وه‌ڕسی سێکسیی دوای ژیانی هاوسه‌رێتی
وه‌ڕسی سێكسیی دوای ژیانی هاوسه‌رێتی
د.ڕێدار محمه‌مه‌د ئه‌مین
پسپۆری بۆردی نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كان
بێگومان مرۆڤ له دوای پێگه‌یشتن و ته‌واو بوونی ئه‌ندامی سێكسی ئاره‌زووی سێكسی لا دروست ده‌بێت،ئه‌م ئاره‌زووه له مرۆڤێك بۆ یه كێكی تر جیاوازی هه‌یه،و له كاتێك بۆ كاتێكی تر جیاوازه،له‌م وتاره‌دا هه‌وڵده‌ده‌ین باسی وه‌ڕسی سێكسی یان بێزاربوون له سێكس دوای ژیانی هاوسه‌ری بكه‌ین.
زۆر ده‌بیستین یه‌كێك گله‌یی ئه‌وه ده‌كات،كه‌وا ماوه‌یه‌ك دوای ژیانی هاوسه‌ری تووشی وه‌ڕسی سێكسی بووه،ئه‌مه‌ش دوو جۆره،یه‌كه‌م: وه‌ڕسی سێكسی به‌رامبه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ی،له كاتێكدا به‌رامبه‌ر كه‌سی تر ئاساییه،دووه‌م:وه‌ڕسی سێكسی به‌رامبه‌ر هه‌مووكه‌س. له كۆمه‌ڵگای ئێمه پیاوان زیاتر تووشی ئه‌م حاڵه‌ته به‌ڵام ژنانیش له‌م گرفته به‌ده‌رنین،وه‌ڕسی سێكسی جیاوازه له كه‌م ئاره‌زووكردنی سێكسی به‌وه‌ی یه‌كه‌میان هه‌مووده‌م هۆیه‌كه‌ی دهروونیكۆمهڵایهتیهو دووه‌میان هۆیه‌كه‌ی ده‌ررونی(وه‌ك خه‌مۆكی دڵه راوكێ) یان جه‌سته‌ییه(وه‌ك نه‌خۆشی یان به‌كارهێنانی ده‌رمان)،هه‌روه‌ها وه‌ڕسی سێكسی بۆماوه‌یه‌كی كهمهوچارهسی ئاسانه‌و،هه‌موو ده‌م له دوای چالاكی ئاسایی یان زیاد له ئاسایی دروست ده‌بێت ئه‌گه‌ر مرۆڤهكهبۆ ماوه‌یه‌ك چالاكی سێكسی ئه‌نجام نه‌دات ئه‌وا ده‌گه‌ڕیته‌وه دۆخی جارانی،به‌ڵام كه‌م ئاره‌زووكردنی سێكسی ماوه‌كه‌ی درێژترهوبهبێ چاره‌سه‌ركردنی گرفته جه‌سته‌یی یان ده‌روونیه‌كه هه‌رگیز ناگه‌ڕێته‌وه دۆخی جارانی.هه‌ر لهكۆنهوهش ئه‌م دیارده‌یه له‌ناو زۆربه‌ی كۆمه‌ڵگاكان هه‌بووه،هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌كیش به‌پێی كلتور‌و ڕاده‌ی ڕۆشنبیری خۆی، مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا كردووه له‌ئه‌نجامدانی ڕیتواڵ وسرووتی تایبه‌تی تا به‌كارهێنانی جۆره‌ها ده‌رمان وخواردنی ئاره‌زووبه‌خش.
