نوێترین ١٠ بابەت

هاوپۆلەکان

ئەرشیف

گەڕان لەماڵپەڕ

چوونه‌ژووره‌وه‌




دواهەمین ١٠ بۆچوون

دراوسێکان

ده‌ستدرێژی سێکسی

ئه‌یلول 12, 2007

108×160_fsk16_hoch.jpg

پێشکەشە بەو بەرێزەی سێ فەرمانگەی جێ هێشت چونکە رازی نەبوو ببێتە کەرەسەى دەستی بەرپرسان.

مەبەستمان لە دەست درێژی سێکسی ئەوەیە کە مێینە توشی دەبێت هەندێ جار نێرینەش، بەوەی تاکی بەرامبەر سنووری کەسێتی تاک دەشکێنێ و هەوڵ دەدات بە شێوازێک لە شێوازەکان سوکایەتی بە تاک بکات یان باڵا دەستی خۆی بەسەردا بسەپێنێ.بۆ بەدەست هێنانی ئەمەش تاک گەلێک شێواز دەیگرێتە بەر :
1- ئاخاوتن: لەرێی بەکارهێنانی ووشەى نەشیاو یان هەندێ جار ووشەى گونجاو بەڵام پرکراو بە مەبەستێکی گەندەڵ ، بەبێ گەندەڵیش گەر تاکی بەرامبەر رازی نەبێت بەو ووشانە بەجۆرێک لە دەست درێژى سێکسی دادەنرێت بەداخەوە هەندێ فەریکە رۆشنبیر ئەوە بە جۆرێک لە کرانەوە دەزانێ و لەکۆرەکانیدا خۆی بە داکۆکیکەر دەزانێ لە مافی مێینە !
2- تەماشاکردن: هەموو تاکێک مافی سەیرکردنی هەیە چونکە چاو دوو نعمەتی خوایی جوانە، بەڵام هەرکاتێ تیروانین بووە بێتاقەت کردنی تاکی بەرامبەر لە سنووری ئاسایی دەردەچێت ، هەندێ هەن لە کاتێ تێروانینیان بۆ مێینەیەک بە سەدوهەشتا پلە سەر دەسورێنن و بە خەیاڵ ئەو تاکە رووت دەکەنەوە هەرچەندە زستانیش بێت !! نیگاکانیان بریتییە لە دووچاوی پر لە گوون و لوتێکی چووکاوی!!!.
3- جەستەیی: بەدەست بردن بۆ لەشی مێینە بە تایبەتی شوێنە هەستەوەرەکان (سنگ ، ران، سمت ….. ) هەندێ جار دەگاتە ئاستی فراندن و کردنی کاری جووت بوون بەهەرەشە کردن یان پاداشت دانەوە .
نمونەی ئەوانەش زۆرە کە گەشتونەتە شوێنی دیار نەک لەبەر توانایان لە بواری کارەکانیان بەلکو تەنها لەبەر خاتری بەژنوباڵایان ئەوانەی ئەو پۆستانەش دەبەخشنەوە زۆرترن لە کاتێکدا هەردوو بەشی مێشکیان لە تورەکەی گونیاندایە!.
لە رۆژگاری ئەمرۆشدا شێوازەکان برێک گۆراوە بە سوودوەرگرتن لە تەکنۆلۆژیای نوێ تەلەفۆن و مۆبایل و ئینتەرنێت .
رێژەی روودان و شێوازى دەستدرێژى لە گۆمەڵگەیەکەوە بۆ کۆمەڵگەیەکی تر جیاوازی هەیە بەڵام لە هەموو کۆمەڵگەکاندا روودەدات ، هەندێ کۆمەلگە بەئاشکرا لەمەر کێشەکانی دەدوێ و هەندێکى تر ناوبانگی هەیە لە خەفەکردنى سەرجەم کێشەکان و هەرگیز داتا تۆمار ناکات ، بۆیە تۆمار نەکردن یان ئەو برەی تۆمار دەکرێ هەرگیز دەربری رێژەى راستەقینە نییە لە زۆربەی کاتدا لەخوار لە 10% حالەتەکان تۆمار دەکرێ لەبەر هۆیەک یان هۆیەکی تر .
هەندێ لەو باوەرەدان کە پۆشاکی مێینە کاریگەری گەورەی هەیە لە سەر رێژەی روودانی دەست درێژی سێکسی ، نکوڵی لەوە ناکرێ هەندێ پۆشاک هاندەرە وەک لە هەندێکی تر بەڵام هیچ پۆشاکێک مانای ئەوە نییە تۆ سنووری تاک بشکێنی و نارەحەتی بکەی ئەوە جل وبەرگی مێ نییە کە هاندەرە ، بەڵکو عەقلی تەسکی تۆیە کە هانت دەدات بۆ دەست درێژی، تاک ئازادە چی لەبەر دەکات دەشێ ئەو پۆشاکانە بۆ کەسێکی تر لەبەر بکات نەک بۆ تۆ . سەرەرای ئەوەش خاوەن هەموو جۆرە پۆشاکەکان توشی دەست درێژى دەبن و هیچ پۆشاکێک