نوێترین ١٠ بابەت

هاوپۆلەکان

ئەرشیف

گەڕان لەماڵپەڕ

چوونه‌ژووره‌وه‌




دواهەمین ١٠ بۆچوون

دراوسێکان

ئۆقیانووسێک له‌ تاوان ….. به‌شی سێیه‌م

تشرینی دووه‌م 14, 2007

bandy2.jpg
( ئۆقیانووسێک له‌تاوان ) ناونیشانی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌یه‌ که‌ له‌لایه‌ن به‌ڕێز ( خه‌ندان محه‌مه‌د جه‌زا سه‌رپاچ ) ه‌وه‌ نووسراوه‌ و شیکراوه‌ته‌وه‌ . له‌لایه‌ن تیمی پرۆژه‌ی ( هاوکاری گرتووخانه‌ی ژنان له‌ سلێمانی ) ئه‌نجامدراوه‌ . به‌ڕێوه‌به‌ری توێژینه‌وه‌که‌ش به‌ڕێز ( جه‌مال وه‌لی ئیبراهیم ) و سه‌رپه‌رشتی زانستیش له‌لایه‌ن به‌ڕێز ( سۆران عه‌بدولقادر کۆسته‌ ) کراوه‌ و ڕێکخراوی ڕۆشنبیری و کۆمه‌ڵایه‌تی خانزاد به‌هاوکاری ڕێکخراوی هاوکاری جیهانی_ ئه‌ڵمانی پێی هه‌ستاون .
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ توێژینه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌روونیه‌‌ سه‌باره‌ت به‌ دیارده‌ی له‌شفرۆشی و بازرگانی به‌ جه‌سته‌ی ڕه‌گه‌زی مێینه‌وه‌ له‌کۆمه‌ڵگای کوردستاندا .
ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسی دوای وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی له‌ نووسه‌ری لێکۆڵینه‌وه‌که‌ به‌زنجیره‌ چه‌ند به‌شێکی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ پێشکه‌ش به‌ خوێنه‌رانی ده‌روونناسی ده‌کات .

