهیهکدان که‌ناوده‌برێت به بارسته‌ی سێکسی ، پاشان ئه‌م بارسته‌یه گه‌شه ده‌کات و ده‌گۆڕێت بۆ چووک له نێر و قیتکه له مێدا . وێڕای ئه‌مه‌ش ژماره‌ی ئه‌و ده‌ماره سێکسیانه‌ی له قیتکهدا هه‌یه دوو ئه‌وه‌نده‌ی ژماره‌ی ده‌ماره سێکسیه‌کانی چووکی نێره ، هه‌روه‌ها ژماره‌ی ده‌ماره سێکسیه‌کانی زێ نیو ئه‌وه‌نده‌ی ( به‌نزیکه‌یی ) ژماره‌ی ده‌ماره سێکسیه‌کانی قیتکه‌یه ، ئه‌مانه سه‌لمێنه‌ری ئه‌و ڕاستیه‌ن که قیتکه ئه‌ندامی سێکسیی سه‌ره‌کیه لای مێینه و بایه‌خێکی زۆری هه‌یه له ورووژانی سێکسیدا .
ئه‌گه‌ر له‌ڕووی توێکاری یان پێکهاته‌ییه‌وه له‌هه‌ردوو ئه‌ندامی چووک و قیتکه بڕوانین ئه‌وا وه‌ک یه‌کن جگه له‌بوونی یه‌ک جیاوازی ، وه‌کیه‌کیان له‌وه‌دایه که ئه‌م ئه‌ندامه سێکسیه‌ی نێر پێکهاتووه له چووک ( به‌شه درێژ و بینراوه‌که ) و سه‌ری چووک ، له‌کاتێدا قیتکه‌ش ئه‌م دووبه‌شه‌ی هه‌یه ، به‌شه درێژه‌که‌ی که به چینێک پێست داپۆشراوه و درێژبۆته‌وه و به‌درێژی ( 7 ) سم ( به‌نزیکه‌یی ) چۆته‌وه ناو جه‌سته و به‌چاو نابینرێت و به‌شه‌که‌ی تری که ده‌بنرێت سه‌ری قیتکه‌یه که به‌شه بچوکه‌که‌ی قیتکه‌یه و به‌قه‌د ده‌نکۆڵه‌یه‌ک ده‌بێت . به‌ڵام تاکه جیاوازی نێوان چووکی نێر و قیتکه‌ی مێ له‌ڕووی توێکاری یان پێکهاته‌ییه‌وه له‌وه‌دایه که چووکی نێر جگه له‌و دوو شانه ئهسفهنجیهی توانای کشانی هه‌یه ، ئه‌سفه‌نجی سێیه‌میشی هه‌یه که بۆرییه‌کی له‌خۆگرتووه وه‌ک ڕاڕه‌وێک بۆ میز و سپێرم ، به‌ڵام قیتکه ته‌نها دوو شانه‌ی ئیسفه‌نجی هه‌یه که‌توانای کشانیان هه‌یه ( له‌کاتی وروووژانی سێکسیدا ) و شانه‌ی سێیه‌می نیه وه‌ک چووک که ڕێڕه‌وی میز له‌خۆ بگرێت ، له‌جیاتی ئه‌مه مێینه ده‌رچه‌ی تایبه‌ت بهمیزی هه‌یه که له‌دووری 2 یان 3 سم له خوار قیتکهوهیه .
چووکی نێر هه‌ردوو فه‌رمانی پرۆسه‌ی سێکسی و میزده‌ردان به‌جێده‌هێنێت ، زێی مێینه‌ش چه‌ند فه‌رمانێک به‌جێ ده‌هێنێت وه‌ک پرۆسه‌ی سێکسی و ده‌ردانی خوێنی بێ‌نوێژی و ده‌رچه‌یه‌که بۆ مناڵبوون ، به‌ڵام قیتکه ته‌نها یه‌ک فه‌رمانی هه‌یه ئه‌ویش ورووژاندنی سێکسیانه‌ی مێینه‌یه .
