سێکس و سه‌رئێشه (سه‌رئێشه‌ی سێکسیی)
سێکس و سه‌رئێشه
توێژه‌ری ده‌روونی
سامان سیوه‌یلی
چالاکی سێکسییه‌کان به‌تایبه‌تی گه‌یشتن به‌ئۆرگازم ڕه‌نگه هانده‌ر بن بۆ ده‌رکه‌وتنی سه‌رئێشه. تاک له‌مباره‌دا و له‌کاتی زیادبوونی وروژانی سێکسی هه‌ست به‌ئازار له‌سه‌ر و ملیدا ده‌کات، یاخود له‌پێش یان له‌کاتی گه‌یشتن به‌ئۆرگازم کت‌وپڕ دووچاری سه‌رئێشه دێت.
که‌سێک له‌سه‌د که‌سدا له‌ماوه‌یه‌کی ژیانیدا دووچاری ئه‌م حاڵه‌ته ده‌بێته‌وه، پیاوان سێ تاچوار هێنده‌ی ژنان زیاتر دووچاری ئه‌م سه‌رئێشه‌یه ده‌بن، ئه‌گه‌رچی ئه‌م حاڵه‌ته شایانی دڵه‌ڕاوکێ نییه، به‌ڵام له‌هه‌مان کاتدا نیشانه‌یه‌که یاخود ئاماژه‌یه‌که بۆ په‌شێوی یان تێکچوونێکی تر که‌په‌یوه‌سته به‌و مولولانه‌ی خوێن که‌خوێن ده‌گه‌یه‌ننه مێشک. (50%) ئه‌و که‌سانه‌ی دووچاری سه‌رئێشه‌ی سێکسی هاتوون له‌وانه‌ن که سه‌رئێشه‌ی نیوه‌یی (الشقیقة)یان هه‌یه. ئازاری سه‌رئێشه‌ی سێکسی سه‌ره‌تا له‌بنی کاسه‌ی سه‌ر و مله‌وه ده‌ستپێده‌کات.
جۆره‌کانی سه‌رئێشه‌ی سێکسیی:
دوو پۆلێن هه‌یه بۆ دابه‌شکردنی جۆره‌کانی سه‌رئێشه‌ی سێکسیی:
پۆلێنی یه‌که‌م:
● جۆری یه‌که‌م: (Early Coital Cephalgia) واته سه‌رئێسه‌ی سێکسیی سه‌ره‌تا، ئه‌م جۆره‌یان هه‌ر له‌گه‌ڵ ده‌ستپێکی ئاره‌زووی سێکسیی و ده‌ستبازی و گه‌مه‌گردنی سێسکسیی ده‌ستپێده‌کات، ئازاری ئه‌م جۆره سه‌رئێشه‌یه مامناوه‌نده و زوو ده‌ڕوات.
● جۆری دووه‌م: سه‌رئێشه‌ی په‌یوه‌نددار به‌ئۆرگازم (Orgasmic Coital Cephalgia)، ئه‌م جۆره له‌سه‌رئێشه له‌کاتی گه‌یشتن به‌ئۆرگازم ڕووده‌دات، ئازاره‌که‌ی به‌هێزه و کتوپڕه و ماوه‌ی تا (20) خوله‌ک ده‌خایه‌نێت.
● جۆری سێیه‌م: سه‌رئێشه‌ی پاش جووتبوون (Late Coital Cephalgia)، ئه‌م جۆره‌یان چه‌ند کاژێرێک یان چه‌ند ڕۆژێک ده‌خایه‌نێت به‌ئازارێکی مامناوه‌ند.
پۆلێنی دووه‌م:
● جۆری یه‌که‌م: ئه‌م جۆره‌یان بڵاوه و هیچ ئاماژه‌یه‌کی پێشینه نییه بۆ ڕوودانی چونکه له‌ماوه‌ی چه‌ند چرکه‌یه‌کی سه‌ره‌تای ئۆرگازمدا ڕووده‌دات، ئازاره‌که‌ش به‌وه ده‌ناسرێته‌وه که‌وه‌ک بروسکه‌یه‌ک به‌سه‌ر بگات یان وه‌ک لێدانی دڵ لێده‌دات.
● جۆری دووه‌م: بریتییه له‌بوونی سه‌رئێشه له‌هه‌ردوو ته‌نیشتی سه‌ر و له‌ماوه‌ی چه‌ند خوله‌کێک پێش گه‌یشتن به‌ئۆرگازم زیاد ده‌کات و له‌گه‌ڵ زیادبوونی وروژاندنه‌که ئازاره‌که‌ش زیاد ده‌کات.
