یونی 7, 2008
د . سه‌مه‌د
پرسیار : ئایا ده‌رچوونی شله‌یه‌کی لینج جاره جاره له‌چوکه‌وه مانای بوونی نه‌خۆشی سێکسیه ؟
وه‌ڵام : مه‌رج نیه چونکه زۆربه‌ی ئه‌م حاڵه‌تانه به‌هۆی قه‌بزیه‌وه ڕووده‌دات کاتێک پاشه‌ڕۆ له ڕێكه‌دا ده‌مێنێته‌وه ئه‌وا په‌ستان ده‌خاته سه‌ر پرۆستاته ڕژێن و هه‌ندێک له‌و شلاوه لینجه‌ی تیایدایه له‌چوکه‌وه دێته ده‌ره‌وه یان له‌کاتی دانیشتن و ڕۆیشتندا ، شلاوه‌که‌ش به‌وه جیاده‌کرێته‌وه که ڕوون و لینجه . هه‌ندێک جاریش له‌ئه‌نجامی وروژاندنی سێکسیشدا ئه‌و حاڵته ڕووده‌دات واته پێش کاره سێکسیه‌که . به‌ڵام ئه‌گه‌ر شلاوه‌که ڕه‌نگی سپی تۆخ یان زه‌رد بوو له‌شێوه‌ی کێمدا و په‌ڵه‌ی له‌سه‌ر جلی ناوه‌وه جێهێشت ئه‌وا کاته به‌نه‌خۆشی داده‌نرێت و مه‌رجیش نیه نه‌خۆشییه‌کی سێکسی بێت به‌ڵکو ڕه‌نگه به‌هۆی بوونی هه‌ندێک هه‌وی کۆئه‌ندامی زاووزێ یان پرۆستات یان میزه‌ڕۆ و میزه‌ڵدان یان گورچیله‌کانه‌وه بێت . له‌هه‌موو ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی دواییدا پێویسته که‌سه‌که خۆی پیشانی پزیشک بدات و پێش هه‌موو شتێک پزیشک که‌سه‌که ده‌نێرێت بۆ لێنۆڕگه‌ی تاقیگه‌یی و له‌وێ شله‌که ده‌پشکنرێت و ده‌رده‌که‌وێت تووشبوونه‌که چیه . پێویسته لێره‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه بکه‌ین ئه‌م حاڵه‌تانه‌ی دوایی نابێت دوابخرێت نه‌وه‌کو میکربی سۆزه‌نک و نه‌خۆشیه سێکسیه‌کان ده‌ربچێت به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر که‌سه‌که کارێک سێکسی ده‌ره‌کی ئه‌نجام دابێت .
پرسیار : ئایا زیانه دیارده‌کانی نه‌خۆشی سۆزه‌نک چیه ؟
وه‌ڵام : به‌گشتی سۆزه‌نک ئه‌گه‌ر به‌خێرایی چاره‌سه‌رکرا له‌ڕێگه‌ی وه‌رگرتنی دژه زینده ( ئه‌نتی بایۆتیک )ه‌کانه‌وه ئه‌وا له‌ماوه‌ی که‌متر له‌هه‌فته‌یه‌ک له‌ناوده‌چێت و نامێنێت . نیشانه سه‌ره‌کیه‌که‌یشی بریتیه له هاتنه خواره‌وه‌ی شلاوێکی سپی تۆخ یان مه‌یله‌وزه‌رد له‌کونی چوکه‌وه ، له‌گه‌ڵ کزانه‌وه و خوراندندا که‌له‌پاشدا به‌و ده‌رمانانه نامێنێت و وشک ده‌کات ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر که‌سه‌که خۆی فه‌رامۆش کرد و چاره‌سه‌ری وه‌رنه‌گرت ئه‌وا میکرۆبه‌که به‌ره‌و کۆئه‌ندامی زاووزێ و میز ده‌ڕوات و ده‌بێته هۆی هه‌وکردنێکی زۆر تیایاندا که‌نیشانه‌کانی کزانه‌وه و خوراندن و هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی بڕێکی زۆری ئه‌و شله سپیه مه‌یله‌و زه‌رده تۆخه‌یه و له‌زیاتر مانه‌وه‌یدا ده‌بێته هۆی په‌کخستنی زۆرێک له‌خانه و شانه‌کانی ئه‌و ناوچانه ، وه‌ئه‌گه‌ر به‌ره‌و گونه‌کانیش شۆڕ بووه‌وه ئه‌وا ده‌بێته هۆی له‌ناوبردنی خانه تۆوپێکهێنه‌ره‌کان و تووشکردنی که‌سه‌که به‌نه‌زۆکی ، هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌نجامه به‌گه‌یشتنی به بۆریه‌کانی بوروبوخ و گوێزه‌ره‌وه‌کانی تۆواویش ڕووده‌دات ، له‌ژنیشدا هه‌مان به‌رئه‌نجامی ده‌بێت ئه‌گه‌ر گه‌یشته جۆگه‌کانی فالوب و هێلکه‌دانه‌کان .
پرسیار : ئایا تووشبوونی نه‌خۆشیه سێکسیه‌کان ته‌نها به‌هۆی کاری سێکسیه‌وه ده‌بێت ؟
وه‌ڵام : به‌پله‌ی یه‌که‌م به‌ڵێ ، به‌ڵام هه‌ندێ نه‌خۆشی وه‌ک فه‌ره‌نگی ( سفلس ) یان نه‌رمه ئه‌لسه‌ر یان ئه‌یدز و … هتد به‌ڕێگه‌ی تریش ده‌گوێزرێنه‌وه وه‌ک خوێن گواستنه‌وه له‌که‌سێکی تووشبوو بۆ که‌سێکی ساغ ، به‌کارهێنانی هه‌ندێک که‌لوپه‌لی نه‌خۆش ، ماچ کردن ، به‌تایبه‌تی ماچی ناوچه‌ی تووشبوو یان کۆئه‌ندامی زاووزێ یان له‌ڕێگه‌ی ده‌ردراوه‌کانی زاووزێی که‌سه تووشبووه‌که وه‌ک شله‌ی تۆواو ، ڕووشده‌دات له‌ئه‌نجامی نووستن له‌جێگای که‌سێکی تووشبوودا به‌تایبه‌تی له‌میوانخانه و هۆتێله‌کاندا یان به‌به‌کارهێنانی که‌لوپه‌له‌کانی ناو ئه‌و شوێنانه که‌هێشتا پاک نه‌کراونه‌ته‌وه .
سه‌رچاوه : گۆڤاری زانستی سه‌رده‌م ژماره 34 ساڵی 2008
لەهاوپۆلی: پرسیار و وه‌ڵام
« دیمانه‌ی ڕۆژنامه‌ی هه‌واڵ له‌گه‌ڵ توێژه‌ری ده‌روونی ( سامان سیوه‌یلی ) | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | چه‌ند ئاگاداریه‌ک له‌ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسیه‌وه »
Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964

هه ر بژین ده ستان خۆش ، به ڕاستی کۆمه ڵگای ئێمه له م ڕۆژانه دا زۆر پێویستی به م جۆره ئامژگارییانه هه یه ، چونکه کورد به قۆناغێکی زۆر ناسکدا ئه ڕوات به تایبه تی گه نجه کان که زیاتر ئه بیستن و ئه خوێننه وه له ماڵپه ڕه جیا جیا کاندا !!