په‌ککه‌وته‌یی سێکسیی لای پیاوان
په‌ککه‌وته‌یی سێکسیی لای پیاوان
توێژه‌ری ده‌روونی
سامان سیوه‌یلی
له‌کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دازۆر جار قسه له‌سه‌ر ساردی سێکسیی ژنان ده‌کرێت، وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌م که‌موکوڕییه سێکسییه ته‌نها لای ڕه‌گه‌زی مێینه بوونی هه‌بێت و پیاوانی کۆمه‌ڵگه هه‌موو له‌سه‌رپێ و ته‌واو و بێ که‌موکوڕی بن له‌لایه‌نی سێکسییه‌وه، به‌ڵام له‌ڕاستیدا وانیه، ڕێژه‌یه‌کی به‌رچاویش له‌پیاوان ناته‌واوی و ژانکۆی جۆراوجۆریان هه‌یه له‌بواری په‌یوه‌ندییه سێکسییه‌کانیاندا.
مه‌به‌ست له‌په‌ککه‌وته‌یی سێکسیی لای پیاوان ئه‌و لاوازی و ناته‌واویانه‌یه که له‌چه‌ند ئاست و پله‌یه‌کی جیاوازدا خۆیان به‌رجه‌سته ده‌که‌ن له‌کاتی ئه‌نجامدانی چالاکییه سێکسییه‌کاندا. به‌ده‌ربڕینێکی تر په‌ککه‌وته‌یی سێکسیی بریتییه له بێتوانایی پیاو له‌ئه‌نجامدانی جووتبوونی سێکسیی به‌شێوه‌یه‌کی ته‌واو.
ده‌کرێت جۆر و پله‌ی ئه‌و لاوازیانه‌ی پیاوان تووشی ده‌بن له‌چالاکییه سێکسییه‌کانیاندا یاخود بڵێین له‌ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی سێکسییدا به‌مجۆره ده‌سنیشان بکه‌ین:
یه‌که‌م: لاوازی له‌ئاره‌زووی سێکسییدا: ئه‌م حاڵه‌ته‌ش دابه‌ش ده‌بێت به‌سه‌ر دوو جۆردا:
1- نه‌بوونی ئاره‌زووی سێکسیی به‌شێوه‌یه‌کی ته‌واو هه‌ر له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه و له‌هه‌موو کات و ڕه‌وشێکدا، له‌مباره‌دا تاک خاوه‌نی هیچ ئه‌زموونێک نییه له‌بواری سێکسدا و هیچ چالاکییه‌کی سێکسیی ئه‌نجام نه‌داوه و نادات، خۆی له‌هه‌موو چالاکییه‌کی سێکسیی به‌دوور ده‌گرێت، له‌ڕابردووشدا نه‌خه‌یاڵ و نه‌ئه‌ندێشه‌ی سێکسیی نه‌بووه و ته‌نانه‌ت چالاکییه‌کی سێکسیی وه‌ک (ده‌ستپه‌ڕ)یشی ئه‌نجام نه‌داوه، ئه‌م حاڵه‌ته به‌په‌ککه‌وته‌یی سێسکسیی بنه‌ڕه‌تی هه‌ژمار ده‌کرێت.
2- تێکچوونی ئاره‌زووی سێکسیی: ئه‌م جۆره‌یان به‌په‌ککه‌وته‌یی سێکسیی لاوه‌کی هه‌ژمار ده‌کرێت، له‌م حاڵه‌ته‌دا تاک پێشتر خاوه‌نی ئاره‌زووی سێکسییانه بووه و چالاکی سێکسییانه‌ی ئه‌نجامداوه به‌ڵام به‌هۆی ڕه‌وشێکی دیاریکراوه‌وه ئاره‌زووه‌که‌ی که‌مبۆته‌وه یان نه‌ماوه، بۆ نموونه به‌هۆی نه‌خۆشییه‌کی جه‌سته‌یی یان به‌کارهێنانی هه‌ندێ ده‌رمانی دیارکراو یان به‌هۆی بارێکی ده‌روونی نائاساییه‌وه دووچاری ئه‌م حاڵه‌ته هاتووه، هه‌ندێ جار ترسان له‌ئه‌نجامدانی په‌یوه‌ندی سێکسیی یان ترسان له‌سه‌رنه‌که‌وتن یان نه‌بوونی ئاره‌زوو بۆ هاوبه‌شی پرۆسه سێکسییه‌که ده‌بێته هۆی دروستبوونی ئه‌م حاڵه‌ته. یاخود تاک پێستر ئاره‌زووی سێکسیی نه‌بووه و له‌ئێستادا ئه‌و حاڵه‌ته‌ی که‌مبۆته‌وه. یه‌کێک له‌هۆکاره سه‌ره‌کییه‌کانی تری نه‌مانی ئاره‌زووی سێکسی ئه‌و دڵه‌ڕاوکێیه‌یه که‌به‌هۆی سه‌رقاڵبوونی پیاو به‌سه‌لماندنی پیاوه‌تی خۆی له‌به‌رده‌می هاوسه‌ر و هاوبه‌شی پرۆسه‌که دروست ده‌بێت. هه‌ندێ جار ساردی به‌رامبه‌ر کار ده‌کاته سه‌ر نه‌مان و په‌کخستنی ئاره‌زووی سێکسیی پیاو.
دووه‌م: په‌ککه‌وته‌یی له‌کرداری سێکسییدا (پرۆسه‌ی جووتبوون): ئه‌م حاڵه‌ته‌ش چه‌ند جۆر و پله‌یه‌ک له‌خۆده‌گرێت:
1- په‌ککه‌وته‌یی له‌ڕه‌پبووندا: ئه‌میش دوو جۆره: لاوازی له‌ڕه‌پبوون، ڕه‌پنه‌بوونی ته‌واوی چوک.
2- په‌ککه‌وته‌یی له ئاوهاتنه‌وه‌دا: ئاوهاتنه‌وه له‌گه‌ڵ ئۆرگازمدا له‌ڕووی زه‌مه‌نییه‌وه هێنده له‌یه‌ک نزیکن زۆر که‌س به‌یه‌ک پرۆسه یان ڕووداو ده‌یانناسێت، خۆ ئه‌گه‌ر به‌مجۆره‌ش بناسرێت ئه‌وا جیابکرێنه‌وه وه‌ک دوو دیوی یه‌ک پرۆسه، دیوی ئاوهاتنه‌وه‌که وه‌ک پرۆسه‌یه‌کی مادی و جه‌سته‌یی، دیوی ئۆرگازمه‌که وه‌ک پرۆسه‌یه‌کی هه‌ستیی و ده‌روونیی. ئه‌م لاوازیه‌ش دوو جۆره: زوو ئاوهاتنه‌وه، دره‌نگ ئاوهاتنه‌وه یان ئاونه‌هاتنه‌وه.
3- په‌ککه‌وته‌یی له‌گه‌یشتن به‌ئۆرگازم: ئه‌گه‌ر پرۆسه‌ی سێکسیی به‌ئاره‌زوو ده‌ستپێبکات ئه‌وا به‌ئۆرگازم کۆتایی دێت. ئه‌م لاوازییه واتای نه‌گه‌یشتنی تاک به‌ئۆرگازم ده‌گه‌یه‌نێت ئه‌گه‌رچی پرۆسه‌ی ئاوهاتنه‌وه‌ش ڕووبدات. واته تاک بێبه‌ش ده‌بێت له‌و چێژ و خۆشییه‌ی
شوبات 8, 2010
