یونی 21, 2008
د . سه‌مه‌د
پرسیار : هه‌ندێک که‌س پاش کاری سێکسی هه‌ست به‌هه‌وکردن و خوراندن ده‌که‌ن له‌چوکیاندا ، هۆی ئه‌مه چیه ؟
وه‌ڵام : ئافره‌ت زۆرجار به‌تایبه‌تی له‌کاتی سکپڕیدا تووشی هه‌ندێک له‌جۆره‌کانی که‌ڕوو ده‌بن ، ئه‌وه‌ش له‌ئه‌نجامی کاره سێکسیه‌که‌دا ده‌گوێزرێته‌وه بۆ مێرده‌که‌ی ، ئه‌وه هۆکارێکی سه‌ره‌کی ئه‌و خوراندنه‌یه . زۆر جاریش له‌ئه‌نجامی که‌می شله‌ی ناو زێ و لێخشاندنی زۆره‌وه هه‌ندێک ڕووشاندن له‌چوکدا په‌یدا ده‌بێت ، یان له‌ئه‌نجامی به‌کارهێنانی کۆندۆمه‌وه به‌زۆری ، به‌تایبه‌تی کۆندۆمی ته‌سک ، یان هه‌ستیارێتی که‌سه‌که بۆی . هه‌ندێک که‌سی تر له‌ئه‌نجامی له‌به‌رکردنی جلی ناوه‌وه به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ته‌سک بێت یان به‌هۆی بوونی هه‌ندێک له‌به‌شه‌کانی نایلۆن و پۆلی ئه‌سته‌ر له‌پێکهاته‌ی جلی ناوه‌وه . یان له‌ئه‌نجامی مانه‌وه‌ی تاید و جۆره‌کانی سابون له‌سه‌ر جله‌کانی ناوه‌وه . له‌م حاڵه‌تانه‌دا ئه‌و هه‌وکردن و خوراندنه ڕووده‌دات به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌کی که‌م و له‌ئه‌نجامی پاک و خاوێنی ڕاگرتنه‌وه نامێنێت و له‌ناوده‌چێت .
به‌ڵام ئه‌گه‌ر برین یان شوێنه‌وار له‌سه‌ر ئه‌ندامه‌که له‌گه‌ڵ هه‌وکردنه‌که‌دا په‌یدابوو ئه‌وا پێویسته زۆر به‌خێرایی که‌سه‌که خۆی پیشانی پزیشکی پسپۆر بدات چونکه ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی لێده‌کرێت یه‌کێک بێت له‌نه‌خۆشیه سێکسییه‌کان به‌تایبه‌تی فه‌ره‌نگی یان هه‌رجۆره نه‌خۆشیه‌کی تر که‌پزیشک ده‌ستنیشانی بکات .
پرسیار : ئایا ده‌توانرێت به‌ئاسانی برینی فه‌ره‌نگی ( سفلس ) بناسرێته‌وه ؟
وه‌ڵام : به‌شێوه‌یه‌کی گشتی ئه‌وه پێویستی به‌شیته‌ڵکاری خوێن هه‌یه که‌پزیشک له‌ڕێگه‌ی تاقیگه‌وه ئه‌نجامی ئه‌دات ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی برینه‌که به‌زۆری له‌سه‌ر چوک یان ئه‌ندامی زاووزێ په‌یداده‌بێت که‌شێوه‌یه‌کی مه‌یله‌و خڕی هه‌یه و یه‌ک دانه‌یه و لاکانی سوڕ هه‌ڵگه‌ڕاوه و نه‌رمه و ئازاری نیه و شله‌یه‌کی مه‌یله‌و زه‌ردی لێدێته ده‌ره‌وه و ناخورێت . زۆربه‌ی جاریش لیمفه ڕژێنه‌کانی نێوان ڕانه‌کان هه‌ڵده‌ئاوسێت ، ئه‌گه‌ر میکرۆبی تر چووه ناو برینه‌که‌وه ئه‌وکاته برینه‌که ئازاراویش ده‌بێت . ڕووده‌دات له‌ئه‌نجامی فه‌رامۆشکردنی نه‌خۆشیه‌که‌وه له‌هه‌ندێک ناوچه‌ی دیکه‌ی له‌شدا دروست ببێت وه‌ک لێو و کۆم و ده‌ست و … هتد . وه‌ئه‌گه‌ر که‌سه‌که به‌ته‌واوی خۆی فه‌رامۆش بکات و نه‌چێته لای پزیشک ئه‌وا ڕه‌نگه میکرۆبه‌که بگاته هه‌ندێک ناوچه‌ی دیکه‌ی له‌ش وه‌ک ده‌ماخ و چاو و ببێته هۆی ئیفلیجی یان کوێری و له‌وانه‌شه بچێته کۆئه‌ندامی هه‌رسه‌وه ، ئه‌و ئافره‌تانه‌ی که دووگیانن و تووشی فه‌ره‌نگی ده‌بن زۆرجار میکرۆبه‌که ده‌گوێزرێته‌وه بۆ کۆرپه‌له و ڕه‌نگه تووشی تێکچوون و ده‌ردی زۆری بکات یان ببێته هۆی له‌بارچوونی یه‌ک له‌دوای یه‌ک بۆ ئافره‌ته‌که .
پرسیار : ئایا به‌کارهێنانی کۆندۆم مرۆڤ له‌نه‌خۆشیه سێکسییه‌کان ده‌پارێزێت ؟
وه‌ڵام : به‌شێوه‌یه‌کی گشتی به‌کارهێنانی کۆندۆم تائێستا باشترین ڕێگه‌یه بۆ خۆپاراستن له‌و نه‌خۆشییانه ، به‌ڵام ئه‌وه‌ش له‌سه‌دا سه‌د نیه ، چونکه ڕووده‌دات له‌کاتی کاره سێکسییه‌که‌دا کۆندۆمه‌که بدڕێت یان کونی تێبێت ، یان خۆی کون بێت و هه‌ندێک ورده کونی تێدابێت که‌پێی نازانرێت یان له‌جۆری خراپ و هه‌رزان بێت .
سه‌رچاوه : زانستی سه‌رده‌م ژماره 34 / 2008
لەهاوپۆلی: پرسیار و وه‌ڵام
« مێدیتاشۆن | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | کاریگه‌ری ترس به‌سه‌ر که‌سێتی مرۆڤه‌وه / به‌شی یه‌که‌م »
Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964
