نوێترین ١٠ بابەت

هاوپۆلەکان

ئەرشیف

گەڕان لەماڵپەڕ

چوونه‌ژووره‌وه‌




دواهەمین ١٠ بۆچوون

دراوسێکان

ئاوهێنانه‌وه‌ ( خۆ ڤه‌ڕه‌ساندن )

ئه‌یلول 11, 2007

law.jpg
لەنێوەندی ئەم هەموو ووروژاندنە سێکسییەی لەرێی کەنالەکانی سەتەلایت و فلیمی ڤیدیۆ و ئینتەرنێت و سینەماو زنجیرەی دۆبلاژکراو ودۆبلاژنەکراوەکان و…. هتد . هەروەها بینینی دیمەنی ئافرەتانی سەرنج راکێش و نیمچە رووت لە زۆربەری شەقام وبازارەکانی شار و فەرمانگەکاندا وای کردووە تاک لەبەردەم هێرشێکی سێکسی گەورەدابێت ، کە زال بوون بەسەریدا کارێکی نەک ئاسان نەبێت بەلکو گران بێت گەر ئەستەم نەبێت! .
لەنێو گۆمەلگەیەکی داخراوی رۆژهەلاتیدا کە ئاین و یاسای وولات وکەلتوری کۆمەلایەتی هەریەکە کۆمەلە کۆت وزنجیریکی لە چواردەووری بابەتە سێکسیییەکاندا کێشاوە وای کردووە باری تاک گرانتربێت و ئەگەرەکانی بەرەو رووبوونەوە لاوازترو کەمتربێت . پێکەوە تێکەلەیەکیان دروست کردووە هەریەکە ئیجابیاتی ئەوی تر رەت دەکاتەوە بەجۆرێک بارەکەیان لەسەرتاک گران کردووە ،کەبەناچاری بەرەو هەندێ ئەگەری دەبەن زۆر جار حەزی پێناکات.
لەبەردەم ئەم هێرشەدا تاک لەنێوان جەند ئەگەرێکدایە رەنگە خۆشترینیان تال بێت .
ئەگەری یەکەم ژنهێنان کەلەرۆژگاری ئەمرۆدا بەهۆی گرانی وسەختی باری ئابورییەوە زۆر لاو بیرلەو ئەگەرە ناکاتەوە بەجۆرێک لەخۆکوشتنی دادەنێ و لە پێناو چارەسەری کێشەیەکدا دەیەها کێشەی گەورە بۆ خۆی دروست دەکات کە چارەسەری هەندێکیان لەدەست ئەودا نییە چارەسەری هەندێکی تریان بە حرام نەبێت بەحەلال چارەسەر ناکرێت واتە بارەکە لە خراپەوە بۆ خراپتر.
ئەگەری دووەم پەیوەندی ناشەرعییە ئەمە لەلایەکەوە دەست هەموو کەس ناکەوێ (با نەلێم زۆربەی کەس نایکات چونکە دەست نەکەوتن وەکو نەکردن نییە ) لەلایەکی ترەوە نە ئاین و نەکۆمەلگا رێگا بەم هەلبژاردنە دەدەن و برێکی زۆری ئەوانەی ئەم کارە دەکەن خاوەن خێزانن بۆ رابواردنی زیاتر ئەمە دەکەن نازانن پارەکانیان لە کۆی هەگرن بۆیە ناچار لەدامیئنی سۆزانییەکدا توندی دەکەن!.
ئەگەری سێهەم بایەخ دان بەلایەنی ئاینی و بەرۆژوبوونە بۆ زال بوون بەسەر ئارەزووی سێکسدا ئەمە لەلایەکەوە بەهەموو کەس ناکرێ لەلایەکی ترەوە زۆرن ئەوانەی سەرەرای ئەوەش دەکەونە ئەگەری چوارەمەوە هەست بە گوناهێکی گەورە دەکەن وزۆرچار توشی نارەحەتی ودلەراوکێ دەبن و لە خۆیان بیزار دەبن چونکە دەکەونە دیلیمایەکی گەورەی فکری وعاتیفییەوە ؟!
ئەگەری چوارەم ئاوهێنانەوە (ماستۆربەیشن) واتە تاک بەتەنها لەرێی بیرکردنەوە والەخۆی دەکات ئاوی بێتەوە لەو کاتەدا یاری بە ئەندامی زاوزێ دەکات یان دەیهێنێت بە شتێکدا بەهەرشێوەیەک بێت لە باری پال کەوتن یا دانیشتن یان بەپێوە .لە مێینەدا بارەکە برێک ترسناک ترە بەهۆی یاری کردن بەئەندامی زاوزێ و هەندێ جار بەکارهێنانی پەنچەی یان شتێکی تری هاوشێوە بۆ ناو لەشی کە دەشێ لە لوتکەی چێژدا ئاگایی لە خۆی نەبێت و زیان بەپەردەی کچێنی بگەیەنێ (ئاشکراشە لە کۆمەلگەی خۆماندا ئەو پەردەیە لە هەموو ناسنامە و باج و بروانامەیەک گرنگترە) .
رێژەی بڵاوبوونەوەی ئەم کارە لەنێوان لەلاواندا زۆربەی توێژینەوەکان ئاماژە بەرێژەی زیاتر لە 95% ی کوڕان وزیاتر لە 85% ی کچان دەکەن