له‌شفرۆشی له‌پاش یۆنانه‌وه‌ تا 1800 پاش زایین

ئایینى مەسیحى لەسەردەمى ڕۆمانەکاندا هاتە کایەوە و گەر باسی لەشفرۆشی لەماوەى مێژوویی 30 پ .ز تا 120 ساڵی ئەو سەردەمەش بکەین ئەوا دەبێت گفتوگۆکانمان لەسەر ئەخلاقی ڕۆمانى بێت لەسەردەمى قەیصەرەوە تا هاتنى مەسیحیەتیش بۆ نزیکەى ماوەى سەدەیەک .. لێرەدا دەڵێین ژیانى ئەخلاقی کەبەتەواوى لەژێر چاودێریەکى ورددا بوە بەتایبەت بۆ کچان و تاڕادەیەکیش زۆر گرنگ نەبوە بۆ کوِانى لاو .. بەهەمان شێوەى سەردەمى یۆنان ئەو پیاوەى لەلەشفرۆش نزیکبوایەتەوە بەشێوەیەکى گشتى بەسووک سەیر کراوە ..
لەسەردەمى ڕۆمانەکاندا ئەم پیشەیە بەهۆى یاسایەکەوە ڕێکخرابوو کەتێیدا دەبوو لەشفرۆش لەدەرەوەى سنورى دیوارى شارەکان بژین بەتەنها دەبوو لەشەودا کاربکەن فەرمانگەیەکى ڕەسمى هەبوو بۆ ناو نووسینى لەشفرۆشەکان و مۆڵەت پێدانیان .
لەشفرۆش پێویست بوو (تۆگە) لەبەر بکات لەبرى ( ستۆلا ) تۆگە جلێکی ڕۆمانى بوو وەکو جبە بەڵام (ستۆرە) تۆزێک لە تۆگە درێژتر بوە . بەشێکی زۆرى ژنانى ڕۆمان خۆیان ناونووس دەکرد بۆ ئەوەى لەسجلێکی ئەو فەرمانگەیە ناویان هەبێت نەکا ڕۆژێک بێت بە خەیاڵیاندا زینا بکەن بۆ ئەوەى خۆیان بپارێزن لەسزاکانى زیناکردن کە زۆر قورس بوو .
کرێی ئەم لەشفرۆشانە زۆر کەم بوو بەچارەکە ئاستێک بوو ( پارەى کۆنى ڕۆمانى ) ئەک یاسایانە لەشفرۆشیان زۆر قورس ردبوو کاتێکی زۆرى وویستوە تابچێت دەروەى شار تا لەشفرۆشێکت دەستکەێت هەربۆیە توێژێک لەژنانى ڕۆشنبیر دروست بوون کەئەم کارەیان کردوە بەناوى گۆرانى و مۆسیقاو سەماو گفتوگۆى فەلسەفەو شانۆوە ،کەئەمانەش هەمووى لەپێش شانۆکانەوە کراوە هەروەها پەرستگاکانیش بۆ ئەم کارە بەکار هاتوە تەنانەت مێژوو نوسەکانى مەسیح دەڵێن ژمارەى لەشفرۆشەکانى ڕۆمان بەقەدەر ژمارەى ئەستێرەکانى ئاسمان بووە بەتەنها لەڕۆمدا ( 53000) لەشفرۆش هەبوە ئەمەش لەکاتێکدا کەزینا کردن زۆر بەتوندى سزادراوە . لەشفرۆشی نێرینەش هەبوە لەسەردەمى ڕۆمانەکاندا .
لەئاینى یەهودى سیفاتى ئەخلاقی زیاتر لەسیفاتی ئەخلاقی ڕۆژهەڵات نزیک بووە تەنها یاسا توندەکانى ڕۆژهەڵات نەبووە لەشفرۆشیان لێ قەدەغە بکات بەڵکو ئەو یاسایانەى لەئەوروپا دەرچوە دژی لەشفرۆشی جێ بەجێیان کردوە سەرەڕاى بەر بڵاوى فرەژنى لەناو جولەکەدا ەڵام کوڕان و کچانیان زۆر بەتوندى پارێزگاریان لێکراوە لەڕوى سێکسەوە . زۆر بەدەگمەن سێکسی نێوان هەمان ڕەگەز هەبوە و ژنەکانیان بە پاکیزەیی ماونەتەوەو زۆر بەحەیاو حورمەت بوون لەڕووى سێکسەوە هۆکارى سەرەکى ئەەش دەگەڕێتەوە بۆ زوو بەشوودانیان .
بەپێی بۆچونى مێژوو نووسی گەورە ( وڵ دیوارند ) لەشفرۆشی لەناو جولەکەکاندا بەئەندازەیەک کەم بوە مرۆڤایەتى هەماوە جارێکیتر ناتوانێت بگەڕێتەوە ئەو دۆخە . ڕەبەنى پیاوان قەدەغە بوە هەر پیاوێک تەمەنى لە 20 ساڵ تێپەڕی بێت پێویست بوە هاوسەرگیرى بکات دەنا بەپێی یاسا ئەم کارەیان ئەنجامداوە باوک ڕۆڵێکى سەرەکى بینیوە لەخێزاندا مافی هەبوە هاوسەرگیرى کوڕەکەى یان کچەکەىدەست نیشان بکات بەڵام پێویست بوە بەپێی یاسا خۆیان ڕازى بن هەر لەبەر ئەوەش توانیویەتى کچەکەى بەمنداڵی بە شو بدات . لەساڵەکانى ( 135 تا 565 ) هەموو بەشودانێکیش بەرامبەر بەبڕێک پارە بووە واەگەڵ تەڵاقداندا پێویست بوە ئەو بڕ پارەیە بگەڕێنێتەە بۆ خاوەنەکەى ( بەم جۆرەش دەتوانین بڵێین کە هاوسەر گیرى بەپارە لەشفرۆشی نەبوە ئەوەندەى ڕەهنێکی کراوە بوە ) بەشێوەیەکى گشتى پلەو پایەى ژن زۆر نزم بوە تەنانەت لەکاتى نوێژدا پیاوان سوپاسی خوایان کردوە کەبەژن دروست نەکراون و ژنانیش سوپاسی خوایان کردوە کەبەزەوقی خۆى دروستیکردوون و پاڕاونەتەوە چیتر لەوان دروست نەکات .
بەپێی هەندێک لەیاساکانى پیاو سالارى لەسەردەمى یەهودا قەدەغە بوە ، ژن و مێرد لەبەردەمى خەڵکیدا بەگشتی قسەبکەن، مافی سەما کردنیان هەبوە بەڵام ژن لەگەڵ ژن و پێیاو لەگەڵ پیاو ..پیاو هەموو سەروەت و سامانى ژنەکەى بۆ ماوەتەوە بەڵام ژن هیچ مافێکی نەبوە لەمیراتی باوکیدا ئەگەر براى هەبوبێت بەڵام گەر براى نەبوبێت ئەوا هەقی هەبوە .