● جۆری سێیه‌م: ئه‌و جۆره‌یه که‌تایبه‌ته به‌باری ئه‌نجامدانی سێکسه‌وه.
زۆرترین جۆری سه‌رئێشه‌کانی په‌یوه‌نددار به‌چالاکییه سێکسییه‌کان چه‌ند خوله‌کێک ده‌خایه‌نێت(15-20 خوله‌ک)، به‌ڵام جۆره‌کانی تر تا چه‌ند کاژێرێک ده‌خایه‌نێت. زۆربه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی دووچاری ئه‌م جۆره سه‌رئێشانه ده‌بن تاچه‌ند مانگێک له‌گه‌ڵیان ده‌مێنێته‌وه پاشان زیاتر له‌ساڵێک نامێنێت، واته که‌سه‌که چالاکی سێکسیی به‌بێ سه‌رئێشه ئه‌نجام ده‌دات.
هۆکاره‌کانی سه‌رئێشه‌ی په‌یوه‌نددار به‌سێکس:
هه‌موو چالاکییه‌کی سێکسیی که‌کۆتاییه‌که‌ی به‌ئۆرگازم بێت ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه هانی ده‌رکه‌وتنی سه‌رئێشه بدات، ئه‌و جۆره له‌سه‌رئێشه که‌چه‌ند خوله‌کێک ده‌خایه‌نێت پێش گه‌یشتن به‌ئۆرگازم، هۆکاره‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ داکشانی ماسولکه‌کانی مل و سه‌ر له‌کاتی ئه‌نجامدانی چالاکییه سێکسییه‌که‌دا، به‌ڵام ئه‌و جۆره‌ی کت‌وپڕ له‌کاتی ئۆرگازمدا ڕووده‌دات له‌وانه‌یه وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ک بێت بۆ زیادبوونی فشاری خوێن که‌ده‌بێته هۆی فراوانبوونی مولوله‌کانی خوێن له‌مێشکدا، ئازاری کتوپری سه‌ر ئه‌گه‌ری خوێنبه‌ربوون له‌مێشک یان له‌ده‌وری مێشکیشی لێده‌کرێت. هه‌روه‌ها له‌هۆکاره‌کانی تری سه‌رئێشه‌ی په‌یوه‌نددار به‌سێکس، به‌کارهێنانی حه‌بی دژه سکپڕی، حه‌شیش، بوونی ئاوی شین له‌سه‌ر چاو (که‌بریتییه له‌به‌رزبوونه‌وه‌ی فشار له‌سه‌ر چاو)، که‌م خوێنی، دابه‌زینی ڕێژه‌ی شه‌کر، لوته گیرفان (الجیوب الانفیة).
چاره‌سه‌ری سه‌رئێشه‌ی سێکسی:
سه‌رئێشه‌ی سێکسیی حاڵه‌تێکی نه‌خۆشی نییه که مایه‌ی دڵه‌ڕاوکێ بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بۆ که‌سه‌که بووه ژانکۆیه‌ک ئه‌وا ده‌کرێت سه‌ردانی پزیشک بکات. سه‌باره‌ت به‌چاره‌سه‌ری ئه‌م حاڵه‌ته هه‌ندێ له‌پسپۆران ڕاده‌سپێرن که‌که‌سه‌که حه‌بێکی ئازارشکێن بخوات پێش ئه‌نجامدانی سێکس، هه‌ندێکیش پێیان وایه ئه‌و که‌سه‌ی دووچاری ئه‌م حاڵه‌ته هات باشتر وایه ماوه‌ی (10-15) ڕۆژ دوور بکه‌وێته‌وه له‌ئه‌نجامدانی سێکس، پاشان باری سێکسکردنه‌که‌ی بگۆڕێت به‌جۆرێک که‌جه‌سته‌ی ماندوو نه‌کات، کێشی له‌ش که‌م بکرێته‌وه و وه‌رزش به‌ڕێکوپێکی ئه‌نجام بدرێت. سه‌باره‌ت به‌به‌کارهێنانی هه‌ر ده‌رمانێک بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌بێت ته‌نها له‌ژێر چاودێری پزیشکدا بێت.
كانونی یه‌كه‌م 29, 2009


spas bo am zaneareana zor zor baswdn
DASTAN XOSH BET HIWAY SARKAWTNTAN BO DAXWAZM SUDEK ZORM DL BENE SUPASTAN DAKAM
wierrai spasu desxoshi ew karu bername jwanetan pirsyarm emeie ke min mawey 2 salle aib nebit aleti piawanem berewser zorxwardebit katy six kirdin hokarekeshi nemzani chibu jarik roshtumete lai doctoric goti debi amelyat bikry beray jenabtan emelyty bkem yan ne we eger bikem chak debitewe legel rizm