ئه‌گه‌رچی وه‌ڕسی سێكسی هه‌مووده‌م هۆكاره‌كه‌ی دهروونیكۆمهڵایهتیه،به‌ڵام زۆرجاران شێوازی گوزه‌ران وجۆری هه‌ڵسوكه‌وت وخواردن كارده‌كه‌نه سه‌ر ئه‌م چالاكیه وه‌ك ئه‌نجامدانی وه‌رزشی ڕۆژانه،خواردنی جۆراوجۆر،سه‌فه‌ركردن….هتد هه‌روه‌ها گرفته ده‌روونیه‌كان فاكته‌رێكی گرنگن وه‌ك خه‌مۆكی،دڵه‌ڕاوكێ،نشوستی وسهرنهكهوتن،ئه‌مانه هه‌مووی وا له مرۆڤ ده‌كه‌ن له ژینگه‌ی ده‌ورووبه‌ری بێزاربێت،ئه‌وه‌ی گرفته‌كه‌ش ئاڵۆزترده‌كات كه‌م گرنگیدانی هه‌ریه‌ك له ژن ومێرد به جوانی وڕوخساری ده‌ره‌ویان وخۆنیشاندانیان به‌یه‌ك ڕه‌نگ ویه‌ك ئاكاروجلوبهرگ،ئه‌مانه‌هه‌مووی كارده‌كه‌نه سه‌ر چالاكی سێكسی كه به‌شێكه له پێكهاته‌ی خودی هه‌ریه‌كه یان وبێ دروستی بهشهكانیتر مه‌حاڵه ئه‌م به‌شه ئاسایی بێت،دهمهقاڵێوگرفتی تری ڕۆژانه هۆكارێكی تری گرنگه،كه‌وا له پیاوده‌كات به‌یه‌ك ڕه‌نگ ویه‌ك وێنه هاوسه‌ره‌كه‌ی ببینێت،له هه‌مان كاتیش‌دا به‌هۆی ئه‌م گرفتانه هاوسه‌ره‌كه‌ی هه‌وڵی خۆڕازاندنهوهوگۆڕان نادات،ئه‌مانه‌ش هه‌مووی واده‌كه‌ن كه‌ژیان لای ئه‌وان بوهستیِوبێزاری دروست بێت.هۆكارێكی تری وه‌ڕسی به‌تایبه‌تی لای پیاوان بریتیه له ئه‌نجامدانی كاری سێكسی له‌ده‌ره‌وه‌ی ژیانی هاوسه‌رێتی،كه ده‌كرێ ئه‌مه هۆكارو هه‌ندێكجاریش ئه‌نجام بێت.
زۆرجاران ژن ومێرد به تایبه‌تی پیاوان به شێوه‌یه‌كی ناوازه هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م گرفته ده‌ده‌ن،وه‌ك دروستكردنی په‌یوه‌ندی له‌ده‌ره‌وی ژیانی هاوسه‌ری،ئالوده‌بوون به كهول وماده هۆشبه‌ره‌كان،دووركه‌وتنه‌وه‌ی زۆر له ماڵه‌وه،زیاد گرنگیدان بهئیشوكارو پشتگوێ خستنی داواكانی خێزان،یاخود گه‌ڕان به‌دوای هاوسه‌رێكی تر‌و زیاتریش،هه‌ندیكجاریش هه‌وڵی دانبه خۆداگرتن وئارامگرتن ده‌ده‌ن،كه‌چی له‌زۆربه‌ی باره‌كاندا هه‌وڵی ئارامی ودانبهخۆداگرتن ده‌دات،یان هه‌وڵده‌دات قه‌ره‌بووی ئه‌م حاڵه‌ته بكاته‌وه له‌ڕێگه‌ی خۆخه‌ریككردن به‌كڕینی كه‌لوپه‌لی ناوماڵ وزیاتر گرنگیدان به منداڵه‌كانی،هه‌ندێكجاریش لادان ودروستكردنی په‌یوه‌ندی نادروست له ده‌ره‌وی ژیانی هاوسه‌رێتی.
ئه‌مانه هه‌مووی ڕیگای نادروستن بۆ بۆچاره‌سه‌ركردنی ئه‌م گرفته‌و نه‌ك گرفته‌كه چاره‌سه‌رناكه‌ن به‌ڵكو گرفته‌كه گهورهتردهكهن وبگره كاره‌ساتیشی لێ په‌یداده‌بێت.