> ساڵەکانى (700 تا 1300) سەردەمى ئاینی مەسیحى

ژیانى مەسیحیەکان لەسەرەتادا پشتیان بەڕاوو شوانکارەیی بەستوە گرنگ بوو خواردنیان دەست کەوێت و وەپارێزگارى لە ژیان بکەن باروو دۆخى ئەوان بەجۆرێکبوە کە لەسەر سفرەو خوان دانیشتوون نەیان زانیوە ئایە جارى دووهەم خواردن دەبێتەوە یان لەبرسا دەمرن ، هەریۆیە بڕیاریان داە بەر بۆ ئارەزوە جنسیەکانیان بڵاو بکەنەوە.. کەس پابەند نەبوە بە هاوسەرگیریەوە لەبەرئەوەى ئاستى مردن زۆرتر بوە لە لەدایک بوون . هەموو ژنێک هەڵپەى کردوە بۆ ئەوەى منداڵی بێت هەموو پیاوێکیش هەڵپەى کردوە بۆ ئەوەى خواردن پەیدا بکات ، ئەوەى کەلەلاى مەسیحیەکان تابوو بوە برینى بوو لەسێکس کردن لەگەڵ ئاژەڵدا چ نێربوبێ یان مێ سزاکەشی بریتى بوە لەلەسێدارە دان واتە هەردوو ئاژەڵەکەش و هەم مرۆڤەکەشیان کوشتوە بەڕێگەى سووتاندن .
پەیوەندى سێکسی پێش هاوسەرگیرى زۆر بەربڵاو بوە تەنها یەک هەفتە پێش هاوسەر گیرى وازیان لەم جۆرە هاوسەر گیریە هێناوە . لەشفرۆشی هەبوە لەناو کۆمەڵگاى مەسیحیەتدا بەشێوەیەک لەشێوەکان بەربڵاو بوە .ئەو منداڵانەى لەلەشفرۆشی درووست بوون خراونەتە بەر کارى سەربازى و زۆرێکیش لەپاڵەوانەکان لەم منداڵانە بوون وەک ( کۆشۆلان ، ئارسەر ، جاوین ، رۆلاند ، ولیەم ، فرۆى سارد ،… تاد ) لەناو مەسیحیەکانداو بەتایبەت لەناو سوپادا ژمارەیەکى زۆۆر لەژن هەبوون بەبەرگى پیاوانەوە کە لەجەنگەکاندا لەگەڵ سوپا دەیان بردن چونکە دەیان وویست کاتى داگیرکردنى شارەکان سەربازەکانیان مەشغوڵ نەبن بەدەست درێژى کردنى سێکسی بەنمونە کاتێک جەیشى فەرەنسی دەورى عەکە دەدات لەفەلەستین (300) لەشفرۆشی فەرەنسیان لەگەڵ دەبێت کاتێکیش سەربازى مسوڵمانانەکان ئەمە دەبینن داواى هەمان خزمەتگوزارى دەکەن . لەبەرامبەر ئەم خزمەتگوزاریانەدا ئەم لەشفرۆشانە مووچەى تایبەتیان هەبوو کەکەنیسە ڕێگەى پێدابوون یەکێک لەوانە ( قەشە تۆماس ئەکویناس ) بەڵام لەهەمانە کاتدا لەساڵى (1161) وە وردە وردە لەلایەن پەرلەمانى بەریتانیاوە بۆیەکەم جار لەشفرۆشی لەو ژنانە قەدەغەکرا کەنەخۆشی لەش سووتانەوەیان هەبوە ئەمەش یەکەم جارە کە ڕەچاوى هەلومەرجى تەندروستى بکرێت لەبوارى لەشفرۆشیدا .

