فێبرایه‌ر 4, 2008
![]()
پرسیار : من ده‌ستگیراندارم ( ئافره‌ت ) ، ده‌ستگیرانه‌که‌م هه‌میشه که‌قسه‌م له‌گه‌ڵ ده‌کات باسی سێکس ده‌کات و حه‌ز ده‌کات من ڕاکێشێته ناو ئه‌و باسانه ، به‌ڵام من شه‌رم ده‌که‌م و حه‌ز ناکه‌م ئه‌و وابێت له‌گه‌ڵمدا ، تکایه ڕێنمایی تابتوانم قه‌ناعه‌تی پێبکه‌م و واز له‌م ڕه‌فتاره‌ی بهێنێت ؟
وه‌ڵام : خانمی به‌ڕێز ، ئه‌گه‌رچی ده‌ستگیرانه‌که‌ت تاوانی نه‌کردووه به‌ڵام هاوکات ده‌بێت ڕه‌چاوی ئاماده‌یی ده‌روونی تۆی به‌ڕێزیش بکات له‌مباره‌یه‌وه ، ئه‌م حاڵه‌ته زیاتر وابه‌سته‌یه به‌ئاستی ڕۆشنبیری ده‌ستگیرانه‌که‌ته‌وه ، ڕاستیه‌ک هه‌یه که‌ده‌بێت به‌ڕێزت لێی ئاگاداربیت ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که کوڕانی کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه تا ئه‌و ساته‌ی به‌پێی دابونه‌ریتی کۆمه‌ڵگه و ئایین گرێبه‌ستی هاوسه‌ری ئه‌نجام ئه‌ده‌ن ده‌رفه‌تێک ناڕه‌خسێت تا حه‌ز و خواست و ڕازه‌کانی دڵی خۆیان به‌کامی دڵ هه‌ڵڕێژن بۆیه ( ئه‌وه‌ش ده‌که‌وێته سه‌ر ئاستی هۆشیاری تاک ) کاتێک ده‌که‌ونه ئه‌م قۆناغه و به‌هۆی ئه‌و چه‌پاندنه سێکسیه‌ی له‌ده‌ستی ده‌ناڵێنن و له‌ئاماده‌یی ئه‌م هه‌موو وروژاندنه سێکسیه‌ی له‌دونیای ئه‌مڕۆماندا ئاماده‌ییان هه‌یه ، هه‌ریه‌ک به‌جۆرێک ڕه‌فتار ده‌کات ، بێگومان ڕه‌گه‌زی نێر به‌تایبه‌تی ڕه‌فتاری سێکسی به‌گشت جۆره‌کانیه‌وه ( وه‌ک ئه‌وه‌ی ده‌ستگیرانه‌که‌ت ) له‌گه‌ڵ هاوسه‌ردا له‌ڕیزی پێشه‌وه‌ی بایه‌خپێدانه‌کانیه‌تی هه‌روه‌ک زانایانی سایکۆلۆژی ده‌ڵێن پیاو خۆشه‌ویستی ده‌کات بۆ ده‌ستکه‌وتنی سێکس به‌ڵام ژن سێکس ده‌کات بۆ ده‌ستکه‌وتنی خۆشه‌ویستی ( مه‌به‌ست لێره‌دا ژیانی هاوسه‌رییه ) ، بێگومان ده‌بێت ده‌ستگیرانه‌که‌ت ئه‌وه بزانێت که ئافره‌ت لایه‌نی سۆز و خۆشه‌ویستی و میهره‌بانی له‌بایه‌خپێدانه سه‌ره‌کیه‌کانی ژیانیه‌تی به‌تایبه‌تی له‌ژیانی هاوسه‌ریدا . ئه‌م کێشه‌یه زۆرێک له ئافره‌تانی کورد به‌ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنن و ڕازی نین له‌ڕه‌فتاری مێرده‌کانیان . به‌داخه‌وه ڕه‌نگه ئێستا تۆ تۆمه‌تبار بکات به‌وه‌ی ساردی سێکسیت هه‌یه بۆیه وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌رێنیت نیه به‌دڵی ئه‌و ، بۆیه قسه‌کردن له‌باره‌ی سێکسه‌وه به‌ئه‌ندازه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ر و حه‌ڵاڵی خۆت ئاساییه له‌م قۆناغه‌دا و تۆش هه‌وڵبده کاریگه‌ری ئه‌و کۆت و به‌نده‌ی له‌سه‌ر تۆ و هه‌موو تاکه‌کانی تری کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه دانراوه له‌مباره‌یه‌وه که‌م بکه‌یته‌وه و بزانه که تۆ له‌به‌رده‌م قۆناغێکی نوێی ژیاندایت که قسه‌کردن و بیرکردنه‌وه و ڕه‌فتاری جیاوازتری ئه‌وێت له‌وه‌ی که له‌سه‌ری ڕاهاتوویت و به‌هێمنی بۆی ڕوون بکه‌ره‌وه که مه‌رج نیه هه‌ردووکمان وه‌ک یه‌ک بتوانین قسه له‌سه‌ر شته‌کان بکه‌ین یان تێڕوانینه‌کانمان وه‌ک یه‌ک بێت و هێشتا سه‌ره‌تامانه و ژیانێکی دوور‌و درێژمان له‌پێشه و ده‌بێت ڕه‌چاوی ئه‌و په‌روه‌رده و دابونه‌ریته بکه‌یت که پێی گۆشکراوین . به‌هیوای دوور بوونتان له‌هه‌موو کێشه و گرفتێک .
لەهاوپۆلی: پرسیار و وه‌ڵام
« وه‌همی خه‌فه‌ت له‌کوێوه دێت و چاره‌سه‌ره‌که‌ی چیه ؟ | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | گوێ له‌دڵت بگره و له‌مێشکت تێبگه »
Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964

سلاو من تةمةنم 28سالة م زنم نهيناوة لة كاتى خوى نهينيدا دةربرينى ئاوةكة زور كةمة قةلقى كردووم جى بكةم