ڕیگای دروست بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م گرفته بریتیه له هه‌وڵدان بۆ ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و فاكته‌رانه‌ی بونه‌ته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م گرفته،كه‌وا گرنگترینیان بریتیه له په‌یوه‌ندی نێان ژن ومێرد وچاره‌سه‌ركردنی گرفتهكانیانه،ئه‌ویش به‌هه‌وڵدان بۆكه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌مه‌قاڵێ ومقومۆی نێوانیان وله‌جیاتی ئه‌و به‌كارهێنانی شێوازی هێمنانه‌و له‌یه‌ك گه‌یشتن و شێوازی دروست بۆ گوزارشتكردن له هه‌ڵچون وتوڕهبوون،وه‌ك قسه‌كردن له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه‌و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆی نه‌ك په‌نگخواردنه‌وه‌ی له‌ناو سینگ ودوایش ده‌ربڕینی به شێوازێكی ناڕیك وتوندوتیژ،جگه له‌وه هه‌وڵدان بۆ گۆڕینی ڕۆتینی ڕۆژانه،كه‌وا بێگومان ئه‌مڕۆكه بۆته ده‌ردێكی گه‌وره‌ی زۆربه‌ی خه‌ڵك،به‌هۆی سه‌رقاڵ بوونی پیاو وژن به ئیشوكار یان مانه‌وه‌ی ئافره‌ت له ماڵه‌وه،ئه‌مه واده‌كات هه‌ریه‌ك له پیاو وژن بێزاربن له‌و ڕۆتینه‌ی ژیان،چاكترین ڕیگه‌ی چاره‌سه‌ریش گۆڕینی ئه‌م ڕوتینهیه به ئه‌نجامدانی گه‌شت وسهفهركردن به شیوه‌یه‌كی ڕیكوپێك وه‌ك بۆ نموونه هه‌فته‌ی جارێك بۆ ده‌ره‌ه‌وی شار‌و دوو سێ شه‌و جارێك بۆ سه‌ردانی خزموكهس ودۆستان،چاره‌سه‌رێكی تر ئه‌گه‌رچی لای هه‌ندێك كه‌س په‌سند نیه بریتیه له دووركه‌وتنه‌وه‌ی ژن ومیرد بۆ ماوه‌یه‌ك(ئه‌مه له كاتێكدا یه‌كێك یان هه‌ردووكیان تووشی وه‌ڕسی سێكسی بوونه،كه هۆیه‌كه‌ی گرفتێكی دهروونیكۆمهڵایهتیه)له‌م دووركه‌وتنه هه‌ریه‌كه‌یان نرخ و پێویستی ئه‌ویتری بۆ دیارده‌كه‌وێت،هه‌روه‌ها له‌م ماوه‌یه هه‌وڵبده‌ن به‌هیچ شێوه‌یه‌ك په‌یوه‌ندی به‌یه‌ك نه‌كه‌ن وههریهكهشیان چه‌ند گۆڕانێك له ڕوخساروئاكاریان دروستبكه‌ن وه‌ك گۆڕینی ستایلی قژو به‌ژن ڕێكی وجلوبهرگی نوێ….هتد.
هۆكارێكی تری گرنگ بۆ دووركه‌وتنه‌وه له وه‌ڕسی بریتیه له گرنگیدان به كات وشوێنی ئه‌نجامدانی چالاكیه سێكسیه‌كان،وه‌ك بڕیاردان وخۆئامادهكردنی پێشه‌كی بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م كارهودابینكردنی كات وشوێنێكی هێمن،سه‌ره‌ڕای جلوبه‌رگی تایبه‌ت وبۆنی خۆش.
له كۆتاییدا پێویسته ئه‌وه بڵێین شتێكی سروشتیه،كه ژیانی هاوسه‌رێتی به چه‌ند قۆناغێكی وه‌ڕسی وبێزاری سێكسی تێپه‌ڕێت،چونكه ژیان له گرفت وناخۆشی به‌ده‌رنیه،به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه هه‌ردولا بزانن ئه‌م گرفته كاتیهوههموو كات چاره‌سه‌ری شیاوی بۆ بدۆزنه‌وه.
شوبات 17, 2009


slaw
barezan mn xwendkary bashyparwarda u derwnnasym demawet babatek la regay mallparakatanawa bllaw bkamawa, babataka ba nawy xamoky
hewadarm bareztan petan bash bet
tkaia wallam
chawarwany wallamy bareztanm
dastan xosh bet bo hewadarm bardawam bn bo aw zanyareyanay mrovy kurdy pe agadar akan. mn prsyarekm haya la bareztan ,aw prsyaram bo mn zorgrnga ,agar bareztan petan bash bo awa bam emelam walamekm bdanawa .ta prsiyarakamtan bo bnerm .lagal rez o xoshawestem bo bareztan.
Dest xoshy le dktor redar dekem bo babetakay
zaniary taky kwrdy derbarey babete deksyekan w peywendydar be zhyani hawsery zor keme.
wers bwny seksy le zhyany hawseranda bawe le komelgay eme, be daxewe lay zorbey hawseran hawsergyri bo feraham bwny pewystie sekseyakana boya har zw ager tewafwq nebw lerwy seksyewe le newanyanda babe gftwgo kerdn lasary layak dwr dakawnawe w grzhy rwyan te dekat , lerada xalek zyad dekam bo babatakay dktor awysh awaya ka qsakerdn lasar seks tananat la newan zn w merd la komalgay ema bvaya w 3ayba agar hawsaran bayaktr blen ka baw shewa nayawet yaxwd dayawet seks lagal hawsarakay bkat chwnka wak wazyfa w wajb sayery seks dakan … dwbara dastt xosh
aya kho rahat kirdiny ba dest karegarye khrapekany chen ?
2-bo dur kewtnewe kem kara che bikret basha wek renumaye ?
spopas bo bereztan