ئهیلول 18, 2007
ڕەگەزى مێ هەموو بەشەکانى لاشەى لە ( قژى تا نیینۆکەکانى پێى ) چێژى سێکسى لێ وەردەگیرێت لە لایەن ڕەگەزى بەرامبەرەوە لە کاتى ئەنجامدانى کارى سێکس و جووتبووندا ، وە ئەەر ئەم کارە بەبێ زۆر لێکردن و ئیسغلال کردنى ماددى و مەعنەوى و بەبێ ڕەزامەندى ( بەتەواوەتى هەردوولا بێت ) و بە بێ ئەوەى لە بەرامبەرى ئەم کارەدا هیچ جۆرە بەخششێکى ماددى و مەعنەوى (منفعە مادیەاو معنویە) بدرێت بەکەسەکە ( کە زیاتر دەدرێت بە ڕەگەزى مێ وە زۆر دەگمەنیش هەبووە نێر ئیجبار بکرێت لە لایەن مێوە بۆ ئەو کارە ) ، ئەو کاتە بەو جۆرە سێکسە ناوترێت کارىسێکسى بەزۆر یان اغتصاب ( کەئێمە لێرەدا باسى ڕوانگە ئاینى و کۆمەڵایەتى بۆ سێکس ناکەین وە باسى مرۆڤى کامڵ بوو دەکەین ) .
لەشفرۆشى لە کۆنەوە هەبووە لە ناو مرۆڤایەتیدا ، ئافرەتى کۆن لە سەردەمى پێش زایندا جوانى لاشەى بە کارهێنراوە بۆ بە دەستهێنانى خواردن و پارە ، کەسە دەوڵەمەند و دەسەلاتدارەکان چێژى سێکس و کارى سێکسییان لەگەڵ هەر کچ و ژنێکدا هەبوایە ئەوا پارەو خواردنى زۆریان دەدایەو پلەى ئەو ژنە بەرز دەبووەوە بەوەى وەک کارەکەرى خۆیان بەکاریان دەهێنا … ئەم شێوازە هەرماوەتەوە تا ئێستا لەگەڵ هەندێک گۆرانکاریدا ، کە ئێستا لەشفرۆشى : واتە خستنە بازارى لایەنى سێکسى ئافرەت و نرخ دانان لەسەرى ، وە بووە بە جۆرێک لە کار،و بازارى هەیە و بووەتە هۆى پەیدا کردنى پارە ، کۆمپانیاى گەورەى جیهانى هەیە کە تەنها کارەکەى ئەوەیە ، ئیتر ئایا پارە دەدات بە مێیینەکان یان ڕزگاریان دەکات لە کۆمەڵگایانەى کە تیدا دەژین و دەیان بات بۆ کۆمەڵگاى باشتر ( ئەمریکا یان ئەوروپا ) ، کە ڕۆژانە چەندەها چیرۆکى کچى منداڵ و ژن دەبیستینەوە لە وڵاتانى یەکێتى سۆڤێتى جاران و ئەوروپاى ڕۆژهەڵات و وڵاتانى باشورى ڕۆژهەڵاتى ئاسیاو ئەفریقا کە لەلایەن چەند کەس و مافیاو کۆمپانیاوە دەبرێن بۆ ئەوروپا و ئەمریکا بەمەرجێک ئامادەبن ئەو کارە بکەن یان بە زۆر پێیان دەکەن …
لاى خۆشمان لە کوردستان بە داخەوە سەرژمێرى نییە بەڵام وەک دیاردەى لێهاتووە خەریکە دەبێت بە جۆرێک لە قۆنتەرات و کۆمپانیاى هەبێت ، بەڵام خۆشبەختانە دەسەڵاتدارانى خۆمان ڕێگریان لەو دیاردەیە کردووە ئەگینا ئێستا لە دووکانى مۆبایل زیاتر ئەو شوێنانە دەبوون …!
( لەشفرۆشى لە ڕووى دەروونییەوە)
لەهاوپۆلی: ســــــــــــێكس
« جوگرافیای دهروون | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | تێگهیشتن و ڕێگهگرتن له خۆکوشتن »
Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964
