نوێترین ١٠ بابەت

هاوپۆلەکان

ئەرشیف

گەڕان لەماڵپەڕ

چوونه‌ژووره‌وه‌




دواهەمین ١٠ بۆچوون

دراوسێکان

ئۆقیانووسێک له‌ تاوان ….. به‌شی دووه‌م

تشرینی دووه‌م 10, 2007

bandy1.jpg
( ئۆقیانووسێک له‌تاوان ) ناونیشانی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌یه‌ که‌ له‌لایه‌ن به‌ڕێز ( خه‌ندان محه‌مه‌د جه‌زا سه‌رپاچ ) ه‌وه‌ نووسراوه‌ و شیکراوه‌ته‌وه‌ . له‌لایه‌ن تیمی پرۆژه‌ی ( هاوکاری گرتووخانه‌ی ژنان له‌ سلێمانی ) ئه‌نجامدراوه‌ . به‌ڕێوه‌به‌ری توێژینه‌وه‌که‌ش به‌ڕێز ( جه‌مال وه‌لی ئیبراهیم ) و سه‌رپه‌رشتی زانستیش له‌لایه‌ن به‌ڕێز ( سۆران عه‌بدولقادر کۆسته‌ ) کراوه‌ و ڕێکخراوی ڕۆشنبیری و کۆمه‌ڵایه‌تی خانزاد به‌هاوکاری ڕێکخراوی هاوکاری جیهانی_ ئه‌ڵمانی پێی هه‌ستاون .
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ توێژینه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌روونیه‌‌ سه‌باره‌ت به‌ دیارده‌ی له‌شفرۆشی و بازرگانی به‌ جه‌سته‌ی ڕه‌گه‌زی مێینه‌وه‌ له‌کۆمه‌ڵگای کوردستاندا .
ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسی دوای وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی له‌ نووسه‌ری لێکۆڵینه‌وه‌که‌ به‌زنجیره‌ چه‌ند به‌شێکی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ پێشکه‌ش به‌ خوێنه‌رانی ده‌روونناسی ده‌کات .

> لەشفرۆشی لەسەردەمى یۆناندا
یۆنانیەکان بەتایبەت لەئەسینادا کەنمونەیەکى باشی بنەما ڕەوشتیەکانیان بەخۆوە نەبینیەوە ، بەڵام بەشێوەیەکى گشتی یۆنانى کۆن لەڕووى ئەخلاقەوە لە ڕۆژهەڵات چوە تا لەڕۆژئاوا بچێت ،ئەوەى سەیرە لاى یۆنان کەسێکسیان بەبنەماى خۆشەویستى زانیوە نەک بەپێچەوانەوە . باوک سالاریش یەکێکی تر بوە لەخەسڵەتەکانى کۆمەڵگاى یۆنانى چونکە ئەوەندەى کۆت و پێوەند لەسەر ڕەگەزى مێینە هەبوە ئەوەندە لەسەر ڕەگەزى نێرینە نەبوە بەتایبەت پێش پرۆسەى هاوسەرگیرى کەتیایدا نێرینە ئازاد بوە پاش خەوبینین بەڵام مێینە پێویستى زیاترى بەخۆپارێزى هەبوە لەڕوى سێکسیەوە .
لەناو ئەسینادا یاساکان ڕێگەیان داوە بەلەشفرۆشی و تەنانەت باجیشیان لە لەشفرۆشەکان وەرگرتوە ، ئەوەى لەڕوى ئەخلاقیەوە ناشیرین بوە تەنیا ئەگەر پیاوێک بەم کارە هەستابێت ئەوا لەلایەن ژنەکانیانەوە سەرکۆنە کراون یان لەناو شارەکەدا بەکەمتر سەیرکراون بەڵام وەک تاوان نەناسراوە . ئەوەى گرنگە بیزانین کۆت و پێوەندەکان لەسەر ژنان زیاتربوون * .
لەیۆنانى کۆندا بەشی هەرە زۆرى یاساکان لەسەر بنەماى چینەکان دابەش بووبوو، هەر بۆیە یاساى لەشفرۆشیش بەپێی چینى جیاواز جیاواز ڕێگەى دابوو بە ژنان کەلەشفرۆشی بکەن . لەشفرۆشی یەکێک بوو لەو پیشانەى کەخەڵکێکی زۆر خەریکى بوون بەتایبەت لەشارێکى وەک ئەسینادا کەمەڵبەندێکى ڕۆشنبیرى و بازرگانى گرنگ بوو ، هەربۆیە چەند جۆرێکی جیاواز و چەند پسپۆڕیەکى تایبەت لە لەشفرۆشی بەپێی چینەکان هەبوە .
لەشفرۆشەکانى چینى پۆرناى لەقەراغ شار دەژیان و شوێنی نیشتەجێ بونیان زۆر پێشکەوتو نەبوە ،هەرکەس ویستبێتى توانیویەتى بەئاسانى بیاندۆزێتەوە چونکە (زەکەرى پریاپۆس ) بەدەرگاکانیدا هەڵدەواسراو کرێی چوونە ژوروەش زۆر هەرزان بوە (یەک ئۆپڵە) . ناو ئەم خانوانە پڕبوە لەکچى جۆراو جۆر ، جلی تەنکیان لەبەرکردوە پێیان وتون (جمنایی)، ئەمانە لەهەمان خانەدا لێیان فرۆشراوە و لەبازاڕەکانى فرۆشتنى ئەم کەسانەدا هاوشێوەى بازاڕەکانى سەگ بوە . لەم ماڵانەدا ، کەبەزۆرى خەڵکى بێگانە بەشارەکە سەردانى کردوون و توانیویانە هەندێک لەلەشقرۆشەکان بۆ ماوەى هەفتەو دە ڕۆژو مانگ بەکرێ بگرن .. ئەمانە بەزۆرى لەسەر ئامێرى قیسارە موزیک ژەن بوون و سەمایان کردووە بەجل و بەرگى زۆر تەنکەوە .

