نوێترین ١٠ بابەت

هاوپۆلەکان

ئەرشیف

گەڕان لەماڵپەڕ

چوونه‌ژووره‌وه‌




دواهەمین ١٠ بۆچوون

دراوسێکان

ده‌ست درێژی سێکسی بۆ سه‌ر مناڵ

ئه‌یلول 27, 2007

boese-jung-maedchen-arme-gefaltet-zkd017.jpgدەست درێژی سێکسی بۆ منداڵ
د. ئەفرام محمد حس

دەست درێژی سێکسی بۆ منداڵ دیاردەیەکی نامۆ نییە نە لە کۆمەڵگەی خۆمان و نە لە کۆمەڵگەکانی تر، سەرژمێریەکانی ئاماژە بەوە دەکەن لە ئەلمانیا زیاتر لە 30000 منداڵ قوربانی دەست درێژی سێکسین و بەرپرسی پەیمانگای پالپشتی قوربانییانی دەستدرێژی سێًکی باس لەوە دەکات ژمارەی حالەتە تۆمار نەکراوەکان لە نێوان 15 -20 هێند دەبێ.هەندێ سەرژمێری تر ئاماژە بەوە دەدەن نزیکەی 75%ى حالەتەکان بە هۆی کەسوکاری پلەیەک ودووی منداڵەوە یان لە لایەن تاکێکی ناسراوەوە روودەدات وئەوانی تر بەهۆی کەسی نەناسراوەوە. ئەوەی ئاشکرایە لای هەموان هەندێ جار حەزەکانی مرۆڤ بەوەوە ناوەستێ تەنها دەست درێژی بکاتە سەر تاکێکی پێگەشتوو بەلکو پەنا دەباتە بەرپەلاماردانی منداڵ ومێرد منداڵ بۆ تێر کردنی حەزەکانی تاوێک زمانی هەرەشە و تاوێَکی تر زمانی پیاهەڵدان بەکاردێنێ و هەرکاتێ گەشتە مەرامە بۆگەنەکانی رەنگە زمانێکی تر بەکاربێنێ.
گەلێ هۆکار هەن هاندەری ئەم بارەن گرنکترینیان کەسێتی ئەو تاکەی ئەم کارە دەکات وبونی بارێکی نەخۆشی ( پیدۆفیلیا= ئارەزوو بازی بۆ کاری سێکسی لەگەڵ منداڵ) وتاکی دەستدرێژکەر زۆرجار لە منداڵیدا بەخراپی رەفتاری لەگەڵدا کراوە لەرووی جەستەیی یان سۆزداری یان جنسی( بە پێی توێژینەوەکەی گریگۆری دیکسۆن 49% جۆرێک لە دەستدرێژی جنسیان کراوەتە سەر) یان گرفتی پشتگوێ خستنی هەبووە لە منداڵیدا ، باری کۆمەڵایەتی وئابووری و رامیاری و دەروونی وجۆری پیشەو بونی شوێنی گونجاو ناتەواوی هۆشمەندی ، هەریەکەیان کاریگەری ئاشکرای هەیە لە روودانى ئەم کارە. بۆ نمونە ئەگەری روودانی لەو منداڵانەی ماوەیەکی زیاتر لە دەرەوە دەمێننەوە بەهاوەڵی کەسێکی گەورە کە بژێویان لە دەست ئەودا بێت زیاترە وەک لە منداڵێکی تر بەڵام بەهۆی نهێنی ئەم کارە و ترسی بەردوامی منداڵ تەنها برێکی یەکجار کەمی حالەتەکان تۆمار دەکرێت ئەوەی لە نێوان شورای خێزاندا روودەدات کاریگەری گەورەترە لەسەر منداڵەکەو ئەندامانی تری خێزان و چارەسەری زەحمەت ترە.
بێگومان ئەم کارە کاریگەری گەورەی هەیە لەسەر ژیانی مندالڕ گرنگترینیان بریتیییە لەوەی دەشێ مندالڕ چێژ لەم بارە وەرگرێ و بەردەوام بێت لەسەر ئەم کارە و بەرەو لادان بروات، هەروەها لە نێوان دوو فشاری بەردەوامدا ژیان دەباتە سەر لەلایەک فشاری ترس لە باوان گەر بەم کارە بزانن و لە لایەکی ترەوە ترس لە دەستدرێژیکار کە بەردەوام هەرەشەى لێدەکات ، هەست بە سوکایەتی پێکردن و دەشێ لە ناغیدا رقێک بروێ بەرامبەر دەوروبەر و هەوڵ بدات هەمان رەفتار دووبارە بکاتەوە لەوەی قوربانییەکی دەستی ئەم کارە بووە ببێتە تاکێک قوربانی بخاتەوە وکەسێکی توندوتیژی لێدەرچێت بەرامبەر کەسانی تر،هەوڵ بدات شیرازەی کۆمەڵ تێک بدات یان تاکێکی دوورەپەرێزى لێدەرچێ و توشی خەمۆکی و دڵەراوکێ و زەبری دەروونی پاش فشار ببێت و ماوەیەکی زۆر بەدەست ئەم بارانەوە بنالێت وئەگەری خۆکوشتن دوور نییە،هەندێ جار کەسوکاری قوربانییەکە لەبری دڵنەوایی و هەوڵدان بۆ چارەسەر هەڵدەستن بە کوشتنی منداڵەکەیان، نەمانی باوەر بە خۆی ودەوروبەری ، لۆمەکردنی(سەرزەنشت کردنی) خۆی بەشێوەیەکی توند و زاڵ بوونی خەونی بە ئاگایی بەسەریدا. لەرووی جەستەیشەوە دەشێ مندال گرفتی هەبێ لە دانیشتن بە هۆی ئازارەوە وبرینداربوونی ئەو شوێنەی دەستدرێژی دەکرێتە سەر.