لێره‌دا پرسیارێک سه‌رهه‌ڵئه‌دات که‌ی ده‌بێت قیتکه بورووژێنرێت له پرۆسه‌ی سێکسیدا ؟
پێویسته قیتکه له‌دوا ئه‌ندامه‌کان بێت که ده‌بێت بوروژێنرێت له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه و ژن گه‌یشتبێته ئاستێکی به‌رز له ورووژاندن له‌ڕێگه‌ی ئه‌ندامانی تر و به‌شێوازی تر ئه‌وجا قیتکه بورووژێنرێت به‌جۆرێک که زێ ده‌بێت ته‌ڕ بووبێت به ده‌ردراوه تایبه‌تیه‌کانی خۆی له‌ئه‌نجامی ده‌ستبازی و ورووژانی تره‌وه ئه‌وسا نۆره‌ی قیتکه دێته پێشه‌وه . ده‌کرێت قیتکه به ده‌ست یان په‌نجه یان هه‌رشێوازێکی تر بورووژێنرێت .
فه‌رامۆش نه‌کردنی ڕۆڵی ئه‌م ئه‌ندامه سێکسیه سه‌ره‌کیه‌ی ژنان له پرۆسه‌ی جووت بوونی سێکسیدا پرۆسه‌که ئاسانتر و هاوسه‌نگتر ده‌کات و ترۆپکی چێژ بۆ ژنان مسۆگه‌ر ده‌کات ئه‌گه‌ر هۆکاری تر ئاماده‌یی نه‌بێت بۆ ساردی سێکسی لای ژنان . دیاره له کولتوری ئێمه‌دا زۆربه‌ی ژنان ئه‌گه‌ر نه‌شڵێین هه‌موویان ، له‌ژێر ساباتی ژیانی هاوسه‌ریشدا نه‌یاتوانیوه ( بۆ ڕابردوو ) وه ناتوانن ( بۆ ئێستا ) که گوزارشت له حه‌زه سێکسیه‌کانی خۆیان بکه‌ن له‌گه‌ڵ مێرده‌کانیاندا جا یان له‌به‌رئه‌وه‌ی تۆمه‌تبار نه‌کرێن لای مێرده‌کانیان به‌وه‌ی خاوه‌نی باکگراوهندێکن له‌م بواره‌دا یان له‌شه‌رم یان له‌ترس یان به‌هۆی لووتبه‌رزی پیاوسالاریانه‌ی پیاوه‌که‌وه بێت یان به‌هه‌ر هۆکارێکی تره‌وه بێت ، که تێکڕا ئه‌م هۆکارانه ڕه‌وشێکی جه‌سته‌یی و ده‌روونی ناله‌باری وه‌ها بۆ ژنان ده‌خوڵقێنن که به‌شێوه‌یه‌کی تر ده‌بنه‌وه به قوربانی و ئامڕازێک بۆ تێرکردنی حه‌ز و هه‌وه‌سه‌کانی پیاو ، قوربانی بوونی ژنان له‌م باره‌شدا هیچی که‌متر نیه له‌و پێشێلکاریانه‌ی تری مافه‌کانیان که ڕۆژانه له کۆمه‌ڵگه‌که‌ماندا ڕووده‌ده‌ن .
لەهاوپۆلی: ســــــــــــێكس
« ئۆقیانووسێک له تاوان ….. به‌شی چواره‌م | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | دیمانه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ پسپۆری ده‌روونناسی خاتوو ڕوخۆش غه‌ریب »
Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964

selaw l aewa aem bocheun zoer bash bo zehnane kurd balem zoer zhen haya ka tamene la saruw 40 saal tepaer dabet zauke sekse namenet ager ketkesh daste lebet laegl supaes boe ewa xoshwest
lagel rezem dabo ewaye xoshwest persearekm haya bo pewan pewuan katek ba seks wa xareken bo 2-3 xulak rahaet daben ama houe cheya balaem xoem haez akem duwae 40- 60- xulak rahet bem tekaet leakem zaneare tawaem bedare laeg rezu supas bo ewae xoshwest
بةريزم ئةىئاكادار نيت زؤربةى كجان و زنانى ئةم شارة خةتةنة كراون ئةى ئةو زن و بياوانة جى بكةن باشة ؟
تكاية بة بابةتيَكى تر ئةم باسة روونبكةرةوة بؤ كشت خوينةران
men duen chend bochunekm nuse bo ewae xoshwest balem walaem waer nagertawa