كانونی دووه‌م 25, 2010
هێزی سێکسیی و پیاوسالاری
توێژه‌ری ده‌روونی
سامان سیوه‌یلی
په‌یوه‌ندی سێکسیی نێوان هاوسه‌ران له‌کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی‌دا هاوشێوه‌ی گشت په‌یوه‌ندی و بواره‌کانی تری کۆمه‌ڵگه که‌وتۆته ژێر کاریگه‌ری پیاوسالارییه‌وه. زۆرینه‌ی ژنانی کورد له‌ژیانی هاوسه‌ریدا هه‌تا ئه‌م ساته وه‌خته‌ش ئازاد نین له‌ده‌ربڕینی حه‌ز و خواسته‌کانیان سه‌باره‌ت به‌په‌یوه‌ندییه سێکسییه‌کانیان له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌کانیاندا. کاته‌کانی ئه‌نجامدانی سێکس و که‌ڕه‌تی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌که و ماوه‌ی خایاندنی پرۆسه‌که و ئه‌و بارانه‌ی بۆ ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی جووتبوون وه‌رده‌گیرێن، تێکڕا ده‌که‌ونه بازنه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پیاو و ژنیش وه‌ک لایه‌نی جێبه‌جێکار ڕۆڵ ده‌بینێت.
ئه‌گه‌ر ژن له‌ژیانی هاوسه‌رییدا دووچاری جۆرێک له‌ساردی سێکسیی یان هه‌ر گرفتێکی سێکسیی ببێت ئه‌وا پیاو ئه‌م حاڵه‌ته وه‌ک چه‌کێک دژی ژنه‌که به‌کارده‌هێنێت و هه‌میشه سکاڵا و پرته و بۆڵه‌ی دێت به‌نهێنی و ئاشکرا، جاری واهه‌یه ده‌گاته ئاستی هه‌ڕه‌شه کردن به‌ته‌ڵاقدان و جیابوونه‌وه یان هێنانی ژنی دووه‌م، جاری واش هه‌یه ئه‌م هه‌ڕه‌شانه به‌کردار جێبه‌جێ ده‌کرێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر که‌مته‌رخه‌می یان بێهێزی یان په‌ککه‌وته‌یی سێکسیی له‌لایه‌نی پیاوه‌که‌وه بوو ئه‌وا ژن ده‌بێت قوڕوقه‌پ بکات و به‌رگه‌ی ژانکۆکان بگرێت له‌به‌رخاتری شکۆمه‌ندی پیاوه‌که‌ی. ته‌نانه‌ت کاریگه‌ری پیاوسالاری به‌ئه‌ندازه‌یه‌که که‌پیاو پێی نه‌نگییه دان به‌بوونی بێهێزی سێکسیی خۆیدا بنێت یان سه‌ردانی پسپۆرێکی ده‌روونی بکات و به‌دوای چاره‌سه‌ردا بگه‌ڕێت. پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا پیاو له‌م باره‌دا ئه‌و مافه بۆ ژنه هاوسه‌ره‌که‌ی ده‌سه‌لمێنێت که نه‌ک داوای جیابوونه‌وه بکات به‌ڵکو ته‌نها سکاڵا ده‌رببڕێت یان پرته‌و بۆڵه‌یه‌ک بکات؟.
ئاشکرایه سێکس به‌هایه‌کی به‌رز و به‌رده‌وام زیندووی هه‌یه بۆ ژیانی هاوسه‌ریی، فه‌رامۆشکردنی ئه‌م به‌هایه چه‌ندین گرفتی لێده‌که‌وێته‌وه هه‌ر له‌ئاژاوه‌ی خێزانی و تۆراندنی ڕۆح و تووشبوون به‌نه‌خۆشی ده‌روونی تا ده‌گاته ناپاکیی هاوسه‌ری و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خێزان. پێشێل کردنی مافی ژن له‌په‌یوه‌ندییه سێکسییه‌کانی نێوان هاوسه‌راندا له‌ژێر په‌رده‌ی پیاوسالاریدا ده‌چێته خانه‌ی توندوتیژی ده‌روونیی و جه‌سته‌ییه‌وه. بۆیه ده‌بێت هاوسه‌ران له‌ژێر بیانووی عه‌یبه‌دا کێشه سێکسییه‌کانیان به‌تایبه‌تی لاوازی سێکسیی نه‌شارنه‌وه و به‌ده‌م چاره‌سه‌ری ئه‌م حاڵه‌تانه‌وه بڕۆن، جا هۆکاره‌کان ده‌روونی بن یان جه‌سته‌یی، چونکه لاوازی سێکسیش چاره‌سه‌ری خۆی هه‌یه.
ئه‌گه‌ر پیاوسالاری له‌پارله‌مان و حکومه‌ت و حیزب و داموده‌زگا جۆراوجۆره‌کاندا به‌جۆرێک له‌جۆره‌کان شه‌رعییه‌تی درابێتێ، ئه‌وا نابێت له‌سه‌ر جێگه‌ی نووستنی نێوان هاوسه‌ران به‌هیچ جۆرێک پیاده بکرێت و بکرێته چه‌کێک بۆ ئه‌شکه‌نجه‌دانی ده‌روونی و جه‌سته‌یی ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ر.
هه‌ندێ جار ژن هیج ناته‌واوییه‌کی نییه له‌ڕووی توانا سێکسییه‌کانه‌وه به‌ڵام ڕه‌فتاری پیاوسالارانه‌ی پیاو له‌پرۆسه‌ی سێکسییدا به‌تێپه‌ڕبوونی کات دووچاری ساردی سێکسیی ده‌کات، پاشتریش له‌سه‌ر ناته‌واوییه‌ک که‌خودی ژنه‌که لێی به‌رپرس نییه سه‌رزه‌نشت ده‌کرێت و ده‌خرێته هه‌ڵوێستی وه‌هاوه که(باج)ی گه‌وره بدات.
لەهاوپۆلی: ســــــــــــێكس هیچ بۆچوونێک نییە »
« کێشه‌ی سۆزداری کێشه‌ی پله‌یه‌کی هه‌رزه‌کارانه له‌کوردستان | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | ئایا قوتابخانه هاوڕێی منداڵه؟ »
Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964