ئەوەى گرنگە لێرەدا باسی بکەین ، لەبەر ئەوەى لەیۆناندا لەشفرۆشی کارێکى یاسایی بوە وەک هەر پیشەیەکى ترى پزیشکى .. مامۆستایەتى .. سەیرکراوە .. بەڵام بەپێی چینەکانى جیاواز بوون ، هەربۆیە قوتابخانەى تایبەت بەخۆى هەبوە ، کەچۆن لەم شوێنانەدا فێربون . بەرزترین ئاست لەچینەکانلەشفرۆشی هیتارایی بوە، کەبەزۆرى لەخەڵکى ڕەسەنى ئەسینا پێک هاتون ، نەک ڕۆژهەڵاتیەکان وەک پۆرناى . ئاستى ئەم چینە زۆر بەرز بوە، کەلەوانەیە بڵێین هۆکارى چی بوە کەچینێکى ئاوا بەرز توشی لەشفرۆشی ببێت ؟ دەڵێین ئەمانە بەهۆى هۆکارى جیاواز جیاوازەوە لەماڵەکانیان دەرچوون ، ئارەزوویان کردوە ڕزگاریان ببێت لەژیانی تەنیایی و دەستیان داوەتە ئەم کارە .. پاش تەواوکردنى خوێندنێکى تایبەت بەلەشفرۆشی ، هەروەها بەلایەنەوە گرنگ بوە سەربەخۆ بژین لەخانویەکداو ئەو کارە بکەن .. زۆربەى هەرە زۆریان گەنم ڕەنگ و برۆنزى بوون ، ڕەنگى قژیان زۆر زەرد کردوە چونکە باوەڕیان وابوە کەپیاوى ئەسینى ئارەزوى قژی زەرد ئەکات . بەڵام پێویستى بوە ئەمانە جلی گوڵدار لەبەر بکەن ، کەئەمەش یەکێک بوە لەیاساکانى ئەسیناو مەرجێکى سەرەکى بوە بۆ وەرگرتنى مۆڵەتى لەشفرۆشی .
هەروەک سەرەتا باسمان کرد لەشفرۆشی بەپێی چینەکان دابەش بوە ، شتێکى ناشیرین بوە بۆ پیاوان و ژنان بەڵام لەڕووى ئەخلاقیەوە تابوو نەبوە، بەڵام بەڕێژەیەکى زیاتر بۆ ژنان ..بۆیە کاتێک پیاوان چونەتە لاى لەشفرۆشەکان زیاتر شەرمەزارى لەوەدا بوە کەبچنەلاى لەشفرۆشێک لەچینێکى نزم .. بەڵام بۆیان هەبوە شانازى بکەن بەچوونە لاى لەشفرۆشێک لەچینێکى بەرزى وەک هاتایرایی .. هەربۆیە هەندێک لەلەشفرۆشەکانى چینى بەرز پلەو پایەى بڵندیان هەبوە بەهەمان ئاستى فەیلەسوفەکانى یۆنان .. بەنمونە: کربسترا یەکێک بوە لەوانەى کەعاشقەکانى بۆ چەند دەقەیەک 500 ئۆپڵەیان داوە .. ترجیلیا و میتهارى بۆ زیاتر لەهەفتا ساڵ خزمەتى سیاسەتمەدارەکانى یۆنانیان کردوە یەک لەدوایەک ..تیۆریس یەکێک بوە لەوانەى کەتەرخانکراوە بۆ گەنجکردنەوەى سۆفکلیز ..ئەرکیانسا ئەو لەشفرۆشە بوە کەتایبەت بوە بە ئەفلاتون ..دانى و لیۆنتیۆم لەڕووى سێکسەوە تەواو جیاواز بوون ،بەمامۆستاى ئەبیقۆر دادەنرێن لەداڕشتنى فەلسەفەى چێژدا .. تمستونوئى کارى لەشفرۆشی کردوە تاکەوتنى دوا ددانى و ڕوتانەوەى دواهەمین تاڵەکانى سەرى .. نائیناى بەرامبەر یەک شەوى کچەکەى 1000 دراخماى وەرگرتوە ، یەک دراخما 100 ئۆپڵەیە دەکاتە نزیکەى 1000 دۆلارى ئەمریکى ، ئەم نرخە گرانەش چونکە نزیکەى هەشت ساڵ وانەى سێکسی بەکچەکەى وتوەتەوە و بەوردى فێرى ئەم پیشەیەى کردوە ، یەکێک لەنهێنیەکانى بەڕواجى ئەم کچە ، ئەوە بوە کە لەناو ئەسینادا زۆر جوان و پڕ پۆشاک بوە ( حیجاب بوە لەسەریەوە تا بەرى پێی ) .