> لەسەردەمى ڕاپەڕین 1300 تا 1534
سەردەمى ڕاپەڕین بەپلەى یەک لەئیتاڵیاوە دەست پێدەکات لەگەڵ لەدایک بوونى (پیترارک) سەرەڕاى ئەوەى بیرۆکەى مەزن مەزن لەدایک بوو بەڵام ئەم سەردەمە هەژمار دەکرێت بەسەردەمى لەبەر یەک هەڵوەشاندنى بەها ئەخلاقیەکان ئەوەش سەرئەنجامى
مێژوویی 30 پ .ز تا 120 ساڵی ئەو سەردەمەش بکەین ئەوا دەبێت گفتوگۆکانمان لەسەر ئەخلاقی ڕۆمانى بێت لەسەردەمى قەیصەرەوە تا هاتنى مەسیحیەتیش بۆ نزیکەى ماوەى سەدەیەک .. لێرەدا دەڵێین ژیانى ئەخلاقی کەبەتەواوى لەژێر چاودێریەکى ورددا بوە بەتایبەت بۆ کچان و تاڕادەیەکیش زۆر گرنگ نەبوە بۆ کوِانى لاو .. بەهەمان شێوەى سەردەمى یۆنان ئەو پیاوەى لەلەشفرۆش نزیکبوایەتەوە بەشێوەیەکى گشتى بەسووک سەیر کراوە ..
لەسەردەمى ڕۆمانەکاندا ئەم پیشەیە بەهۆى یاسایەکەوە ڕێکخرابوو کەتێیدا دەبوو لەشفرۆش لەدەرەوەى سنورى دیوارى شارەکان بژین بەتەنها دەبوو لەشەودا کاربکەن فەرمانگەیەکى ڕەسمى هەبوو بۆ ناو نووسینى لەشفرۆشەکان و مۆڵەت پێدانیان .
لەشفرۆش پێویست بوو (تۆگە) لەبەر بکات لەبرى ( ستۆلا ) تۆگە جلێکی ڕۆمانى بوو وەکو جبە بەڵام (ستۆرە) تۆزێک لە تۆگە درێژتر بوە . بەشێکی زۆرى ژنانى ڕۆمان خۆیان ناونووس دەکرد بۆ ئەوەى لەسجلێکی ئەو فەرمانگەیە ناویان هەبێت نەکا ڕۆژێک بێت بە خەیاڵیاندا زینا بکەن بۆ ئەوەى خۆیان بپارێزن لەسزاکانى زیناکردن کە زۆر قورس بوو .
کرێی ئەم لەشفرۆشانە زۆر کەم بوو بەچارەکە ئاستێک بوو ( پارەى کۆنى ڕۆمانى ) ئەک یاسایانە لەشفرۆشیان زۆر قورس ردبوو کاتێکی زۆرى وویستوە تابچێت دەروەى شار تا لەشفرۆشێکت دەستکەێت هەربۆیە توێژێک لەژنانى ڕۆشنبیر دروست بوون کەئەم کارەیان کردوە بەناوى گۆرانى و مۆسیقاو سەماو گفتوگۆى فەلسەفەو شانۆوە ،کەئەمانەش هەمووى لەپێش شانۆکانەوە کراوە هەروەها پەرستگاکانیش بۆ ئەم کارە بەکار هاتوە تەنانەت مێژوو نوسەکانى مەسیح دەڵێن ژمارەى لەشفرۆشەکانى ڕۆمان بەقەدەر ژمارەى ئەستێرەکانى ئاسمان بووە بەتەنها لەڕۆمدا ( 53000) لەشفرۆش هەبوە ئەمەش لەکاتێکدا کەزینا کردن زۆر بەتوندى سزادراوە . لەشفرۆشی نێرینەش هەبوە لەسەردەمى ڕۆمانەکاندا .