رێگر نییە لە روودانی ئەم دیاردەیە، بۆ نمونە لە میرنشینی سعودیە دەست درێژى سێکسی بەرێژەی سێهەم دێت لە ریز بەندی تاوانە ئەخلاقییەکان ساڵانە زیاتر لە 1000 حالەت تۆمار دەکرێت بە دڵنیاییەوە ئەوانەی تۆمار ناکرێت چەند هێندی ئەو ژمارەیە دەبێت . لە ساڵی 1987 کۆس و هاوەڵەکانی هەستان بە توێژینەوەیەک سەبارەت دەست درێژی سێکسی بۆ سەر مێینە لە یەکێک لە زانکۆکانی ئەمەریکا تۆێژینەوەکە( 6159) خوێندکاری لە (32) کۆلێژی جیاجیادا لە خۆ گرتبوو بەپێی ئەنجامی راپرسیەکە: 54% یان دەست درێژیان کراوەتە سەر و 15% یان بە تاقیکردنەوەیەکدا تێپەریوون کە دەتوانرێ پێناسەى یاسایی فراندنی بەسەردا بسەپێنرێ. لەسەرجەم حالەتەکان تەنها 5% یان لە لایەن دەزگاکانی پۆلیسەوە تۆمار کراون لەبەر هۆیەک یان هۆیەکی تر ، نزیکەی 42% یان هیچ کەسێک یان دەزگایەکیان ئاگادارنەکردۆتەوە . توێژینەوەکانی ئەبى و کۆپنهاوەر و گرانفۆر نزیکەی هەمان ئەنجامیان تۆمار کردووە. هەروەها ئاماژە بەوە دەکەن لە ساڵی یەکەمی زانکۆدا ئەگەری دەست درێژی زیاترە لە ساڵانی تر، پەیوەندیەکی روون هەیە لەنێوان خواردنەوەی مەی و دەست درێژی سێکسی ئەوانەی بەم کارە هەڵساون 74% یان مەی خۆر بوون یان لە ژێر کاریگەری مەی دا بوون ئەوانەشی دەبنە قوربانی نزیکەی 50%یان لە هەمان باردا بوون .
سەبارەت بە کاریگەری دەروونی لەسەر تاک جیاوازە بە پێی شێوازی بەکارهاتوو ، کاریگەری شێوازی ئاخاوتن و تەماشا کردن دەشێ تاماوەیەکی دیاری کراو بێت ئەویش بەپێی کەسێتی تاک و ووشەی بەکارهاتوو دەگۆرێت ، دەست درێژى کردنە سەر جەستە بە پێی ئاستی دەست درێژیەکە دەگۆرێ و بەپێ ئەو تاکەی ئەو کارەى لەگەڵدا دەکرێ و ئەو تاکەی بەم کارە هەڵدەستێت و ئەگەری دووبارە بوونەوەی هەیە یان نا، خۆ گەر بگاتە ئاستی جووت بوون کێشەکە تەنها لەو تاکە ناوەستێ و سنوری کێشەکە خێزانێ یا چەند خێزانێ دەگرێتەوە گەر گەورەتر نەبێ .بە شێوەیەکی گشتی دەتوانین بڵێین کاریگەریەکە خۆ دەبینێتەوە لە تۆقین وترس وهەست کردن بە تاوانباری و کەم بونەوەی هۆشپێدان و وازهێنان لە خوێندنگە وکارو پیشە بەتایبەتی گەر ئەگەری دووبارە بوونەوە هەبێت، زوو هەڵچوون وتورەبون، سەرهەڵدانی بۆ چوونی هەڵە لەمەر رەگەزی بەرامبەر کە دەشێ کار بکاتە سەرهاوسەر گیری و ژیانی هاوسەری ، دەشێ ببێتە هۆی گۆرینی شێوەی ژیان وەکو پۆشاک، کات و رێگای هاتوچوون .
خۆ گەر ئەمە لە فەرمانگەکاندا رووبدات تاک هەست بەکەمی خۆی دەکات و گەر ناچار بێت بۆ کردنی ئەو کارە کە زۆر جار ناچارییە پەنا دەباتە بەر میکانیزمەکانی بەرگری و دەشێ سەرەتایەک بێت بۆ هاندانی بۆ رووچونێکی بەردەوام.بەداخەوە نمونەی ئەمەش زۆرە !
لێرەدا دەبێ ئاماژە بە راستیەک بدەین ، ئەوەى لەکۆمەڵگەى خۆماندا یان لەزۆربەى کۆمەڵگە رۆژهەڵاتیەکاندا هەیە کە کور و کچێک بەرەزامەندى خۆیان هەڵدێن و دەچنە شوێنێکى ترو خێزان دروست دەکەن کەپآى دەڵێن (هەڵگرتن یان رەدووکەوتن ) ،لەڕاستى دا ئەمە فراندن (Rape ) نى یە، تەنانەت بە دەست درێژی سێکسیش دانانرێت بەڵکو هەڵوێستێکە لەبەردەم تووندى خێزان و خێلڕ و حزب و کۆمەڵگە کە نایەڵن تاک لەم دەڤەرەدا ژیانى خۆى بنیاد بنآ لەگەلڕ ئەو کەسەى دەیەوآ خێزان دروست بکات. لەژێر بیانوویەک یان بیانوویەکی تر .