لەبەر ئەوەى لەیۆناندا لەشفرۆشی بەپیشە دانراوە ، ڕێزێکی تایبەتیشی بۆ دانراوە .. لەشفرۆشیش لەلاى چینە بەرزەکاندا پێویستى بەبڕوانامەى بەرزو شارەزایی زۆر هەبوە لەبوارى سێکسدا لەپاڵ جوانیدا .. بەنمونە : جوانى یەکێک بوە لەپێداویستیەکان بۆ ئەوەى لەشفرۆشەکە لەچینە بەرزەکان هەژمار بکرێت .
لەشفرۆشێکی وەک لئیس ،لەکاتى نوسینەوەى مێژووى شارەکاندا ، مێژوو نووسەکان شەڕێکی زۆریان لەسەر کردوە بۆ ئەوەى بەلەدایک بونى شارەکانى ئەوان دەستنیشان بکرێت ..واتە زۆربەى زۆرى مێژوو نووسی شارەکان شەڕیان بوە تالئیس بکەنە لەدایک بووى شارەکەى خۆیان .. ئەم لەشفرۆشە لەبەر گرانى خزمەتگوزاریەکانى کە گرانیەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ جوانیەکەى ، هەروەها شارەزایی لەبوارى سێکسدا .. زۆربەى زۆرى هونەرمەندو نیگار کێشەکان تەنیا توانیویانە ئەوەندە پارە بدەن کەبەڕوتى بیبینن .
چونە ژورەوە بۆ لاى لئیس .. بۆماوەى یەک کاتژمێری لم بریتى بوە لە 5000 دراخما .. دەگێڕنەوە دەڵێن میلۆنى گەورە ، کاتێک لەپیریدا لئیسى دیوە ، هەموو موڵکەکانى خستۆتە بەردەم بۆ ئەوەى شەوێک لەگەڵیدا بژی ، بەجوانترین ژنى دونیا ناسراوە ، بەڵام لئیس ڕازى نەبوە .. هەربۆیە میرۆن هەستاوە بەتاشیتى ڕیشە سپیەکەى و دەستکارى ڕەنگى نینۆکەکانى کردوە و پارەیەکى زۆرى لەچرچەکانى دەموچاویدا سەرفکردوە تا قایلى بکات ، تەنانەت دەڵێن جوانى لئیس و شارەزایی لەم پیشەیەدا کاریگەرى هەبوە لەسەر گەڕانەوەى تین و گوڕى گەنجایەتى بۆ میرۆن .. کاتێک میرۆن دەچێتەوە بۆ لاى لئیس و سور دەبێت لەسەر داواکەى ، لئیس دەڵێت : “چەند ڕۆژێک لەمەو بەر باوکت هەمان داواى لێکردم و هەموو سەروەتەکەى دامێ بۆ یەک شەو، بەڵام من ڕازى نەبووم ..بۆتۆ هەموو سەروەتەکەتم ناوێت ، بەڵکو بۆ هەموو سەعاتێکى لمین 5000 دراخمام دەوێت ”
ئەمەش دوو ئاماژەى تێدایە : یەکەم لەلاى لەشفرۆشێکى وەک لئیسیش ئەخلاقی تایبەت بەپیشەکەى هەبوە ، لەلاى دوەمەوە ، لئیس توانیویەتى سەروەتێکی زۆر کۆبکاتەوە بەم ڕێگایە .. چونکە کرێی یەک شەوى لئیس 10000 دراخما بوە .
ئەوەى لێرەدا گرنگە باسی بکەین ، لئیس دەست و دڵێکی باشیشى هەبوە، لەگەڕەک کوچە هەژارەکاندا گەڕاوەو خۆى گەنجانى هەڵبژاردوەو بەبێ بەرامبەر لەگەڵیان خەوتوە * .

لەهاوپۆلی: ســــــــــــێكس

بۆچوونەکان


« له‌شفرۆشی وه‌ک دیار‌ده‌ | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | سروشتێ ده‌روونزانیێ …. به‌شی دووه‌م و کۆتایی »

Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964
designe-by-germeser
Valid CSS! Valid XHTML 1.0 Transitional