فێبرایه‌ر 11, 2008
![]()
پرسیار : بۆ ئه‌و دوو به‌ڕێزه‌ی پرسیاریان سه‌باره‌ت به زوو ئاوهاتنه‌وه کردووه له‌پرۆسه‌ی جووتبوونی سێکسیدا و داوای ڕێنمایی ده‌که‌ن له‌مباره‌یه‌وه ؟
وه‌ڵام : به‌ڕێزان ئه‌مه کێشه‌یه‌کی بڵاوه له‌ناو پیاواندا و هه‌ندێک بۆ ماوه‌یه‌ک له‌م حاڵه‌ته‌دا ده‌ژی و هه‌ندێکی تر له‌گه‌ڵیان ده‌مێنێته‌وه ، ده‌بێت ئه‌و ڕاستیه له‌به‌رچاو بێت که پرۆسه‌ی سێکسی هاوبه‌شی تێدایه که‌ئه‌ویش هاوسه‌ره ئه‌گه‌ر تۆ به‌م زووییه ته‌واو ببیت و بگه‌یته چێژ ئه‌وا به‌رامبه‌ره‌که‌ت نه‌گه‌یشتۆته چێژ و بێگومان ئه‌م حاڵه‌ته گرفت و کێشه ده‌خوڵقێنێت له‌نێوان هاوسه‌راندا . هه‌ندێک پیاو زۆر به‌هه‌ڵچوونه‌وه ده‌ست ده‌که‌ن به‌جووت بوون ئه‌مه وای لێده‌کات که زوو ئاوی بێته‌وه ، هه‌ندێ جار به‌هۆی وه‌ڕسی و باری ده‌روونی و شه‌که‌ت بوونی جه‌سته‌ییه‌وه پیاو خوازیاره به‌خێرایی پرۆسه‌که ئه‌نجام بدات وه‌ک بڵێی بۆ ڕایی کردنی ئه‌رکی هاوسه‌رێتی سه‌رشانی ، جاری وا هه‌یه به‌هۆی بوونی هه‌وکردنێکی ( التهاب ) ساکار له‌سه‌ر چووکی پیاو وایلێده‌کات هه‌سته‌وه‌ری چووک زیاد بکات زوو ته‌واو بێت ، ئه‌وه‌ش له‌یاد نه‌که‌ین که نه‌زانی و خۆپه‌رستی پیاو فاکته‌رێکه بۆ زوو ئاوهاتنه‌وه له‌کاتێکدا گرنگی نا‌دات به‌گه‌یشتنی هاوسه‌ره‌که‌ی به ئۆرگازم . به‌گشتی زوو ئاوهاتنه‌وه ژانکۆیه‌که نه‌ک هه‌ر بۆ پیاو به‌ڵکو بۆ هاوسه‌ره‌که‌یشی بۆیه پێویسته ئه‌و که‌سانه‌ی ئه‌م حاڵه‌ته‌یان له‌گه‌ڵدایه ئه‌م لایه‌نه فه‌رامۆش نه‌که‌ن و هه‌وڵ بده‌ن تێیپه‌ڕێنن تاکو زیاتر به‌خته‌وه‌ر بن و هاوبه‌شه‌که‌ی ژیانیشیان ئاسووده‌تر بکه‌ن .
به‌ڕێزان : سه‌باره‌ت به‌چاره‌سه‌ری زوو ئاوهاتنه‌وه پێش هه‌موو شتێک ئه‌وه‌ت له‌به‌رچاو بێت که تۆ ته‌نها نیت بۆ ئه‌وه‌ی چێژ وه‌ربگریت ده‌بێت ئه‌م مافه‌ش بۆ به‌رامبه‌ره‌که‌ت ده‌سته‌به‌ر بێت ئه‌مه خۆی له‌خۆیدا قه‌ناعه‌تێکت لا دروست ده‌کات که زیاتر زاڵ بیت به‌سه‌ر خۆتدا و په‌له نه‌که‌یت له چێژ وه‌رگرتن . هه‌روه‌ها ده‌بێت هاوسه‌ر و هاوبه‌شی پرۆسه‌ی سێکسیش له‌م حاڵه‌ته تێبگه‌یه‌ندرێت تا هاوکار بێت بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌م حاڵه‌ته ، باشترین و په‌سه‌ندترین ڕێگه‌چاره بۆ ئه‌م باره مه‌شق کردنه به ڕێگه‌ی سیمانز ( بوه‌سته و ده‌ستپێکه‌ره‌وه ) ، ئه‌م ڕێگه‌یه یاریده‌ده‌رێکی گرنگه بۆ ڕزگاربوون له‌م حاڵه‌ته ، ئه‌ویش به‌م جۆره‌یه : هه‌رکاتێک هه‌ستت کرد خه‌ریکه له‌چێژ وه‌رگرتن و ئاوهاتنه‌وه نزیک بوویته‌وه بوه‌سته و با هاوسه‌ره‌که‌شت ده‌ست له وروژاندنت هه‌ڵبگرێت و ئه‌ویش بوه‌ستێت به‌مه‌ش تۆ خاو ده‌بیته‌وه پاشان ده‌ستپێبکه‌نه‌وه ، بۆ ماوه‌ی مانگێک ( به‌نزیکه‌یی ) ئه‌م مه‌شقه پیاده بکه ، وورده وورده خۆت هه‌ست به‌زاڵ بوون له‌سه‌ر خۆت ده‌که‌یت و به‌ته‌واوی ئه‌م حاڵه‌ته تێده‌په‌ڕێنیت .
