ته‌مموز 6, 2008
پرسیار و وه‌ڵام له‌سه‌ر سێکس
د . سه‌مه‌د
پرسیار : هۆکاری هه‌وی پرۆستات چیه ؟
وه‌ڵام : پێویسته له‌سه‌ره‌تادا جیاوازی له‌نێوان هه‌وکردن و گه‌وره‌بوونی پرۆستاتدا بکه‌ین ، چونکه گه‌وره‌بوون و هه‌ڵاوسان زیاتر له‌پیره‌کان و به‌ته‌مه‌نه‌کاندا ڕووده‌دات به‌ڵام هه‌وکردن له‌هه‌موو ته‌مه‌نێکدا ڕووددات ، هه‌وکردنیش دوو شێوه‌ی هه‌یه :
یه‌که‌م : هه‌وکردنی خێرا : که هۆکاره‌کانی بریتین له :
1- تووشبوونی پرۆستات به‌هه‌ندێک میکرۆب که له‌ئه‌نجامی کاری سێکسی خراپه‌وه په‌یدا ده‌بێت وه‌ک تووشبوون به‌میکرۆبی سۆزه‌نک یا ترایکۆمۆناس ، که‌ڕه‌نگه له‌دواتردا میکرۆبی دیکه‌یشی تێبچێت .
2- هه‌ندێ جار هه‌وکردنه‌کانی گورچیله و جۆگه‌کانی میز له‌ڕێگه‌ی میزه‌ڕۆکانیان میکرۆبه‌کانیان ده‌گه‌نه پرۆستات و هه‌وی پێده‌که‌ن و له‌زۆربه‌ی جاره‌کانیشدا میکرۆبه‌کان له‌پرۆستاته‌وه ده‌گه‌نه تۆواوه چیکڵدانه‌کان و له‌پاشتردا نا‌هێڵن تۆوه‌کان که له گونه‌کانه‌وه دێن به‌باشی بڕۆنه ده‌ره‌وه ، یان ده‌بنه هۆی کوشتنیان و مرۆڤه‌که تووشی نه‌زۆکی ده‌که‌ن .
3- هه‌ندێ جار له‌ئه‌نجامی هه‌وه‌کانی کۆڵۆن یان هه‌وه‌کانی ئاڵ‌و یان گیرفانه‌کانی لووته‌وه میکرۆبه‌کان له‌ڕێگه‌ی سووڕی خوێنه‌وه ده‌گه‌نه پرۆستات و تووشی هه‌وکردنی ده‌که‌ن .
له‌نیشانه سه‌ره‌کییه‌کانی هه‌وی پرۆستات :
1- ئازارێکی زۆر له‌خوار سک و پشته‌وه .
2- ئازار له‌بنی میزه‌ڵداندا تاده‌گاته نزیک کۆم .
3- به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی و ئاره‌زوو که‌مکردنه‌وه بۆ خواردن .
4- سووتاندنه‌وه له‌کاتی میزکردندا .
5- هه‌ندێ جار هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی خوێن له‌دوای میز کردن یان له‌گه‌ڵ هاتنه ده‌ره‌وه‌ی تۆواودا .
6- هاتنه ده‌ره‌وه‌ی شلاوێکی به‌رده‌وام له کونی چوکه‌وه .
7- که‌مبوونه‌وه‌ی ئاره‌زووی سێکسی .
8- له‌حاڵه‌ته په‌ره‌سه‌ندووه‌کاندا په‌نگ خواردنه‌وه‌ی میز له‌میزه‌ڵداندا ڕووده‌دات .
جۆری دووه‌م : هه‌وی درێژخایه‌نی پرۆستاته به‌ڕێژه‌یه‌کی زۆر له‌دوای ته‌مه‌نی چل ساڵییه‌وه ڕووده‌دات و به‌وه ده‌ناسرێت که ماوه‌یه‌کی زۆر ده‌خایه‌نێت و زۆر ده‌مێنێته‌وه . له‌هۆکاره‌کانی ئه‌م جۆره :
1- زۆر خوودانه ده‌ستپپه‌ڕ له‌لاواندا .
2- خواردنه‌وه‌ی ماده ئه‌لکهولیه‌کان به‌زۆری .
3- زۆر ورووژانی سێکسی له‌ئه‌نجامی سه‌یرکردنی وێنه و فیلمی سێکسیه‌وه بێ ئه‌وه‌ی که‌سه‌که بتوانێت له‌سێکسه‌که تێر ببێت له‌به‌ر نه‌بوونی هاوبه‌شێک ، به‌رده‌وام ئه‌م ورووژاندنه ده‌بێته هۆی سوور هه‌ڵگه‌رانی پرۆستات و تووشبوون به هه‌وی درێژخایه‌ن .
4- تووشبوونی به‌رده‌وام به نه‌خۆشیه سێکسییه‌کان به‌تایبه‌تی سۆزه‌نک .
5- هه‌وکردنی به‌رده‌وامی گورچیله و میزه‌ڕۆکان و ئاڵووه‌کان و … هتد .