لەئاینى یەهودى سیفاتى ئەخلاقی زیاتر لەسیفاتی ئەخلاقی ڕۆژهەڵات نزیک بووە تەنها یاسا توندەکانى ڕۆژهەڵات نەبووە لەشفرۆشیان لێ قەدەغە بکات بەڵکو ئەو یاسایانەى لەئەوروپا دەرچوە دژی لەشفرۆشی جێ بەجێیان کردوە سەرەڕاى بەر بڵاوى فرەژنى لەناو جولەکەدا ەڵام کوڕان و کچانیان زۆر بەتوندى پارێزگاریان لێکراوە لەڕوى سێکسەوە . زۆر بەدەگمەن سێکسی نێوان هەمان ڕەگەز هەبوە و ژنەکانیان بە پاکیزەیی ماونەتەوەو زۆر بەحەیاو حورمەت بوون لەڕووى سێکسەوە هۆکارى سەرەکى ئەەش دەگەڕێتەوە بۆ زوو بەشوودانیان .
بەپێی بۆچونى مێژوو نووسی گەورە ( وڵ دیوارند ) لەشفرۆشی لەناو جولەکەکاندا بەئەندازەیەک کەم بوە مرۆڤایەتى هەماوە جارێکیتر ناتوانێت بگەڕێتەوە ئەو دۆخە . ڕەبەنى پیاوان قەدەغە بوە هەر پیاوێک تەمەنى لە 20 ساڵ تێپەڕی بێت پێویست بوە هاوسەرگیرى بکات دەنا بەپێی یاسا ئەم کارەیان ئەنجامداوە باوک ڕۆڵێکى سەرەکى بینیوە لەخێزاندا مافی هەبوە هاوسەرگیرى کوڕەکەى یان کچەکەىدەست نیشان بکات بەڵام پێویست بوە بەپێی یاسا خۆیان ڕازى بن هەر لەبەر ئەوەش توانیویەتى کچەکەى بەمنداڵی بە شو بدات . لەساڵەکانى ( 135 تا 565 ) هەموو بەشودانێکیش بەرامبەر بەبڕێک پارە بووە واەگەڵ تەڵاقداندا پێویست بوە ئەو بڕ پارەیە بگەڕێنێتەە بۆ خاوەنەکەى ( بەم جۆرەش دەتوانین بڵێین کە هاوسەر گیرى بەپارە لەشفرۆشی نەبوە ئەوەندەى ڕەهنێکی کراوە بوە ) بەشێوەیەکى گشتى پلەو پایەى ژن زۆر نزم بوە تەنانەت لەکاتى نوێژدا پیاوان سوپاسی خوایان کردوە کەبەژن دروست نەکراون و ژنانیش سوپاسی خوایان کردوە کەبەزەوقی خۆى دروستیکردوون و پاڕاونەتەوە چیتر لەوان دروست نەکات .
بەپێی هەندێک لەیاساکانى پیاو سالارى لەسەردەمى یەهودا قەدەغە بوە ، ژن و مێرد لەبەردەمى خەڵکیدا بەگشتی قسەبکەن، مافی سەما کردنیان هەبوە بەڵام ژن لەگەڵ ژن و پێیاو لەگەڵ پیاو ..پیاو هەموو سەروەت و سامانى ژنەکەى بۆ ماوەتەوە بەڵام ژن هیچ مافێکی نەبوە لەمیراتی باوکیدا ئەگەر براى هەبوبێت بەڵام گەر براى نەبوبێت ئەوا هەقی هەبوە .

