80%ی ژنان له‌کاتی سێکس کردن له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌کانیان هه‌ست به‌چێژی سێکسیی ده‌که‌ن
له %80ی ژنان له كاتی سێكس كردن له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كانیان هه‌ست به چێژی سێكسیی ده‌كه‌ن
ئا: ڕۆژنامه‌نووس و توێژه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی
ئازاد جه‌لال
به‌پێی راپرسییه‌ك كه توێژه‌ر ئه‌نجامیدا ، ده‌ركه‌وت له%80ی ئه‌و ژنانه‌ی چوونه‌ته پڕۆسه‌ی هاوسه‌رگیرییه‌وه، هه‌ست به چێژی سێكسی ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ هاوسهرهكانیاند، ئه‌و ژنانه‌ی به‌شدارییانكردبوو له ڕاپرسییه‌كه‌دا ته‌مه‌نیان له نێوان 15 بۆ45 ساڵدابوو، هه‌روه‌ك ده‌ركه‌وت خه‌ته‌نه‌كردن نه‌بوه‌ته هۆی رێگری له وه‌رگرتنی چێژی سێكسی، چونكه له%90 له به‌شداربوانی ڕاپرسییه‌كه خه‌ته‌نه كراون . ده‌ریش كه‌وت ، ژماره‌یه‌ك له به‌شداربوانی ڕاپرسییه‌كه خه‌ته‌نه‌ش نه‌كراون و هه‌ست به چێژی سێكسی ناكه‌ن.
له ڕێگه‌ی ئیمهیلێكهوه به كورتی نامه‌كه‌ی بۆ نووسین، له نامه‌كه‌دا به په‌روین خۆی ناساند، وه‌ك خۆی نوسیبوی ژنێكی ئهسمهرهو ته‌مه‌نی 37ساڵه، ماوه‌ی هه‌شت ساڵه شووی كردووه و خاوه‌نی 4منداڵه، په‌روین گله‌یی له چانس وبه‌ختی خۆی كردووه نوسیویه‌تی “پیاوه‌كه‌م هیچ مافێكی سێكسی نادات به من ، به چوار ده‌قیقه كاره‌كه‌ی خۆیده‌كات و ده‌ڕوات ، په‌روین له‌و ماوه كهمهد نه‌ك هه‌ر چێژ له سێكس وه‌رناگرێ، بهڵكووهك خۆی ده‌ڵێت ئازاریش دهچێّژێت”.
هه‌روه‌ها باس له‌وه ده‌كات كه
جارێكیان ویستیویه‌تی ده‌ستپێشخه‌ری بكات ،هاوسه‌ره‌كه‌ی تێبگه‌یه‌نێت كه كاته‌كه‌ی درێژ بكاته‌وه ، تا چێژ له سێكس وه‌ربگرم ،په‌روین ده‌لێت” ویستم ئیساره‌ی بكه‌م ، لێم توڕه بوو وتی: ئه‌وه كاری تۆ نییه، ئه‌مه له كێوه فێربویت؟!
چێژی سێكسی، یا ئۆرگازم میكانیزمی سێكسه له دوا قۆناغی جوتبووندا، له كورده‌واریدا به‌مه ده‌وترێت ڕهحهتبون یا ته‌واو بوونیشی پێ ده‌وترێت، ئه‌مه‌ش دوا قۆناغی جوتبوونه له نێر‌و مێدا.
مامۆستا فازل هیمه‌ت ـ شاره‌زا له بواری سێكسۆ لۆژیدا باسی له جیاوازی نێرومێ كرد بۆ وه‌رگرتنی چێژی سێكسی وتی” له یه‌ك پڕۆسه‌ی سێكسی‌دا ژن چوار تا شه‌ش جار ده‌گاته چێژ ، به‌ڵام پیاو یه‌ك جار ده‌توانێت بگاته چێژ ” ئه‌و مامۆستایه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه پیاو ده‌توانێت خۆی ڕابگرێت، واته پڕۆسه‌كه دوا بخات ، به‌ڵام ئافره‌ت پێویستی به كات هه‌یه‌و دره‌نگ ئاماده ده‌بێت ، له باره‌ی ماوه‌ی ته‌واوه‌وه بۆ ئافره‌ت تا بگاته چێژی ته‌واو، ناوبراو وتی” ژن 15بۆ 30ده‌قیقه‌ی پێویسته ، ئه‌و مامۆستایه سۆو خۆشه‌ویستی به خاڵی بنه‌ره‌تی دانا له ئاماده‌كردنی ژنان بۆ وه‌رگرتنی چێژی سێكسی ، هه‌روه‌ك ئامۆژگاری پیاوانیشی كرد، به تایبه‌ت ئه‌و پیاوانه‌ی كه زوو تۆوه‌كان ده‌پژێن ” له سه‌ره‌تای كاری جوتبوندا با له‌شیان به‌ر له‌شیی
هاوسه‌ره‌كه‌یان نه‌كه‌وێت ، به‌ڕای ئه‌و گۆڕینی شوێن و جێگا چاره‌سه‌رێكی گونجاوه بۆ گه‌یشتنه چێژی سێكسی به تایبه‌ت بۆ ئافره‌تان وتیشی ” وا باشه كات‌و شوێن دانه‌نێن بۆ ئه‌نجامدانی كاری سیێكسی. له سه‌دا%30ی ژنان له كاتی ئۆرگازمدا شله‌یه‌ك ده‌بینن ، هه‌ندێك له ژنان ئه‌و شله‌یه نابینن.به‌ڵام هه‌ر ده‌گه‌ن به ئۆرگازم.