سەبارەت بە تەمەنی دەست پێکردن بەم کارە جیاوازییەکی زۆر هەیە هەندێ توێژینەوە باس لەتەمەنی 10 ساڵی دەکات وهەندێکی تر تەمەنی 6 ساڵی هەندێکی تر 2 ساڵی .
لەرووی سوود و زیانی ئاوهێنانەوە لایەنگران ونەیارانی زۆر توند رەوی تێدا دەکەن . [کانت دەلێ: هیچ شتێ نییە هێندەی ئاوهێنانەوە زیان بەمێشک وجەستە بگەیەنێت ، ئەم کارە ناگونجێ لەگەڵ سروشتی مرۆڤایەتیدا] بەڵام [هافلید لە پەرتوکی دەرونزانی منداڵ وهەرزەکاردا دەلێ بەشێوەیەکی گشتی زیانەکانی ئاوهێنانەوە دەرونییە وهیچ زیانێکی جەستەیی نییە].
دەتوانین بلێین گەر تاک هەفتەی دوو تا سێ جار ئەم کارە بکات هیچ زیانێکی جەستەیی نییە ، بەڵام گەر رۆژانە بەم کارە هەلسێت یان رۆژی جەند جارێ ئەم کارە بکات ئەوە تێبینی کراوە دەبێتە هۆی :
1- ناتەواوی سێکسی : وەکو زوو ئاوهاتنەوە ولاوازی رەپبوون ولەهەردوو رەگەزدا دەبێتە هۆی لە دەست دانی ئارەزووی سێکسی لەهەندێ باری تایبەتدا نەبێ هەست بە ئۆرگازم ناکات . ئەمەش کێشەیەکی گەورەی لێدەکەوێتەوە بەهۆی ئەوەی پێش ئەوەی هاوسەرەکەی تێر بێت ئەم ئاوی دێتەوە لەلایەکەوە شکاندنە بۆ خۆی لەلایەکی ترەوە ناخۆشییە بۆ بەرامبەر.
2- لە توێژینەوەیەکدا باس لەوە دەکات ئاوهێنانەوە وەکو ڕاکردنە بۆ ماوەی زیاتر لە 1000 مەتر ئەمەش دەبێتە هۆی ئازاری پشت وجومگەکان بەڵام لە مەدایەکی دووردا.
3- کاریگەری دەروونی وەکو دلەراوکێ ودڵتەنگی و پەشیمانی هەستکردن بە تاوان بەتایبەتی گەر تاک برواداربێت ، لۆمەکردنی خۆی وسەیرکردنی خۆی وەکو تاکێکی لاواز کە چەندەها جار بریاری داوە واز لەم کارە بهێنێت بەڵام دەگەرێتەوە سەری.
4-بەفیرۆدانی کات و ووزە : بەهۆی تەرخان کردنی کاتی زۆر بۆ مومارەسەکردنی ئەمە کارەو پاشان خۆشتن و هەستکردن بەماندویەتی .
5- گەلێ زیانی تر باس دەکرێ وەکو لاوازی بینین وکەم بونەوەی توانای خوێندن وتێگەیشتن و شت وەبیرهاتنەوە … کە هەموویان توێژینەوەی زیاتر وزانستیانەتری دەوێ .
بەڵام سەبارەت بەسوود بریتییە لە بەرەنگاربونەوەیەکی ترسنۆکانە بۆ کۆت وزنجیرەکانی کۆمەل و راگرتنی سیمای تۆ لەناوکۆمەلدا بەوەی تاکێکی لەرووی سێکسیەوە راست ورەوانیت بەڵام لەودیۆ پەردەوە کارەکانی خۆت دەکەیت وزیان بەکەس ناگەیەنیت لەکاتی تێرکردنی ئارەزووەکانتا ، خۆپاراستنە لەتاوانی گەورەتر (زینا) ، زۆرجار ئەمە ئەکەیتە بیانوو بەناوی خۆپاراستن لەزینا ئەم کارە دەکەیت .
من لێرەدا لەو نێوەندە دا نیم باس لە چاکی وخراپی ئەم کارە بکەم یان باس لە هاندان یان رێگرتنی بکەم بەڵام پێویست وایە کەسانی پەیوەندی دار لاوان وکەسانی ئاینی و توێژەرەوە کۆمەلایەتییەکان وپسپۆرانی دەروونی لەم رووەوە زیاتر لە قسەیەکیان هەبێت.

لەهاوپۆلی: ســــــــــــێكس

یەک وەڵام بۆ “ئاوهێنانه‌وه‌ ( خۆ ڤه‌ڕه‌ساندن )”

  1. ديلان | فەرموی:
    24-09, 2007 كاتژمێر 12:36 سپام

    بة راى من نوسين لةسةر ئةم بابةتانة زور كرنكة

بۆچوونەکان


« گرێ ده‌روونیه‌کان | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | زویربوون »

Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964
designe-by-germeser
Valid CSS! Valid XHTML 1.0 Transitional