حه‌زی منداڵ به‌رامبه‌ر به‌سێکس
حه‌زی منداڵ به‌رامبه‌ر به‌سێكس
شنۆ عوسمان
گه‌شه‌ی سێكسی یان حه‌زی منداڵ به‌رامبه‌ر به‌بابه‌ته سێكسیه‌كان به‌گشتی له ته‌مه‌نی سێ ساڵیدا ده‌ست پێ ده‌كات . له‌م قۆناغه‌شدا یه‌كه‌م هه‌نگاوی منداڵ هه‌وڵ دانێتی بۆ تێگه‌یشتنی له‌جنسی خۆی . منداڵان هه‌وڵی لێكۆڵینه‌وه‌ی جیاوازی نێوان هه‌ردوو ره‌گه‌زه‌كه ده‌ده‌ن . هه‌نگاوی دووه‌میش له‌م قۆناغه هه‌ستكردنی منداڵه به‌پێویستی پارێزگاری كردن یان خاوه‌نداریه‌تی ئه‌ندامه سێكسیه‌كانیه‌تی , پێداگرتنی منداڵه كچه‌كان بۆ له‌به‌ر كردنی ته‌نوره‌ی كورت و هه‌وڵدانی منداڵه كوڕه‌كانیش بۆ له‌به‌رنه‌كردنی بۆ نموونه .
هه‌روه‌كو له‌گشت بابه‌تی نه‌شونماكانی كردنی تردا هه‌یه له‌م بواره‌شدا جیاوازی هه‌یه له منداڵێك ومنداڵێكی دی .
گونجاوه‌وده‌بێت منداڵێك له‌دوو ساڵیدا و یه‌كێكی دی له چوار ساڵیدا حه‌زی بۆ دروست ببێت به‌رامبه‌ر به‌سێكس،ده‌توانرێن هه‌ست به‌م قۆناغه نوێیه‌ی منداڵ بكرێت له‌ڕێگه‌ی هه‌ڵس و كه‌وت وپرسیاره‌كانیه‌وه ,
ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه له‌م نیشانانه‌ی خواره‌وه‌ی تێدا بوو ئه‌وه‌ده‌گه‌یه نێت كه گه‌یشتۆته ئه‌و قۆناغه
1_ گه‌ر حه‌زی به‌گه‌ڕان بوو به‌ڕووتی .
2_ گه‌ر له به‌رامبه‌ر ئاوێنه‌دا پۆشاكه‌كانی دابكه‌نێت و سه‌یری خۆی بكات به رووتی.
3_ گه‌ر یاری بكات به‌ئه‌ندامه سێكسیه‌كه‌ی .
4_ گه‌ر حه‌زی كرد ده‌ست بدات له ئه‌ندامه سێكسێكانی منداڵان كه له جنسی خۆینین .
5_ گه‌ر هه‌وڵ بدات كه‌سانی جنسه‌كه‌ی دی به‌ڕووتی بێت .
6_ گه‌ر حه‌زی به‌ماچكردنی كه‌سانی ڕه‌گه‌زه‌كه‌ی دی بوو .
7_ گه‌ر حه‌زی پیشاندا بۆ وێنه سێكسیه‌كانی نێو گۆڤار‌و ڕۆژنامه‌كان له شته‌كانی دی .
8_ گه‌ر حه‌زی له‌وجۆره یاریانه‌بوو كه تیایدا ئه‌ندامه سێكسێكانی ڕه‌گه‌زی خۆی یان به‌رامبه‌ره‌كه‌یبه كاربهێنێت.
له‌هه‌مان كاتدا له‌گه‌ڵ بونی ئه‌و دیاردانه‌دا ئه‌م پرسیارانه‌ش ده‌كات :
1 _من چۆن هاتمه ژیانه‌وه ؟
2_ بۆچی كوڕان گونیان هه‌یه‌و كچان نیانه !؟
3_ كوڕان بۆچی ته‌نوره له‌پێ ناكه‌ن ؟
4_ بۆچی دایكان سمێڵیان نیه ؟
5_ باوكان بۆ سوراو ناكه‌ن ؟
6_ كچان بۆچی به پێوه میز ناكه‌ن ؟
هه‌ڵوێستی دایك وباوكان به‌رامبه‌ر وایه زۆر جار ده‌شڵه‌ژێن به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌ڵس وكه‌وت وپرسیارانه‌ی منداڵه‌كه‌یان، له‌م قۆناغه‌دا كه‌منداڵ هه‌وڵده‌دات زانیارییه‌كانیله‌سه‌ر سێكس زیاد بكات . هه‌ر دایك وباوكێك به‌پێی ئاستی په‌روه‌رده‌یی و ڕۆشنبیری خۆی و جۆری پێكهاته‌ی خێزانه‌كه‌ی به‌ها ئه‌خلاقیه‌كانی و بیر‌و بڕواكانی وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌ی منداڵه‌كه‌ی ده‌داته‌وه .
ده‌توانێت هه‌ڵوێستی دایك وباوكان به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه پۆڵێن بكه‌ین .
1_ هه‌ڵویستی هێز و قه‌ده‌غه‌كردن .
2_ هه‌ڵوێستی سزادان .
3_ هه‌ڵوێستی دڵفراوانی و فێركه‌رانه .
4_ هه‌ڵوێستی هانده‌رانه .
• هه‌ڵویستی هێز و قه‌ده‌غه‌كردن :
هه‌ندێك دایك و باوك وابیرده‌كه‌نه‌وه كه‌هه‌ڵه‌بن منداڵه‌كانیان بدوێنن سه‌باره‌ت به‌سێكس و پرسیار له‌و باره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌ی ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه كه‌هێشتا له كۆمه‌ڵگا كه‌مان سێكس به‌عه‌یبه ده‌زانێت و وابیرده‌كرێته‌وه كه‌باسكردن و له‌سه‌ر وه‌ستانیبابه‌تی سێكس زه‌ره‌ر بدات به‌منداڵه‌كه . ئه‌و دایك وباوكانه‌ی خاوه‌نی ئه‌م بیر كردنه‌وه‌یه‌ن كاتێك منداڵه‌كه‌یان پرسیاریان لێ ده‌كات سه‌باره‌ت به‌سێكس و ئه‌ندامه سێكسیه‌كانی له بری وه‌ڵام دانه‌وه لێ‌ی توره‌ده‌بن‌و لێ‌ی قه‌ده‌غه ده‌كه‌ن كه دووباره ئه‌و پرسیارانه بپرسێته‌وه .
نیسان 8, 2009


dast khwsh shnow khan hewadarm bardawam bet pewsta ka wshyary daekw bawk bkaen laergay kwbwnawakan lasar am babata sarkawtu bet