له نیشانه سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌م جۆره :
1- ئازار له‌ژێر توره‌که‌ی گووندا که‌ڕه‌نگه بگاته کۆمیش .
2- نه‌مانی ئاره‌زووی سێکسی .
3- خه‌و بینین که ئازاری له‌گه‌ڵدا بێت .
4- ده‌رچوونی تۆواو له‌گه‌ڵ میزدا .
5- ئازار له گون و ئه‌ندامی زاووزێدا .
6- زوو میزهاتن ، یان په‌نگخواردنه‌وه‌ی میز له میزه‌ڵداندا .
7- ناڕوونی میز ، واته بوونی لێڵییه‌ک تیایدا له‌شێوه‌ی ده‌زووی درێژ درێژدا .
8- تێکچوونی ته‌ندروستی گشتی که‌سه‌که .
سه‌رچاوه : گۆڤاری زانستی سه‌رده‌م ژماره 34
لەهاوپۆلی: پرسیار و وه‌ڵام
« سایکۆلۆژیای هاتوچۆ Traffic Psychology | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | سایکۆلۆژیای ئافره‌ت / سایکۆلۆژیای سکپڕی / به‌شی دووه‌م »
Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964

به‌ره‌یزان من ماوه‌ی 4ساله ژنم هێناوه به‌لام مۆشکلێکم له ته‌ک ژنه‌که‌م هه‌یه ناتوانێت وه‌لام ده‌ره‌وه‌ی سێکسیم بێت من پێم خۆشه هه‌مو کاتێک جوود بین به‌لام هاوسه‌ره‌که‌م بۆ رازی نابێت .ده‌لێت ئاره‌زوم نیه من 14 سالیش له‌و که‌وره‌ترم.بۆیه زۆر جار به‌نا بۆ ده‌ست په‌ر ده‌به‌م تکایه ئامۆژکاری
براتان وریا
سڵاو کاکه وریا .. به‌ڕێز ئه‌گه‌ر له‌هه‌ردوو گۆشه‌ی سێکس و پرسیار و وه‌ڵامدا بگه‌ڕێیت ئه‌وا وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌تان چنگ ده‌که‌وێت ، وه ئه‌گه‌ر به‌ڕێزتان ڕوونکردنه‌وه‌ی زیاترتان ویست ئه‌وا په‌یوه‌ندی بکه‌نه‌وه ، به‌هیوای ئاسووده‌ییتان .
سامان سیوه‌یلی
slaw barezan kybordakam kwrdy nya boya bam shewam nard . mn ganjeky taman 23 salm badaym hazm la jwt bwna lawlaty swyd dadanyshm rozhana bay 200 dolar sex dakam ba para tka dakam charayak hachy meby hawasm boy dache .swpas
لەگەل ڕێز‌و سلاو، دەست خۆشیتان دەكەم بۆ ئەو بابەتە جوانانە لەسەر تەندروستی و دەرون ناسی. بەهیوای بەردەوام بون و دەولەمەند كردنی بابەتەكان.
له نیشانه سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌م جۆره :
1- ئازار له‌ژێر توره‌که‌ی گووندا که‌ڕه‌نگه بگاته کۆمیش .
2- نه‌مانی ئاره‌زووی سێکسی .
3- ئازاری له‌گه‌ڵدا بێت .
4- ده‌رچوونی تۆواو له‌گه‌ڵ میزدا .
5- ئازار له گون و ئه‌ندامی زاووزێدا .
6- زوو میزهاتن ، یان په‌نگخواردنه‌وه‌ی میز له میزه‌ڵداندا .
7- ناڕوونی میز ، واته بوونی لێڵییه‌ک تیایدا له‌شێوه‌ی ده‌زووی درێژ درێژدا .
8- تێکچوونی ته‌ندروستی گشتی که‌سه‌که .
من تەمەنم 54 سالە، نزیكەی سێ سالە توشی ئەو جۆرە نەخۆشیە هاتوم و چەند جارەك سەردانی دكتۆرم كردوە، بەلام تا ئێستا دكتۆرەكانی من چویمە لایان، نەیان توانیوە چارەسەریم بكەن، وە من نازانم بە زمانی ئینگلیزی ناوی ئەم نەخۆشیە چیە؟
تكایە ناوی نەخۆشیەكەم بۆ بنوسن ؟
باشترین چارەسەری چیە ؟
چی بكەم باشە ؟
سوپاس
bburn barezan mn namtwani ba kurdi bnusm boia bam latini nusiwma . mn tamanm 22 sala balam wa hast akam chukm bashewaiaki asaia gashai nakrdwa wata bchuka . har awasha wai le krdwm sharm la afrat bkam . tkaia agar hich shtek haia bo awai agadarm kan bejga la hamaliat .. swpas ali la uk .
slaweki garem letan,barezan mnish dway away am seite peshkwtuya ewam bini zor xosh7al bumu haman katish persiarm la drust bu.persiari mnish awaya mn bo 2 mang abet jar jarek shawan la azari chokma xabarem abetawa aya hoy chieya am azara.ba hiway welam danawa.supastan akam.