پسپۆڕێكی بواری ده‌روونی كه ئاماده نه‌بوو ناوی ئاشكرا بكات ، باسی له باری ده‌روونی ئه‌و ژنانه كرد كه له حاڵه‌تی ئۆرگازمدان وتی”. پێش ئۆرگازم له‌شیان زیاتر ده‌وروژێ ، هه‌ناسه‌یان خێرا ده‌بێ ، لێدانی دڵیان زیاد ده‌بێ ، په‌ستانی خوێنیان به‌رزده‌بێته‌وه . بیلبیله‌ی چاوه‌كانیان فراوان ده‌بێته‌وه ، ڕه‌نگی لێوه‌كان تاریك ده‌بن ، پاشان گۆی مهمكهكانیا قیت ده‌بن ، میتكه ده‌ئاوسێ و ڕه‌پ و به‌رجه‌سته ده‌بێ . له‌گه‌ڵ زێتر وروژاندا ، پێست پڕتر ده‌بێت له خوێن ئارهقهدهكات . له ژناندا ، میتكه و زێ و ئه‌ندامه‌كانی ناو حه‌وز به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو گه‌وره‌ده‌بن هه‌ر وه‌كو چوك له كاتی وروژاندا
ئه‌و پسپۆڕه وتیشی” توێژه‌ره‌وه سێكسیه‌كان ده‌ڵێن” كه ئۆرگازم مه‌رج نییه ته‌نها له رێگه‌ی ئه‌نجامی زاووزێ وه بێت، هه‌ندێجار به زمان، یا به په‌نجه‌كانی هاوسه‌ر یان په‌نجه‌كانی خودی ئافره‌ته‌كه ، به ئامێرێك ئۆرگازمی ئافره‌ت ڕووده‌دات ئه‌وه‌شی نهشاردهوهكه زۆربه‌ی هه‌ره زۆری حاڵه‌ته‌كان اله ڕێگای وروژاندنی یان بزواندنی میتكهوه ده‌بێت.
،به بۆچونی ئه‌و پسپۆڕه فرهئۆرگازمی راسته‌قینه زۆر ده‌گمه‌نه بۆ ژنان ، “فره ئۆرگازمییش:
ئه‌وه‌یه كه له‌دوای یه‌كتری دێن و ماوه‌ی نێوانیان چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌كه ”
فرۆید ده‌ڵێ: دوو جۆر ئۆرگازم هه‌یه ، ئۆرگازمی زێ و ئۆرگازمی میتكه به ڕای فرۆید ئۆرگازمی زێ راسته‌قینه‌یه و كاردانه‌وه‌یه‌كی سێكسی پێگهیشتوانهیه.
دكتۆر نیان نامق پسپۆڕی بواری په‌روه‌رده‌و ده‌روونناسی له‌و باره‌یه‌وه ئاماژه‌ی دا به ئه‌نجامی ڕاپرسیه‌كان دا‌و و وتی” له زانستی كۆمهڵناسید ڕێسایه‌ك هه‌یه به (المرغوبیه الاجتماعیه) به پێی ئه‌و ڕێسایه وه‌ڵامدانه‌وه‌ی فۆرمه‌كان به به‌ڵێ هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه تا هه‌ست به كه‌می نه‌كه‌ن ” ئه‌و دكتۆره بۆچوونی وایه كه زۆرینه له ژنان ناگه‌ن به ئۆرگازم ، هۆكاری ئه‌وه‌شی بۆ ئه‌وه ئه‌و گه‌ڕانده‌وه كه ئه‌و پڕۆسه‌یه به ناته‌ندروستییانه ئه‌نجامده‌درێت و ڕه‌چاوی كاری مرۆیی له‌و پڕۆسه‌یه‌دا ناكرێت . دكتۆره نیان باسی له چاره‌سه‌ری ئه‌و دیارده‌یه كرد‌و گۆڕانی له شوێن و جێگادا به باشزانی .
ئه‌وه‌ی له ڕاپۆرته‌كه‌دا ده‌ركه‌وت ئه‌وه‌بوو كه له ئێسادا ژنان تا ڕددهیهك شاره‌زاییان هه‌یه له سه‌ر بابه‌تی سێكسی ، مامۆستا فازل هۆكاری ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه كه كۆمه‌ڵگا له كرانه‌وه‌ی به‌رده‌وامدایه ، ئه‌و نمونه‌ی كچێكی هێنایه‌وه كه له دایكبووی ساڵی 1990ه و به ته‌له‌فون گه‌شتۆته چێژ .
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ده‌ساڵ له‌مه‌و به‌ر زۆرینه‌ی ژنان نه‌ك هه‌ر نه‌گه‌یشتونه‌ته چێژ ، به‌ڵكوو ههرنهشیانزانیوه چێژی سێكسی چییه، ده‌رباره‌ی خه‌ته‌نه‌كردنی ژنانیش مامۆستا فازل خه‌ته‌نه‌ی فیكری به مه‌ترسیدار تر ناوبرد ، وه‌ك ئه‌و وتی موقابه‌له‌ی زۆر ژنی كردووه خهتهنهشكراون و گه‌شتونه‌ته چێژی ته‌واو .
ئازار 3, 2009


برسيار ئايا كجان ده توانن به به نجه كانيانه وه ئؤزكام بكه ن
به‌لێ ده‌توانن