ڕێگه‌یه‌کی تریش هه‌یه که‌ناسراوه به ڕێگه‌ی ( ماسته‌رز و جۆنسۆن ) که گۆڕانێک له‌ڕێگه‌ی ( سیمانز ) دا کراوه ، ئه‌میش بریتیه له‌وه‌ی که هاوسه‌ره‌که‌ت به‌و شێوه‌یه‌ی خوازیارن بتوروژێنێت تاکاتی نزیک ئاو هاتنه‌وه ، پێش ئه‌وه‌ی ئاوت بێته‌وه هاوسه‌ره‌که‌ت چووکت به‌ده‌ست بگوشێت ( له‌خوار سه‌ری چووکه‌وه ) به‌مه‌ش ڕێگه له‌ڕژاندنی تۆ ده‌گرێت ، چه‌ند جارێک ئه‌مه دووباره بکه‌نه‌وه ، ئه‌م مه‌شقه بۆماوه‌ی دوو هه‌فته تا مانگێک ئه‌نجام بده‌ن ، ده‌رئه‌نجامی باشی ده‌بێت .
باس له‌هه‌ندێ جۆری ده‌رمان و مه‌رهه‌میش ده‌کرێت که هه‌ستیاری چووک که‌م ده‌که‌نه‌وه و ئاوهاتنه‌وه دواده‌خه‌ن ، باشتر وایه هه‌رله‌خۆوه په‌نا بۆ مادانه نه‌برێت به‌ڕێنمایی دروستی ده‌رمانساز یان پزیشک نه‌بێت . به‌ڵام له‌هه‌مووی گرنگتر بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌م حاڵه‌ته هێمنی و بارێکی جێگیری ده‌روونی و زاڵ بوونی پیاوه‌که‌یه له‌سه‌ر خۆی و لێک تێگه‌یشتنی هاوبه‌شه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌ی و هاوکاری کردنه هاوبه‌شی پرۆسه‌که‌یه . به‌قه‌د خۆی قورسایی و گرنگی بده‌ن به‌م لایه‌نه و زیاد له‌پێویست مێشکی خۆتانی پێوه جه‌نجاڵ مه‌که‌ن چونکه ده‌توانن ئه‌م حاڵه‌ته تێپه‌ڕێنن و خۆتان به‌راورد مه‌که‌ن له‌گه‌ڵ که‌سانی تردا چونکه هه‌ریه‌که توانا و پێکهاته‌ی جه‌سته‌یی و ده‌روونی خۆی جیایه .
ڕایه‌کیش هه‌یه ده‌ڵێت ئه‌وانه‌ی به‌هه‌ر‌زه‌کاری و لاوی پێش چوونه ژیانی هاوسه‌رێتیه‌وه به‌شێوه‌یه‌کی زۆر و نائاسایی ده‌ستپه‌ڕ ئه‌نجام ئه‌ده‌ن ، له‌پاشه‌ڕۆژدا و له‌ژیانی هاوسه‌رێتیدا زیاتر دووچاری زوو ئاوهاتنه‌وه ده‌بن .
بۆ ئه‌و به‌ڕێزه‌ی له نامه‌که‌یدا ده‌ڵێت ده‌مه‌وێت پرۆسه‌ی جووتبوونم زۆر درێژه بکێشێت : به‌ڕێز : ئه‌و ماوه‌یه‌ی به‌ڕێزت ئاماژه‌ت پێداوه ئه‌وه ته‌نها له فیلمه سێکسیه‌کاندا بینیووتن یان ده‌یانبینی یان بیستووته ئه‌وانه مه‌به‌ستی بازرگانی و ڕه‌واج په‌یداکردنه بۆ بازاڕه‌کانی کۆمپانیا به‌رهه‌مهێنه‌کانی فیلمه سێکسیه‌کان هه‌وڵ مه‌ده لاسایی ئه‌وانه بکه‌یته‌وه ، توانای ڕاسته‌قینه‌ی خۆت چه‌نده به‌وه‌نده قایل به و حساب بۆ هاوبه‌شه‌که‌ت یان هاوسه‌ره‌که‌ت بکه له‌مبواره‌دا چونکه ئه‌م بۆچوونانه واتلێده‌که‌ن باوه‌ڕت به‌خۆت نه‌مێنێت و خۆت به‌لاواز بێته به‌رچاو له‌کاتێکدا خۆت که‌سێکی ئاساییت و ده‌روونی خۆت به‌م بۆچوونانه ئاڵۆز مه‌که و به‌خته‌وه‌ربه و تواناکانی خۆت به‌که‌م ته‌ماشا مه‌که
ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسی
www.derunnasy.com
لەهاوپۆلی: پرسیار و وه‌ڵام
« قوتابخانه و ده‌روون دروستی | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | شتنی لوت و سووده‌کانی ( جالانیتی ) »
Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964