ئەم دێڕانەى سەرەوە هاندان نى یە بۆ رەدووکەوتن بەڵکو روون کردنەوەیە لەسەر فڕاندن کەلادانێکى سێکسى یە و رەدووکەوتن کە نارەزایى یەکى کۆمەڵایەتى یە.لێرەدا بواری ئەوە نییە باس لە لایەنی دەروونی هەدروو تاک بکەین کە واز لە خێزان وماڵ وهاورێ دێنن ودوور لەو ناوچەیە بەشوێن ژیاندا دەگەرێن کە بێگومان لەوێش ئارامی و کەرامەتی تاک پارێزراو نییە .
لە جیهانی سێ دا وەنەبێ لە دنیای پێشکەوتودا زۆر باشتر بێت لە بەندیخانە و جەنگەکاندا سوکایەتی کردن و دەست درێژى سێکسی بە مێینە نەریتێکی بڵاوەو لە زیندانەکاندا بۆ ناچارکردنی نەیارانی دەستەڵات هەموو شێوازێکی ئەشکەنجەدان بەکار دێنن بۆ ناچارکردنیان بە داننان بە کارەکانیان. سوکایەتی کردن بە هاوسەر و خوشک و دایک و هاورێی خەبات . وولاتانی عەرەب بەگشتی مێژوویەکی رەشى پر شەرمەزاریان هەیە ، وولاتانی تری کیشوەری رەش خاوەن دوسیەیەکی باشتر نین لە عەرەب وکیشوەری ئاسیا شان بە شانی ئەفریقیایە و جەنگەکانی بۆسنەو هەرزەگۆفین عەقلیەتی بۆ گەنی ئەوروپاشی نیشاندا جەنگی ناوخۆی ئەمەریکا مێژوویەکی رەشە و بەندیخانەکانی ئەمەریکا زۆر باشتر نییە لە وولاتانی تر.کەواتە پیاو هەر پیاوە لە هەرکوێیەک بێت درندە، بکوژ، زۆردار، هەڵپەرست، ئارەزوو مەند بۆ سێکسی نادروست ! ( هەندێ جار هەندێکیان مرۆڤن!!).
چۆن سەرەتای بابەتەکەم پێشکەشت کرد سوپاست دەکەم کەرێتدام کۆتایی بابەتەکەش چەند دێری بێت لە بیرەوەریە تاڵەکانت ببورە کە دەستکاریەکی کەمم کرد بەڵام دڵنیام کرۆکی نوسینەکەتم تێک نەداوە:
ببورن ئەی رۆژانی تەمەنی پر مەینەتی، ببورن ئەندامانی خێزانەکەم، هاورێکانم، مامۆستا بەرێزەکانم، ئەمرۆ هەموو مێژووی خوێندەواریم سوتان چونکە کۆمەڵگەیەکی باوک سالار و بۆگەن ناتوانێت بروانێتە من وەک تاکێکی خوێندەوار، عەقلی پیاوەکان ناتوانی سنوری جەستەم ببرێ و هەمیشە بە لاشەمدا هەڵدەدەن ناتوانم خیانەت لە ئێوەو لە خۆم بکەم بۆیە بروانامەی زانکۆکەم سووتان ئەو برانامەیەی 16 ساڵ هەوڵم دا بۆ بەدەست هێنانی ، ئەمرۆ سێهەم فەرمانگەم جێهێشت پاش ئەوەی هەوڵی بەردەوامیان دا کەرامەتی مرۆڤایەتیم بشکێنن، ببورن من مرۆڤم نەک کەرەستەی تێرکردنی حەزی نێرینە !

لەهاوپۆلی: ســــــــــــێكس

2 وەڵام بۆ “ده‌ستدرێژی سێکسی”

  1. هانا | فەرموی:
    18-09, 2007 كاتژمێر 10:52 ناو

    بابةتيَكى زؤر جوان

    ثرنتم كرد بؤ برادةرةكانم

    دةست خؤش دكتؤر

  2. ديلان | فەرموی:
    24-09, 2007 كاتژمێر 12:26 سپام

    بابةتيكى بةسودة

بۆچوونەکان


« ده‌ربڕینی لاوان له‌نێوان فشاری خێزان و ئاره‌زووه‌کانیاندا | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | ڕێنمایی بۆ چۆنێتی هه‌ڵسوکه‌وت کردن له‌گه‌ڵ ئه‌و گیراوانه‌ی نه‌خۆشی ده‌روونیان هه‌یه‌ »

Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964
designe-by-germeser
Valid CSS! Valid XHTML 1.0 Transitional