لێرەدا پرسیارێک سەرهەڵدەدات چۆن منداڵەکانمان بپارێزین ؟
دەتوانین وەڵامی ئەم پرسیارە بدەینەوە بەوەی پێویستە منداڵەکانمان هۆشیاربکەینەوە بە شێوەیەکی گونجاو دوور لە توندرەوى بەپێی تەمەنی منداڵەکانمان رەفتاریان لەگەل بکەین. جیاکردنەوەی جێگەى نوستنی منداڵ و چاودێری کردنیان لە کاتی یاری کردندا و بەدوور گرتنی منداڵ لەو پەیوەندیە جنسیانەی لە نێوان باواندا روودەدات چونکە منداڵ ئارەزووی لە ئاسایی کردنەوە دەکات و هەروەها بە ئاگابوون لەو بابەتانەی منداڵ تەماشای دەکات لە کەناڵەکانی تەلەفزیۆنەوە بەتایبەتی کەناڵە ئاسمانیەکان.هەندێ دایک یاری بە ئەندامەکانی زاوزێ منداڵەکەی دەکات بە ناوێ دەست بازی و پێکەنین بەڵام کاریگەری ئەمە نازانێ لەسەرئایندەی منداڵەکەی.
پێویستە لەسەر دایبابەکان هێندە سۆزو خۆشەویستی و متمانە بدەنە مندالەکانیان تاکو هەر رووداوێک لە ژیانیاندا روویدات ئاگاداریان بکەنەوە و دەبێ دایک هێندە لە کچەکەیەوە نزیک بێت و وەکو هاورێیەک رەفتاری لەگەلدا بکات بێگومان لەگەل پاراستنی رێزی دایکێتی وهەمان پەیوەندی بۆ باوک و کوریش پێویستە سەرەرای گێرانەوەی چیرۆکی ئەو بابەتانەی باس لە دڵسۆزی و پاکی دەکات وهاندانی منداڵەکان بۆ رادەربرین لەمەر ئەو بابەتانە.
بێگومان ئەمانە رێگری سەد لە سەدی دەست درێژی ناکەن بۆیە پێویستە باوان بزانن چۆن رەفتار لەگەل ئەو منداڵەدا دەکەن کە توشی ئەم بارە دەبێت :
1- پێویستە لەسەر باوان سەرزەنشتی منداڵەکەیان نەکەن و هەوڵ بدەن رووداوەکەی لەسەر ئاسان بکەن نەک گرانتروئالۆزتر.
2- سەردانی پزیشکی دەروونی وجەستەیی پێبکەن.
3- رێگرتن لە منداڵەکە لە پەیوەندی کردن بەو کەسەی ئەم کارەی لەگەڵدا کردووە ، گەر کەسەکە نەدەناسرا رێگرتن لە پەیوەندی کردنی بەو کۆمەڵەیەی لەگەڵیدا بوون و هەڵبژاردنی هاورێی گونجاو بۆی.
4- هۆشیارکردنەوەى سەبارەت بە ترسناکی و ئاکامەکانی ئەم کارە تاکو دووبارەی نەکاتەوە.
5- تەماشانەکردنی وەکو تاوانبارێک کە دەبێ سزا بدرێت بەڵکو قوربانیەکە و پێویستی بە چاودێری ویارمەتی ودڵ نەوایی کردنەوە هەیە.
6- یارمەتی دانی بۆ ئەوەی باوەری بەخۆی بگەرێتەوە.
7- سزادانی تاوانبارەکە بە پێ یاسا تاکو دەروونی قوربانییەکە برێک هەست بە ئارامی بکات.
8- یارمەتی دانی بۆ زاڵ بوون بەسەر رووداوەکەدا وبیرچوونەوەى.
9- سوکایەتی پێنەکردنی و ناو و ناتۆرە دانەهێنان لێی، رێز گرتنی وەک هەر تاکێکی تری خێزان.

لەهاوپۆلی: ســــــــــــێكس

بۆچوونەکان


« تێگه‌یشتن و ڕێگه‌گرتن له‌ خۆکوشتن | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | یه‌که‌م بینین خۆشه‌ویستی دروست ده‌کات ؟ »

Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964
designe-by-germeser
Valid CSS! Valid XHTML 1.0 Transitional