> ساڵەکانى (700 تا 1300) سەردەمى ئاینی مەسیحى

ژیانى مەسیحیەکان لەسەرەتادا پشتیان بەڕاوو شوانکارەیی بەستوە گرنگ بوو خواردنیان دەست کەوێت و وەپارێزگارى لە ژیان بکەن باروو دۆخى ئەوان بەجۆرێکبوە کە لەسەر سفرەو خوان دانیشتوون نەیان زانیوە ئایە جارى دووهەم خواردن دەبێتەوە یان لەبرسا دەمرن ، هەریۆیە بڕیاریان داە بەر بۆ ئارەزوە جنسیەکانیان بڵاو بکەنەوە.. کەس پابەند نەبوە بە هاوسەرگیریەوە لەبەرئەوەى ئاستى مردن زۆرتر بوە لە لەدایک بوون . هەموو ژنێک هەڵپەى کردوە بۆ ئەوەى منداڵی بێت هەموو پیاوێکیش هەڵپەى کردوە بۆ ئەوەى خواردن پەیدا بکات ، ئەوەى کەلەلاى مەسیحیەکان تابوو بوە برینى بوو لەسێکس کردن لەگەڵ ئاژەڵدا چ نێربوبێ یان مێ سزاکەشی بریتى بوە لەلەسێدارە دان واتە هەردوو ئاژەڵەکەش و هەم مرۆڤەکەشیان کوشتوە بەڕێگەى سووتاندن .
پەیوەندى سێکسی پێش هاوسەرگیرى زۆر بەربڵاو بوە تەنها یەک هەفتە پێش هاوسەر گیرى وازیان لەم جۆرە هاوسەر گیریە هێناوە . لەشفرۆشی هەبوە لەناو کۆمەڵگاى مەسیحیەتدا بەشێوەیەک لەشێوەکان بەربڵاو بوە .ئەو منداڵانەى لەلەشفرۆشی درووست بوون خراونەتە بەر کارى سەربازى و زۆرێکیش لەپاڵەوانەکان لەم منداڵانە بوون وەک ( کۆشۆلان ، ئارسەر ، جاوین ، رۆلاند ، ولیەم ، فرۆى سارد ،… تاد ) لەناو مەسیحیەکانداو بەتایبەت لەناو سوپادا ژمارەیەکى زۆۆر لەژن هەبوون بەبەرگى پیاوانەوە کە لەجەنگەکاندا لەگەڵ سوپا دەیان بردن چونکە دەیان وویست کاتى داگیرکردنى شارەکان سەربازەکانیان مەشغوڵ نەبن بەدەست درێژى کردنى سێکسی بەنمونە کاتێک جەیشى فەرەنسی دەورى عەکە دەدات لەفەلەستین (300) لەشفرۆشی فەرەنسیان لەگەڵ دەبێت کاتێکیش سەربازى مسوڵمانانەکان ئەمە دەبینن داواى هەمان خزمەتگوزارى دەکەن . لەبەرامبەر ئەم خزمەتگوزاریانەدا ئەم لەشفرۆشانە مووچەى تایبەتیان هەبوو کەکەنیسە ڕێگەى پێدابوون یەکێک لەوانە ( قەشە تۆماس ئەکویناس ) بەڵام لەهەمانە کاتدا لەساڵى (1161) وە وردە وردە لەلایەن پەرلەمانى بەریتانیاوە بۆیەکەم جار لەشفرۆشی لەو ژنانە قەدەغەکرا کەنەخۆشی لەش سووتانەوەیان هەبوە ئەمەش یەکەم جارە کە ڕەچاوى هەلومەرجى تەندروستى بکرێت لەبوارى لەشفرۆشیدا .

لەهاوپۆلی: ســــــــــــێكس

بۆچوونەکان


« دیمانه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ دکتۆر سابیر به‌کر بۆکانی | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | ماندووبوونی ده‌روونی »

Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964
designe-by-germeser
Valid CSS! Valid XHTML 1.0 Transitional