كانونی دووه‌م 21, 2010
پرسیار و وه‌ڵام سه‌باره‌ت به‌سێکس
ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسی وه‌ڵامی پرسیاره‌کان ده‌داته‌وه
سه‌ره‌تا داوای لێبوردن له‌هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه ده‌که‌ین که‌وه‌ڵامه‌کانیان دواکه‌وتووه، دڵنیابن له‌زووترین کاتدا وه‌ڵام ده‌درێنه‌وه، هه‌روه‌ها داواکارین له‌و به‌ڕێزانه‌ی پرسیاره‌کانیان بۆ ئه‌م گۆشه‌یه ده‌نێرن له‌ڕێی کۆمێنتی گۆشه‌که‌وه یان به‌ئیمه‌یلی ماڵپه‌ڕ، ئه‌وا هه‌وڵ بده‌ن پرسیاره‌کانیان دووباره نه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیابیت که‌ئه‌و هاوشێوه‌ی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه ده‌کرێت له‌هه‌ردوو گۆشه‌ی سێکس و پرسیار و وه‌ڵام که‌له‌ئه‌رشیفی ماڵپه‌ڕه‌که‌دا بوونی هه‌یه، بگه‌ڕێن به‌دوای زانیاری سێکسیدا.
پرسیار: من كچێكی ده‌ستگیراندارم، ئایا ئه‌و هه‌ڵانه چییه كه ئه‌گه‌ر ژن ئه‌نجامی بدات ده‌بێته‌وه هۆی دووركه‌وتنه‌وه‌ی پیاو له‌په‌یوه‌ندییه سێكسییه‌كانی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی؟
وه‌ڵام: دیاره هۆكاره‌كان زۆرن به‌ڵام گرنگترینیان بریتین له:
1- گرنگی نه‌دانی ژن به‌پاكوخاوێنی جه‌سته و پۆشاكی.
2- گرنگی نه‌دان به‌خۆڕازاندنه‌وه له‌ژووری نووستندا و فه‌رامۆش كردنی كه‌شێكی له‌بار بۆ ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی سێكسیی.
3- ڕه‌چاونه‌كردنی توانا سێكسییه‌كانی پیاو و جۆری كار و پیشه‌ی پیاو.
4- باسكردنی كێشه و گرفت و گله‌یی و گازنده‌كان له‌ژووری نووستن و پێش ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی سێكسیی.
پرسیار: من ژنێكم چه‌ند ڕۆژێكه بۆ ده‌ركه‌وتووه كه دووگیانم، ئایا ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی سێكسیی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌م له‌ماوه‌ی دووگیانی‌دا زیانی نابێت بۆ دووگیانییه‌كه‌م؟
وه‌ڵام: له سێ مانگی یه‌كه‌می دووگیانی‌دا ژنان دووچاری هه‌ندێ نیشانه‌ی وه‌ك ڕشانه‌وه و ماندووبوون و گێژبوون ده‌بنه‌وه، هه‌روه‌ها له‌م ماوه‌یه‌دا ئاره‌زووی ژنی دووگیان بۆ خواردن كه‌م ده‌بێته‌وه، بۆیه له سێ مانگی یه‌كه‌می دووگیانی‌دا ئاره‌زووی سێكسیی ژنی دووگیان كه‌م ده‌بێته‌وه، ئه‌م ڕاستییه‌ش ده‌بێت له‌لایه‌ن هاوسه‌ره پیاوه‌كانه‌وه ڕه‌چاو بكرێت، به‌ڵام مانگه‌كانی چواره‌م و پێنجه‌م و شه‌شه‌م گونجاوترین سێ مانگن بۆ ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی سێكسیی بۆ ژنی دووگیان، سێ مانگی كۆتاییش هه‌ستیاره و ده‌بێت پیاوان زۆر به‌وریاییه‌وه مامه‌ڵه‌ی سێكسیی بكه‌ن له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره دووگیانه‌كانیادا، وه‌ده‌بێت له سێكسی ڕووبه‌ڕوو خۆیان بپارێزن(واته پیاو نابێت خۆی بدات به‌سه‌ر سكی هاوسه‌ره‌كه‌یدا) بۆ ئه‌وه‌ی زیان هاوسه‌ر و كۆرپه‌له‌كه‌ی نه‌گات، وه‌ده‌بێت له‌هه‌ردوو باری ته‌نیشت یان له‌دواوه بۆ پێشه‌وه پرۆسه‌كه ئه‌نجام بدرێت. باشتریش وایه له‌و ماوه‌یه‌دا ژنی دووگیان نه‌گاته ئۆرگازم له‌به‌ر گرژبوونی ماسولكه‌كانی منداڵدانی.
پرسیار: من دووچاری خه‌مۆكێ بووم به‌ڵام هه‌ست ده‌كه‌م ئاره‌زووی سێكسیم زیادی كردووه، له‌كاتێدا بۆچوون وایه ده‌بێت ئاره‌زووی سێكسیی له‌كاتی بوونی ئه‌و نه‌خۆشییه‌دا كه‌م بێته‌وه یان نه‌مێنێت؟
وه‌ڵام: به‌ڕێز نه‌خۆشی خه‌مۆكێ چه‌ند پله‌یه‌ك یان چه‌ند جۆرێكی هه‌یه، له‌كاتی بوونی خه‌مۆكێی ساده و خه‌مۆكێی مامناوه‌ند ئه‌وا ئه‌گه‌ری زیادبوونی ئاره‌زووی سێكسیی ده‌كرێت، به‌ڵام له‌كاتی بوونی خه‌مۆكیی تونددا ئه‌وا ئاره‌زووی سێكسیی كه‌م ده‌بێته‌وه یان نامێنێت.
لەهاوپۆلی: ســــــــــــێكس, پرسیار و وه‌ڵام 4 بۆچوون »
« ئاگاداریه‌ک له‌سایتی خێزانه‌وه | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | هه‌ندێ جار پێویسته بڕیاری بوێرانه بده‌ین »
Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964

بؤ ولامى بابةتةكةى منتان نةدايةوة بؤ باسيكتان لةسةر سيكسى
خوشك و برا يان دايك و كور نة نوسى تكاية ولام بدةنةوة
aya abe lakaty 3adabuny afrat tatawawabe sexi lagal nakret?????????????
slaw am katatan bash are daspar zarari zora yan na
به‌ڕێزان من پرسیارێكم لێ كردن سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا كاری ده‌ست گوناحه ئه‌گه‌ر كچ ئه‌نجامی بدات؟ یان هه‌ربه‌گشتی ده‌سپه‌ڕ كارێكی گوناحه؟ زیانی چی یه؟ بۆچی وه‌ڵام تان نه‌دامه‌وه؟تكایه وه‌ڵام